حازم ئه‌مین له ژماره‌ی رۆژی 9 ی 9 ی 2004 ی رۆژنامه‌ی "حه‌یات" ی له‌نده‌نی دا وتارێكی نوسیوه به ناونیشانی "فه‌لوجه ئه‌لقه‌ی یه‌كه‌می رفاندن... هه‌واری عه‌شیره‌ته‌كانی عیراقیش په‌ناگای ئه‌مینی رفێنه‌ران و ئه‌میره‌كانیان". له به‌ر نرخی زانیاری‌یه‌كانی ناو ئه‌و وتاره كاكڵه‌كه‌ی لێره‌دا ئه‌گێڕینه‌وه له گه‌ڵ كه‌مێ زانیاری كه پێویستن بۆ تێگه‌یشتن له هۆی هه‌ندێ له‌م روداوانه.
رفاندنی محه‌مه‌د ره‌عد
محه‌مه‌د ره‌عد, 27 ساڵ, هاووڵاتی‌یه‌كی لوبنانی‌یه دێته عیراق كچی خاڵی بخوازێ. ئه‌یه‌وێ به رێگه‌ی سوریادا بگه‌ڕێته‌وه لوبنان. كه ئه‌گاته سه‌ر سنور ئه‌بینێ ده‌روازه‌ی سنور داخراوه. بۆ به‌سه‌ربردنی شه‌و به ناچاری ئه‌چێته رومادی له ئوتێلێ دائه‌به‌زێ, كه پێشتر لێ‌ی دابه‌زیوه. له كاتێك دا له گه‌ڵ خاوه‌نی ئوتێله‌كه‌دا له تێراسه‌كه‌دا دانیشتوه. سه‌عات 11 شه‌و 4 چه‌كداری ده‌مامك كرد‌و به ئوتوموبیلێكی ئۆپل دێن بۆ به‌رده‌م ئوتێله‌كه. سیانیان دائه‌به‌زن. خاوه‌نی ئوتێل ئه‌چێته خوارێ بزانێ چی‌یان ئه‌وێ. ئه‌و لای خۆیان گل ئه‌ده‌نه‌وه. دوانیان سه‌ر ئه‌كه‌ون بۆ سه‌ره‌وه محه‌مه‌د ره‌عد ئه‌گرن و ئه‌یهێننه خوارێ له گه‌ڵ خۆیان سواری ئوتوموبیله‌كه‌ی ئه‌كه‌ن. دوانیان له پشته‌وه ئه‌یخه‌نه به‌ینی خۆیانه‌وه. به جامانه‌یه‌كی سور روخساری دائه‌پۆشن. هه‌مو جار كه سه‌ری ئه‌جوڵێنی مستێ له سه‌ری ئه‌سره‌وێنن.
دوای ماوه‌یه‌ك رۆیشتن تێ ئه‌گا له سه‌ر شاڕێ‌ی عه‌مان – به‌غدادن و به‌ره‌و فه‌لوجه ئه‌چن. ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه دانیشتوه له یه‌كێ له‌وانه‌ی دواوه ئه‌پرسێ: "ئه‌بو عه‌بدوڵا بچین بۆ مزگه‌وت یا بۆ ماڵه‌كه" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "بۆ ماڵه‌كه به‌ڵام خێرا بكه‌ن".
گلدانه‌وه‌ی
كه ئه‌گه‌نه فه‌لوجه نایه‌ڵن محه‌مه‌د هیچ ببینێ به په‌له ئه‌یكه‌ن به ماڵێك دا. له ژورێكی گه‌وره‌دا به به‌ستراوه‌یی گلی ئه‌ده‌نه‌وه. رفێنه‌ره‌كان باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن كه هاتوه بۆ ژنهێنان. چه‌ند جارێ ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بكه‌ن دان به‌وه‌دا بنێ كه ئه‌و كار بۆ كۆمپانیایه‌ك ئه‌كا هاوكاره له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. محه‌مه‌د سه‌ره‌نجام مل ئه‌دا داوای رفێنه‌ره‌كان جێبه‌جێ بكا. كامێرای ڤیدیۆ ئه‌هێنن وێنه‌ی ئه‌گرن و بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه. له شریتێك دا 3 كه‌س به ده‌مامكه‌وه له پشته‌وه‌ی محه‌مه‌د و محه‌مه‌د له سه‌ر كورسی‌یه‌ك به كراس و پانتۆله‌وه دانیشێنراوه و ناسنامه‌كه‌ی گرتوه به ده‌ستیه‌وه. له سه‌ر په‌ڕۆیه‌كی ره‌ش "الحركة الاسلامیة لمجاهدي العراق – كتائب سیف الاسلام نوسراوه" "ئێل بی سی" شریته‌كه‌ی پیشان دا.
دوای مانه‌وه‌ی له‌م ژوره‌دا بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ به‌یانی‌یه‌ك به توندی له ده‌رگای ماڵه‌كه ئه‌ده‌ن و, تاقمێ چه‌كداری تر دێن وای ده‌ر ئه‌خه‌ن به زۆر ئه‌یبه‌ن. یه‌كێ به جامانه‌ی عه‌ره‌بی‌یه‌وه خۆی ئه‌كا به ژوره‌كه‌دا ده‌س و پێ‌ی ئه‌كاته‌وه و پێ‌ی ئه‌ڵێ: "دوام بكه‌وه به‌ڵام رابكه‌یت ئه‌كوژرێ‌ی!"
محه‌مه‌د كه له ژوره‌كه‌دا بوه نه‌یتوانیوه بزانێ له كوێ‌ی فه‌لوجه‌یه, به‌ڵام كه‌لوپه‌لی ناو ژوره‌كه هی ماڵی كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بوه. به‌وه‌دا گوێ‌ی له ده‌نگی بانگ بوه پێ‌ی وابوه له ته‌نیشت مزگه‌وتێكه‌وه بوه و, به‌وه‌دا به زۆری گوێ‌ی له هۆڕنی ئوتوموبیل و شاوری پۆلیس بوه پێ‌ی وابوه ماڵه‌كه له سه‌ر چوارڕێیانێكی جه‌نجاڵی فه‌لوجه‌دا بوه. كه ئه‌یهێننه ده‌رێ ئه‌بینێ خانوه‌كه یه‌ك نهۆمه لایه‌كی به هۆی بۆمبارانی فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌وه روخاوه و هه‌ر چوار ده‌وری دیواری چیمه‌نتۆیه.
باوكی رفێنراو كه پێ ئه‌زانێ ئه‌كه‌وێته هه‌وڵی رزگار كردنی كوڕه‌كه‌ی
له جنوبی لوبنان, له شاری صه‌یدا, ئیسلامی‌یه‌كی توندڕه‌وی لێ‌یه ناوی شێخ ماهیر حه‌موده. یه‌كێكه له‌وانه‌ی "موجاهید" پێ ئه‌گه‌یه‌نێ و ئه‌یاننێرێ بۆ عیراق. باوكی رفێنراو پێوه‌ندی له گه‌ڵ شێخ ماهیر حه‌مود ئه‌كا. داوای یارمه‌تی لێ ئه‌كا. شێخ ماهیر پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی ئه‌كا, كه له ئه‌بوزه‌بی دائه‌نیشێ و, له دامه‌زرێنه‌رانی هه‌یئه‌تی عوله‌مای موسلیمینه. باوكی رفێنراو خۆیشی قسه له گه‌ڵ كوبه‌یسی ئه‌كا. كوبه‌یسی پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا ئه‌بێ كه محه‌مه‌د بۆ ژنهێنان چوه بۆ عیراق و له گه‌ڵ هیچ كۆمپانی‌یه‌ك كار ناكا گفتی پێ داون چی له ده‌س بێ بیكا بۆ به‌ردانی. ئه‌م گۆڕینه له ره‌فتاری رفێنه‌ره‌كان دا هاوزه‌مان بوه له گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی كوبه‌یسی‌دا.
×
رفێنه‌ره‌كان به بارمته‌كه‌وه به‌ره‌و رومادی لێ ئه‌خوڕن. ئه‌مان نه‌ختێ ترسی ئه‌ڕه‌وێننه‌وه. یه‌كێ له‌و شته سه‌یرانه‌ی سه‌رنجی رائه‌كێشێ له‌م رێگه‌یه‌دا به هه‌ر خاڵێكی پشكنینی پۆلیس دا ئه‌مان تێپه‌ڕیون وتویانه: "موجاهیدین" پۆلیسه‌كان یه‌كسه‌ر رێ‌یان بۆ چۆڵ كردون و, وتویانه: "خوا سه‌ركه‌وتوتان كا". بردویانه‌ته رۆژئاوای شاری رومادی له سه‌ر روباری فورات كه دێ‌ی پچوك و باخی فراوانی لێ بوه. به به‌رچاوی خه‌ڵكی دێ‌كه‌وه بردویانه‌ته ماڵێكه‌وه. پێ‌یان وتوه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و دێ‌یه به‌ڵكو خه‌ڵكی ناوچه‌كه به گشتی "موجاهید" ن. "موجاهیده‌كان" به رۆژ چون بۆ "جیهاد" و به شه‌ویش چونه‌ته سه‌ر رێ‌ی عه‌مان – به‌غدا بۆ روتكردنه‌وه‌ی رێبوار و شه‌لاندنی كه‌لوپه‌لی ناو ئوتوموبیله‌كانیان. شته‌كانیان هێناوه‌ته‌وه له باخه‌كانیان دا شاردویانه‌ته‌وه.
ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌می لێ بوه هی یه‌كێ له "موجاهیده‌كان" بوه. شه‌و تاقمێ چه‌كدار دێن ئه‌یكه‌ن به ده‌نگه ده‌نگ گۆیا ئه‌مانه جه‌ماعه‌تی فه‌لوجه بون هاتون بیبه‌نه‌وه بۆ لای خۆیان. ره‌نگه ئه‌و قڕقڕه‌ی له كاتی گواستنه‌وه‌ی دا له فه‌لوجه و, لێره‌ش شانۆگه‌ری‌یه‌كی نێوان خۆیان بوبێ, یا له‌وانه‌یه به ڕاستی له ناو خۆیان دا ناكۆك بوبن. چونكه هه‌ندێ له‌م بارمتانه به نرخن به پاره ئه‌یانفرۆشنه‌وه.
دو ئوتوموبیل دێ محه‌مه‌د له گه‌ڵ خۆیان سوار ئه‌كه‌ن به رێگه‌ی بیابان دا به ناوشاری ته‌نه‌ف دا ئه‌یبه‌ن بۆ سامه‌ڕا و, له‌وێ ئوتوموبیله‌كانیان ئه‌بێ به سییان و, خۆیان ئه‌كه‌ن به مزگه‌وتی "مه‌له‌ویه" دا كه به ناوی مناره‌كه‌یه‌وه به ناوبانگه. داوای لێ ئه‌كه‌ن به پلیكانه‌ی بورجه‌كه‌دا سه‌ر بكه‌وێ و له دوا ژوری سه‌ره‌وه‌ی بورجه‌كه‌دا ئارام بگرێ. له‌وێوه ئه‌بینێ چه‌كدار له ده‌وری مزگه‌وته‌كه و له ناو پلیكانه‌كان دا راوه‌ستاون. شه‌وێ له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه بۆ به‌یانی سواری ئوتوموبیلی ئه‌كه‌نه‌وه به ناو بیابانی بادیه‌ی خۆرئاوادا لێ ئه‌خوڕن. پاش چه‌ند سه‌عاتێ ئه‌گه‌نه ناوچه‌ی ترێبیل له سه‌ر سنوری ئوردون. له قرچه‌ی گه‌رمادا دایئه‌به‌زێنن له دێ‌یه‌كی چۆڵ دا كه 5 خانوی گڵ بوه ئه‌یكه‌ن به ماڵێك دا. پێ‌ی ئه‌ڵێن بۆیه هێناویانه بۆ ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به شایه‌تی ئیعدامی میصری‌یه‌ك, به قسه‌ی ئه‌وان كه هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بوه, تا ئه‌وه په‌یامێ بێ بۆ هه‌مو لوبنانی‌یه‌ك هه‌ركه‌س هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بكا چاره‌نوسی ئاوا ئه‌بێ.
ئه‌و ناوچه‌یه بیابانێكی سه‌خته له سه‌ر سنوری سوریا و ئوردونه به كه‌ڵكی ژیان نایه. ژماره‌یه‌كی كه‌م به‌دوی تێ‌دایه هێشتا نیشته‌جێ نه‌بون. به‌ڵام دوای ده‌سپێكردنی به‌ره‌نگاری ئه‌مه‌ریكی به درێژایی سنور له‌و دێ پچوكه چۆڵانه‌یان لێ دروست كردوه وه‌كو ئیستگه‌یه‌ك بۆ پێشوازی له‌و عه‌ره‌به ناعیراقی‌یانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن بۆ به‌شداری له "جیهاد" ا دژی ئه‌مه‌ریكا, هه‌روه‌ها بۆ ئاڵووێڵی كه‌لوپه‌لی قاچاخ.
پاش چه‌ند سه‌عات چاوه‌ڕوانی "ئه‌میر" كه له په‌نجاكانی ته‌مه‌نی‌دا بوه به جلی شه‌رعی‌ی سپی‌یه‌وه, له گه‌ڵ مه‌لایه‌كی عه‌مامه به‌سه‌ر په‌یدا ئه‌بن. ئینجا چه‌ند چه‌كدارێ رفێنراوێكی میصری ئه‌هێنن. قوربانی‌یه‌كه ده‌س و پێ‌ی به توندی به‌ستراوه‌ته‌وه. رفێنه‌ره‌كان كامێرای ڤیدیۆ دائه‌نێن بۆ تۆمار كردنی روداوه‌كه. ئه‌میر و مه‌لا عه‌مامه به سه‌ره‌كه هه‌ردوكیان ئه‌چنه پشتی قوربانی‌یه‌كه‌وه رائه‌وه‌ستن. مه‌لا و ئه‌میر عه‌مامه‌كانیان دائه‌گرن ده‌مامك ئه‌كه‌نه سه‌ریان. ئه‌میر به‌یانێ ئه‌خوێنێته‌وه هێشتا ته‌واوی نه‌كردوه به خێرایی خه‌نجه‌ره‌كه‌ی ده‌رئه‌هێنی قوربانی‌یه‌كه سه‌رئه‌بڕێ.
له گفتوگۆیه‌كی تری‌دا محه‌مه‌د وتویه‌تی قوربانی‌یه‌كه پێش كوشتنه‌وه‌ی ویستویه‌تی شایه‌تمان بێنێ, به‌لام ئه‌وان زمانیان بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ شایه‌تمانه‌كه‌ی ته‌واو بكا, ئینجا سه‌ریان بڕیوه.
دوای ئه‌و روداوه شه‌وێك محه‌مه‌د له وێ ئه‌هێڵنه‌وه بۆ به‌یانی ئه‌یگوێزنه‌وه بۆ رومادی بۆ هه‌مان ماڵ و بۆ لای هه‌مان تاقمی "موجاهیدین" كه پێشتر لێ‌ی بوه. دوای 17 رۆژ مانه‌وه‌ی له‌و ماڵه‌دا "ئه‌میر" دێ ئاگاداری ئه‌كا به‌ر ئه‌درێ. له گه‌ڵ خۆی سواری ئوتوموبیلی ئه‌كا بۆ فه‌لوجه. هه‌یئه‌تی عوله‌ماش له به‌غداد ئاگاداری سه‌فاره‌تی لوبنانی ئه‌كه‌ن كه بارمته‌كه‌یان به‌ر ئه‌درێ بچن له فه‌لوجه وه‌ری بگرن. هه‌ندێ له كارمه‌ندانی سه‌فاره‌ت چون بۆ فه‌لوجه و وه‌ریان گرت.
محه‌مه‌د ره‌عد, له‌و ماوه‌یه‌دا كه بارمته بوه چه‌ند عه‌ره‌بی ناعیراقی له ناو "موجاهیده‌كان دا" ناسیوه. یه‌كێكی خه‌ڵكی باشوری لوبنان, 3 كه‌سی سوری و 3 كه‌سی ئوردونی.
ئه‌و ناوچانه‌ی محه‌مه‌د ره‌عدیان تێ‌دا رفاندوه و تێ‌دا گێڕاوه و هێناویانه و بردویانه نشیمه‌نی عه‌شیره‌تی ئه‌لبو عیسایه. ئه‌لبو عیسا له نێوان فه‌لوجه – رومادی, سامه‌ڕا - رومادی, تكریت – رومادی و له ناو خۆرئاوای رومادی دا بڵاوبونه‌ته‌وه. ئه‌لبو عیسا یه‌كێكن له حه‌وت عه‌شیره‌تی سامه‌ڕا.
دوای 27 رۆژ چه‌رمه‌سه‌رێ له سه‌ر داوای ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی به‌ردرا و گه‌ڕایه‌وه لوبنان.
×
جیزال خوری له به‌رنامه‌ی "بالعربی" له قه‌ناتی العربیه له 11 ی 10 ی 04 دا گفتوگۆیه‌كی له گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌عد كرد. هه‌مان چیرۆكی گێڕایه‌وه.