پێشینه‌ی مێژویی
له‌و كاته‌وه ده‌وڵه‌تی عیراق دامه‌زراوه, له نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌یاره‌كانی‌دا, له نه‌ته‌وه و دین و مه‌زه‌بی جیاواز, پێكادان و شه‌ڕ روی داوه. هه‌ندێكیان پێكادانی زۆر خوێناوی بوه. به‌ڵام تاكتیكی ئوتوموبیلی بۆمبدار و خۆكوشتن به خۆ ته‌قاندنه‌وه, هه‌رگیز تاكتیكی هیچ كام له هێزه سیاسی‌یه‌كانی نه‌بوه. به درێژایی 80 ساڵ ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عیراق چه‌ند نمونه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن له‌م جۆره تاكتیكه ئه‌دۆزینه‌وه:
نمونه‌ی یه‌كه‌م: تێڕۆڕی ده‌وڵه‌ت
رۆژی 29 ی 9 ی 1971 كۆمه‌ڵێ مه‌لا چون بۆ سه‌ردانی سه‌ركرده‌ی جوڵانه‌وه‌ی كورد خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فای بارزانی. ئه‌یانویست له نێوان بارزانی – به‌عس دا ناوبژی بكه‌ن, ئه‌و كاته ناكۆكی‌یه‌كانیان تا ئه‌هات قوڵتر ئه‌بو, مه‌لاكان چوبون داوا له بارزانی بكه‌ن گیروگرفته‌كان به ئاشتی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌لایه‌ك ته‌قی‌یه‌وه. مه‌لا مسته‌فا به‌ر نه‌كه‌وت به‌ڵام ئه‌وانی تر یا له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژران, یان پاسه‌وانه‌كانی بارزانی كوشتنی.
ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ری خست داووده‌زگا ئه‌منی‌یه‌كانی عیراق پیلانه‌كه‌یان رێك خست بو. هیچ كام له مه‌لاكان بۆ خۆكوشتن نه‌چوبون, یه‌كێكیان ده‌زگایه‌كی تۆماركردنی قسه "ریكۆرده‌ر" یان لێ به‌ست بو, گفتوگۆكانی خۆیان و بارزانی تۆمار بكا و بیباته‌وه بۆ كاربه‌ده‌ستانی به‌عس, به‌ڵام له راستی‌دا ده‌زگای ته‌قینه‌وه بو, به‌م فێڵه ته‌فره‌یان داب‌و. له كاتی داگیرسانی‌دا ته‌قی‌یه‌وه.
نمونه‌ی دوه‌م: تێڕۆڕی دینی
له كوێت هه‌ندێ هێرشی خۆكوژی روی دا. ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ری خست داووده‌زگا ئه‌منی‌یه‌كانی ئێران پیلانه‌كه‌یان رێك خست بو. به‌ڵام, وه‌كو بڵاو كرایه‌وه, ئه‌وانه‌ی جێبه‌جێ‌یان كرد بو گۆیا عیراقی و, ئه‌ندامی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بون. حیزبی ده‌عوه, زۆر زو, به تایبه‌تی كه سه‌ركرده‌كانی رویان كرده ده‌ره‌وه, ئه‌م تاكتیكه‌یان به‌كار نه‌هێنا.
×
جگه له‌م دو نمونه‌یه له مێژوی عیراق دا هێرشی خۆكوژی تۆمار نه‌كراوه, ئه‌گه‌ر كرابێت, حیزبی حاكمی به‌عس كردبێتی یا هه‌ر لایه‌نێكی تر, ئه‌وا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به ده‌سته‌وه نیه.
جوڵانه‌وه بنچینه‌وان "أصولی" ه‌كانی شیعه كه هه‌زاران كه‌سیان, به چه‌كی جۆراوجۆر و شێوه‌ی جۆراوجۆر, لێ كوژرا په‌نایان نه‌برده به‌ر ئه‌م جۆره تاكتیكه دژی رژیمی به‌عس و داووده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی,
جوڵانه‌وه ناڕازی‌یه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه, نه‌ته‌وه‌یی و كۆمۆنسیتی و دینی, كه هه‌زاران كه‌سیان, به چه‌كی جۆراوجۆر و شێوه‌ی جۆراوجۆر لێ كوژرا, په‌نایان نه‌برده به‌ر ئه‌م جۆره تاكتیكه دژی رژیمی به‌عس و داووده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی,
جوڵانه‌وه‌ی كورد كه هه‌زاران كه‌سیان به چه‌كی باو و چه‌كی نه-باو "Conventional and unconventional weapons" لێ كوژرا, په‌نایان نه‌برده‌به‌ر ئه‌م جۆره تاكتیكه.
لێره‌دا پرسیارێ دێته پێشه‌وه: جوڵانه‌وه سیاسی‌یه‌كانی دژی داووده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عیراق بون, دوژمنه كورده‌كانی دژی ده‌وله‌تی عیراق بون و, نه‌یاره‌كانی رژیمه‌كه‌ی, نه‌یان توانیوه ئه‌وه بكه‌ن یان سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌نگاری‌ی كورد و سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆسیۆنی عیراقی, كه پلانی كار و خه‌باتیان دائه‌نا بۆ روخاندنی رژیمی به‌عس باوه‌ڕیان به‌و جۆره تاكتیكه نه‌بوه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر دژواره, چونكه دورایی سیاسی ئایدیۆلۆجی و, دورایی لۆجیستی و ته‌كنیكی هه‌یه. هه‌ر یه‌كێ به جۆرێ وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه. ره‌نگه یه‌كێ له گرنگترینی وه‌ڵامه‌كان له حه‌بیب جابیر حه‌بیب, مامۆستای زانستی سیاسی له زانكۆی به‌غداد وه‌ر بگرینه‌وه, له وتارێكی‌دا نوسیوێتی:
"كاره خۆكوژی‌یه‌كانی قاعیده جێبه‌جێ‌یان ئه‌كا و هه‌ڵبژاردنی كاته‌كانی, نیشانه‌ن بۆ توانایه‌كی گه‌وره, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه خۆكوژی له فه‌رهه‌نگی عیراقی‌یه‌كان دا نیه. له كاتێك دا فیرعه‌ونه‌كان هه‌ره‌مه گه‌وره‌كانیان بینا ئه‌كرد بیكه‌ن به گۆڕ بۆ خۆیان, كه‌لوپه‌له‌كانیشیان له گه‌ڵ خۆیان ئه‌برد بۆ خۆ ئاماده‌كردنی ژیانی دوای مردن, عیراقی‌ی كۆن به دوای نه‌مری‌دا ئه‌گه‌ڕا. كه‌واته نه‌وه‌ی گلگامش ناتوانێ به دوای نه‌مان دا بگه‌ڕێ, ئه‌گه‌ر مێژوی شه‌ڕ و جه‌نگه‌كان ئه‌گێڕنه‌وه سه‌ركرده‌كان كه ئه‌شكێن خۆیان ئه‌كوژن, سه‌رۆكه لێخراوه‌كه‌ی ئێمه سێ جه‌نگی دۆڕاند كه‌چی خۆیشی نه‌كوشت!" رۆژنامه "شه‌رقی ئه‌وسه‌ت" ی له‌نده‌نی, 12 ی 8 ی 04.
دوژمنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دوژمنه‌كانی عیراق و دیمۆكراسی له عیراق دا كه‌وتونه‌ته به كارهێنانی ئه‌م تاكتیكه: تاكتیكی به كارهێنانی مرۆڤ وه‌كو فڕۆكه‌وان, شۆفێر, كه‌شتیه‌وان, باخه‌وان, فه‌ڕاش له دائیره‌كانی حكومه‌ت دا, كرێكار له مه‌یخانه و ئۆتێل و, ئۆفیسه‌كانی داگیركه‌ردا..., بۆ ئه‌وه‌ی, له ئه‌رز و ئاسمان و ده‌ریادا, ببێ به بۆمب, رۆكێت, ته‌قه‌مه‌نی... دژی دوژمنه‌كانی. په‌لاماری شوێن و بنكه و باره‌گای جۆراوجۆر و كه‌سانی جیاواز ئه‌ده‌ن, تاوانبار و بێ‌تاوان, داگیركه‌ر و داگیركراو, پێكه‌وه ئه‌كوژن. ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه "كات" و "شوێن" ێك هه‌ڵئه‌بژێرن كه زۆرترین كه‌سی تێ‌دا بكوژرێ. "كات" به‌یانیان وه‌ختی چونه سه‌ر كار و, "شوێن" جێگه‌ی جه‌نجاڵ و ریزی قه‌ره‌باڵخ.
عیراق ئیستا بۆته شانۆی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و تاكتیكه له سنورێكی فراوان دا.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كیانن.
×

په‌لاماردانی رێكخراوه‌ناوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان:
19.08.03: له به‌غداد, خۆكوژێ به ئوتوموبیلێكی بۆمبدار هێرشی كرده سه‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان 23 كه‌سی كوشت, یه‌كێكیان نێردراوی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان, سیرجیۆ دۆمێلۆ, بو.
22.09.03: له به‌غداد, خۆكوژێ به ئوتوموبیلێكی بۆمبدار په‌لاماری باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی دا 2 كه‌س كوژرا.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌مو باره‌گاكانی له عیراق داخست و, هه‌مو كارمه‌نده‌كانی كێشایه‌وه.
27.10.03: له به‌غداد, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م باره‌گای خاچی سوردا ته‌قانده‌وه. 35 كوژرا و زیاتر له 200 كه‌س بریندار بون.
خاچی سور هه‌مو باره‌گاكانی له عیراق داخست و, هه‌مو كارمه‌نده‌كانی كشانه‌وه.
×
په‌لاماردانی سه‌فاره‌ته‌كان:
07.08.03: له به‌غداد, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئوردونی دا ته‌قانده‌وه. 17 كه‌س كوژرا.
14.10.03: له به‌غداد, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی توركی‌دا ته‌قانده‌وه. ته‌نیا خۆكوژه‌كه مرد به‌ڵام چه‌ندین كه‌س بریندار بون.
03.06.04: له به‌غداد, به هاوه‌ن له سه‌فاره‌تی ئیتالی درا.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا سه‌فاره‌ته‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م كارمه‌ندیان له عیراق داناوه و, هه‌ندێ سه‌فاره‌ت هێشتا ده‌رگاكانی نه‌كردۆته‌وه و نه‌كه‌وتۆته‌وه كار و چالاكی.
×
په‌لاماردانی هێزه‌كانی بێگانه:
18.01.04: له به‌غداد, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌ر ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزدا ته‌قانده‌وه 25 كه‌سی كوشت 2 یان ئه‌مه‌ریكی بون و ئه‌وانی تر بۆ كرێكاری ریزیان به‌ست بو.
08.06.04: له باقوبه, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له نزیك بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ته‌قانده‌وه 1 ئه‌مه‌ریكی و چه‌ند مه‌ده‌نی‌یه‌كی عیراقی كوشتوه كه بۆ كرێكاری ریزیان به‌ست بو.
14.06.04: له به‌غداد, له ساحه‌ی ته‌یه‌ران, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری ته‌قانده‌وه 5 به‌ڵێنده‌ری بێگانه: ئه‌مه‌ریكی‌یه‌ك, دو ئینگلیز, فه‌ره‌نسی‌یه‌ك, قیلیپینی‌یه‌ك و چه‌ند رێبوارێكی عیراقی كوژراون.
14.02.04: دو خۆكوژ دو ئوتوموبیلی بۆمبداریان هاوكات له نزیك بنكه‌ی هێزی پۆلۆنی‌یه ته‌قانده‌وه. 11 كه‌س كوژران 7 یان مه‌ده‌نی بون.
×
په‌لاماردانی بنكه‌كانی ئاسایش و سه‌ربازگیری:
05.07.03: له رومادی, ئاهه‌نگی ده‌رچونی پۆلیس دا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روی دا 7 پۆلیسی كوشت.
02.09.03: له به‌غداد, خۆكوژێ به ئوتوموبیلێكی بۆمبدار هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس. 1 كه‌س كوژرا.
09.10.03: له به‌غداد, خۆكوژێ به ئوتوموبیلێكی بۆمبدار هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی مه‌دینه‌ی صه‌در. 10 كه‌س كوژرا.
28.10.03: له فه‌لوجه, له په‌لاماردانی بنكه‌ی پۆلیس دا 4 پۆلیس كوژرا.
14.12.03: له به‌غداد, خۆكوژێ به ئوتوموبیلێكی بۆمبدار هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له رۆژئاوای به‌غداد 17 كه‌س كوژراو 33 كه‌س بریندار.
24.01.04 شه‌مه: له سامه‌ڕا ئوتوموبیلێكی بۆمبدار له به‌رده‌م دادگادا ته‌قی‌یه‌وه 4 ی كوشت و زیاتر له 30 بریندار بون.
له خالیدیه خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری ته‌قانده‌وه.
31.01.04: له موسل, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس دا ته‌قانده‌وه 9 ی كوشت و 45 ی زامار كرد.
10.02.04: له ئه‌سكه‌نده‌ری‌یه, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس دا ته‌قانده‌وه. 53 كه‌س كوژرا و 75 كه‌س زامار بو.
11.02.04: له به‌غداد, خۆكوژێ به ئوتوموبیلێكی بۆمبدار هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازگیری 47 كه‌سی كوشت.
22.04.04: له به‌صرا, 3 خۆكوژ 3 ئوتوموبیلی بۆمبداریان هاوكات له به‌رده‌م 3 بنكه‌ی پۆلیس دا ته‌قانده‌وه زیاتر له 60 كوژران. هه‌ندێكیان منداڵی قوتابخانه بون.
24.04.04: له تكریت خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس دا ته‌قانده‌وه. چه‌ند پۆلیس و چه‌ند مه‌ده‌نی كوشت.
06.05.04: له به‌غداد, له پردی 14 ی ره‌مه‌زان خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م بازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی‌دا ته‌قانده‌وه زیاتر له 10 كه‌سی كوشت.
08.06.04: له موسل, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م بینای قائیمقامی مه‌ركه‌ز دا ته‌قانده‌وه 10 كه‌سی كوشت و زیاتر له 100 ی بریندار كرد.
30.06.04: له سه‌ماوه, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس دا ته‌قانده‌وه.
17.06.04: له به‌غداد, خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی سه‌ربازگیری‌دا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نا ته‌قانده‌وه زیاتر له 30 كه‌سی كوشت و 100 زیاتری بریندار كرد.
24.06.04: له موصل, 5 خۆكوژ 5 ئوتوموبیلی بۆمبداریان هاوكات له به‌رده‌م 5 بنكه‌ی پۆلیس دا ته‌قانده‌وه.
مه‌به‌ستی په‌لامارده‌ره‌كان ئه‌وه‌یه نه‌هێڵن له عیراق دا داووده‌زگای ئاسایشی ناوه‌كی: (پۆلیس و پاسه‌وانی نیشتمانی و تۆڕی كۆكردنه‌وه‌ی ئاگاداری) و, داووده‌زگای دابینكردنی ئاسایشی ده‌ره‌كی: (جه‌یش) دروست ببێ. سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌كرێته سه‌ر بنكه و باره‌گای پۆلیس و سه‌ربازگیری و پاسه‌وانی نیشتمانی و, سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژماره زۆره‌ی لێ‌یان ئه‌كوژرێ, كه‌چی هێشتا هه‌زاران كه‌س ناو ئه‌نوسن ببنه ئه‌ندامی ئه‌م هێزانه. ره‌نگه بێكاری و هه‌ژاری له‌وه‌دا ده‌وری هه‌بێ.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ندێ له روداوه‌كان, ده‌ری ئه‌خه‌ن كه هه‌ندێ له هاوبیر و هاوكارانی تێڕۆڕیسته‌كان جێ‌ی خۆیان له‌و داووده‌زگایانه‌دا كردۆته‌وه و هاوكاری نزیك ئه‌كه‌ن له گه‌ڵیان.
×
په‌لاماردانی شیعه:
29.08.03: له نه‌جه‌ف, له دوای نوێژی هه‌ینی ئوتوموبیلی سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم یان له ناو هه‌زاران كه‌س دا كه بۆ نوێژ چوبون ته‌قانده‌وه. زیاتر له 125 كه‌س كوژران, له‌وانه حه‌كیم خۆی. حه‌كیم زانایه‌كی ئاینی و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی ناسراو بو. كوڕی ئایه‌تولاَی عوزما سه‌ید موحسنی حه‌كیم بو كه له په‌نجاكان و شه‌سته‌كان دا گه‌وره‌ترین "مه‌رجه‌ع" ی شیعه‌ی هه‌مو جیهان بو. حه‌كیم دامه‌زرێنه‌ری "المجلس الاعلی للثورة الاسلامیة" و دامه‌زرێنه‌ری باڵی چه‌كداری مه‌جلیس "فه‌یله‌قی به‌در" بو. زیاتر له 20 ساڵ له ئێران نیشته‌جێ بو. حه‌كیم گه‌یشتبوه پله‌ی ئایه‌توڵا. زۆر باس و بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ی دینی نوسیوه. پیاوێكی رۆشنبیر و مه‌لایه‌كی هاوچه‌رخ و كراوه بو.
02.03.04: كوشتاری عاشورا.
له به‌غداد, له كازمیه, له حه‌وشی ئارامگای ئیمام موسای كازم دا 3 خۆكوژ خۆیان ته‌قانده‌وه 58 كه‌س كوژرا و 200 بریندار بون
له كه‌ربه‌لا, له صه‌حنی حه‌یده‌ری, له حه‌وشی ئارامگای ئیمام عه‌لی و ئیمام حسێن دا, چه‌ند خۆكوژێ خۆیان ته‌قانده‌وه. 85 كوژرا و به سه‌دانیش زامار بون.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه له‌م كاته‌دا: رۆژی عاشورا و, له‌و شوێنه‌دا: پیرۆزگا و ئارامگای ئیمامه‌كانی شیعه به ده‌ستدرێژی‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و به هه‌وڵێكی راسته‌قینه دائه‌نرێ بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی مه‌زه‌بی له به‌ینی شیعه و سوننه‌دا.
17.05.04: خۆكوژێ ئوتوموبیلێكی بۆمبداری به كاروانی ئوتوموبیله‌كانی عیزه‌دین سه‌لیم دا له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی مه‌جلیس دا ته‌قانده‌وه. عیزه‌دین و چه‌ند كه‌س له هاوكار و پاسه‌وانه‌كانی كوژران. عیزه‌دین سه‌لیم سه‌رۆكی ده‌وری‌ی ئه‌و مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكم بو.
مه‌به‌ستی په‌لامارده‌ره‌كان نانه‌وه‌ی فیتنه و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی "تائیفی" نێوان سوننه و شیعه‌یه. ئه‌یانه‌وێ "مه‌رجه‌ع"ه دینی‌یه‌كانی شیعه و, رێكخراوه سیاسی‌یه – چه‌كداره‌كانی شیعه توش و توڕه بكه‌ن و, رایان بكێشن بۆ په‌لاماردانی سوننه.
تا ئیستا له هه‌وڵه‌كه‌یان دا سه‌ركه‌وتو نه‌بون.
×
په‌لاماردانی كورد: