رفاندن: ئامڕازی تۆقاندنی كۆمپانیای بازرگانی
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه, به تایبه‌تی له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عیراق – ئێران (1980 – 1988), توركیا و ئوردون بون به 2 ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی رێگای هێنانی كه‌لوپه‌ل بۆ ناو عیراق. سه‌دان كۆمپانیای گواستنه‌وه له‌و رێ‌یه‌دا كه‌وتنه كار و هی نوێ له توركیا و ئوردون دامه‌زران و, به هه‌زاران شۆفێر و كاركه‌ری تر كاریان له‌م كه‌رته‌ی ئابوری‌دا ئه‌كرد.
له دوای روخانی صه‌دامه‌وه ده‌یان كۆمپانیای سعودی و كوه‌یتی‌یش هاتنه ناو ئه‌و بازاڕه‌وه. گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ بازرگانی عیراقی بۆ بازاڕه‌كانی عیراق و, گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ هێوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
عیراق ناتوانێ هه‌مو یا زۆری پێویستی‌یه‌كانی خۆی دابین بكا. بۆ دابینكردنی پێویستی‌یه‌كانی ژیان له خۆراك و پۆشاك, كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی خانوبه‌ره, كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی و ئه‌له‌كترۆنی, تا راده‌یه‌كی زۆر پشت به بازاڕی ده‌ره‌وه ئه‌به‌ستێ, كه‌لوپه‌ل و كاڵا له ده‌ره‌وه ئه‌هێنێ. بۆ گواستنه‌وه‌یشی ئه‌گه‌رچی رێگه‌ی ئاوی (میناكانی به‌صرا) و, ریگه‌ی ئاسنینی توركیا – موصل – به‌صرا و, رێگای ئاسمانی (فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد و هی تر) ی هه‌یه, به‌ڵام ئه‌و رێگایانه ئیستا هه‌ندێكیان توانای به كار هێنانیان نیه, ئه‌گه‌ر هه‌شبێ زۆر كه‌مه. بۆیه له هه‌مویان گرنگتر شاڕێ سه‌ره‌كی‌یه‌كانی نێوان عیراق و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ: توركیا, ئوردون, سعودی, كوه‌یته.
سه‌رانی تێڕۆڕ له عیراق دا دیاره گرنگی ئه‌و شته ئه‌زانن بۆیه وه‌كو یه‌كێ له تاكتیكه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی كاركردنیان له چه‌ند مانگی رابوردودا سه‌ریان كردۆته سه‌ر په‌لاماردانی كاروانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل. شۆفێره‌كانیان ئه‌ڕفێنن. لۆری‌یه‌كانیان ئه‌سوتێنن یا ئه‌شكێنن. كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه له لایه‌كه‌وه به هۆی زه‌ره‌رلێدانی ئابوری‌یه‌وه و, له لایه‌كی تره‌وه به هۆی "ئیبتیزاز" ی شۆفێر و خاوه‌نی كۆمپانیاكانه‌وه, به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین و كوشتن و پاره‌كێشانه‌وه, ناچار ئه‌كه‌ن كاره‌كانی خۆیان له عیراق رابگرن.
تا ئیستا ده‌یان شۆفیر له نه‌ته‌وه‌ی جیاواز به بارمته گیراون. له ناو ئه‌وانه‌دا: بولغاری, توركی, میصری, هیندی, پاكستانی, فیلیپینی, كینی, سۆمالی... یان تێ‌دا بوه. كه كار بۆ كۆمپانیای فره‌نه‌ته‌وه, توركی, ئوردونی, سعودی, كوه‌یتی... ئه‌كه‌ن.
رفێنه‌ره‌كان, به ده‌مامك و به چه‌كه‌وه له پشت رفێنراو/ رفێنراوه‌كانه‌وه رائه‌وه‌ستن و به زۆری به جلوبه‌رگی ره‌شه‌وه, له پشتی خۆیشیانه‌وه ناوی رێكخراوه‌كه‌یان ئه‌نوسن. خۆیان گه‌فنامه‌یه‌ك ئه‌خوێننه‌وه و, رفێنراوه‌كه‌ش ناچار ئه‌كه‌ن ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی هه‌ڵببڕێ و هه‌ندێ قسه بكا. قه‌ناته عه‌ره‌بی‌یه‌كانیش بۆیان بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه.
رفێنه‌ره‌كان له‌م كاره مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه: كۆمپانیاكانی بێگانه ناچار بكه‌ن سه‌ودا له گه‌ڵ عیراق نه‌كه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له دنیا داببڕن. ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی دابینكردنی پێویستی‌یه‌كانی ژیان له عیراق دا قوڵتر بكه‌ن. له لایه‌كه‌وه نرخی "بیمه" ی كاركه‌رانی كۆمپانیا بیانی‌یه‌كانی كار له عیراق دا ئه‌كه‌ن به‌رز ئه‌بێته‌وه, له لایه‌كی تره‌وه نرخی كاڵا له ناو بازاڕه‌كانی عیراق دا گران ئه‌بێ.
ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌رچی هه‌رچی پاره و شتێكی به نرخ به شۆفێر و سه‌رنشینه‌كانی بێ لێ‌یان ئه‌سێنن, به‌ڵام ئامانجی ئه‌مانه دزی و راووروت نیه, به‌ڵكو تۆقاندنه, كه ئه‌چێته خانه‌ی تێڕۆڕه‌وه.
(كۆمپانیاكانی توركیا وه‌كو نمونه)
01.06.04 سێشه‌م: "سرایا المجاهدین" دو هاووڵاتی توركی: سونر سیركلی, چاككه‌ری ئه‌یركۆندیشن و, شاگرده‌كه‌ی موراد, رفاند. هه‌ردوكیان بۆ كۆمپانیای توركی "Kaytek" كار ئه‌كه‌ن.
رفێنه‌ره‌كان داوایان له‌و كۆمپانیایه كرد واز له هاوكاری ئه‌مه‌ریكی بهێنێ و عیراق به جێ بهێڵێ.
كۆمپانیاكه مه‌رجه‌كانی قبوڵ كرد.
02.07.04 هه‌ینی: بارمته‌كان به‌ردران.
×
10.06.04 هه‌ینی: له فه‌لوجه "جیهاد" 7 هاووڵاتی توركی‌یان رفاندوه بۆ كۆمپانیای ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی "Serka" كار ئه‌كه‌ن.
جه‌زیره له شریتێكی ڤیدیۆیی‌دا وێنه‌ی 4 یانی پیشان داوه: ئه‌ندازیار تاركان سلێمان ئه‌راك, عه‌لی نوری سیزه‌ر, ئه‌ردال بیرگین, ئۆزهان قه‌ره‌تاس.
رفێنه‌ره‌كان داوا له گه‌لی تورك ئه‌كه‌ن خۆپیشاندان سازكه‌ن دژی كۆبونه‌وه‌ی ناتۆ له توركیا و دژی هاتنی بوش, كۆمپانیاكه كاره‌كانی له عیراق رابگرێ و بڕوا.
كۆمپانیای سه‌ركا بڵاوی كرده‌وه كه گرێبه‌سته‌كانی له فه‌لوجه هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌و و عیراق به جێ ئه‌هێڵن.
12.06.04 شه‌مه: هه‌ر 7 یان به‌ردان.
×
09.06.04 چوارشه‌م: دو هاووڵاتی توركی عه‌دنان عه‌زیزئۆغلو, تاركا ئاریك ئۆغلو كه له موسله‌وه ئه‌چون بۆ فه‌لوجه له لایه‌ن تاقمێكی چه‌كداره‌وه رفێنران. هه‌ردوكیان بۆ دامه‌زراوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی توركی "ٍSerka" كار ئه‌كه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی "ٍSerka" رایان گه‌یاند كه خه‌ریكی دانانی پلانن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له فه‌لوجه و راگرتنی كاره‌كانیان له عیراق.
عه‌زیزئۆغلو به‌ردرا, به‌ڵام ئه‌وی تریان گل دایه‌وه.
12.06.04 شه‌مه: ئاریك ئۆغلو به‌ردردا. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا وتی: "له رێگه‌ی فه‌لوجه پۆلیسی ناوچه‌كه ئوتوموبیله‌كانی راگرتین ئێمه‌یان دابه‌زاند و گرت و ته‌سلیمی رفێنه‌ره‌كانیان كردین... رفێنه‌ره‌كان پێ‌یان وتین له ته‌له‌فزیۆن دا بینیمان له توركیا خۆپیشاندان بوه دژی ئه‌مه‌ریكا له به‌ر ئه‌وه ناتانكوژین..."
×
01.08.04 یه‌كشه‌م: "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" 2 شۆفێری توركیان رفاندوه و هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكانیان له عیراق نه‌كشێته‌وه ئه‌یانكوژن. هه‌ردوكیان بۆ كۆمپانیای "Blintur" كار ئه‌كه‌ن.
02.08.04 دوشه‌م: به بیانوی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای "Blintur" ئاماده نیه بكشێته‌وه. ته‌وحید و جیهاد, موراد یوز, یه‌كێ له‌و 2 بارمته توركی‌یه‌ی گرتبویان كوشتوه. وێنه‌یان به ڤیدیۆ گرتوه و بڵاو كردۆته‌وه. ئه‌میان سه‌ر نه‌بڕی گولله‌یان نا به سه‌ریه‌وه مێشكیان پژاند.
سه‌فاره‌تی توركیا له عیراق كوشتنی شۆفیری توركی, موراد یوز, سه‌لماند.
یه‌كێتی جیهانی‌ی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه له توركیا بڕیاری دا گوێزانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ هیزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق رابگرن. جیهاد سوێسال به زمانی یه‌كێتی‌یه‌كه‌یانه‌وه وتویه‌تی: "200 تا 300 باربه‌ر, كه هی چه‌ندین كۆمپانیای توركی‌یه, سوته‌مه‌نی و خوارده‌مه‌نی و كولوپه‌لی تر بۆ هێزی ئه‌مه‌ریكی ئه‌گوێزنه‌وه ئه‌وانه كاره‌كانیان رائه‌گرن, به‌ڵام 1800 باربه‌ری تر سوته‌مه‌نی و شتومه‌كی ئه‌لیكترونی و كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ ئه‌گوێزنه‌وه بۆ عیراق, ئه‌وانه درێژه به كار ئه‌ده‌ن."
×
03.08.04 سێشه‌م: "ته‌وحید و جیهاد" 2 بارمته‌ی توركی: عه‌بدوڕه‌حمان ده‌میر, سه‌عید ئونورلو, ی به‌ردا به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كۆمپانیای بارگواستنه‌وه‌ی "كه‌هره‌مانلی و ئۆزتور" كه ئه‌م دوشۆفێره كاریان بۆ ئه‌كرد بڕیاری دا له عیراق بكشێته‌وه.
×
(كۆمپانیاكانی سعودیه وه‌ك نمونه)
19.07.04 دوشه‌م: بارمته میصری‌یه‌كه‌ی "فیلق خالد ابن الولید" رفاندبویان به‌ر درا و گه‌یشته‌وه سه‌فاره‌تی میصر له به‌غداد.
×
06.07.04 سێشه‌م: تاقمێ به ناوی "المقاومة العراقیة الشرعیة" سید محمد سید الغرباوی رفاندوه. غه‌رباوی هاووڵاتی میصری‌یه لای كۆمپانیای گوێزانه‌وه‌ی سعودی "نقلیات النحیت" كار ئه‌كا. له سعودیه‌وه به‌نزینی گواستۆته‌وه بۆ عیراق.
قه‌ناته‌كانی جه‌زیره و عه‌ره‌بیه وێنه‌ی رفێنه‌ر و رفێنراوی بڵاو كرده‌وه. هه‌ڕه‌شه‌یان كردبو ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه كاره‌كانی له گه‌ڵ عیراق رانه‌گرێ و نه‌كشێته‌وه بارمته‌كه ئه‌كوژن.
14.07.04 چوارشه‌م: كۆمپانیای سعودی "النحیت" كه شۆفێرێكی میصری به بارمته رفێنراوه بۆ رزگاركردنی سه‌ری گیراوه‌كه‌ی بڕیاری دا هه‌مو كاره‌كانی له عیراق رابگرێ و بكشێته‌وه.
به‌ڵام رفێنه‌ره‌كان داوایه‌كی تریشیان هه‌بو, له پێوه‌ندی نێوان خاوه‌ن كۆمپانیا و ناوبژیكه‌ر و رفێنه‌ره‌كان دا كه به ته‌له‌فۆن ئه‌نجام درا بو, رفێنه‌ره‌كان بۆ كڕینه‌وه‌ی بارمته‌كه‌یان داوای 1 ملیۆن دۆلاریان كرد بو. كۆمپانیاكه ئاماده‌یی ده‌ربڕی بو 15 هه‌زار دۆلار بدا.
21.07.04 چوارشه‌م: شۆفێری میصری محه‌مه‌د غه‌رباوی دوای 15 رۆژ گلدانه‌وه ئازاد كرا و گه‌یشته‌وه سه‌فاره‌تی میصر له به‌غداد.
×
(كۆمپانیاكانی كوه‌یت وه‌كو نمونه)
02.06.04 چوارشه‌م: 2 شۆفێر یه‌كێكی توركی بوله‌ند یانیك و, یه‌كێكی میصری فیكتۆر تۆفیق رفێنران. هه‌ردو شۆفێر بۆ كۆمپانیایه‌كی كوه‌یتی كار ئه‌كه‌ن.
جه‌زیره وێنه‌كانی نیشان دان و رفێنه‌ره‌كان تاوانباریان كردن به‌وه‌ی له كوێته‌وه كه‌لوپه‌لیان گواستۆته‌وه بۆ هێزی داگیركه‌ر له عیراق.
كۆمپانیای كوه‌یتی مه‌رجه‌كانی قوبوڵ كرد.
17.06.04 پێنجشه‌م: بارمته‌كان ئازاد كران.
×
29.07.04 پێنجشه‌م: "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" شۆفێرێكی رفاندوه. ئه‌حمه‌د مو‌سا, سۆمالی, كار بۆ كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی كوه‌یتی ئه‌كا. "جه‌ماعه‌ت" داوائه‌كا: ئه‌و كۆمپانیای كه ئه‌و كاریان بۆ ئه‌كا له عیراق بكێشێته‌وه ئه‌گینا سه‌ری ئه‌بڕن.
سه‌رۆكی سۆمالی باسی هه‌ڵوێستی لایه‌نگرانه‌ی گه‌له‌كه‌ی كرد له گه‌لی عیراق و, داوای ئازادكردنی گیراوه‌كه‌یانی كرد.
02.08.04 دوشه‌م: "ته‌وحید و جیهاد" بارمته‌ی سۆمالی ئه‌حمه‌د موسایان ئازاد كرد دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بون ئه‌و كۆمپانیا كوه‌یتی‌یه‌ی, كه ئه‌و كاری بۆ ئه‌كردن, كاره‌كانی له عیراق راگرتوه و كشاوه‌ته‌وه.
×
22.07.04 پێنجشه‌م: تاقمێ به ناوی "الجیش السري الاسلامي - الرایات السود" 7 شۆفێری سه‌ر به 3 نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی رفاندوه: 1 (میصری) محمد علی سند. 3 (كینی) جلال محمد عواده, فایزخمیس سالم, ابراهیم خمیس عید. 3 (هیندی) انتار یامی رام مورتی, تیلاك راج جاریب داس, سوكادی سینغ اس سینغ. هه‌ر سێكیان شۆفێرن بۆ كۆمپانیای گوێزانه‌ی كه‌لوپه‌ل "رابطة الكویت والخلیج للنقل" كار ئه‌كه‌ن.
قه‌ناتی الجزیره و العربیه چه‌ند به‌شێكی شرێتێكی ڤیدیۆیی‌یان بڵاو كرده‌وه. رفێنه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر كۆمپانیای كوه‌یتی داواكانیان جێبه‌جێ نه‌كا, له ماوه‌ی 72 سه‌عات دا ئه‌كه‌ونه كوشتن‌یان. داواكانیان بریتی‌یه له: راگرتنی ئیشوكاره‌كانی كۆمپانیای كوه‌یتی له عیراق, بژاردنی خوێنی كوژراوه‌كانی فه‌لوجه, به‌ردانی گیراوه‌كانی زیندانه‌كانی عیراق و كوه‌یت...
01.08.04 یه‌كشه‌م: كابرایه‌ك به ناوی شێخ هیشام دلێمی خه‌ریكی ناوبژی‌یه له نێوان كۆمپانیای كوه‌یتی "رابطه" و رفێنه‌ره‌كانی 7 شۆفێری كۆمپانیاكه.
پاش درێژه‌پێدانی دانوسه‌ندن هه‌م كۆمپانیاكه له عیراق كشایه‌وه, هه‌م پاره‌یه‌كی زۆری دا به ناوبژیوان و به رفێنه‌ره‌كان.
×
رفاندن: ئامرازی پاره‌په‌یداكردن
(یابان وه‌ك نمونه)
08.04.04 پێنجشه‌م: 3 یابانی, 2 پیاو و 1 ئافره‌ت, رفێنران: رۆژنامه‌وانی ئازاد سۆیچیرۆ كۆریاما 32 ساڵ, كاركه‌ری یارمه‌تی نۆهاكا تاكۆتا 34 ساڵ, نۆریاكی ئیمایی 18 ساڵ. رفێنه‌ره‌كان وێنه‌ی بارمته‌كانیان به چاوی به‌ستراوه‌وه بڵاو كرده‌وه و, له كاتێك دا لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان كردبوه سه‌ری گیراوه‌كان, داوایان له حكومه‌تی یابان كرد كه ئه‌گه‌ر تا 11 ی ئه‌پریل هێزه‌كانی له عیراق نه‌كێشێته‌وه, بارمته‌كان به زیندویه‌تی ئه‌سوتێنن.
یابان له دوای دوه‌مین جه‌نگی جیهانی‌یه‌وه هێزی سه‌ربازی بۆ هیچ جێ‌یه‌كی دنیا نه‌ناردوه. ده‌ستوری یابان, كه دوای دوه‌مین جه‌نگی جیهانی و دۆڕانی شه‌ڕ نوسراوه, رێگه‌ی ناردنی هێزی جه‌نگی به حكومه‌ت نادا. دوای مشتومڕێكی پارله‌مانی زۆر و تاووتوێ كردنی سیاسی و قانونی 550 كه‌سی هێزی زه‌مینی"نه-جه‌نگی:non-combatant" ی نارد بۆ عیراق, به زۆری ئه‌ندازیار و پزیشك و ته‌كنیككارن, بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق دا. له سه‌ماوه جێگیر بون.
یابان 4100 ملیۆن دۆلار قه‌رزی له سه‌ر عیراق هه‌یه, به‌ڵام له كۆنفره‌نسی مه‌دریدا به‌ڵێنی دا 5000 ملیۆن دۆلار له ماوه‌ی 4 ساڵ دا, كه له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌س پێ ئه‌كا, ببه‌خشێ به عیراق بۆ به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دا.
رفاندنی ئه‌م 3 كه‌سه بۆ سه‌روه‌زیرانی یابان كۆییزومی و حكومه‌ته‌كه‌ی و حیزبه‌كه‌ی ئیحراجێكی گه‌وره بو: له لایه‌كه‌وه ئۆپۆزیسیۆن و نه‌یارانی جه‌نگ خۆپیشاندانیان ساز كرد و, داوای گێڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ئه‌كرد. له لایه‌كی تره‌وه یابان گوشاری ئه‌مه‌ریكی له سه‌ر بو بۆ مانه‌وه و گوێ نه‌دان به گه‌فی رفێنه‌ره‌كان.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یابان هاته ئوردون بۆ به‌دوكه‌وتنی كاره‌كه و هه‌وڵی ئازادكردنی گیراوه‌كانیان.
"هیئة علما‌ء ْ المسلمین" له لایه‌ك و كابرایه‌كی تر به ناوی مزهر الدلیمی, كه خۆی وا ده‌ر ئه‌خست له گه‌ڵ رفێنه‌ره‌كان له پێوه‌ندی دایه, له لایه‌كی تره‌وه كه‌وتنه پێوه‌ندی له گه‌ڵ رفێنه‌ره‌كان.
15.04.04 پێنجشه‌م: بارمته‌كان له لایه‌ن رفێنراوه‌كانه‌وه درانه ده‌س "هیئة علما‌ء ْ المسلمین" و "هیئه" ش له به‌غداد ته‌سلیمی دیپلۆماتی یابانی كردن.
16.04.04 هه‌ینی: هه‌ر 3 یابانی عیراقیان به جێ هێشت.
ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بوه‌وه كه یابان له رێگه‌ی "هیئة علما‌ء ْ المسلمین" ه‌وه سه‌ودایه‌كی ژێربه‌ژێری له گه‌ڵ رفێنه‌ره‌كان كردوه. بۆ "كڕینه‌وه" یان 3 ملیۆن دۆلاری داوه.
×
(ئیتالیا وه‌ك نمونه)
13.04.04 سێشه‌م: "سرایا المجاهدین" به شریتێكی ڤیدیۆ كه ناردبوی بۆ الجزیره رفاندنی 4 ئیتالی راگه‌یاند. ئه‌م 4 ئیتالی‌یه كاریان بۆ كۆمپانیای DPS ئه‌كرد كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی‌یه بۆ كاروباری پاراستن و ئاسایش. وه‌كو رۆژنامه‌كان ئه‌یاننوسی: "كرێ‌ی رۆژانه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌م 4 كه‌سه 1هه‌زار یورۆ بوه".
رفێنه‌ره‌كان به ده‌مامك و جلی ره‌ش و چه‌كه‌وه رفێنراوه‌كانیان له به‌رده‌م خۆیان دا دانیشاندوه و, پاسپۆرته‌كانیان گرتوه به ده‌سته‌وه. یه‌كێ له رفێنه‌ره‌كان گه‌فنامه‌كه‌یانی خوێنده‌وه داوایان له بیرلسكۆنی كرد پوزشت بۆ ئیسلام بهێنێته‌وه و, هێزه‌كانی له عیراق بكێشێته‌وه ئه‌گینا بارمته‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌رئه‌بڕن.
سه‌دان كه‌س له نه‌یارانی بێرلسكۆنی و نه‌یارانی جه‌نگ خۆپیشاندانیان كرد و داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان كرد. بێرلسكۆنی سه‌ری بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی رفێنه‌ره‌كان دانه‌نه‌واند, به‌ڵكو پێ‌ی داگرت له سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان. له هه‌مان كات دا كه‌وتنه هه‌وڵی ئازادكردنی گیراوه‌كانیان.
ئیتالیا 2700 سه‌ربازی له عیراق هه‌یه. له 12 ی 11 ی 2003 دا خۆكوژێ به ئوتوموبیلی بۆمبدار هه‌ڵی كوتایه سه‌ر بنكه‌كه‌یان له ناصریه 19 سه‌ربازی كوشت.
له كۆنفره‌نسی مه‌دریدا, ئیتالیا به‌ڵێنی به‌خشینی 174 ملیۆن دۆلاری بۆ به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق دا داوه, به‌ڵام خۆی 1726 ملیۆن دۆلار قه‌رزی له سه‌ر عیراق هه‌یه.
14.04.04 چوارشه‌م: رفێنه‌ره‌كان, فابریزیۆ كواترۆچی, یه‌كێ له رفێنراوه‌كانیان به بیانوی ئه‌وه‌ی كه بێرلسكۆنی ده‌س له هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵناگرێ و, ئاماده نیه هێزه‌كانی له عیراق بكێشێته‌وه, سه‌ربڕی. بۆ تۆقاندن به ڤیدیۆ وێنه‌یان گرت و ناردیان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
09.06.04 چوارشه‌م: جه‌نه‌رال ریكاردۆ سانچێز, فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق بڵاوی كرده‌وه, كه رۆژی 8 ی مانگ, 3 بارمته‌ی ئیتالی و 1 پۆلۆنی به "عه‌مه‌لیاتێكی ئیستیخباراتی" ئازاد كراون. له دورونزیكه‌وه باسی جۆری جێبه‌جێ كردنی عه‌مه‌لیاته‌كه‌ی نه‌ركرد.
ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی ئیتالی بێده‌نگی لێ كرد, رۆژنامه‌كانی بڵاویان كرده‌وه كه حكومه‌تی بێرلسكۆنی 5 ملیۆن یورۆ (6 ملیۆن) دۆلاری بۆ "كڕینه‌وه" یان داوه.
×
رفاندن: ئامڕازی ده‌رپه‌ڕاندنی جه‌نگی
(فلیپین وه‌ك نمونه)
09.07.04 هه‌ینی: دیلاكرۆز, هاووڵاتی‌یه‌كی فلیپینی له لایه‌ن: "كتائب ثورة العشرین – فیلق خالد ابن الولید" فڕێنراوه. رفێنه‌ره‌كان له شریتێكی ڤیدیۆیی‌دا رایان گه‌یاند كه ئه‌گه‌ر فیلیپین هێزه‌كه‌ی له عیراق نه‌كێشێته‌وه بارمته‌كه‌یان ئه‌كوژن. هێزی فلیپینی له عیراق به هه‌موی 51 سه‌ربازه.
مانه‌وه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فلیپین له عیراق مشتومڕێكی زۆری له ناو رای گشتی فلیپینی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی‌دا خوڵقاند. سه‌ره‌تا حكومه‌تی فلیپینی به ته‌مابو هێزه‌كانی تا مانگی ئۆگوست, كاتی ته‌واو بونی ئه‌ركه‌كانی, بهێڵێته‌وه, به‌ڵام له ترسی سه‌ربڕینی هاووڵاتی‌یه‌كه‌یان سه‌ره‌نجام بڕیاری كشانه‌وه‌یان دا.
14.07.04 چوارشه‌م: فلیپین, بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته گوشاری ئه‌مه‌ریكا, بۆ رزگاركردنی گیانی بارمته گیراوه‌كه‌ی بڕیاری دا هێزه‌كانی له عیراق بكێشێته‌وه. ئه‌مه‌ش شكستێكه بۆ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی فراوان له عیراق دا.
19.07.04 دوشه‌م: دوا سه‌ربازی هێزه‌كانی فیلیپین, كه پێكهاتبو له 51 سه‌رباز, به كاروانێكی ئوتوموبیل له عیراق كشانه‌وه به‌ره‌و كوێت و, له‌وێوه بۆ وڵاتی خۆیان. ئه‌گه‌ر هیچ مه‌رجێكی نهێنی تری له ژێردا نه‌بێ, به‌مه مه‌رجی رفێنه‌ره‌كانی ته‌وحید و جیهادیان جێبه‌جێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌كه‌یان ئازاد بكه‌ن. هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌مه به "سابقه" یه‌كی ترسناك دائه‌نێن سه‌باره‌ت به ملكه‌چككردنی ده‌وڵه‌تان له ئاست خواستی رێكخراوه تێڕۆڕیستی‌یه‌كان دا.
20.07.04 سێشه‌م: "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به جێ هێنا. له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فیلیپینی‌دا ئه‌وانیش گیراوه‌كه‌یان ئازاد كرد. بارمته فیلیپینی‌یه‌كه, دیلاكرۆز, ئازاد كرا و له به‌غداد گه‌یشته سه‌فاره‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مارات. له‌وێوه به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی خۆی گه‌ڕایه‌وه.
"ته‌وحید و جیهاد" داوایان له یابان كرد چاو له فیلیپین بكا و هێزه‌كانی بكێشێته‌وه, ئه‌گینا ئه‌میش ئه‌كه‌وێته به‌ر هێرشی ئه‌وان.
×
رفاندن: ئامڕازی تۆقاندنی ده‌وڵه‌ت
(روسیا وه‌ك نمونه)
13.04.04 سێشه‌م: 5 ئۆكرانی و 3 روس رفێنران.
به گشتی 600 روس و هاووڵاتی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران له كه‌رته‌كانی نه‌وت و كاره‌بادا له عیراق كاریان ئه‌كرد. ئه‌وانه‌ی له كه‌رتی كاره‌بادا كاریان ئه‌كرد كارمه‌ندی كۆمپانیای "interenergoservis" بون كه خه‌ریكی چاككردنی پرۆژه‌ی كاره‌بای "دۆره" بون. ئه‌و 8 رفێنراوه‌ش له‌وانه بون.
ئه‌وده‌م به هۆی نائارامی دۆخی عیراقه‌وه روسیا داوای له هاووڵاتی‌یه‌كانی خۆی كرد عیراق به جێ بهێڵن. 300 كه‌سیان كاریان به جێ هێشت و گه‌ڕانه‌وه بۆ روسیا به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریان نه‌یان ویست كاره‌كانیان به جێ بهێڵن و به ئاره‌زوی خۆیان مانه‌وه.
10.05.04 دوشه‌م: له سه‌ر رێگه‌ی له‌تیفیه – به‌غداد له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ماڵ تاقمێ چه‌كدار په‌لاماری ئوتوموبیله‌كه‌یان دان 1 روس كوژرا و 2 روس گیرا و رفێنرا.
11.05.04 سێشه‌م: الجزیره وێنه‌ی ڤیدیۆیی هه‌ردو بارمته‌ی روسی بڵاو كرده‌وه, وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاش هه‌واڵه‌كه‌ی سه‌لماند و, داوای له هه‌مو هاووڵاتی‌یه‌كانی كرد كه له عیراق بكشێنه‌وه.
17.05.04 دوشه‌م: 2 رفێنراوی روس به‌ردران, وه‌كو وتیان شێخێكی ناوچه‌كه بۆ ناوبژی كه‌وتبوه به‌ینیانه‌وه. گۆیا كه زانیویانه روسن بێ ئه‌وه‌ی داوای پاره‌یان لێ بكه‌ن, یا هیچ مه‌رجێكیان به سه‌ردا بسه‌پێنن, به‌ریان داون.
پاش ئه‌م روداوه هه‌مو كارمه‌ندانی روس له عیراق كشانه‌وه.
×
رفاندن: ئامڕازی تۆقاندنی مرۆڤ
(ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نمونه)
08.05.04 شه‌مه: له هه‌لومه‌رجێكی نه‌زانراودا هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی, نی‌ك بێرگ 26 ساڵ, ته‌كنیككاری پێوه‌ندی, كه بێ سه‌روشوێن ون بو,له 8 ی مایس دا لاشه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه, به‌ڵام باس نه‌كرا.
12.05.04 چوارشه‌م: جه‌ماعه‌تی زه‌رقاوی فلیمێكی ڤیدیۆیان بڵاو كردۆته‌وه. له فلیمه‌كه‌دا چه‌ند چه‌كدارێ به ده‌مامكه‌وه جلی ره‌شیان له به‌ردایه به پێوه وه‌ستاون. نی‌ك بێرگ, له به‌رده‌میان دا به جلی پرته‌قالی‌یه‌وه به ده‌س و پێ به‌ستراوه‌وه دانیشێنراوه. یه‌كێكیان به ناوی زه‌رقاوی‌یه‌وه به‌یانێ به عه‌ره‌بی ئه‌خوێنێته‌وه. دوای ته‌واو كردنی, زه‌رقاوی چه‌قۆیه‌ك ده‌ر ئه‌هێنێ و, وه‌ك به‌رخ نی‌ك ئه‌دا به ئه‌رزدا و ئه‌یكوژێته‌وه. سه‌ری له له‌شی جیا ئه‌كاته‌وه. بانگی "ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ر" ی بكوژه‌كان و هاوار و قرخه‌قرخی قوربانی‌یه‌كه تێكه‌ڵاو ئه‌بن. ئه‌مه‌یان, گۆیا له تۆڵه‌ی ریسوایی‌یه‌كانی ئه‌بو غرێب دا كردوه.
ئه‌گه‌رچی سایته ئیسلامی‌یه‌كان خۆیان له ئینته‌رنێت دا هه‌مو فلیمه‌كه‌یان به سه‌رانسه‌ری دنیادا, به شانازی‌یه‌وه, په‌خشیه‌وه, به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له به‌ر دزێوی دیمه‌نی سه‌ربڕینه‌كه ئه‌و به‌شه‌یان لێ قرتاند.
×
(كۆریا وه‌ك نمونه)
كۆریا خوارو هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئه‌مه‌ریكایه, تا ئیستاش به هۆی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاوه كۆریای سه‌رو نه‌یوێراوه ده‌سدرێژی بكاته سه‌ر و, به یارمه‌تی ئه‌و ئابوری بوژاوه‌ته‌وه و له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام دایه.
08.04.04 پێنجشه‌م: 7 هاووڵاتی كۆریای خوارو كه له ئوردونه‌وه ئه‌هاتن بۆ عیراق له رێگا رفێنران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریا ئاگاداری هه‌مو هاووڵاتی‌یه‌كانی خۆی كرد كه له چونه عیراق خۆیان ببوێرن.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت به‌ردران
14.04.04 چوارشه‌م: گه‌یشتنه‌وه كۆریا.
×
17.06.04 پێنجشه‌م: له فه‌لوجه, كیم سون ئیل 33 ساڵ, هاووڵاتی كۆری, موته‌رجیمی زمانی عه‌ره‌بی كه بۆ هه‌ندێ كۆمپانیای بازرگانی كاری ئه‌كرد, له لایه‌ن "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" ه‌وه رفێنرا.
كۆریا 670 كه‌سی بۆ كاری پزیشكی و (نه-جه‌نگی:non-combatant), وه‌كو جۆرێ له به‌شداری ئاوه‌دانكردنه‌وه له عیراق هه‌بو, دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی عیراق بڕیاری دا بو 3000 سه‌ربازی تر بۆ هه‌ولێر بنێرێ.
22.06.04 سێشه‌م: "ته‌وحید و جیهاد" شریتێكی ڤیدیۆیی‌یان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نارد, جه‌زیره بڵاوی كرده‌وه, هه‌ڕه‌شه‌یان له حكومه‌تی كۆری كردبو, كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 24 سه‌عات دا هێزه‌كانی له عێراق نه‌كێشێته‌وه و, په‌شیمان نه‌بێته‌وه له ناردنی ئه‌وی تر, بارمته‌كه سه‌رئه‌بڕن.
سه‌دان كۆری خۆپیشاندانیان ساز كرد دژی جه‌نگ و ناردنی هێز و, داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان كرد. كه‌سوكاری بارمته‌كه‌ش له ژن و پیاو تكایان له رفێنه‌ره‌كان كرد كوڕه‌كه‌یان ئازاد بكه‌ن.
23.06.04 چوارشه‌م: رفێنه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێ كرد, بارمته‌كه‌یان سه‌ربڕی. لاشه‌كه‌یان له جاده‌یه‌ك دا فڕێ دا.
وێنه‌ی تاوانه‌كه‌یان به ڤیدیۆ تۆمار كرد و فلیمه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نارد.
25.06.04 هه‌ینی: ته‌رمه‌كه‌ی به فڕۆكه برایه كوه‌یت و رۆژی دوایی گه‌یشته‌وه كۆریا.
×
(بولغاریا وه‌ك نمونه)
09.07.04 هه‌ینی: "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" 2 هاووڵاتی بولغاری‌یان رفاندوه: جۆرجی لازۆف 30 ساڵ, ئیفایلۆ كیبۆف 32 ساڵ. هه‌ردو بولغاری شۆفێرن كار بۆ كۆمپانیایه‌ك ئه‌كه‌ن ئوتوموبیلی به كار هێنراو له ئه‌وروپاوه به رێگه‌ی توركیا – سوریا – عیراق دا ئه‌گوێزنه‌وه.
رفێنه‌ره‌كان داوای به‌ردانی هه‌مو گیراوه‌كانی عیراقیان كردوه. 48 سه‌عات موڵه‌تیان داون, ئه‌گه‌ر خواسته‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێ, هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینیان لێ كردون. بێگومان ئه‌وه داوایه‌كه به بولغاریا جێبه‌جێ ناكرێ.
به‌تالیۆنێكی پیاده‌ی بولگاری كه 480 سه‌ربازه له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لان.
14.07.04 چوارشه‌م: "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" یه‌كێ له دو بارمته رفێنراوه‌كانی كوشتوه و, وێنه‌ی كوژراوه‌كانی ناردوه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ئه‌وی تریش ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا گیراوه‌كان به‌ر نه‌دا.
15.07.04 پێنجشه‌م: دوه‌م بارمته‌ی رفێنراوی بولغاری به سه‌ربڕاوی به جلی پرته‌قالی‌یه‌وه له ئاوی دیجله‌دا له موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
×
تێڕۆڕیسته‌كان جلێكی پرته‌قالی له به‌ر قوربانی‌یه‌كه‌یان ئه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه بۆ سوكایه‌تی‌یه به ئه‌مه‌ریكا و, له لایه‌كی تره‌وه "المعاملة بالمثل" ه چونكه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان بۆ سوكایه‌تی به گیراوه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی "القاعدة" هه‌مان جلوبه‌رگیان كردبوه به‌ر گیراوه‌كانی گوانتانامۆ.
تێڕۆڕیسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ترس و تۆقاندن له دنیادا بڵاو بكه‌نه‌وه, بارمته‌كه وه‌كو به‌رخ به ئه‌رزدا ئه‌ده‌ن و به چه‌قۆ سه‌ری ئه‌بڕن, كاره‌كه به "ده‌نگ و وێنه" وه به ڤیدیۆ تۆمار ئه‌كه‌ن. "الله اكبر" ی خۆیان و هاوار و قرخه‌قرخی قوربانی‌یه‌كه تێكه‌ڵاو ئه‌بێ. ئینته‌رنێت و قه‌ناته ئاسمانی‌یه‌كانیش, به تایبه‌تی الجزیره, یارمه‌تی‌یان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیمه‌نه ترسناكه له سه‌رانسه‌ری دنیادا بڵاو ببێته‌وه.
×
رفێنه‌ره‌كان له‌م كارانه مه‌به‌ستیان چیه؟
یه‌كه‌م, له هه‌مو دنیای بگه‌یه‌نن كه عیراق ئاسایشی تێ‌دا نیه. داووده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر وڵاته‌كه‌دا نه‌ماوه. سه‌فاره‌ته‌كان و رێكخراوه ناوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان و رێكخراوه خێرخوازه‌كان... ناتوانن به ئازادی كار بكه‌ن.
دوه‌م, تۆقاندنی كۆمپانیا بیانی‌یه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له عیراق دا كار نه‌كه‌ن, سه‌رمایه‌گوزاری نه‌كه‌ن, به‌وه‌ش رێ له خوڵقاندنی هه‌لی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه بگرن. بێكاری بمێنێ و زیاد بكا.
سێیه‌م, تۆقاندنی ده‌وڵه‌تان, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هێزیان له عیراق دا هه‌یه ناچار بن هێزه‌كانیان بكێشنه‌وه و, ئه‌وانه‌ش كه به ته‌مای ناردنی هێزن په‌شیمان ببنه‌وه.
چواره‌م, تۆقاندنی شۆفێری بیانی, ئه‌وانه‌ی خۆراك و سوته‌مه‌نی و پێویستی‌یه‌كانی ژیان له وڵاتانی تره‌وه ئه‌هێنن بۆ ناو عیراق. ئه‌مه‌ش كێشه‌ی لۆجستیكی بۆ دانیشتوانی عیراق و هێزه‌كانی فره نه‌ته‌وه دروست ئه‌كا. پێویستی‌یه‌كانی ژیان له بازاڕدا كه‌م ئه‌بێته‌وه و گران ئه‌بێ.
پێنجه‌م, پرۆپاگانده بۆ جوڵانه‌وه‌كه‌ی خۆیان. رفاندنی بێگانه و نیشاندانی به‌و شێوه‌یه‌ی كه رفێنه‌ره‌كان وێنه‌ی خۆیان و بارمته‌كان به ڤیدیۆ وێنه‌ی ئه‌گرن و قه‌ناته عه‌ره‌بی‌یه‌كان بۆیان بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه, ترس و تۆقین له هه‌مو دنیادا بڵاو ئه‌كاته‌وه. رای گشتی ئه‌وروژێنێ.
×
تێڕۆڕیسته‌كان تا ئیستا, تا ئه‌ندازه‌یه‌ك, له كاره‌كانیان دا سه‌ركه‌وتو بون. توانیویانه هه‌ندێك له ئامانجه‌كانیان به دی بهێنن. نه هێزه‌كانی فره‌نه‌ته‌وه, له سه‌رو هه‌مویانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و, نه هێزه تازه‌كۆكراوه‌كانی عیراق, نه‌یانتوانیوه سنورێ بۆ جموجوڵی رفێنه‌ره‌كان دابنێن.
×