پێشه‌كی
شیعه كه یه‌كێكه له مه‌زه‌به سه‌ره‌كی‌یه‌كانی ئیسلام به‌وانه ئه‌وترێ كه له دوای محه‌مه‌د, ئیمام عه‌لی به شایسته‌ی خه‌لافه‌ت و ئه‌ماره‌تی موسوڵمانان دائه‌نێن. له ناو شیعه‌ش دا چه‌ند لقی لێ ئه‌بێته‌وه كه یه‌كێكیان شیعه‌ی جه‌عفه‌ری دوانزه ئیمامی‌یه.
زۆری شیعه‌ی دنیا به تایبه‌تی شیعه‌ی ئێران و عیراق جه‌عفه‌ریی دوانزه ئیمامین, واته 12 كه‌س, كه له عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب و فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مه‌ره‌وه ده‌س پێ ئه‌كا و له‌وان كه‌وتونه‌وه به ئیمامی خۆیان ئه‌زانن. به‌مجۆره هاتونه‌ته خوارێ:
1. عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب (ئیمام عه‌لی). 2. حه‌سه‌ن كوڕی عه‌لی (ئیمام حه‌سه‌ن). 3. حسه‌ین كوڕی عه‌لی (ئیمام حسه‌ین). 4. عه‌لی كوڕی حسێن (ئیمام زه‌ینه‌لعابدین). 5. محه‌مه‌د كوڕی عه‌لی (ئیمام محه‌مه‌د باقیر). 6. جه‌عفه‌ر كوڕی محه‌مه‌د (ئیمام جه‌عفه‌ری صادق). 7. مو‌سا كوڕی جه‌عفه‌ر (ئیمام موسای كازم). 8. عه‌لی كوڕی مو‌سا (ئیمام ره‌زا). 9. محه‌مه‌د كوڕی عه‌لی (ئیمام محه‌مه‌د ته‌قی). 10. عه‌لی كوڕی محه‌مه‌د (ئیمام محه‌مه‌د نه‌قی). 11. حه‌سه‌ن كوڕی عه‌لی (ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری).
دوایین ئیمامیان مه‌هدی‌یه كه به ئیمامی غائیب ناوی ئه‌به‌ن و, چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌كه‌ن تا داد و خۆشی بۆ مرۆڤایه‌تی بهێنێ. ئارامگای چه‌ند ئیمامیان له عیراقه.
كه‌ربه‌لا, ئارامگای ئیمام حسه‌ینی لێ‌یه.
نه‌جه‌ف, ئارامگای ئیمام عه‌لی لێ‌یه.
كازمیه, ئارامگای ئیمام موسای كازمی لێ‌یه.
سامه‌ڕا, ئارامگای ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری و شوێنی "غائیب" بونی ئیمام مه‌هدی‌یه.
به‌جێهێنانی زیاره‌تی ئه‌م ئارامگایانه یه‌كێكه له ئه‌ركه مه‌زه‌بی‌یه‌كانی شیعه و, سه‌رده‌می زو, چۆن به‌وانه‌ی سه‌ردانی ئارامگای پێغه‌مه‌ر ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن حاجی, ئه‌وی زیاره‌تی كه‌ربه‌لای كردبێ پێ‌یان وتوه "كه‌ربه‌لایی".
×
رێكخراوی دینی‌ی شیعه رێكخراوێكی "هه‌ره‌می" یه ئایه‌توڵایه‌كی عوزما له لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌دایه, كه مه‌رجه‌عی ته‌قلیدی هه‌مو شیعه‌كانی جیهانه, و هه‌مو شیعه‌كانی دنیاش بنكه‌ی ئه‌و هه‌ره‌مه‌ن.
مه‌رجه‌عی ته‌قلید, ژماره‌یه‌كی كه‌م ئایه‌توڵای عوزمای له ته‌نیشته‌وه‌ن, كه دوای مردنی ئه‌م یه‌كێك له‌وان جێ‌ی ئه‌گرێته‌وه. بۆ نمونه دوای مردنی ئایه‌توڵای عوزما موحسین حه‌كیم, ئایه‌توڵای عوزما ئه‌بولقاسمی خوئی جێ‌ی گرتۆته‌وه و, دوای مردنی ئایه‌توڵای عوزما خوئی, ئایه‌توڵای عوزما سه‌ید عه‌لی سیستانی جێ‌ی گرتۆته‌وه, دوای مردنی ئه‌میش یه‌كێ له‌و 3 ئایه‌توڵا عوزمایه‌ی ئیستا له حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌فن: محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم, ئیسحاق فه‌یاز, به‌شیر نه‌جه‌فی.. جێ‌ی ئه‌گرێته‌وه.
هه‌ره‌می رێكخراوه‌یی شیعه پێك دێ له: مه‌رجه‌عی ته‌قلید و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م ئایه‌توڵای عوزما, دوای ئه‌وان ژماره‌یه‌كی زۆرتر ئایه‌توڵا و, دوای ئه‌وان چه‌ند هه‌زارێ حوجه‌تی ئیسلام و, دوای ئه‌وان ده‌یان هه‌زار ته‌له‌به‌ی عیلم, ئینجا جه‌ماوه‌ری فراوانی شیعه.
هه‌مو شیعه‌یه‌ك ئه‌بێ ببێته موقه‌لیدی یه‌كێ له ئایه‌ته‌كان و, ساڵانه پێنجیه‌ك "خومس" ی پوخته‌ی قازانجی ره‌نج و كاره‌كانی بداتێ. به‌وه‌ش له لایه‌كه‌وه ئه‌م هاووڵاتی‌یه ئه‌به‌سترێته‌وه به رێكخراوی دینی‌ی شیعه‌وه, له لایه‌كی تره‌وه رێكخراوی شیعه سه‌ربه‌خۆیی دارایی ئه‌بێ بۆ دابینكردنی خه‌رجی حه‌وزه‌ی عیلمی و خوێندكاره‌كانی و مامۆستاكانی و موچه‌ی مانگانه‌ی ئاخونده‌كانی هه‌مو مزگه‌وته‌كانی شیعه و حوسه‌ینیه‌كانیان, دور له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌زگا حكومه‌تی‌یه‌كان.
مه‌رجه‌عی ته‌قلیدی موقته‌دا و هاوكاره‌كانی, به پێ‌ی راسپێری باوكی, سه‌ید كازمی حائیری‌یه كه له ئێران دائه‌نیشێ. موقته‌دا دانی به مه‌رجه‌عیه‌تی سیستانی‌دا نه‌ئه‌نا تا شه‌ڕه‌كانی نه‌جه‌ف.
×
د ئاغاجاری, بیریاری ئێرانی, كه له ئێران درا به دادگا و حوكمی ئیعدامی درا, له سه‌ر ئه‌وه بو له وتارێك دا به ناونیشانی "پرۆتستانتیزمی ئیسلامی" له سیمینارێك دا كه له زانستگه‌ی هه‌مه‌دان دای داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ی كرد و, رونی كرد بوه‌وه له سه‌رده‌می پێغه‌مه‌ر و خوله‌فای راشیدین دا چینی مه‌لا و ئاخوند نه‌بوه تا ببن به ئه‌لقه‌ی پێوه‌ندی نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌كانی خودا. ئه‌مه دوایی داهاتوه. رێكخراوی دینی‌ی شیعه‌ی شوبهاند بو به رێكخراوی دینی‌ی مه‌سیحی كه پاپا له سه‌ری هه‌ره‌مه‌كه‌ی دایه. داوای كرد بو چۆن جوڵانه‌وه‌ی پروتستانتیزم له دینی مه‌سیحی‌دا كۆتایی هێنا به ده‌سه‌لاتی كاربه‌ده‌ستانی كه‌نیسه و ده‌ستێوه‌ردانیان له كاروباری سیاسی و, بو به هۆی جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت, داوای كرد بو له دینی‌ی ئیسلام دا هه‌مان كار بكرێ.
×
مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له نه‌جه‌ف هه‌میشه خۆیان و رێكخراوه دینی‌یه‌كه‌یان دور راگرتوه له تێوه‌گلانی سیاسی و ده‌وڵه‌تداری و وه‌رگرتنی كاروباری حكومه‌تی. تێكه‌ڵاوی ژیانی سیاسی نه‌بون و كاروباری حكومه‌تی‌یان وه‌رنه‌گرتوه. خه‌ریكی لایه‌نی گیانی - دینی موقه‌لیده‌كانی خۆیان بون.
ئه‌مه نه‌ریتێك بوه هه‌مو مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا پێڕه‌وی‌یان كردوه تا ئایه‌توڵای عوزما روحوڵای خومه‌ینی هاته مه‌یدانه‌وه ئه‌م نه‌ریته‌ی شكان و, داوای له مه‌رجه‌ع و ئاخونده‌كانی شیعه كرد به چالاكی به‌شداری جوڵانه‌وه‌ی سیاسی بكه‌ن و, رابه‌ریی خه‌ڵك بكه‌ن دژی تاغوت. له‌وساوه له ناو حه‌وزه‌ی عیلمی شیعه‌دا دو رێباز ده‌ر كه‌وتن:
رێبازێكیان كه ئه‌بولقاسمی خوئی و پێڕه‌ویكه‌ره‌كانی بون, ئه‌یانویست حه‌وزه دور رابگرن له تێكه‌ڵاوی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و,
رێبازه‌كه‌ی تر كه روحوڵای خومه‌ینی و پێڕه‌ویكه‌ره‌كانی بون, داوای ئه‌كرد حه‌وزه و پیاوانی ئاینی‌ی شیعه رابه‌ری جوڵانه‌وه‌ی سیاسی خه‌ڵك بكه‌ن و, سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تداری به یه‌كێ له ئه‌ركه‌كانی ئاخونده‌كانی شیعه دائه‌نا.
سه‌ره‌نجام خومه‌ینی رابه‌ریی ئینقیلابی ئیسلامی ئێرانی كرد و كاروباری گرته ده‌س و جمهوریه‌تی ئیسلامی ئێرانی دامه‌زراند, ئه‌بولقاسمی خوئی‌یش به پیری و به كه‌ساسی سه‌ری نایه‌وه و سه‌ید عه‌لی سیستانی جێگه‌ی گرته‌وه.
×
دوای روخانی صه‌دام جیاوازی نێوان هه‌ردو رێباز: رێبازی خۆدورگرتن و رێبازی رابه‌ری كردن, به ئاشكرا له عیراق ره‌نگی دایه‌وه. موقته‌دای صه‌در به لاسایی كردنه‌وه‌ی رێبازی خومه‌ینی به چالاكی هاته مه‌یدانی سیاسی‌یه‌وه. ناوی له خۆی و جوڵانه‌وه‌كه‌ی نا "الحوزة العلمیة الناطقة" و "الحوزة العلمیة الشریفة" و له به‌رامبه‌ری خۆی‌دا به كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سیستانی ئه‌وت: "الحوزة العلمیة الصامتة" و له دانیشتنه تایبه‌تی‌یه‌كانی خۆیان دا زیاتر ئه‌ڕۆیشتن و پێ‌یان ئه‌وت: "الحوزة الساكتة", "الحوزة الخرسا‌ء" و هه‌ندی جار "الحوزة العرجاء".
كێشه‌ی كه‌ربه‌لا
سه‌ره‌تای مانگی 10 ی 2003 چه‌كداره‌كانی موقته‌دا ئارامگا پیرۆزه‌كانی شاری كه‌ربه‌لایان داگیر كرد. ئه‌یانویست ده‌س به سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرن. هێشتا داووده‌زگاكانی حكومه‌ت له كه‌ربه‌لا نه‌یانتوانی بو هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش رێك بخه‌نه‌وه و ئارام و ئاسایش له شاره‌كه‌دا جێگیر بكه‌ن. رێگه‌یشیان نه‌ئه‌دا به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بێنه ناو شاره‌كانه‌وه و له ئارامگاكان نزیك بكه‌ونه‌وه. ئه‌و ده‌م لایه‌نگرانی سیستانی سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی پیرۆزگاكانیان ئه‌كرد. چه‌كداره‌كانی موقته‌دا ئه‌وانیان ده‌ر كرد بو خۆیان ده‌ستیان به سه‌ردا گرت بو.
×
زائیره‌كان هه‌ر یه‌كه به پێ‌ی توانای خۆی پاره ئه‌هاوێژێته ناو ئارامگای ئیمامه‌كانه‌وه. پاره‌یه‌كی زۆری تێ دا كۆ ئه‌بێته‌وه, وه‌كو ئه‌ڵێن, ده‌رامه‌تی مانگانه‌ی چه‌ندین ملیۆنه. جه‌ماعه‌تی موقته‌دا ویست بویان ده‌س به سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا بگرن.
×
ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ویستیان, به یارمه‌تی مه‌جلیسی حوكم و مه‌رجه‌عه‌كان, كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. رۆژی 3 ی 10 ی 2003 وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وسای عیراق نوری به‌درانیان ئاگادار كرد بو, كه "یادداشتی گرتن" به تاوانی كوشتنی مه‌جید خوئی بۆ موقته‌دا صه‌در و 7 كه‌سی تر له هاوكاره‌كانی له لایه‌ن "قازی‌یه‌كی عیراقی‌یه‌وه" ده‌رچوه, به‌ڵگه‌ی قانونی و شایه‌تیان له سه‌ر كۆكردۆته‌وه. ئه‌وان ئاماده‌ن یادداشته‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن, به‌ڵام ره‌زامه‌ندی مه‌جلیس و مه‌رجه‌عیه‌تیان ئه‌وێ.
موقته‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به كوشتنی مه‌جید خوئی و هاوڕێكانی و, گه‌مارۆدانی ماڵی سیستانی و, رفاندن و كوشتنی چه‌ندین كه‌س, ترس و تۆقینێكی وه‌های له دڵی زۆر له سه‌رانی شیعه‌دا دروست كرد بو, كه‌سێكیان نه‌یانئه‌وێرا به خراپ ناوی ببه‌ن. مه‌جلیس له باتی ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه, كه هێشتا به هێز نه‌بو بو جه‌یشی مه‌هدی كۆ نه‌كردبوه‌وه, وه‌فدێكی دروست كرد بچن بۆ لای بۆ ئه‌وه‌ی به گفتوگۆ و به هێمنی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌ر ئه‌و كاته‌یش تێ‌یان گه‌یاند بو كه ئاگای له خۆی بێ چونكه فه‌رمانی گرتنی ده‌رچوه.
رێكخراوی به‌در و لایه‌نگرانی سیستانی چه‌كداره‌كانی جه‌یشی مه‌هدی‌یان ناچار كرد مزگه‌وته‌كان چۆڵ بكه‌ن. به‌وه به جۆرێكی كاتی گیروگرفته‌كه به‌لادا كه‌وت, به‌ڵام موقته‌دا و به‌رپرسه‌كانی ته‌یاری صه‌در سیستانی و مه‌رجه‌عه‌كانی تری نه‌جه‌فیان به مه‌رجه‌عی خۆیان نه‌ئه‌زانی.
×
پیرۆزگاكانی شیعه له عیراق دا, جگه له پیرۆزیی دینی, ده‌سكه‌وتی دارایی زۆریشی هه‌یه چ بۆ مه‌رجه‌عیه‌ته‌كان و, چ بۆ دانیشتوانی شاره‌كانی. سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نه بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری "حه‌وزه عیلمی‌یه‌كان", چونكه مه‌لای شیعه موچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رناگرێ, به‌ڵكو له "مه‌رجه‌ع" ی وه‌رئه‌گرێ, هه‌روه‌ها بۆ ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه كه بۆته جێگایه‌كی توریستی دینی و, هه‌مو رۆژ ده‌یان هه‌زار كه‌س له عیراق و سه‌رانسه‌ری دنیاوه ئه‌چن بۆ زیاره‌تی.
نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ئه‌توانن ببنه مه‌ڵبه‌ندێكی پڕ داهاتی توریستی دینی. به‌ڵام تا ئیستا بایه‌خی ره‌سمی به‌م لایه‌نه نه‌دراوه. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری عیراقی و بێگانه له‌م بواره‌دا بكرێ و, به شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ: فرۆكه‌خانه, هێڵی ئاسنین, شاڕێ, ئوتێل و دوكان و بازاڕ... رێك بخرێ, ره‌نگه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عیراق بۆ گه‌شه پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی دانیشتوانی, هیچ پێویستیه‌كیان به داهاتی نه‌وت نه‌بێ و, ببێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شاوه و پێشكه‌وتو.
×
موقته‌دا و هاوكاره‌كانی كه چوبونه ناو ئارامگای ئیمام عه‌لی‌یه‌وه و كه‌وتبونه به‌ر هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی هێزی ئه‌مه‌ریكی و عیراقی و, له‌وانه بو بگیرێن یان بكوژرێن, سیستانی كه بۆ تیماركردنی نه‌خۆشین چوبوه له‌نده‌ن گه‌ڕایه‌وه نه‌جه‌ف و, موقته‌دا و هاوكاره‌كانی له تیاچون رزگار كرد. به‌رامبه‌ر به‌وه موقته‌داش سه‌ردانی سیستانی كرد و شه‌ڕی راگرت و رایگه‌یاند كه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌بێ.
موقته‌دا وته‌یاری صه‌در تا چه‌ند و تا كه‌ی گوێڕایه‌ڵی سیستانی ئه‌بن؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له پاشه‌ڕۆژێكی نزیك دا وه‌ر ئه‌گرینه‌وه.