دامه‌زرانی
دوای روخانی صه‌دام, به چه‌ند رۆژێ, د ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی گه‌ڕایه‌وه عیراق. كوبه‌یسی ماوه‌یه‌ك بو عیراقی به جێ هێشت بو له ئه‌بوزه‌بی دائه‌نیشت. كوبه‌یسی پیش‌تر له عیراق مامۆستای زانستگه بوه له زانكۆی به‌غداد. له ناو مه‌لا بنچینه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب دا, به تایبه‌تی سه‌له‌فی و وه‌هابی و جیهادی و هه‌مو توندڕه‌وه‌كان دا ناسراو بو. موعاره‌زه‌ی عیراقی به نۆكه‌ری ئه‌مه‌ریكا و به جاسوس له قه‌ڵه‌م ئه‌دا.
كوبه‌یسی ده‌ستی كرد به جموجوڵ:
دوای داگیركردنی به‌غداد هێشتا وتاری نوێژی هه‌ینی له هیچ كام له مزگه‌وته‌كانی به‌غدادا نه‌خوێنرا بوه‌وه, بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی له مزگه‌وتی "ئه‌بو حه‌نیفه" كه له ناو سوننه‌دا به "ئیمامی ئه‌عزه‌م" ناوی ئه‌به‌ن و له گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غداده و, هه‌ر به‌و ناوه‌وه ناو نراوه, وتاری نوێژی هه‌ینی خوێنده‌وه. قه‌ناته عه‌ره‌بی‌یه‌كانی جه‌زیره, عه‌ره‌بی‌یه, ئه‌بوزه‌بی... وتاره‌كه‌یان وه‌كو خۆی بڵاو كرده‌وه. چه‌ندین لێدوان و قسه‌ی له سه‌ر كرا.
كوبه‌یسی له‌م وتاره‌دا به توندی هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. داوای له خه‌ڵك كرد به هه‌مو شێوه‌یه‌ك به‌رگری بكه‌ن و بچنه‌وه به‌گژی‌دا, بۆ هه‌رچی زوتر له وڵات ده‌ری بكه‌ن.
حه‌فته‌نامه‌یه‌كی ده‌ركرد به ناوی "الساعة" ه‌وه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی به زمانی ئینگلیزی ئه‌نوسرا. زۆری نوسه‌ره‌كانی له رۆژنامه‌وانه ناسراوه‌كانی ده‌زگا به‌دناوه‌كانی عوده‌ی كوڕی صه‌دام بون. پاش چه‌ند ژماره‌یه‌ك له ناو خۆیان دا تێكچون بون به دولا. وه‌كو ناوی "الساعة" زۆر گرنگ و به ناوبانگ بێ هه‌ردولا پێ‌یان له سه‌ر خاوه‌نێتی ناوه‌كه دائه‌گرت و به هه‌مان ناوی "الساعة" ه‌وه چه‌ند ژماره‌یه‌كیان ده‌ركرد: یه‌كێكیان سه‌روتاره‌كه‌ی كوبه‌یسی ئه‌ینوسی و ئه‌وی تریان كابرایه‌كی تر.
له گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌كی توندڕه‌وی تردا رێكخراوێكی دینی‌یان دروست كرد به ناوی "هیئه علما‌ء المسلمین" ه‌وه. ویستیان چۆن شیعه له عیراق دا "مه‌رجه‌عی دینی" یان هه‌یه و, هه‌مویان پرسی پێ ئه‌كه‌ن و هه‌مویان گوێ‌ی لێ ئه‌گرن, ئه‌مانیش بۆ سوننه‌ی عیراق ببن به "مه‌رجه‌عی دینی". ئه‌و بۆشایی‌یه سیاسی‌یه پڕ بكه‌نه‌وه كه به روخانی به‌عس دروست بوه.
ئه‌گه‌رچی كوبه‌یسی به هۆی ئاڵۆزانی هه‌لومه‌رجی سیاسی و په‌شێوانی بارودۆخی سیاسی عیراقه‌وه زۆر زو عیراقی به جێ هێشته‌وه و گه‌ڕایه‌وه نشیمه‌نگه‌ی ئارامی پێشوی له ئه‌بوزه‌بی, به‌ڵام هه‌یئه‌تی عوله‌ما وه‌كو ده‌زگایه‌كی سیاسی سوننه هاته سه‌ر شانۆی سیاسی. چه‌ندین كه‌سی تر, له‌وانه: د شیخ حاریس زاری, ئه‌مین عامی هه‌یئه‌ت و, د موسه‌نای كوڕی. د محه‌مه‌د به‌شار فه‌یزی, قسه‌كه‌ری ره‌سمی هه‌یئه‌ت. ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فور سامه‌ڕائی, وتاربێژی مزگه‌وتی ئومولقورا, تاقمێ مه‌لای كوبه‌یسی له‌وانه: مه‌كی كوبه‌یسی, به‌رپرسی هه‌یئه‌ت له فه‌لوجه, عه‌بدولسه‌لام كوبه‌یسی, عه‌بولسه‌تار عه‌بدولجه‌بار, د محه‌مه‌د عه‌یاش كوبه‌یسی, نوێنه‌ریان له ده‌وحه.... هاتنه مه‌یدانه‌وه.
جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ده‌رگایان بۆ كردنه‌وه و, قه‌ناته عه‌ره‌بییه‌كان بایه‌خێكی تایبه‌تی‌یان ئه‌دا به وتاربێژه‌كانی نوێژی هه‌ینی و, به قسه‌كه‌ره‌كانیان و, زۆر جار له سه‌ر كاروباری عیراق له كۆڕه‌كانیان به‌شداریان ئه‌كردن و له هه‌واڵه‌كان دا پرسیان پێ ئه‌كردن و رایان وه‌رئه‌گرتن.
زۆر له‌مانه ده‌ستنده‌خۆر و ستایشكه‌ری صه‌دام بون. موخابه‌رات به پێ‌ی پلانێكی دانراو یارمه‌تی زۆریانی داوه له پله‌ی خوێندنی باڵادا هه‌ڵكشێن, شه‌هاده‌ی ماجستێر و دكتۆرا له زانسته دینی‌یه‌كان دا وه‌ربگرن.
هه‌یئه‌ت له چه‌ند شوێن لقیان كرده‌وه, له‌وانه: فه‌لوجه, رومادی, سامه‌ڕا, موسل... ئه‌گه‌رچی له هه‌مو ئه‌و شوێنانه مه‌لای هاوبیروباوه‌ڕی خۆیان كۆكردۆته‌وه, به‌ڵام نه‌یانتوانیوه له ناو خه‌ڵك دا بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی فراوان په‌یدا بكه‌ن.
هه‌ڵوێسته‌كانیان له روداوه‌كانی عیراق
كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكی خه‌ریكی گفتوگۆ بو له گه‌ڵ گروپی 5 و هه‌ندێ لایه‌نی تری عیراقی بۆ پێكهێنانی "مه‌جلیسی حوكم" هه‌یئه‌تی عوله‌ما پشت گوێ خران و, به‌شدار نه‌كران, ته‌نانه‌ت داوای به‌شداربونیشیان لێ نه‌كرا. هه‌یئه‌تیش مه‌جلیسی به ده‌سكردی داگیركه‌ر دائه‌نا. كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی, مه‌جلیسی حوكم, وه‌زاره‌تی پێك هێنا, وه‌زاره‌ته‌كه‌یشی به ده‌سكردی داگیركه‌ر دانا. كه ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ئه‌مه‌ریكاوه گوێزرایه‌وه بۆ ده‌ستی عیراقی دیسان به ناته‌واو و درێژه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری دانا. له سه‌ره‌تاوه داوای رۆیشتنی بێ چه‌ندوچونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌كرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌كی "بدیل" ی هه‌بێ.
له روی مه‌زه‌بی‌یه‌وه, ئه‌گه‌رچی خۆیان به دور له گیانی "تائیفی سوننی" دائه‌نێن و هه‌ندێ جار به رواڵه‌ت هاوده‌ردی له گه‌ڵ شیعه و دۆستایه‌تی له گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی شیعه, به تایبه‌تی موقته‌دا و ته‌یاری صه‌در, ده‌رئه‌بڕن. له وتاره‌كانی هه‌ینی‌دا داوای یه‌كێتی سوننه و شیعه ئه‌كه‌ن, به‌ڵام راستی‌یه‌كه‌ی "تائیفی" ن تا بناگوێ‌یان و, شیعه به رافزی دائه‌نێن و, هه‌مو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه شیعه كاروباری عیراق یا هیچ نه‌بێ كاروباری ینه‌ڕه‌تی‌یان به ده‌س نه‌بێ. هه‌رگیز نه‌یان شاردۆته‌وه پێ‌یان وایه شیعه له عیراق دا زۆرایه‌تی نین به‌ڵكو له سوننه كه‌مترن.
له روی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه, ئه‌گه‌رچی خۆیان وا پیشان ئه‌ده‌ن ئه‌وان دورن له گیانی "نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی" و له گه‌ڵ كورد پێوه‌ندی مه‌زه‌بی‌یان به هێزتره له هه‌ر جۆره پێوه‌ندی‌یه‌كی تر و, له هه‌مو سه‌رژمێرێكی سوننی – شیعی‌دا, كورد له ریزی خۆیان دا دائه‌نێن, به‌ڵام راستی‌یه‌كه‌ی "نه‌ته‌وه‌په‌رستن" تا ته‌وقی سه‌ریان و, كورد له خۆیان به پچوكتر دائه‌نێن و, پێ‌یان وایه له رێ‌ی ئیسلامه‌تی ده‌رچون. به توندی دژی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد و, رێكخستنه‌وه‌ی عیراقی تازه‌ن له سه‌ر بنچینه‌ی فیدرالی. به تایبه‌تی چونكه دڵنیان له هه‌مو به‌راوردێكی عه‌ره‌بی شیعی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی سوننی, ئه‌وان تاكه‌یان لاسه‌نگ ئه‌بێ, بۆ دروستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی, پێویستیان به پارسه‌نگی كوردی سوننی ئه‌بێ, له به‌ر ئه‌وه له گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی كوردان له چوارچێوه‌ی عیراقێكی ناوه‌ندی‌دا, با نرخه‌كه‌ی كۆیله‌یه‌تی كورد بێ.
سوننه‌ی عه‌ره‌ب له عیراق دا زیاتر له 5 قه‌ڕنه حوكمڕانی ئه‌كه‌ن. له دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عیراقه‌وه (1921) فێری پاوان كردنی حوكم و حوكمڕانی ناوه‌ندی بون. كاروباری سیاسی عیراق و دامه‌زراوه جه‌نگی و ئه‌منی‌یه‌كانی و ده‌رهێنان و داهاتی سامانی سروشتی و دابه‌شكردنه‌وه‌ی به ده‌س ئه‌وان بوه. به ئاسانی پێ‌یان قبوڵ ناكرێ شیعه و كورد له بڕیاردانی ئه‌وانه‌دا ببن به به‌شدار و هاوبه‌ش.
پێوه‌ندی‌یان له گه‌ڵ تێڕۆڕیسته‌كان
هه‌یئه‌ت له سه‌ره‌تاوه چه‌ند كاری كرد به ئیشی خۆی:
یه‌كه‌م, خۆی كرده سه‌رپۆشی "شه‌رعی" داكۆكی له كاری هه‌مو گروپه تێڕۆڕیسته‌كان. پاساوی شه‌رعی كاره‌كانیان ئه‌ده‌ن. رفاندن, كوشتن و سه‌ربڕین, ته‌قاندنه‌وه و كوشتنی پۆلیس و شارستانی... به "مقاوه‌مه‌ت" ی داگیركه‌ر دائه‌نێن.
دوه‌م, خۆی كرده "ده‌ڵاڵ"ی به‌ینی گروپه‌كانی رفاندن و ده‌وڵه‌تان و كۆمیانیاكانی رفێنراوه‌كان. ئه‌مان سه‌ودای "فرۆشتنه‌وه" و "كڕینه‌وه" یان به ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نن و جانتای پاره‌كان وه‌رئه‌گرن و, به سه‌ر خۆیان و لایه‌نه‌كانی تری به‌شداری رفاندن و به‌ردان دا دابه‌شی ئه‌كه‌ن.
هه‌یئه‌ت ده‌ڵاڵ بون له به‌ردانی 3 یابانی و 3 ئیتالی دا به پاره.
هه‌یئه‌ت ده‌ڵاڵ بون بۆ به‌ردانی كاركه‌رانی روس و كشانه‌وه‌یان له عیراق.
هه‌یئه‌ت ده‌ڵاڵ بون بۆ به‌ردانی 1 رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی و 3 رۆژنامه‌وانی چیكی.
رۆژی 19 ی 4 د موسه‌نا حاریس زاری له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا ده‌رباره‌ی به‌ردانی بارمته‌كان وتی: "3 رێگه هه‌یه بۆ به‌ردانیان: رفێنه‌ره‌كان پێوه‌ندی به یه‌كێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ته‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر شوێنه‌كه رێك بكه‌ون, یا بهێنرێنه به‌رده‌م مزگه‌وتی ئومولقورا و به‌ر بدرێن, یا له سه‌ر رێگه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌ڵا بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر بڕۆن بۆ سه‌فاره‌ته‌كانی خۆیان... بۆ به‌ردانی 3 یابانی‌یه‌كه رفێنه‌ره‌كان پێوه‌ندی‌یان به ئه‌ندامێكی هه‌یئه‌وه كرد‌و رێك كه‌تن كه بیانبه‌ن بۆ مزگه‌وتی كوبه‌یسه له عامریه... چیكی‌یه‌كانیش له سه‌ر جاده‌ی گشتی به‌ردران".
یابانی‌یه‌كان به 3 ملیۆن دۆلار كڕاونه‌ته‌وه و چیكی‌یه‌كان هیچیان لێ ده‌س نه‌كه‌وتوه.
×
له مانگه‌كانی ته‌موز و ئابی 2004 دا كه رفاندن زیادی كرد و هه‌ندێكیشیان كوشتن, د محه‌مه‌د به‌شار فه‌یزی, قسه‌كه‌ری هه‌یئه‌ت, له رۆژی 3 ی ئاب دا له مزگه‌وتی ئومولقورا له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی دا ده‌رباره‌ی به‌ردان و گلدانه‌وه‌ی رفێنراوه‌كان, وتی: "ئه‌وانه‌ی هیچ پێوه‌ندی‌یه‌كیان به هێزه‌كانی داگیركه‌ره‌وه نیه و نه‌بونه‌ته هۆی هیچ ئازارێ بۆ گه‌لی عیراق ئه‌بێ به‌ر بدرێن.." هه‌ندێ له‌وانه‌ی پێوه‌ندی‌یان به داگیركه‌ره‌وه هه‌یه, به پێ‌ی لێكدانه‌وه‌ی فه‌یزی و هاوبیره‌كانی, ئه‌وانه‌ن كه پێویستی‌یه‌كانی ژیانی رۆژانه وه‌كو خۆراك, سوته‌مه‌نی, ئاوی خواردنه‌وه, كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی, له ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه بۆ فه‌یزی و ئه‌مسالی فه‌یزی ئه‌هێنن, ئه‌وانه و ئه‌وانی تر چی‌یان لێ بكرێ "جائیزه".
×
تا ئه‌مه‌ریكا حوكمی عیراقی ئه‌كرد, ده‌نگی له گه‌ڵ نه‌كردن, چاوپۆشی له هه‌مو كاره ناقانونی‌یه‌كانی ئه‌م هه‌یئه‌ته كرد, لێ‌یان گه‌ڕان به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه سود له دوانگه‌ی مزگه‌وته گه‌وره و به ناوبانگه‌كانی سوننه و كامێرای قه‌ناته عه‌ره‌بییه‌كان وه‌ربگرن بۆ فوكردن به ئاگری دوژمنایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و داكۆكی كردن له كرده‌وه‌كانی تێڕۆڕیسته‌كان. دوای ئه‌ویش حكومه‌تی كاتی عیراق تا ئیستا پێ‌ی نه‌وتون به‌ری چاوتان كلی پێوه‌یه.
"عیلم" و "هه‌یئه‌تی عوله‌ما"
سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌مانه به خۆیان ئه‌ڵێن "عالم" و رێكخراوه‌كه‌یان ناو ناوه "هه‌یئه‌تی عوله‌ما".
له هه‌مو دنیا كه باسی زانا و زانین و زانست ئه‌كرێ, بواره‌كانی فیزیا, كیمیا, ماتماتیك, پزیشكی, سه‌ته‌لایت, كۆمپیوته‌ر... شتی له‌و بابه‌ته به بیردا دێ كه هه‌مو ژیانی پێ خۆش و ئاسوده و ئاسان و ده‌وڵه‌مه‌ن ئه‌بێ و ریكخراوه زانستی‌یه‌كانیش زاناكانی ئه‌و بوارانه‌یان كۆ كردۆته‌وه, به‌ڵام ئه‌م "عالم" انه‌ی لای ئێمه ئه‌بێ پێوه‌ندی‌یان به چ زانستێكه‌وه هه‌بێ؟
زانایه‌تی حاریس زاری و ئه‌حمه‌د سامه‌ڕائی و به‌شار فه‌یزی و عه‌بدوڵا جه‌نابی... ئه‌بێ له چی بوارێك دا بێ؟
تۆ بڵێ‌ی ئه‌و فتوا "دڕندانه" و ئه‌و پاساوه "شه‌رعی" ه نابه‌جێ‌یانه‌ی ئه‌مانه ده‌ری ئه‌بڕن بۆ سه‌ربڕینی كرێكاری نیپالی و پاكستانی و شۆفێری توركی و میصری و لوبنانی, ئه‌ویش بچێته خانه‌ی "زانست" ه‌وه؟
×
ئه‌بێ له عیراقی نوێ‌دا شوێنی ئه‌م "زانایانه" كوێ بێ؟ وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنۆلۆجیا یا ....