"جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" ی جاران و
"تنظیم قاعدة الجهاد فی بلادالرافدین" ی ئیستا
دوای روخانی صه‌دام ماوه‌یه‌ك كارێكی جه‌نگی ئه‌وتۆ دژی هێزی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌قه‌وما. لێره‌وله‌وێ هه‌ندێ كاری جه‌نگی وه‌كو چاندنی مینێ یان بۆسه‌یه‌ك له سه‌ر رێگایه‌كی هاتوچۆ یان پێكادانێ كه به هه‌ڵاتنی هێرشكه‌ره‌كان ته‌واو ئه‌بو روی ئه‌دا. بێ‌بایه‌خ سه‌یری ئه‌و روداوانه ئه‌كرا و هه‌ندێ جار ئه‌یان دایه پاڵ پاشماوه‌كانی رژێم, واته به‌عسی‌یه‌كان و هه‌ندێ جار عه‌ره‌بی ناعیراقی, تا له پڕ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره به ئوتوموبیل له چه‌ند جێگای هه‌ڵبژێردراو و بۆ چه‌ند كه‌سی هه‌ڵبژێردراو قه‌وما, دیسان ئه‌وه‌ش درایه‌وه پاڵ پاشماوه‌كانی رژێم و تێڕۆڕیستی عه‌ره‌بی ناعیراقی.
ئه‌گه‌رچی له عیراق مه‌جلیسی حوكم دامه‌زرا بو, مه‌جلیسی حوكم وه‌زاره‌ت, له‌وانه وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی, دامه‌زراند بو, به‌ڵام دابین كردنی ئاسایشی عیراق و لێكۆڵینه‌وه له تاوانه تێڕۆڕیستی‌یه‌كان و گرتن و راونانی تۆڕه‌كانیان, كاری ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان بو. له به‌ر ئه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و, مه‌جلیسی حوكم ئاگاداری‌یه‌كی نه‌بو ده‌رباره‌ی جێبه‌جێ كه‌ره‌كانی تاوانه‌كان, ته‌نانه‌ت حیزبه سیاسی‌یه‌كان و لایه‌نه به‌شداره‌كانی مه‌جلیسی حوكم, كه ئه‌بو تۆڕی رێكخستنیان له هه‌مو لایه‌ك دا هه‌بوایه و, سه‌رچاوه‌ی زانیاری زۆریان هه‌بوایه, ئه‌وانیش تفه‌نگیان به تاریكی‌یه‌وه ئه‌نا و, بۆ خۆ په‌ڕاندنه‌وه یه‌كسه‌ر بكه‌ری تاوانه‌كانیان به پاشماوه‌كانی رژێم و تێڕۆڕیستانی بێگانه دیاری ئه‌كرد. بێ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یه‌كی زیادتری بخه‌نه سه‌ر.
زۆر له‌و كارانه‌ی ئه‌كران یا كه‌س خۆی لێ نه‌ئه‌كرد به خاوه‌نی, یان رێكخراوێكی نه‌بیستراو خۆی ئه‌كرد به خاوه‌نی. تا زه‌رقاوی هاته مه‌یدانه‌وه خۆی ئاشكرا كرد و, رێكخراوی "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" ی راگه‌یاند و, ئۆباڵی هه‌ندێ له كاره تێڕۆڕیستی‌یه خوێناوی‌یه‌كانی گرته ئه‌ستۆ, له‌وانه ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كوشتنی سێرجیۆ دۆمیلۆ نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان, ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی ئوردونی, كوشتنی باقر حه‌كیم...
زه‌رقاوی كێ‌یه؟
هێشتا زۆر كه‌س و لایه‌ن گومانیان له هه‌بونی زه‌رقاوی هه‌بو, پێ‌یان وابو كه‌سایه‌تی‌یه‌كی "وه‌همی" دروستكراوه ئه‌و كارانه‌ی به پاڵ ئه‌درێ. دوای گوێزانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات زه‌رقاوی له سایته تایبه‌تی‌یه‌كه‌ی خۆی‌دا له ئینته‌رنێت دا, به ده‌نگی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له عه‌لاوی و وه‌زیره‌كانی كرد و, به كرده‌وه‌ش هه‌وڵی كوشتنی هه‌ندێكیانی دا.
رۆژی 17 ی 7 ی 2004 له به‌غداد, له كاتێك دا وه‌زیری داد د مالیك دوهان حه‌سه‌ن, به‌ڕێوه بو به‌ره‌و باره‌گای كاره‌كه‌ی له وه‌زاره‌ت, ئوتوموبیلێكی بۆمبدار به كاروانه‌كه‌ی‌دا ته‌قیه‌وه. خۆی به‌ر نه‌كه‌وت به‌ڵام هه‌ندێ له پاسه‌وانه‌كانی و چه‌ند رێبوارێ كوژران و بریندار بون. پۆلیس و ئه‌مبولانس بۆ فریاكه‌وتنی لێقه‌وماوه‌كان گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه كه‌چی ئوتوموبیلێكی تریش به وان دا ته‌قی‌یه‌وه. هه‌مان رۆژ له مه‌حمودیه‌ش, له به‌رده‌م بنكه‌ی "پاسه‌وانی نیشتمانی" دا ئوتوموبیلێكی بۆمبدار ته‌قیه‌وه چه‌ندێكی كوشت و چه‌ندێكی بریندار كرد.
د مالیك دوهان حه‌سه‌ن, وه‌زیری دادی عیراق, كه ئه‌بو ئاگاداری و بۆچونێكی ته‌واوی ده‌رباره‌ی زه‌رقاوی و تۆڕه رێكخراوه‌كانی هه‌بێ, وتی: "ئه‌م زه‌رقاوی‌یه له ته‌یری عه‌نقا ئه‌چێ!" ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری داد, كه به یه‌كێ له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی حكومه‌ته‌كه دائه‌نرێ, گومانی له بونی زه‌رقاوی و دڕدۆنگی له ناو خه‌ڵك دا دروست كرد:
ئاخۆ زه‌رقاوی به راستی هه‌بوه, ئه‌گه‌ر هه‌بوه كوێنده‌ری‌یه و چ كاره‌یه و ئیستا له كوێ‌یه؟
ئه‌گه‌ر هه‌بوه و نه‌ماوه كێ چۆته پێسته‌كه‌ی ئه‌وه‌وه ناوه‌كه‌ی به‌مجۆره به كار ئه‌هێنێ؟
ئه‌گه‌ر نه‌بوه ئه‌م ناوه زله‌ی بۆته ئه‌فسانه چۆن دروست بوه و بڵاو بۆته‌وه؟
×
صالح قه‌لاب, كه نوسه‌رێكی ئوردونی ئاگادار و ماوه‌یه‌ك وه‌زیری راگه‌یاندن بو, له ژماره‌ی رۆژی 21 ی 7 ی 2004 ی "شه‌رقی ئه‌وسه‌ت" ی له‌نده‌نی‌دا وتارێكی له سه‌ر زه‌رقاوی نوسیوه هه‌ندێ زانیاری باشی تێ‌دایه. بڕێ له و گومان و دوڕدۆنگی‌یانه ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه.
به پێ‌ی ئاگاداری‌یه‌كانی قه‌لاب:
ناوی راسته‌قینه‌ی زه‌رقاوی "احمد فضيل نزال الخلایلة" یه له دایكبوی 1965 ه. "خه‌لایله" تیره‌یه‌كه له قه‌بیله‌ی "به‌نی حه‌سه‌ن" كه نیمچه به‌ده‌وی‌یه. له "حه‌ی مه‌عصوم" ژیاوه و گه‌وره بوه. "حه‌ی مه‌عصوم" له بنه‌ڕه‌ت دا شیشانی‌یه‌كان ئاوایان كردۆته‌وه دێ‌یه‌كی پچوك و خانوه‌كانی له قوڕ دروست كراوه. به سه‌ر چه‌می "زه‌رقا" دا ئه‌ڕوانێ كه دوای تێكه‌ڵ بونی له گه‌ڵ چه‌ند چه‌مێكی تر ئه‌ڕژێته "به‌حری مه‌ییت"ه‌وه. "حه‌ی مه‌عصوم" دوای شه‌ڕی 1948 و 1967 بۆته شارێكی نارێكوپێك و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ له فه‌له‌ستینی و ئوردونی و شیشانی و هاتوی میلله‌تانی تر.
زه‌رقاوی له ژێر كارتێكردنی وتاره ئاگرینه‌كانی "شێخ عه‌بدوڵا عه‌ززام" دا, كه دواتر له پیشاوه‌ر ئوتوموبیله‌كه‌یان پێ‌دا ته‌قانده‌وه, چۆته ئه‌فغانستان, به‌ڵام فریای جیهاد نه‌كه‌وتوه دژی روس چونكه كاتێ ئه‌م گه‌یشتۆته ئه‌وێ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات بوه له ناو ئه‌فغانی‌یه‌كان خۆیان دا. له‌وێ ئاشنا بوه به "بن لادن" و سه‌ركرده‌كانی تری "القاعده". به‌ڵام به‌یعه‌تی به بن لادن نه‌داوه. دوای روداوه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ری ئه‌مه‌ریكا هاتۆته كوردستان. له كوردستان نه‌ماوه‌ته‌وه له نێوان به‌غداد و كوردستان دا هاتوچۆی كردوه.
به پێ‌ی زانیاری‌یه‌كانی قه‌لاب, "زه‌رقاوی راسته هه‌یه و زیندوه, نه له بۆردومانه‌كه‌ی بنكه‌كانی ئه‌نصاری ئیسلام دا كوژراوه و نه قاچی بڕڕاوه‌ته‌وه, به‌ڵام توانا و شاره‌زایی له‌و ئاسته‌دا نیه بتوانێ ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدا كه ئیستا له عیراق دا ئه‌نجام ئه‌درێن, به‌ڵكو داووده‌زگای "موخابه‌رات" ی ده‌وڵه‌تانی تر ئه‌م كارانه ئه‌كه‌ن و, به پاڵ ناوی ئه‌وی ئه‌ده‌ن."
×
به پێ‌ی زانیاری هه‌ندێ له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی كورد:
ساڵی 2000 چه‌ند تاقم كوردی عیراقی له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حه‌ماس و ته‌وحید به جیا بانگ كران بۆ ئه‌فغانستان. بن لادن و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی ئه‌فغان ئه‌یانویست ئه‌م تاقمانه له رێكخراوێكی "جیهادی" دا كۆ بكه‌نه‌وه.
له حه‌ماس و ته‌وحید: عومه‌ر بازیانی (ئیبراهیم عه‌بدولكه‌ریم عه‌زیز), فوئاد, ئه‌بو قه‌تاده‌ی هه‌ولێری (دڵشاد محه‌مه‌د حه‌مید). له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه: عه‌لی وه‌لی, ئاسۆ هه‌ولێری (ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د حه‌سه‌ن), ئه‌بو وائیل (سه‌عدون مه‌حمود عانی).
ئه‌وانه هه‌مو سه‌ركرده ناسراوه‌كانی ئه‌وسای عه‌ره‌بی ئه‌فغانیان دیوه. له گه‌ڵیان دانیشتون. گفتوگۆیان له گه‌ڵ كردون. له "مه‌زافه" و ماڵه‌كانیان دا چه‌ندین حه‌فته و چه‌ندین شه‌و ماونه‌ته‌وه. له‌وانه: ئه‌بو حه‌فه‌سی میسری, ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری, ئه‌بو موسعیبی سوری, ئه‌بو موسعیبی زه‌رقاوی, ئوسامه بن لادن.
ئه‌مانه به ره‌نگ و رو زه‌رقاوی‌یان دیوه. گفتوگۆیان له گه‌ڵ كردوه. كێشه‌كانی خۆیان بۆ باس كردوه. نانیان له گه‌ڵ خواردوه و, له نزیكه‌وه ناسیویانه.
×
زستانی ساڵی 2002 زه‌رقاوی دوای په‌لاماردانی ئه‌فغانستان و شكانی تالیبان و په‌ره‌وازه بونی عه‌ره‌بی ئه‌فغان به ناو ئێران دا هاتۆته هه‌ورامان. ماوه‌یه‌ك لای سه‌رانی "ئه‌نصاری ئیسلام" ماوه‌ته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌لا كرێكار (نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج) "ئه‌میر" ی ئه‌وسای ئه‌نصاری ئیسلام, عه‌بدوڵا شافیعی (وریا ره‌ش: وریا ره‌سول), عومه‌ر بازیانی, ئه‌بو ته‌یسیر, ئه‌بو فه‌یسه‌ل, ئه‌بو سه‌لمان و ئه‌ندام و سه‌رانی تری ئه‌نصاری ئیسلامی دیوه. به درێژی گفتوگۆی له گه‌ڵ كردون و, هاوڕێ له گه‌ل عومه‌ر بازیانی, عه‌بدوڵا خه‌لیفانی, ئه‌بو وائیل, ئه‌بوبه‌كری ته‌وحید, سه‌ردانی بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی كردون و به ناوچه‌كه‌دا گه‌ڕاون. به وردی له تۆپۆگرافی ناوچه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك به جێ‌ی هێشتوه چونكه پێ‌ی وابوه: ناوچه‌كه به‌رته‌نگ و پچوكه, به‌رگه‌ی هێرشی گه‌وره ناگرێ, ناتوانێ ببێته بنكه‌یه‌كی ئه‌مین و هه‌میشه‌یی جیهاد.
×
زه‌رقاوی ئیتر بزر بوه. پێ ئه‌چێ چوبێته عیراق. ئه‌و ماوه‌یه قسه هه‌بو زه‌رقاوی ئه‌لقه‌ی پێوه‌ندی نێوان ئه‌نصار و موخابه‌راتی عیراقی بوبێ. زه‌رقاوی به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌لقه‌ی پێوه‌ندی بوبێ, یان رێكخراوێكی ئیسلامی توندڕه‌وی نهێنی له ناو عیراق دا هه‌بوبێ زه‌رقاوی گرتبێته خۆی, یان ئه‌ویش له گه‌ڵ هاتنی "موجاهیدین" ی عه‌ره‌ب دا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێ تێكه‌ڵاوی لێشاوه‌كه‌یان بوبێ, هه‌ر كام له مانه یان شتێكی تر بوبێ زه‌رقاوی له كاتی هێرشی ئه‌مه‌ریكی‌دا له ناو عیراق دا بوه.
×
سه‌ره‌نجام د مالیك دوهان حه‌سه‌ن, وه‌زیری داد له حكومه‌تی عیراق دا, كه گومانی له بونی زه‌رقاوی هه‌بو, له لێداوانێك دا كه ژماره‌ی 10 ی 11 ی 2004 ی "حه‌یات" بڵاوی كردۆته‌وه, ئه‌ویش هه‌بونی زه‌رقاوی سه‌لماند.
هێرشی ئه‌مه‌ریكی
هێرشی ئه‌مه‌ریكی له عیراق دا بو به هۆی روخانی خێرای بێ به‌رگری هێزه چه‌كداره‌كانی صه‌دام و تێكچون و به جێ مانی هه‌مو بنكه و باره‌گا و چه‌ك و تفاقی جه‌نگی‌یان, له كوردستانیش بو به هۆی تێكچونی بنكه و باره‌گای هه‌مو هێزه دینی‌یه‌كانی چه‌ند ساڵ بو خه‌ریكی قایم كردنی بون. زۆری چه‌كداره‌كانی ئه‌نصاری ئیسلام چونه ئێران و كه‌مێكیان دزه‌یان كرد بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق.
×
سه‌ره‌تا "موجاهیدینی عه‌ره‌ب" له ناو خه‌ڵكی عیراق دا بوغزێنراو و چاره‌گران بون. به چاوی به‌كرێگیراو و نۆكه‌ری صه‌دام سه‌یر ئه‌كران. خه‌ڵك ده‌ریان ئه‌كردن و راویان ئه‌نان و هه‌ندێ جار ئه‌یانكوشتن یا ئه‌یاندان به ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه. هه‌ندێكیان گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان و له قه‌ناته عه‌ره‌بی‌یه‌كانه‌وه باسی كوێره‌وه‌ری‌یه‌كانی خۆیان ئه‌كرد و, تاوانی خیانه‌تیان ئه‌دایه پاڵ خه‌ڵكی عیراق.
هه‌ندێ له‌و عه‌ره‌بانه‌ی مابونه‌وه, هه‌ندێ له مه‌لا توندڕه‌وه‌كانی سوننه له مزگه‌وته‌كانی به‌غداد و فه‌لوجه و سامه‌ڕا و موسل دا داڵده‌یان دان. ئه‌وانه دواتر بون به ناوكی تۆڕه‌كانی زه‌رقاوی.
×
ئه‌و بۆشایی‌یه‌ی به بڵاوه لێ كردنی جه‌یش و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق دروست بو, له پاڵ ئه‌وه‌دا به‌دره‌فتاری هێزی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان له گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی و, نه‌بونی ئاسایش و كار و موچه و كاره‌با و ته‌له‌فۆن و, كرانه‌وه‌ی بێ هیچ چاودێری‌یه‌كی سنوره‌كان بۆ هاتنی عه‌ره‌بی سه‌رانسه‌ری دنیا, ده‌رفه‌تێكی له باری بۆ زه‌رقاوی خوڵقاند له لایه‌كه‌وه بۆ پێكهێنانی یه‌كه‌ی چه‌كداری تایبه‌تی به خۆی له "موجاهیدین" ی عه‌ره‌ب و عیراقی و, بۆ سازدانی هه‌زاران ئه‌فسه‌ر و پله‌داری بێكار و داخ له دڵی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له لایه‌كی تره‌وه.
زه‌رقاوی, عه‌وداڵی جیهاد دژی ئه‌مه‌ریكا, شاره‌زایی دینی و رێكخراوه‌یی و جه‌نگی و, ناسیاوی ناوچه‌یی و جیهانی, خۆی و هاوبیره‌كانی خسته كار بۆ سازدانی تۆڕی جۆراوجۆر و كردنیان به بۆمبای وێرانكه‌ر و كوشنده.
×
هاوزه‌مان له گه‌ڵ هێرش دا بۆ سه‌ر عیراق, په‌لاماری ئاسمانی و زه‌مینی بنكه‌كانی "ئه‌نصاری ئیسلام" درا له هه‌ورامان. هێزه‌كانیان نه‌یانتوانی به‌رگری بكه‌ن پاشه‌كشه‌یان كرد. هه‌ندێكیان كشانه‌وه ئێران و هه‌ندێكیان په‌رت بون و خۆیان كرده‌وه به ناو شاره‌كانی عیراق دا.
ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نصار ئه‌وانه‌ی چوبونه قوڵایی عیراقه‌وه خۆیان له موسل و فه‌لوجه و سامه‌ڕا گرته‌وه و, ئه‌وانه‌یشیان چوبونه ئێران له مه‌ریوان و پاوه و بانه و سه‌قز و تاران بڵاو بوبونه‌وه چ به نامه و چ به ئی‌مێل پێوه‌ندی‌یان له گه‌ڵ یه‌ك دروست كرده‌وه. ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه عیراق, له به‌غداد, باقوبه, فه‌لوجه, حه‌ویجه, كه‌ركوك, موسل, جیگیر بون.
ئه‌نصار ئه‌گه‌رچی له شه‌ڕه‌كه‌دا جه‌زره‌به‌یه‌كی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت به‌ڵام پارێزگاری پێوه‌ندی رێكخراوه‌یی خۆیان كرد و, ئه‌مانه بون به یه‌كێ له ده‌ماره‌كانی پێكهێنانی "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد". هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نصاری ئیسلام له فه‌لوجه "به‌یعه‌ت" یان به زه‌رقاوی كرد.
×
هه‌ندێ له بیر‌و بۆچونه‌كانی زه‌رقاوی
زه‌رقاوی هاوبیروباوه‌ڕه له گه‌ڵ سه‌رانی "قاعیده". ئه‌گه‌ر جیاوازی‌یه‌كیان هه‌بوبێ ره‌نگه تاكتیكی و پچوك بێ و بگه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی هه‌لومه‌رجی عیراق. زۆری باوه‌ڕه‌كانی خۆی بێ شاردنه‌وه له سایته‌كه‌ی خۆیان دا رون كردۆته‌وه. ره‌نگه گرنگترینی به‌ڵگه فیقهی‌یه‌كانی ئه‌و نامه‌یه بێ كه بۆ بن لادن و سه‌رانی قاعیده‌ی نوسی بو ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی عیراق و بیروبۆچونه‌كانی ده‌رباره‌ی شێوه‌ی كار كردنیان له عیراق دا. له نامه‌كه‌ی‌دا پاساوی شه‌رعی ئه‌هێنێته‌وه بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان سوننه و شیعه‌ی عیراق دا. بۆ ئه‌وه‌ی سوننه به‌گشتی رابكێشێ بۆ شه‌ڕی شیعه و شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا, نه‌ك وه‌كو ئیستا شه‌ڕه‌كه هه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی هێزه‌كانی بكا.
كه‌میل ته‌ویل له رۆژنامه‌ی "حه‌یات" ی له‌نده‌نی له ژماره‌ی رۆژی 10 ی 9 ی 2004 دا به هۆی عه‌ره‌بێكی ئیسلامی‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی ناڕاسته‌وخۆی له فه‌لوجه له گه‌ڵ زه‌رقاوی كردوه.
ده‌رباره‌ی ئامانجی له‌م شه‌ڕه‌ی ئیستای له عیراق دا وتویه‌تی:
"ئێمه له عیراق دا شه‌ڕ ئه‌كه‌ین, به‌ڵام چاومان له شوێنانی تره, وه‌كو به‌یته‌لمه‌قدیس... چاومان له شوێنانی تره نه‌ك به ته‌نیا له عیراق..
ئامانجی ئیستای دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئیسلامی و روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی ئیستای عیراق و ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كانه.. به‌ڵام ستراتیجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه شه‌ڕ هه‌مو ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
"ئه‌گه‌ر بنكه‌یه‌كمان نه‌بێ لێوه‌ی بجوڵێین چۆن ئه‌توانین رژیمه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌ڵبگێڕینه‌وه, به‌یته‌لمه‌قده‌س رزگار بكه‌ین..."
ده‌رباره‌ی سه‌ربڕینی بارمته‌كانی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه وتویه‌تی:
"ئه‌وانه بارمته نین. بارمته جیاوازه له جاسوس یا له دیل.. حوكمی جاسوس كوشتنه. به‌ڵام له سه‌ر جۆری كوشتنی بیری جیاواز هه‌یه: هه‌ندێ ئه‌ڵێن به شمشێر و هه‌ندێ ئه‌ڵێن به گولله.."
ده‌رباره‌ی كوشتاره‌كانی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شێواندنی لاشه‌شی تێ بكه‌وێ ده‌لیلی شه‌رعی هێناوه‌ته‌وه كه خوا رێ‌ی پێ داون به هه‌مان شێوه‌ی خۆیان به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه: (فإن قتلوا نساؤنا نقتل نساؤهم...)
زه‌رقاوی وه‌كو هه‌مو ته‌یاره "سه‌له‌فی جیهادی" یه‌كان باوه‌ڕی وایه شیعه بیرێكی كافرانه‌یه. شیعه وه‌كو عه‌قیده و وه‌كو مه‌نهه‌جی عه‌قیده كوفره. وتویه‌تی:
"ئه‌گه‌ر شیعه شه‌ڕیان له گه‌ڵ نه‌كردینایه ئێمه‌ش شه‌ڕمان له گه‌ڵ نه‌ئه‌كردن. دوژمنی سه‌ره‌كی‌مان ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تی عیراقه. به‌ڵام شیعه شه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌یان كردوه. ده‌یان مزگه‌وتیان له ناوچه‌كانی شیعه‌دا داگیركردوه له ده‌وروبه‌ری كه‌ربه‌لا و به‌صرا ته‌نانه‌ت له به‌غداش...
"شیعه هه‌ره‌می سه‌ره‌كی حكومه‌تی ئیستای عیراقن. به‌شی زۆری هێزه چه‌كداره‌كان له‌وانه كه داگیركه‌ر دروستی كردون. له فه‌لوجه هێزی شیعه هاتن شه‌ڕیان له گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد. هه‌مان شت له نه‌جه‌ف روی دا. كاتێ په‌لاماری موقته‌دایان دا ئه‌مه‌ریكا لێ‌ی نه‌دا شیعه لێ‌ی دا...
"باقیر حه‌كیم له سه‌رانی گومڕایی بو كه ئه‌بو بكوژرێ. كابرا له گه‌ڵ داگیركه‌ر و له گه‌ڵ تانكی ئه‌مه‌ریكی گه‌ڕایه‌وه له‌م روه‌وه كوشتنی پێویست بو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوننی بوایه یا شیعی یا توركومان.."
زه‌رقاوی له‌م گفتوگۆیه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه له گه‌ڵ "ئه‌نصاری ئیسلام" پێوه‌ندی هه‌بوه و ئیستا زۆری ئه‌ندامه‌كانی چونه‌ته ریزی "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" ه‌وه.
×
به‌یعه‌ت كردن به بن لادن
له ئه‌یلولی 2004 دا زه‌رقاوی ناوی رێكخراوه‌كه‌یانی گۆڕی له جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاده‌وه بۆ رێكخراوی قاعیده‌ی جیهاد له وڵاتی رافیده‌ین "تنظیم قاعدة الجهاد فی بلاد الرافدین" و له هه‌مان كات دا "به‌یعه‌ت" یان به ئوسامه بن لادن كرد. زه‌رقاوی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی جه‌ماعه‌ته‌وه گوشاری زۆری هاوكار و هاوبیره‌كانی له سه‌ر بو كه به‌یعه‌ت به بن لادن بكه‌ن, به‌ڵام خۆی لێ ئه‌بوارد. له‌مدواییه‌دا كه‌ئه‌مه‌ی كرد ئه‌بێ چه‌ند هۆیه‌كی هه‌بێ: یه‌كه‌میان, ملی دابێ بۆ خواستی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ی. دوه‌میان, ره‌نگه به‌وه بیه‌وێ دوراییه‌كی جیهانی بدا به رێكخراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی بن لادن له سه‌رانسه‌ری دنیاوه به‌ده‌نگیه‌وه بچن و لێ‌ی كۆببنه‌وه. كه‌ڵك له لایه‌نگرانی بن لادن وه‌ربگرێ وه‌كوسه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی بۆ تۆڕه‌كانی رێكخستنه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌ی مرۆیی هێزه‌كانی
ته‌وحید و جیهادی جاران و قاعیده‌ی جیهادی ئیستا له چه‌ند لاوه هێزی تێ ئه‌ڕژێ:
1. سه‌له‌فی و وه‌هابی و ته‌كفیری‌یه جیهادی‌یه‌كانی عیراق. ئه‌مانه له كۆنه‌وه له موسل, رومادی, فه‌لوجه... هه‌بون.
2. به‌شێ له پاشماوه‌كانی "ئه‌نصاری ئیسلام".
3. هه‌ندێ له به‌عسی‌یه‌كان, به تایبه‌تی به‌شێكی ئه‌فسه‌رانی ئه‌من و ئه‌منی خاص و ئیستیخبارات و موخابه‌رات.
4. "موجاهیدین" ی عه‌ره‌ب كه له فه‌له‌ستین, لوبنان, ئوردون, سوریا, سعودیه, ئه‌مارات, یه‌مه‌ن و وڵاته عه‌ره‌بی‌یه‌كانی سه‌روی ئه‌فه‌ریقاوه به‌رده‌وام بۆیان ئه‌نێرن.
ناوبه‌ناو هه‌واڵی كوشتنی هه‌ندێك له مانه ئه‌گاته‌وه كه‌سوكاریان پرسه‌یان بۆ دائه‌نێن و له رۆژنامه ناوچه‌ییه‌كان دا بڵاو ئه‌كرێته‌وه. به سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی سعودیه به دویان دا ئه‌گه‌ڕێن بۆ دادگایی كردن خۆیان كردوه به عیراق دا. مه‌جلیسی نوابی ئوردونی ناوی 450 ئوردونی له لایه كه دیار نه‌ماون. به پێ‌ی ئاگاداری ناوه‌نده ره‌سمی‌یه‌كانی ئوردون و كه‌سوكاری ونبوه‌كان ئه‌مانه رویان كردۆته عیراق بۆ جیهاد.
پێكهاته‌ی شوراكه‌یان
شورای ته‌وحید و جیهادی جاران تێكه‌ڵاو بو له عیراقی و عه‌ره‌بی ناعیراقی.
زه‌رقاوی خۆی ئوردونی‌یه. به‌رپرسی كاره جه‌نگی‌یه‌كانی به‌غداد, به تایبه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتوموبیل, ئه‌بو محه‌مه‌د بو كه لوبنانی بو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كوژرا. به‌رپرسی "هه‌یئه‌تی شه‌رعی" ئه‌بو ئه‌نه‌سی شامی بو ئه‌ویش ئوردونی بو كوژرا. له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌ندێ عیراقی تێ‌دایه. عومه‌ر بازیانی ئه‌میری به‌غدادبو گیرا. عه‌بدوڵا جه‌نابی, كه ئه‌وان پێ‌ی ئه‌ڵێن "شێخ ئه‌بو عه‌زام" ئه‌میری فه‌لوجه و, ئه‌بو ته‌لحه, خه‌ڵكی حه‌مام عه‌لیلی موصله, كه پێشتر له گه‌ڵ ئه‌نصاری ئیسلام بوه له هه‌ورامان, ئه‌میری موسله.
فتوای "هه‌یئه‌تی شه‌رعی" خۆیان له سه‌رو فتوای هه‌مو رێكخراو و كه‌سایه‌تی‌یه ئیسلامی‌یه‌كانه‌وه دائه‌نێن. ئه‌وانه گوێ له شێخی ئه‌زهه‌ر و مورشیدی ئیخوانی موسلمین و ئه‌و جۆره ده‌زگا دینی‌یانه ناگرن. ته‌نانه‌ت گوێ به فتوا و وتاره‌كانی هه‌یئه‌تی عوله‌مای موسلمینیش ناده‌ن. كه‌ڵك له هه‌یئه‌تی عوله‌ما وه‌رئه‌گرن وه‌كو ده‌ڵاڵ له به‌ینی خۆیان و هه‌ندێ له خاوه‌ن بارمته‌كان دا.
×
سنوری جموجوڵیان
له بارودۆخی ئیستادا له ناو هه‌مو ئه‌و رێكخراو و تۆڕه تێڕۆڕیستی‌یانه‌ی كار ئه‌كه‌ن "جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" ی جاران و قاعیده‌ی جیهادی ئیستا له ناو سێگۆشه‌ی سوننی‌دا له هه‌مویان چالاكترن له رفاندنی بارمته و كوشتن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتوموبیلی بۆمبداردا.
ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ندێ شوێن دا گرتوه و له زۆر شوێنی تریش دا ئه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ناڕاسته‌وخۆی ناوچه‌كه‌ن. عه‌بدوڵا جه‌نابی كه ئیستا ناوی له خۆی ناوه سه‌رۆكی شورای موجاهیدینی فه‌لوجه و, به كرده‌وه حاكمی فه‌لوجه‌یه, یه‌كێك بو له ئه‌ندامانی شورای ته‌وحید و جیهاد.
ئه‌وانه له زۆر شوێنی سێگۆشه‌ی سوننی‌دا جموجوڵیان هه‌یه له‌وانه:
له چوارده‌وری به‌غداد: ئه‌بو غرێب, مه‌حمودیه, یوسفیه, له‌تیفیه, خالیدیه.
له سه‌ر شاڕێ‌ی عه‌مان – به‌غداد.
له ئه‌نبار: رومادی, فه‌لوجه, هیت, حه‌دیسه.
له نه‌ینه‌وا: موسل, قائیم. شه‌رگات, ته‌له‌عفه‌ر.
له سه‌لاحه‌دین: تكریت, بیجی, سامه‌ڕا.
له ته‌ئمیم: كه‌ركوك, حه‌ویجه, ریاز, عه‌باسیه.
له دیاله: باقوبه, بلدروز, به‌هرز, شاره‌بان.
له‌م شوێنانه‌دا به‌وپه‌ڕی توندوتیژی‌یه‌وه تێڕۆڕی سیاسی, كۆمه‌ڵایه‌تی, دینی, رۆشنبیری... به كار ئه‌هێنن. له هیچ جۆره سزا و ره‌قی‌یه‌ك ناپونگێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی دارایی‌یان
"فدیه" له ده‌وڵه‌تان و كۆمپانیاكانی بێگانه كه به‌رده‌وام خه‌ڵكیان لێ ئه‌ڕفێنن, هه‌روه‌ها له‌و عیراقی‌یانه‌ی له شاری به‌غداد و شوێنه‌كانی تری عیراق ئه‌یانرَفێنن و به پاره به خاوه‌نه‌كانیان ئه‌فرۆشنه‌وه. واته‌وات له ناو خۆیشیان دا هه‌یه كه موخابه‌راتی هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ درێخی‌یان لێ ناكه‌ن به پاره و به چه‌ك.
سه‌ركرده‌كانی جه‌ماعه‌تی ته‌وحید وجیهاد
(ئه‌بو ئه‌نه‌سی شامی وه‌ك نمونه)
"باسل رفایعه" له عه‌مانه‌وه له ژماره‌ی رۆژی 23 ی 9 ی 04 ی "حه‌یات" ی له‌نده‌نی‌دا هه‌واڵی كوشتنی ئه‌بو ئه‌نه‌سی شامی راگه‌یاندوه. كورته‌ی هه‌واڵه‌كه:
شه‌وی هه‌ینی 17 ی ئه‌یلول, "ئه‌بو ئه‌نه‌سی شامی" مه‌سئولی هه‌یئه‌تی شه‌رعی جه‌ماعه‌تی "ته‌وحید و جیهاد" له ئوتوموبیلێك دا له گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له هاوڕێكانی له ئه‌بو غرێب, له ناوچه‌ی عه‌شیره‌تی شنێتر, به‌ر هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی كه‌وت و كوژرا.
كه‌سوكاری له ئوردون هه‌واڵه‌كه‌یان سه‌لماند و له رۆژنامه‌كانی ئوردون دا پرسه‌نامه‌یه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه تێ‌دا نوسیویانه: "خۆی شه‌هید بونی ئه‌خواست و پێ‌ی گه‌یشت, لێ‌ی پیرۆز بێ... له پێناوی پاراستنی ئه‌رزی ئیسلام دا كوژراوه.." له ماڵی باوكی پرسه‌یان بۆ دانا داوایان له خه‌ڵك كردوه "بچن شه‌هید بونی لێ پیرۆز بكه‌ن". باوكی شامی, یوسف جومعه 64 ساڵ, هه‌واڵی كوژرانی عومه‌ری له جومعه بیستوه كه كوڕی گه‌وره‌یه‌تی و ئیستا له ئه‌مارات دائه‌نیشێ.
"ئه‌بو ئه‌نه‌س شامی" ئه‌ندامی شورای "جه‌ماعه‌ت و ته‌وحید" و یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می زه‌رقاوی ناوی راسته‌قینه‌ی "عومه‌ر یوسف جومعه" یه, ساڵی 1969 له عه‌مان له دایك بوه, علومی شه‌رعی له جامیعه‌ی ئیسلامی له مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره له سعودیه خوێندوه, ماوه‌یه‌ك له گه‌ل خێزانه‌كه‌ی دا له كوه‌یت ژیاوه, ساڵی 1990 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئوردون بۆته ئیمامی مزگه‌وتی "موراد" له ناوچه‌ی "صویه‌لح" له رۆژئاوای عه‌مان. ئه‌و ناوچه‌یه مه‌ڵبه‌ندی ئیسلامی‌یه‌كانه. شامی به پچڕپچڕی ماوه‌یه‌ك له سعودیه كاری كردوه و, ساڵی 1995 له گه‌ڵ "هیئة الاغاثه الاسلامیة" چۆته بۆسنه و هه‌رسه‌ك بۆ ته‌دریس و ده‌عوه و, دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئوردون به‌شدار بوه له دامه‌زراندنی "مه‌ركه‌زی بوخاری" دا.
شامی ماوه‌یه‌ك سه‌ر به "ئیخوانی موسلمین" بوه له ئوردون و له ژێر كاریگه‌ری "ته‌یاری سه‌له‌فی ئیصلاحی سعودی‌دا" بوه. پێش چونی بۆ عیراق پێوه‌ندی به هێزی هه‌بوه له گه‌ڵ "عصام البرقاوی" دامه‌زرێنه‌ری جه‌ماعه‌تی "بیعة الامام". به‌رقاوی به "ابی محمد المقدسی" ناسراوه. شامی دوای روخانی صه‌دام به ماوه‌یه‌ك چوه بۆ عیراق.
زه‌رقاوی پێویستی‌یه‌كی زۆری هه‌بو به یه‌كێكی وه‌كو شامی كه شاره‌زای كاروباری فیقهی بێ. وتاره‌كانی و به‌یانه‌كانی بۆ بنوسی و به بیانوی دینی و فیقهی بیڕازێنێته‌وه, پاساوی شه‌رعی و فكری بۆ كاره‌كانی بهێنێته‌وه. شامی به ده‌نگی خۆی چه‌ندین وتاری له سایته‌كانی ئینته‌رنێت دا تۆمار كردوه.