سه‌عات 11 ی به‌یانی رۆژی 6 ی 12 ی 2004 تاقمێ چه‌كدار, له ناكاو په‌لاماری كۆنسۆلگه‌ی ئه‌مه‌ریكی‌یان دا له شاری "جه‌ده" ی عه‌ره‌بستانی سعودی. هه‌ندێكیان كوشت و 18 كه‌سیان به بارمته گرت. هێزێكی ئاسایشی سعودی‌یش هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بینای كۆنسۆلگه و په‌لامارده‌ره‌كان. پاش 3 سه‌عات به‌ره‌نگاری كۆتایی‌یان به ده‌ستدرێژی‌یه‌كه هێنا. 3 له په‌لامارده‌ره‌كان كوژران و 2 یان به برینداری گیران. 5 كه‌س له فه‌رمانبه‌رانی كۆنسولگه‌كه و 2 به‌ڵێنده‌ر كوژران, كه‌سیان ئه‌مه‌ریكی نه‌بون. 2 كه‌سیش له هێزه‌كانی ئاسایش بریندار بون.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه په‌لاماری تێڕۆڕیستی له سعودیه رو بدات و ئه‌مه دوا جاریش نابێ.
×
مه‌ڵامه‌تی دروستبونی "مه‌مله‌كه‌تی عه‌ره‌بی سعودی" له بنچینه‌دا مه‌ڵامه‌تێكی دینی بوه. دامه‌زرێنه‌رانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه و مه‌لیكه‌كه‌یان له پێڕه‌وانی رێبازی "وه‌هابی" بون, كه یه‌كێكه له رێبازه بنچینه‌وانه توندڕه‌وه‌كانی مه‌زه‌بی سوننه. بنه‌ماڵه‌ی "ئالی سعود" كه له كاتی خۆی‌دا به شه‌ڕ ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌جد و حیجازدا گرت و, مه‌مله‌كه‌تی عه‌ره‌بی سعودی‌یان دامه‌زراند له ده‌یان ئه‌میری ئه‌وساوه ئیستا بون به سه‌دان و هه‌زاران.
×
سعودیه به لای موسوڵمانانی دنیاوه پیرۆزی‌یه‌كی دینی هه‌یه ئارامگای پێغه‌مه‌ری ئیسلامی لێ‌یه و روگه‌ی موسوڵمانانه. هه‌مو ساڵ چه‌ند ملیۆن حه‌جی ئه‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕای پیرۆزی دینی گرنگی‌یه‌كی ئابوری‌یشی هه‌یه. یه‌كه‌مین گه‌وره‌ترین زه‌خیره‌ی نه‌وتی هه‌مو دنیا له ئه‌رزی ئه‌وان دایه و, به‌رهه‌می نه‌وتی سعودیه هۆیه‌كی گرنگی راگرتنی بازاڕی نه‌وت و پیشه‌سازی جیهانه.
×
رژیمی فه‌رمانڕه‌وایی له سعودیه ئۆلیگاركی‌یه, واته حوكمی بنه‌ماڵه‌یه. له هه‌مان كات دا تیۆكراتی‌یه, واته رژیمێكی دینی‌یه. سعودیه هه‌ڵبژاردنی گشتی و ژیانی پارله‌مانی تێ‌دا نیه. نزیكه‌ی 2 هه‌زار ئه‌میر له ئالی سعود چاره‌نوسی سیاسی مه‌مله‌كه‌ته‌كه و سامانی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان به ده‌سته. ئازادی بیروباوه‌ڕی دینی و سیاسی, ئازادی حیزبایه‌تی و رۆژنامه‌وانی له سعودیه‌دا نیه. یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی مافی مرۆڤی به دڕندانه‌ترین شێوه تێ‌دا پێشێل ئه‌كرێ. ئیستاش, له سه‌ر تاوانی ئاسایی و تاوانی سیاسی, به شمشێر سه‌ر ئه‌په‌ڕێنن.
ئه‌گه‌رچی رژیمی سعودی و كاربه‌ده‌سته‌كانی خۆیان زۆر به موسوڵمان دائه‌نێن, به‌ڵام زۆری ئه‌میره‌كانی سعودیه له ژیانی تایبه‌تی خۆیان دا نمونه‌ی ئه‌وپه‌ڕی به‌دڕه‌وشتی و پاره به فیڕۆ دان و گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بون كه‌چی له به‌ر ئه‌وه‌ی له دوژمنایه‌تی كۆمۆنیزم و بلۆكی رۆژهه‌ڵات دا له گه‌ڵ بلۆكی رۆژئاوا هاوئاواز بون و, له دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه ستراتیجی‌یه په‌ترۆلی و جه‌نگی‌یه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی سه‌رمایه‌داری‌دا به‌شدار بون, چاوپۆشی‌یان له هه‌مو خراپی‌یه‌كانیان كردوه.
بنه‌ماڵه‌ی سعود بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن ئیسلام و دینی ئیسلامیان كردۆته ده‌سكه‌لا:
چه‌ندین مه‌لا و شێخی توندڕه‌ویان, به ناوی "عالم"ه‌وه, كۆ كردۆته‌وه. پاره‌ی زۆریان بۆ هه‌ڵ رشتون و ژیانی خۆش و ئاسوده‌یان بۆ دابین كردون. سه‌دان خوێندنگه‌یان بۆ كردونه‌ته‌وه تا خوێندكاری سعودی و سه‌رانسه‌ری وڵاتانی ئیسلامی به بیروباوه‌ڕی ئیسلامه‌تی بنچینه‌وانی توندڕه‌و په‌روه‌رده بكه‌ن و, سه‌دان بگره هه‌زاران مزگه‌وتیان خستۆته ژێر ده‌ستیان ده‌رسی توندڕه‌وی و به كار هێنانی توندوتیژی تێ‌دا بڵێنه‌وه.
به ناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی‌یه‌وه سه‌دان مزگه‌وتیان له سه‌رانسه‌ری دنیاد دروست كردوه و, مه‌لای توندڕه‌و و كۆنه‌په‌رستیان تێ‌دا جێگیر كردوه و, هه‌زاران ملیۆن دۆلاریان به ناوی زه‌كات و خێره‌وه داوه به سه‌دان رێكخراوی دینی‌ی توندڕه‌و.
سعودیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی "ئاگره سوره" ی تێڕۆڕ و پشێوی و نائارامی له ناو ماڵی خۆیان دور بخه‌نه‌وه, گه‌نجه توندڕه‌وه‌كانی خۆیان, كه له خوێندنگه و مزگه‌وته‌كانی سعودیه‌دا, له سه‌ر ده‌ستی مه‌لا و شێخه توندڕه‌وه‌كانی خۆیان دا په‌روه‌رده ئه‌كران, هان ئه‌دا بۆ "جیهاد" بچن بۆ ئه‌فغانستان, شیشان, كۆسۆڤۆ, سربیا, روسیا و, جمهوریه‌ته ئیسلامی‌یه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیتی جاران. ده‌زگای موخابه‌راتی سعودی هاتوچۆی ئه‌م "موجاهیدانه‌ی" رێك ئه‌خست و, موچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌دانێ و, كه ئه‌كوژران موچه‌یان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ئه‌بڕی‌یه‌وه. رێككه‌وتنێكی ژێرزاره‌كی له نێوان ئه‌م تاقمه تێڕۆڕیستانه دا, به تایبه‌تی له نێوان رێكخراوی قاعیده‌ی بن لادن و سعودیه‌دا گرێ درا بو, به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی بن لادن و لایه‌نگره‌كانی ئاسایشی سعودیه نه‌شێونن, سعودیه‌ش چاوپۆشی له جموجوڵی ئه‌وان بكا.
سعودیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بو بو به گه‌وره‌ترین له‌وه‌ڕگای پێگه‌یاندنی تێڕۆڕیسته‌كانی دنیا, له هه‌مان كات دا بوبو به سه‌رچاوه‌ی ئایدیۆلۆجی و دارایی زۆری هه‌مو تاقم و رێكخراو و رێبازه ئیسلامی‌یه بنچینه‌وانه توندڕه‌وه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان. ئه‌مه‌ریكاش چاوپۆشی لێ ئه‌كردن به تایبه‌تی كه یه‌كێ له هێزه كاریگه‌ره‌كانی به گژا چونی كۆمۆنیزم و یه‌كێتی سۆڤێت بون, تا ئاگره‌كه له 11 ی ئه‌یلولی 2002 دا گه‌یشته ناو ئه‌مه‌ریكا خۆی. 19 كه‌س له‌و 24 خۆكوژه‌ی په‌لاماره‌كانی ناو ئه‌مه‌ریكایان جێبه‌جێ كرد هاووڵاتی سعودی بون و له سعودیه په‌روه‌رده‌ی دینی كرابون. ئه‌م روداوه ئه‌مه‌ریكای هه‌ژاند. قۆناغێكی نوێ له ژیانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ستی پێ كرد كه خۆی ناوی ناوه "جه‌نگ دژی تێڕۆڕ" و, یه‌كێ له سه‌رچاوه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیه بو كه ئۆباڵی سه‌ره‌كی له ئه‌ستۆدایه سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی تێڕۆڕیسته‌كانی سه‌رانسه‌ری دنیا.
ئه‌مه‌ریكا گوشاری بۆ سعودیه هێنا. ئه‌میره‌كانی سعودیه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و حاڵیان لێ تێك نه‌چێ, له باتی ئه‌وه‌ی له روی ئه‌مه‌ریكادا بوه‌ستن ملیان بۆ كه‌چ كرد و سه‌ریان بۆ دانه‌واند و, كه‌وتنه جێبه‌جێ كردنی داواكانی. بۆ هاوكاری ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه خۆیان و زنجیره‌یه‌ك ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی‌یان ئه‌نجام دا:
سه‌رۆكی ده‌زگای موخابه‌رات, توركی فه‌یسه‌ل, كه تاوانبار ئه‌كرا به هاوكاری بن لادن و قاعیده, لابرا.
مه‌لا و شێخه‌كانیان پۆلێن كرد, داوایان لێ كردن زمانیان بگۆڕن و هه‌ندێكیان ناچار كردن له فتوا و وتاره ئاگرینه‌كانیان په‌شیمان ببنه‌وه.
ده‌یان رێكخراویان داخست كه به ناوی رێكخراوی "خێری"یه‌وه بوبون به سه‌رچاوه‌ی دارایی و هێزی مرۆیی رێكخراوه تێڕۆڕیسته‌كانی دنیا.
گۆڕینیان له هه‌ندێ پرۆگرامه‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی دینی خوێندنگه‌كانیان دا كرد.
كه‌وتنه راونانی لایه‌نگره‌كانی بن لادن و قاعیده, هه‌ندێكیان گرتن و هه‌ندێكیان كوشتن, ئه‌وانه‌یشیان كه نه‌گیران زۆریان هه‌ڵاتن بۆ عیراق و به‌شێكیشیان به نهێنی كه‌وتنه جموجوڵ. ئه‌و رێككه‌وتنه ژێرزاره‌كی‌یه‌ی, له نێوان قاعیده و سعودیه‌دا, هه‌بو هه‌ڵوه‌شایه‌وه. قاعیده و لایه‌نگره‌كانی له ناو سعودیه‌ش دا كه‌وتنه جموجوڵ. تا ئیستا چه‌ند په‌لاماریان ئه‌نجام داوه كه ئه‌مه یه‌كێكیانه.
ئه‌وانه‌ی مه‌لا توندڕه‌وه‌كان په‌روه‌رده‌یان كرد بون بۆ شێواندنی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی مه‌مله‌كه‌ت, ئیستا خه‌ریكن ئاسایشی ناو مه‌مله‌كه‌تی ئه‌میره‌كانی ئالی سعود ئه‌شێوێنن. ئه‌وه‌ی سه‌رنج رائه‌كێشێ ئه‌وه‌یه تا ئیستاش تێڕۆڕیسته‌كانی سعودیه توخنی ئالی سعود و داووده‌زگا سعودی‌یه‌كان نه‌كه‌وتون, هێشتا ده‌وروخولی ئه‌مه‌ریكی و داووده‌زگای ئه‌مه‌ریكی و بێگانه ئه‌ده‌ن.
په‌ندێكی عه‌ره‌بی ئه‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی ره‌شه‌با بچێنێ گه‌رده‌لول ئه‌دروێته‌وه."