روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدار
جاری دوه‌م
23.07.04 هه‌ینی:
له مزگه‌وتی كوفه, ئه‌مڕۆ پاش چه‌ند حه‌فته بێده‌نگی موقته‌دا وتاری نوێژی هه‌ینی خوێنده‌وه. هێرشی توندی كرده سه‌ر د ئه‌یاد عه‌لاوی و حكومه‌ته‌كه‌ی به درێژه‌ی ئیحتیلال دانا و, رێگه‌دانی ده‌رچونه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "الحوزه" ی بێ بایه‌خ كرد وتی: "عه‌لاوی ئه‌و كه‌سه نه‌بوه فه‌رمانی داخستنی ده‌ركردوه, ئه‌و كه‌سه‌ش نیه كه فه‌رمانی ده‌رچونه‌وه‌ی ده‌ربكا", هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه رێگا نادا له ئه‌رزی عیراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر ئێران و سوریا.
موقته‌دا, وه‌كو ئه‌گێڕنه‌وه, له شاره‌كانی: مه‌دینه‌ی سه‌وره/ صه‌در, نه‌جه‌ف, كوفه, به‌صرا, حله, دیوانیه, عه‌ماره... كه‌وتۆته‌وه جموجوڵ و "محاكم شرعیه" ی داناوه, ئه‌مانه كه‌وتونه‌ته راونان و كوشتنی مه‌شروباتفرۆش و مه‌سیحی و مه‌ندائی... خه‌ڵك ئه‌فڕێنن و به پاره به‌ره‌ڵایان ئه‌كه‌ن.
×
30.07.04 هه‌ینی:
له مزگه‌وتی كوفه له وتاری نوێژی هه‌ینی‌دا موقته‌دا وتی: "ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی نابێ هێز بنێرن بۆ عیراق چونكه ئه‌وه هاوكاری‌یه له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا...هه‌ڕه‌شه‌ی له حكومه‌ت كرد كه ئه‌گه‌ر كاره‌با و سوته‌مه‌نی و ئاو نه‌گێڕێته‌وه حه‌وزه ده‌ستیان به سه‌ردا ئه‌گرێ و خۆی به‌ڕێوه‌یان ئه‌با... حكومه‌ت خه‌ریكی پاراستنی كاربه‌ده‌ست و بنكه‌كانی پۆلیسه میلله‌تیان به‌ره‌ڵا كردوه... داوای له خه‌ڵك كرد داوای مافه‌كانیان بكه‌ن به خۆپیشاندان و مانگرتن و به‌ڵێنی دانێ پشتیوانی‌یان بكا... سكاڵای له ره‌فتاری هه‌ندێ له ئه‌تباعه‌كانی كرد پێ‌ی وتن: ئێوه نه‌زانن (جهله), نه‌زانن, نه‌زانن, رێنماییه‌كانی حه‌وزه‌تان جێبه‌جێ نه‌كردوه. هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن ئه‌گه‌ر به قسه‌ی نه‌كه‌ن به جێ‌یان بهێڵێ.. داوای به‌ردانی گیراوه‌كانیانی كرد"
31.07.04 شه‌مه:
میسال حه‌سناوی, مودیری مه‌كته‌بی صه‌در له كه‌ربه‌لا, له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كانه‌وه گیراوه.
01.08.04 یه‌كشه‌م:
مه‌كته‌بی صه‌در له نه‌جه‌ف به‌یانێكی ده‌ركردوه ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه له گرتنی هه‌ندێ له به‌رپرسه‌كانی مه‌كته‌به‌كانی پارێزگاكانی و داوای له خه‌ڵك كردوه خۆپیشاندان بكه‌ن دژی حكومه‌تی نۆكه‌ری ئه‌مه‌ریكا. كاره‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌ی شوبهاندوه به كاره‌كانی صه‌دام.
02.08.04 دوشم:
له نه‌جه‌ف, له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و ئه‌مه‌ریكی‌دا شه‌ڕ بوه. چونه‌ته سه‌ر ماڵی موقته‌دا. ژنێك كوژراوه و 3 كه‌س بریندار بوه.
جه‌یشی مه‌هدی ئارامگای ئیمام عه‌لی‌یان داگیر كردوه. ئه‌یانه‌وێ بیكه‌ن به سه‌نگه‌ری خۆ پاراستن. ئارامگای ئیمام عه‌لی جگه له‌وه‌ی شوێنێكی پیرۆزه لای موسوڵمانانی دنیا گه‌نجینه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر و هێژای تێ‌دا هه‌ڵگیراوه, كه ئه‌شێ بكرێته مۆزه‌خانه‌یه‌كی بێ وێنه. رۆژنامه‌ی "القبس" ی كوه‌یتی له ژماره‌ی رۆژی 24 ی 8 ی 2004 دا باسی هه‌ندێ له شته به نرخه‌كانی گه‌نجینه‌كانی كردوه:
550 دانه قورئانی نایاب كۆنترینیان له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی‌دا نوسراوه, گۆیا دانه‌یه‌كیشیان به خه‌تی ئیمام عه‌لی‌یه.
420 پارچه خشڵی جۆراوجۆر كه نقێمه‌كانی یاقوت و زمروت و ئه‌لماس و لوئلوئه, له شێوه‌ی تاج و ملوانكه و شتی جوانی تردایه.
214 پارچه چرا و بوغورددان و تاسی زێڕین كه به ئه‌لماس رازێنراوه‌ته‌وه.
448 چنراوی نایابی كۆن له دێباج و حه‌ریر و ده‌مسق كه به‌ردی به‌نرخ رازێنراوه‌ته‌وه.
325 فه‌رشی ده‌گمه‌ن له ماوه‌ی 8 قه‌رنی رابوردودا بۆی براوه.
121 پارچه شوشه كه به مینا و زێڕ و زیو نه‌خشێنراون هه‌ندێكیان سوره‌یای كریستاڵی بێ وێنه‌ن.
156 پارچه ته‌خته‌ی ئه‌نتیك.
گه‌لێ شتی تریش.
05.08.04 پێنجشه‌م:
سیستانی (73 ساڵ) به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه چو بۆ له‌نده‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت بڕیاریان دا كاركه‌رانی بواری راگه‌یاندن له نه‌جه‌ف ده‌ربچن. له ئوتێل و باره‌گاكانیان ده‌ریان كردن و دوریان خستنه‌وه.
جم په‌لاماری بنكه‌كانی پۆلیس و دائیره‌كانی حكومه‌تیان داوه. له هه‌ندێ جێ پۆلیس به‌رگری‌یان كردوه و, له هه‌ندێ جێ پۆلیسه‌كانیان گرتوه و له هه‌ندێ جێ پۆلیس داویه‌تیه پاڵیان. پارێزگاری نه‌جه‌ف, عه‌دنان زه‌رفی, ئێرانی تاوانبار كرد به هاندانی جم. داوای له هێزی فره‌نه‌ته‌وه كردوه بێن بۆ یارمه‌تی دانی.
له مه‌دینه‌ی سه‌وره, عه‌ماره, به‌صرا, شه‌ڕ له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و هێزی ئه‌مه‌ریكی‌دا قه‌وماوه. كۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له نه‌جه‌ف به‌ردراوه‌ته‌وه.
له به‌صرا, شێخ ئه‌سعه‌د به‌صری, له مه‌كته‌بی صه‌در, به‌یانێكی ده‌ركردوه داوای درێژه پێ دانی "جیهاد" جه‌نگی كردوه دژی هێزه‌كانی بێگانه.
عه‌بدولهادی دوراجی رایگه‌یاند كه ته‌قه‌وه‌ستان "هدنه" له نێوان ئه‌وان و هێزی فره‌نه‌ته‌وه‌دا ته‌واو بو.
هێزی ئه‌مه‌ریكی په‌لاماره‌كانی میلیشیای مه‌هدی به شكاندنی رێككه‌وتنی "وه‌ستاندنی ته‌قه" دانا.
06.08.04 هه‌ینی:
له به‌ر شه‌ڕوشۆڕ موقته‌دا نه‌یتوانی خۆی وتاری نوێژی هه‌ینی له كوفه بخوێنێته‌وه. له باتی ئه‌و جابیر خه‌فاجی, وتاره‌كه‌ی خوێنده‌وه. له وتاره‌كه‌ی‌دا: ئه‌مه‌ریكای به دوژمن و حكومه‌تی عیراقی به نۆكه‌ری ئه‌مه‌ریكا و كۆنگره‌ی نیشتمانی به ئه‌مه‌ریكی دانا. وتی: "ئه‌وان به‌شداری تێ‌دا ناكه‌ن".
له مه‌دینه‌ی سه‌وره/ صه‌در, ناصر ساعیدی, یه‌كێ له هاوكارانی موقته‌دا, له مزگه‌وتی صادق وتاری نوێژی هه‌ینی خوێنده‌وه هێرشی كرده سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ فه‌لاح نه‌قیب چونكه ئه‌وانی به تاقمی تێڕۆڕیست داناوه و, هێرشی كرده سه‌ر پارێزگاری نه‌جه‌ف چونكه هێزی فره‌نه‌ته‌وه‌ی بانگ كردوه. داوای مانگرتنی گشتی له گه‌لی عیراق كرد.
ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه هاواریان ئه‌كرد: "یا نقیب إسمع زین/ هژا عراق الصدرین" واته "نه‌قیب باش گوێ بگره ئه‌م عیراقه هی هه‌ردو صه‌دره"
07.08.04 شه‌م:
د ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ردانی نه‌جه‌فی كرد داوای له میلیشیای موقته‌دا كرد شار چۆڵ بكه‌ن.
08.08.04 یه‌كشه‌م:
له نه‌جه‌ف شه‌ڕ به‌رده‌وامه. هێزی ئه‌مه‌ریكی گه‌مارۆی داوه. حازم شه‌علان ئێرانی به ده‌ستێوه‌ردان تاوانبار كرد و ئه‌ڵێ: "ملیشیای مه‌هدی به چه‌كی ئێران شه‌ڕ ئه‌كه‌ن".
جه‌یشی مه‌هدی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عیراقیان رفاندوه داوای به‌ردانی گیراوه‌كانیان ئه‌كه‌ن.
09.08.04 دوشه‌م:
له نه‌جه‌ف, له ئارامگای ئیمام عه‌لی, موقته‌دا له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا وتی: "تا دوا تنۆكی خوێنی شه‌ڕ ئه‌كا".
له به‌صرا, سه‌لام مالیكی رای گه‌یاند: "فه‌رمانی داوه به كۆمپانیای نه‌وتی باشور ناردنی نه‌وت رابگرێ".
10.8.04 سێشه‌م:
گه‌مارۆدان و شه‌ڕ له نه‌جه‌ف به‌رده‌وامه.
وه‌كیلی پارێزگای به‌صرا سه‌لام عۆده مالیكی, كه سه‌ر به موقته‌دایه, هه‌ڕه‌شه‌ی كردوه كه ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مه‌ریكی له نه‌جه‌ف نه‌كشێته‌وه, عه‌لاوی به ره‌سمی پوزشت نه‌هێنێته‌وه, و زه‌ره‌ری كوژراو و زه‌ره‌ر لێ كه‌وتوه‌كان نه‌بژێردرێ "ئه‌وان ئیقلیمی جنوب: به‌صرا, عه‌ماره, ناصریه, له عیراق جیا ئه‌كه‌نه‌وه".
11.08.04 چوارشه‌م:
گه‌مارۆدان و شه‌ڕ له نه‌جه‌ف به‌رده‌وامه.
شه‌ڕ له نه‌جه‌ف, مه‌دینه‌ی سه‌وره, كوت و عه‌ماره له به‌ینی جه‌یشی مه‌هدی و هێزی فره‌نه‌ته‌وه دا به‌رده‌وامه.
"ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی" عیراقی به‌یانێكی ده‌ركرد هه‌ڕه‌شه‌ی له‌وانه كرد كه له قانون ده‌رئه‌چن به ده‌ستێكی ئاسنین لێ‌یان ئه‌دا و ده‌رسیان دائه‌دا. داوایان له جم كردوه كه‌ڵك له قانونی لێبوردن وه‌ربگرن, چه‌ك دابنێن.
موقته‌دا له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كان دا داوای درێژه پێ دانی شه‌ڕی كرد ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیشی "به دیل گیرا یان شه‌هید بو"..
حازم ئه‌عره‌جی, هێزی ئه‌مه‌ریكی تاوانبار كرد به كوشتنی كه‌سانی شارستانی.
حه‌سه‌ن راشید, وه‌كیلی پارێزگای به‌صرا, نوێنه‌ره‌كه‌ی صه‌دری به درۆ خسته‌وه, وته: "نیازی جیابونه‌وه‌مان نیه".
12.08.04 پێنجشه‌م:
گه‌مارۆدان و شه‌ڕ له نه‌جه‌ف به‌رده‌وامه.
له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا د عه‌لاوی داوای له موقته‌دا كرد جه‌یشی مه‌هدی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ببێ.
حازم شه‌علان, فه‌لاح نه‌قیب, قاسم داود, كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان به‌ست. باسی هه‌لومه‌رجی نه‌جه‌ف, به‌صرا, ناصریه, عه‌ماره‌یان كرد. داوایان له جه‌یشی مه‌هدی كرد ئارامگای ئیمام عه‌لی چۆڵ بكه‌ن و, هه‌ڕه‌شه‌كانی پێشویان دوباره كرده‌وه.
ئه‌سعه‌د به‌صری, یه‌كێ له یاریده‌ده‌ره‌كانی موقته‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی لوله‌ی نه‌وتی خواروی عیراقی كردوه.
13.08.04 هه‌ینی:
شه‌ڕ له نه‌جه‌ف وه‌ستاوه.
د موه‌فه‌ق روبه‌یعی, راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی, چوه بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ موقته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. موقته‌دا خۆی ئاماده نه‌بوه شێخ عه‌لی سمێسم, یه‌كێ له هاوكاره‌كانی, ناردوه بۆ گفتوگۆ.
موقته‌دا ئه‌نگێوراوه. به قسه‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی سنگ و قاچی به‌ركه‌وتوه. ره‌نگه برینه‌كه‌ی روشان بێ بۆ وروژاندنی خه‌ڵك وا بڵێن.
رۆژنامه‌وانێكی ئینگلیزی ده‌یلی ته‌له‌گراف رفێنرا بو. رفێنه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ئه‌كرد ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له نه‌جه‌ف رانه‌گرن. له سه‌ر داوای مه‌كته‌بی صه‌در به‌ر درا.
ئه‌نجومه‌نی عه‌ماره و پۆلیس و پاسه‌وانی نیشتمانی رایان گه‌یاند كه ئه‌وان له حكومه‌تی به‌غداد جیابونه‌ته‌وه و, سه‌ر به حه‌وزه‌ن.
هه‌واڵه‌كان وا ئه‌گه‌یه‌نن مه‌راجیع له نه‌جه‌ف نه‌ماون: سیستانی به بیانوی نه‌خۆشی‌یه‌وه چۆته له‌نده‌ن, محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم, ئیسحاق فه‌یاز, به‌شیر نه‌جه‌فی, ده‌نگیان نیه و دیار نین.
14.08.04 شه‌مه:
"هدنه" له نه‌جه‌ف سه‌ری نه‌گرت. گفتوگۆی د موه‌فه‌ق روبه‌یعی و شێخ عه‌لی سمێسم سه‌رنه‌كه‌وت. روبه‌یعی هه‌ندێ كه‌سی جه‌ماعه‌تی صه‌دری تاوانبار كرد و موقته‌داش ئه‌یاد عه‌لاوی تاوانبار كرد, داوای لێ كرد واز له سه‌روه‌زیری بێنێ. جه‌ماعه‌تی صه‌در ئه‌یانه‌وێ قه‌ڵغانی مرۆیی له ده‌وری مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی و كۆنه‌شاری نه‌جه‌ف دروست بكه‌ن.
له حلله, جه‌ماعه‌تی صه‌در په‌لاماری چه‌ند ناوه‌ندی پۆلیسیان داوه و گرتویانه.
مه‌دینه‌ی سه‌وره, حلله, ناصریه, عه‌ماره, كوت, به‌صرا, سامه‌را... نائارامه.
15.08.04 یه‌كشه‌م:
گه‌مارۆی نه‌جه‌ف و ئارامگای عه‌لی به‌رده‌وامه.
له به‌غداد, كۆنگره‌ی نیشتمانی عیراق به ئاماده‌بونی 1300 كه‌س به‌سترا. هه‌ندێ له ئه‌ندامانی كۆنگری به تایبه‌تی "ئه‌نجومه‌نی سیاسی شیعه" داوایان ئه‌كرد تا شه‌ڕ له نه‌جه‌ف رائه‌گیرێ, كۆنگره‌ش كۆبونه‌وه‌كانی رابگرێ. سه‌ره‌نجام پێكهاتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی كۆنگره به سه‌رۆكایه‌تی حسه‌ین صه‌در بچێ بۆ نه‌جه‌ف بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ موقته‌دا. داواكانی كۆنگره بریتی بو له: چۆڵكردنی ئارامگای عه‌لی. دانانی چه‌ك. گۆڕینی میلیشیای مه‌هدی له رێكخراوێكی چه‌كداره‌وه بۆ رێكخراوێكی سیاسی یا هه‌ر شتێكی تر. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا موقته‌دا و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی له راونانی قانونی پارێزراو بن. د ئه‌یاد عه‌لاوی به ناوی حكومه‌ته‌وه به‌ڵێنی دا هه‌ر رێككه‌وتنێ له نێوان وه‌فدی كۆنگره و موقته‌دا بكرێ جێبه‌جێ‌ی بكا.
وه‌فده‌كه رۆژی یه‌كه‌م نه‌یانتوانی بچێ بۆ نه‌جه‌ف.
16.08.04 دوشه‌م:
گه‌مارۆی نه‌جه‌ف و ئارامگای عه‌لی به‌رده‌وامه.
له نه‌جه‌ف, وه‌فدی كۆنگره‌ی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی صه‌در, له هاوكارانی موقته‌دا: عه‌لی سمێسم, ئه‌حمه‌د شه‌یبانی, قه‌یس خه‌زعه‌لی, حازم ئه‌عره‌جی‌یان, بینی. ئه‌مان چو بون بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ موقته‌دا. به‌ڵام موقته‌دا خۆی پیشان نه‌دان. وه‌فده‌كه له كاتی چونیان بۆ ئارامگای عه‌لی و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان دا ته‌قه‌یان لێ كرا بو.
له عه‌ماره, جم هه‌ندێ بیریان سوتاندوه زه‌ره‌ری 120 ملیۆن دۆلاریان له عیراق داوه.
17.08.04 سێشه‌م:
گه‌مارۆی نه‌جه‌ف و ئارامگای عه‌لی به‌رده‌وامه.
وه‌فدی كۆنگره 2 رۆژ چاوه‌ڕێ بون موقته‌دا ببینن موقته‌دا نه‌یبینین له به‌ر ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد.
18.08.04 چوارشه‌م:
گه‌مارۆی نه‌جه‌ف و ئارامگای عه‌لی به‌رده‌وامه.
مه‌كته‌بی صه‌در له ره‌صافه, به‌شێكی به‌غداده, به نامه ره‌زامه‌ندی موقته‌دایان له سه‌ر داواكانی كۆنگره‌ی نیشتمانی ده‌ربڕی.
حازم شه‌علان چه‌ند رۆژێكه خۆی له نه‌جه‌ف سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕ ئه‌كا.
19.08.04 پێنجشه‌م:
گه‌مارۆی نه‌جه‌ف و ئارامگای عه‌لی به‌رده‌وامه.
هێزی مارینز ده‌وری نه‌جه‌فیان گرتوه و, پۆلیس و پاسه‌وانی نیشتمانی و, كه‌رته‌كانی جه‌یش, هاوكاری مارینز ئه‌كه‌ن و, ده‌ستیان گرتۆته‌وه به سه‌ر هه‌مو شاره‌كه‌دا جگه له‌و ناوچه‌یه‌ی پێ‌ی ئه‌ڵێن كۆنه‌شاری نه‌جه‌ف و ئارامگای ئیمام عه‌لی. موقته‌دا و جم خزاونه‌ته ناو حه‌وشی مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی‌یه‌وه. جاروبار بۆمبارانی ناوچه‌كه ئه‌كه‌ن.
قاسم داود, وه‌زیری ده‌وڵه‌ت, له نه‌جه‌ف له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا چه‌ند مه‌رجێكی قورسی دانا بۆ موقته‌دا, له قسه‌كانی‌دا وتی: "موقته‌دا ئه‌بێ خۆی له قه‌ناتێكی ئاسمانی‌یه‌وه به ده‌نگ و ره‌نگه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جه‌یشی مه‌هدی له هه‌مو پارێزگاكانی عیراق دا رابگه‌یه‌نێ, چه‌كه‌كانیان ته‌سلیمی حكومه‌ت بكه‌ن, له مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی بێنه ده‌رێ... به ناوی حكومه‌ته‌وه به‌ڵێنی پێ‌دان له راونانی قانونی ئه‌به‌خشرێن... به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن كه به هێزی چه‌كدار ئه‌چنه سه‌ریان..."
ئه‌حمه‌د شه‌یبانی سه‌ر له به‌یانی قسه‌ی كرد كه ئه‌وان پێشنیاره‌كانی كۆنگره‌ی نیشتمانی‌یان قبوڵه, به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ‌ی بكه‌ن پێویسته له پێشه‌وه شه‌ڕ رابوه‌ستێ و هێزی ئه‌مه‌ریكی له‌و ده‌وروبه‌ره بكشێته‌وه.
د عه‌لاوی له گه‌ڵ حازم شه‌علان كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی گرت ده‌رباره‌ی موقته‌دا قسه‌ی كرد, وتی: "رێگه‌ی ده‌رچونه‌وه‌ی (الحوزه) مان دا, لێبوردنمان بۆ ده‌ركردن, داوامان له موقته‌دا كرد به‌شداربێ له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا, له مه‌كته‌به‌كه‌ی خۆم دا نوێنه‌ری موقته‌دام بینی, راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی‌مان نارد بۆ گفتوگۆ, ئه‌وان هه‌ر مناوه‌ره ئه‌كه‌ن..." هه‌مان قسه‌كانی وه‌زیره‌كه‌ی دوباره كرده‌وه. له وه‌ڵامی پرسیارێك دا وتی: "به‌ڵێ ده‌رگای چاره‌سه‌ری سیاسی كراوه‌یه. ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی كۆنگره‌ی نیشتمانی قبوڵ كرد, سه‌لامه‌تی خۆی و لایه‌نگره‌كانی دابین ئه‌كه‌ین..."
له به‌غداد, له مه‌دینه‌ی سه‌وره/ صه‌در 50 كه‌س له جه‌یشی مه‌هدی كوژراوه.
20.08.04 هه‌ینی:
شه‌و موقته‌دا له ته‌له‌فزیۆن دا رایگه‌یاند له سه‌ر فه‌رمانی كازم حائیری ئارامگای ئیمام عه‌لی ته‌سلیمی مه‌رجه‌عیه‌ت ئه‌كا. به‌ڵام جم هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه داوای لێ كردن به‌رگری بكه‌ن. تا هێزی داگیركه‌ر عیراق به جێ نه‌هێڵن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار نابێ.
بۆمبارانی مۆڵگاكانی میلیشیای مه‌هدی له ناو كۆنه‌شاری نه‌جه‌ف دا به‌رده‌وامه. له شه‌ڕه‌كانی شه‌وی رابوردودا 77 كه‌س له نه‌جه‌ف كوژراوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌یبانی وتی: "كلیلی ئارامگا ته‌سلیمی نوێنه‌ری مه‌كته‌بی سیستانی ئه‌كا".
×
نه‌وت: لوله‌ی كه‌ركوك – بێجی ته‌قێنراوه‌ته‌وه. لێره‌وه لوله‌یه‌ك ئه‌چێ بۆ دۆره. دۆره 3 هێڵی بۆ ئه‌چێ: له بێجی‌یه‌وه, له هێڵی ستراتیجی‌یه‌وه, له نه‌فتخانه‌وه. به‌رهه‌می رۆژانه‌ی دۆره له پاڵاوتنی نه‌وت 110 – 120 هه‌زار به‌رمیله.
22.08.04 یه‌كشه‌م:
له نه‌جه‌ف, هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عیراق ده‌ستیان گرتوه به سه‌ر نه‌جه‌ف دا. جم له هه‌ندێ كۆڵانی كۆنه‌شار و ئارامگاكه‌دا ماون.
ئارامگای ئیمام عه‌لی هه‌ر به ده‌س جم ه‌وه‌یه. گفتوگۆی نێوان نوێنه‌رانی سیستانی و نوێنه‌رانی موقته‌دا راگیراوه. مه‌كته‌بی سیستانی داوا ئه‌كا جم ئارامگاكه چۆڵ بكه‌ن و ده‌رگاكانی دابخه‌ن ئینجا كلیله‌كان وه‌رئه‌گرن. جم ئه‌ڵێن كۆمیته‌یه‌ك دروست بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانی ناو مزگه‌وته‌كه تۆمار بكه‌ن. دوای ته‌سلیم كردنی كلیله‌كانیش هه‌ر ئه‌وان ئارامگاكه ئه‌پارێزن.
ناو ئارمگاكه شتومه‌كی زۆر به نرخی تێ‌دایه له‌وانه ده‌سنوسی كۆن, خشڵ, زێڕ, پاره, مافور...
فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی مۆڵگاكانی جم له ده‌وری ئارامگاكه بۆمباران ئه‌كا.
عه‌بدولهادی ده‌راجی له به‌غداده‌وه به ته‌له‌فۆن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تاوانبار كرد به به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی. ئه‌مه‌ریكا به درۆی خسته‌وه.
له عه‌ماره, جم چونه‌ته سه‌ر زیندان ده‌رگاكانیان كردۆته‌وه. هه‌مو گیراوه‌كانیان ئازاد كردوه.
له ناصریه, رۆژنامه‌وانه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كه له سه‌ر داوای موقته‌دا به‌ر دراوه.
له به‌صرا, هه‌واڵ بڵاو بوه‌وه كه جم چه‌كه‌كانیان ته‌سلیمی پۆلیس كردوه. ئه‌سعه‌د به‌صری له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی‌دا له گه‌ڵ عه‌ره‌بیه به درۆی خسته‌وه وتی: "به‌صرا به ده‌س ئێمه‌وه‌یه. هێزه‌كانی ئینگلیز له كونه‌كانی خۆیان ده‌ر ناچن."
عه‌لاوی, ئه‌مین عامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران, زوهێر عه‌بدولغه‌نی حه‌مادی, به نوێنه‌رایه‌تی خۆی ناردوه بۆ له‌نده‌ن بۆ هه‌واڵپرسی ته‌ندروستی سیستانی.
23.08.04 دوشه‌م:
له نه‌جه‌ف, ئارامگای ئیمام هه‌ر به ده‌س جم ه‌وه‌یه.
بۆمبارانی ده‌وری مزگه‌وت به‌رده‌وامه.
پارێزگای نه‌جه‌ف به رادیۆی سه‌وای وتوه موقته‌دا و سه‌ركردایه‌تی جم هه‌ڵاتون بۆ سلێمانی, ئه‌وس خه‌فاجی به‌رپرسی مه‌كته‌بی صه‌در له ناصریه به درۆی خسته‌وه.
له به‌صرا له نێوان جم و هێزی بریتانی و دانیماركی‌دا پێكادان بوه.
24.08.04 سێشه‌م:
له نه‌جه‌ف, بۆمباران و گه‌مارۆدانی جم به‌رده‌وامه.
له به‌صرا, جم كۆڵانه‌كانی به‌صرا به تایه‌ی سوتاو دائه‌خه‌ن و به چه‌كداری له ناو شاردا ئه‌گه‌ڕێن و هه‌ندێ ته‌قوتۆق بوه.
له عه‌ماره, له نێوان جم و هێزی بریتانی‌دا پێكادان بوه.
شێخ عه‌لی سمێسم ئاماده‌یی موقته‌دای ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نه‌جه‌ف به گفتوگۆ له گه‌ڵ حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بكا. به‌ڵام پۆلیسی عیراقی چونه سه‌ری گرتیان.
حازم شه‌علان هه‌ڕه‌شه كۆنه‌كانی دوباره كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر موقته‌دا له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك دا خۆی به ده‌سته‌وه نه‌دا ئه‌گیرێ یا ئه‌كوژرێ.
×
25.08.04 چوارشه‌م:
شه‌ڕ له نه‌جه‌ف به‌رده‌وامه. هێزی ئه‌مه‌ریكی و عیراقی گه‌یشتونه‌ته به‌ر ده‌روازه‌كانی ئارامگای ئیمام عه‌لی گولله‌كانیان ئه‌گاته ناو ده‌رگاكان.
سیستانی له له‌نده‌نه‌وه بۆ كوه‌یت و, ئه‌مڕۆ له كوه‌یته‌وه گه‌یشته به‌صرا. به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كه‌ی لوبنانی حامید خه‌فاف, داوای له خه‌ڵك كرد به‌ره‌و نه‌جه‌ف بكشێن.
موقته‌داش داوای له لایه‌نگره‌كانی كرد ئه‌وانیش به‌ره‌و نه‌جه‌ف بكشێن.
نوێنه‌رانی حكومه‌ت: قاسم داود و وائیل عه‌بدولله‌تیف و نوێنه‌رانی كۆنگره به سه‌رۆكایه‌تی حسه‌ین صه‌در له به‌صرا له گه‌ڵ سیستانی كۆبونه‌ته‌وه. باسی بابه‌ته‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردوه.
26.08.04 پێنجشه‌م:
سیستانی به كاروانێكی دورودرێژ به عه‌ماره و دیوانیه دا گه‌یشته‌وه نه‌جه‌ف. چاوه‌ڕێ ئه‌كرا جه‌ماوه‌رێكی زۆر بڕژێنه سه‌رجاده‌كان بۆ پێشوازی سیستانی, به‌ڵام ئه‌وانه‌ی چوبون ژماره‌یان زۆر نه‌بو.
پارێزگاری نه‌جه‌ف, عه‌دنان زه‌رفی, له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا وتی: "نوێنه‌رانی حكومه‌ت كه له گه‌ڵ سیستانی دانیشتون رێككه‌وتون له سه‌ر ئه‌وه‌ی:
1. به گه‌یشتنی سیستانی بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات شه‌ڕ رائه‌گرن.
2. كۆریدۆرێكی ئه‌مین له نێوان مه‌كته‌بی سیستانی و مه‌كته‌بی صه‌درا دروست ئه‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ.
3. ئه‌بێ چه‌كدار له ئارامگاكه و له شار ده‌ربچن.
4. هێزی عیراقی و ئه‌مه‌ریكی له شوێنه‌كانی خۆیان دا ئه‌مێننه‌وه.
5. ئه‌گه‌ر رێك كه‌وتن هه‌لومه‌رج ئاسایی ئه‌بێته‌وه, ئه‌گه‌ر رێك نه‌كه‌وتن شه‌ڕ ده‌س پێ ئه‌كه‌نه‌وه."
عه‌لاوی‌یش له لای خۆیه‌وه به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر جم ئارامگاكه به جێ بهێڵن به‌ر لێبوردن ئه‌كه‌ون.
نوێنه‌ری سیستانی رایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی سیستانی بریتی‌یه له:
1. چۆڵ كردنی نه‌جه‌ف و كوفه له چه‌كدار.
2. كاروباری پاراستنی شوێنه‌كان و ئاسایش به پۆلیسی عیراقی بسپێردرێ.
3. ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌ریان لێ كه‌وتوه حكومه‌ت بۆیان ببژێرێ.
4. هێزه‌كانی بێگانه بكشێنه‌وه.
5. زه‌مینه خۆش بكرێ بۆ سه‌رژمێر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی.
هه‌زاران كه‌س به‌ره‌و نه‌جه‌ف به رێ كه‌وتون. ده‌یان كه‌س له حله و ناصریه و كوفه و نه‌جه‌ف كوژراون و سه‌دان كه‌سی تر بریندار بون. چه‌ند گولله‌ی هاوه‌ن كه‌وتۆته ناو مزگه‌وتێكی كوفه‌وه. هه‌ندێ له‌وانه پۆلیس و پاسه‌وانی نیشتمانی ته‌قه‌ی لێ كردون و هه‌ندێكیان نه‌ناسراو.
شه‌و نوێنه‌ری سیستانی, حامید خه‌فاف, له لایه‌ك و نوێنه‌ری حكومه‌ت, قاسم داود, له لایه‌كی تره‌وه رایان گه‌یاند كه سیستانی و موقته‌دا گه‌یشتونه‌ته رێك كه‌وتن.
نه‌وت: 8 لوله‌ی گوێزانه‌وه‌ی نه‌وت كه به ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ن به پردێك دا ئه‌ڕوا له نێوان رومه‌یله – به‌صرادا شكێنراون و ئاگریان گرتوه. ئه‌مه كاری هه‌ر لایه‌نێ بێ به جم ئه‌زانرێ چونكه ئه‌وان بون به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌یان له دامه‌زراوه نه‌وتی‌یه‌كان كرد.
27.08.04 هه‌ینی:
نوێنه‌ری سیستانی, حامید خه‌فاف, رای گه‌یاند: موقته‌دا, چۆته ماڵی سیستانی, سیستانی دیوه, داواكانی قبوڵ كردوه. موقته‌دا ئازاده چی بكا و, بچێ بۆ كوێ و, له كوێ دابنیشێ. ره‌نگه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له نه‌جه‌ف دابنیشێ.
موقته‌دا به‌یانێكی ده‌ركرد كه له سه‌عات 10 ی به‌یانی‌یه‌وه چه‌كداره‌كانی بكشێنه‌وه.
كلیلی ئارامگای عه‌لی له لایه‌ن موقته‌داوه درا به نوێنه‌رانی سیستانی.
ئه‌حمه‌د شه‌یبانی وتی: "ئه‌وان جم هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه... حكومه‌تی عیراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان ماچ ئه‌كه‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار بن چونكه هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك ئه‌وانی تێ‌دا نه‌بن سه‌ر ناكه‌وێ..."
ره‌فسنجانی له وتاری نوێژی هه‌ینی تاران دا پشتیوانی له ده‌س پێشكه‌ری‌یه‌كه‌ی سیستانی كرد.
28.08.04. شه‌مه:
مه‌رجه‌عه‌كانی نه‌جه‌ف: سه‌ید عه‌لی سیستانی, سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم, ئیسحاق فه‌یاز, به‌شیر نه‌جه‌فی... له ماڵی سیستانی كۆبونه‌ته‌وه بۆ باسی به‌ڕێوه‌بردنی پیرۆزگاكان.
به زمانی به‌شیر نه‌جه‌فی‌یه‌وه بڵاو كرایه‌وه "كه مادام رێگای هێمن و گفتوگۆ ماوه شه‌ڕی چه‌كدار دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا حه‌رامه".
له ناو مه‌حكه‌مه شه‌رعی‌یه‌كه‌ی موقته‌دا لاشه‌ی ده‌یان كوژراویان دۆزیوه‌ته‌وه بۆگه‌نیان كردوه. پۆلیس ئه‌ڵێن ئه‌وانه هی پۆلیس و خه‌ڵكی رفێنراون جم كوشتونی. جه‌ماعه‌تی موقته‌دا ئه‌ڵێن ئه‌وانه لاشه‌ی شه‌هیده‌كانی خۆیانن.
گۆڕینه‌وه‌ی گیراوه‌كانی هه‌ردولا موقته‌دا و حكومه‌ت ده‌ستی پێ كردوه. شێخ عه‌لی سمیسم به‌ر دراوه.
له مه‌دینه‌ی سه‌وره پێكادان بوه له نێوان جم و ئه‌مه‌ریكا. ئه‌نجومه‌نی سیاسی شیعه داوایان له سیستانی كردوه به ده‌نگ بێ بۆ راوه‌ستاندنی هێرشی ئه‌مه‌ریكی بۆ سه‌ر مه‌دینه‌ی سه‌وره.
له به‌صرا, مدیری مه‌كته‌بی صه‌در وتویه‌تی: "ئه‌وان گوێ ناده‌نه رێكه‌وتنی ئاشتی نه‌جه‌ف و جم هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه و درێژه به كاره‌كانیان ئه‌ده‌ن دژی هێزه‌كانی بریتانی."
له نه‌جه‌ف, حسین شامی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا رای گه‌یاند كه مه‌رجه‌عیه‌ت داوای له دیوان كردوه سه‌رپه‌رشتی پیرۆزگاكانی شیعه بكه‌ن.
نه‌وت: له گوندی سه‌عدون له خواروی باقوبه لوله‌یه‌كی نه‌وت ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
29.08.04. یه‌كشه‌م:
گفتوگۆی شێخانی مه‌دینه‌ی سه‌وره و ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆش كرایه‌وه. حكومه‌ت دانانی چه‌كی جمی كردوه به مه‌رجی راگرتنی شه‌ڕ.
دوێنێ عه‌بدولهادی دوراجی, وتاربێژی سه‌وره وتویوتی: "جم هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه چونكه ئه‌وه به ده‌س مه‌رجه‌عیه‌ته" ناڵێن مه‌به‌ستیان له مه‌رجه‌عیه‌ت كێ‌یه؟
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیستانی قسه‌كانی دوێنێ‌ی به‌شیر نه‌جه‌فی, كه گۆیا به زمانی شێخ عه‌لی كوڕیه‌وه كراوه, به درۆ خسته‌وه كه "شه‌ڕی دژی ئه‌مه‌ریكا حه‌رام كرد بو".
كلیلی مزگه‌وتی كوفه درا به سیستانی.
گفتوگۆی شێخانی مه‌دینه‌ی سه‌وره و ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆش كرایه‌وه. حكومه‌ت دانانی چه‌كی جمی كردوه به مه‌رجی راگرتنی شه‌ڕ.
شێخه‌كانی عه‌شائیری مه‌دینه‌ی سه‌وره بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی ئه‌مه‌ریكی كۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان جم و ئه‌وان دا رابگیرێ. به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتن.
نه‌وت: لوله‌ی رومه‌یله - زوبێر شكێنراوه.
سه‌رچاوه‌ی پزیشكی له نه‌جه‌ف وتی: "له 3 حه‌فته‌ی رابوردودا 570 كوژراو و 790 كه‌س بریندار بون" ئه‌مه ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه تۆمار كراون, ئه‌وه‌ی تۆمار نه‌كراوه له‌م ژماره‌یه‌دا نیه.
30.08.04 دوشه‌م:
عه‌لی سمێسم به ناوی موقته‌داوه داوای له هه‌مو هێزه‌كانی جم كردوه له سه‌رانسه‌ری عیراق دا شه‌ڕ رابگرن. هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌ت كرد به حیكمه‌ت و سه‌بر ره‌فتار بكا.
گفتوگۆی شێخانی مه‌دینه‌ی سه‌وره و ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆش كرایه‌وه. حكومه‌ت دانانی چه‌كی جمی كردوه به مه‌رجی راگرتنی شه‌ڕ.
نه‌وت: ناردنی نه‌وت چه‌ند رۆژێكه له میناكانی به‌صراوه به ته‌واوی راوه‌ستاوه.
31.08.04 سێشه‌م:
له به‌صرا گفتوگۆ له نێوان نوێنه‌رانی صه‌در ئه‌سعه‌د به‌صری و سه‌لام مالیكی و نوێنه‌رانی هێزی ئینگلیزی بۆ راگرتنی شه‌ڕ ده‌ستی پێ كردوه. جم داوا ئه‌كه‌ن: هێزی داگیركه‌ر شار به جێ بهێڵن بچنه سه‌ربازگه‌وه, رێگه‌ی هاتوچۆیان دیاری بكرێ, گیراوه‌كانیان به‌ر بدرێ, راونانی قانونی نه‌كرێن, زه‌ره‌ره‌كانیان ببژێرن.
له به‌غداد, یوسف الناصری, به ناوی مه‌كته‌بی صه‌دره‌وه, وتی: "هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ پێكهاتن له نێوان حكومه‌ت و گه‌ڵ دا... به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌بن... یه‌كه‌مینه‌كه‌یان به‌ره‌نگاری سیاسی و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌بێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن..."
ئه‌نجام
له روی جه‌نگی‌یه‌وه, به به‌راورد له گه‌ڵ تاكتیكه جه‌نگی‌یه‌كانی تۆڕه‌كانی زه‌رقاوی و, پاشماوه‌كانی به‌عس و شێوه‌ی په‌لامار و به‌رگری‌یان, ئه‌مانه نه‌شاره‌زای شه‌ڕ و كاروباری جه‌نگین. هه‌میشه به په‌لامار ده‌س پێ ئه‌كه‌ن, ئینجا ئه‌كه‌ونه دیفاعی سه‌لبی و, سه‌ره‌نجام راگرتنی شه‌ڕ و قبوڵ كردنی زاره‌كی مه‌رجه‌كانی به‌رامبه‌ر و, جارێكی كه خۆرێكخستنه‌وه و په‌شیمان بونه‌وه.
له روی سیاسی‌یه‌وه, ئه‌وانه چونكه هێزێكی یه‌كگرتو نین, به‌ڵكو گروپ و تاقمی جیا جیان, ده‌یان كه‌س به ناوی مه‌كته‌بی صه‌دره‌وه قسه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌كه‌ن. هه‌ندێ جار قسه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری‌یه. له كاری سیاسی‌دا تازه‌ن و كه‌م ته‌جروبه‌ن. زمانی گفتوگۆ و دانوسه‌ندن شاره‌زا نین. ئه‌مجاره له ژێر گوشاری هێرشی ئه‌رزی و په‌لاماری ئاسمانی هێزی ئه‌مه‌ریكی عیراقی و, گوشاری خه‌ڵكی نه‌جه‌ف كه ژیانی تێ‌دا راوه‌ستا بو و, له ژێر گوشاری مه‌رجه‌عیه‌ت دا, ناچار بون مه‌رجه‌كانی ده‌سپێشكه‌ری سیستانی, كه مه‌رجی حكومه‌تیشه, قبوڵ بكه‌ن. ته‌جروبه‌كانی رابوردو ده‌ری خستوه ئه‌مانه جێگه‌ی باوه‌ڕ نین, كه ئه‌شكێن مه‌رجه‌كان قبوڵ ئه‌كه‌ن و, كه خۆیان رێك ئه‌خه‌نه‌وه ده‌س ئه‌كه‌نه‌وه به پشێوی و جموجوڵی ناقانونی.
گه‌لێ له چاودێران پێ‌یان وایه موقته‌دا و ته‌یاری صه‌در بۆیه كێشه و گیروگرفت و پشێوی و پێكادان دروست ئه‌كه‌ن, چونكه پشت گوێ خراون و, خراونه‌ته په‌راوێزی پرۆسه‌ی سیاسی‌یه‌وه. له سه‌ره‌تادا, به تایبه‌تی له كاتی دروست كردنی مه‌جلیسی حوكم دا, له سه‌ر داوای هه‌ندێ له رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی شیعه, موقته‌دا و ته‌یاری صه‌در خرانه په‌راوێزه‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌وه زۆر جار داوایان لێ كراوه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ببن. هه‌مو جار خۆیان داواكه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی تا عیراق داگیركراو بێ و تا هێزی داگیركه‌ر له عیراق دا بێ, ئه‌وان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار نابن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه به پێچه‌وانه‌ی تێڕۆڕیسته‌كانی تره‌وه ته‌یاری صه‌در و موقته‌دا بێگانه ناڕفێنن. چه‌كداره‌كانی جه‌یشی مه‌هدی چه‌ند جارێ رۆژنامه‌وانیان رفاندوه, به‌ڵام كه موقته‌دا پێ‌ی زانیوه, ئازادی كردون.
تا ئه‌م شه‌ڕانه‌ی دوایی په‌لاماری دامه‌زراوه نه‌وتی‌یه‌كانیان نه‌ئه‌دا. ئه‌وانیش هه‌مان كاری تێڕۆڕیسته‌كانی عیراقیان ئه‌نجام دا. كه‌وتنه خراپ كردنی لوله‌ی نه‌وت و خراپ كردنی دامه‌زراوه‌كانی. ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه هی ئه‌وانیش نه‌بێ, له سه‌ر ئه‌وان ماڵه, چونكه به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌یان كرد.
به پێ‌ی قسه‌ی یه‌كێ له هاوكاره‌كانی موقته‌دا یوسف ناصری: ته‌یاری صه‌در پرۆژه‌یه‌كی سیاسی دائه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار بن و به‌شداری بكه‌ن له خۆش كردنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردن دا.
موقته‌دا و ته‌یاری صه‌در تا چه‌ند پابه‌ندی ئه‌م قسانه ئه‌بن, ئاخۆ به راستیانه ده‌س له به‌ره‌نگاری چه‌كدار هه‌ڵئه‌گرن و تێكه‌ڵاوی پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌بن؟
یان به ناچاری ئه‌مجاره‌ش بۆ خۆرزگاركردن له‌و چورتومه‌ی تێ‌ی كه‌وتبون و بۆ خۆكۆكردنه‌وه بۆ خولێكی تری شه‌ڕ "ته‌قیه" له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و سیستانی ئه‌كه‌ن؟