روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدار
جاری یه‌كه‌م
موقته‌دا و هاوكاره‌كانی له شاره جیا جیاكانی عیراق دا زیاتر له 100 باره‌گایان به ناوی "مكتب الشهید الصدر" كردبوه‌وه. ده‌یان دادگای "شه‌رعی"یان دامه‌زراند بو, خه‌ڵكیان تێ‌دا سزا ئه‌دا. ده‌یان مزگه‌وتی گرنگیان داگیر كردبو, وتاری نوێژی هه‌ینی‌یان تێ‌دا ئه‌خوێنده‌وه. كه‌ڵكێكی زۆریان له بۆشایی ده‌سه‌ڵات وه‌رگرت بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. جه‌یشی مه‌هدی‌یان دروست كرد و, به سه‌دان كه‌سیان خزانده ناو ده‌زگای تازه دامه‌زراوی پۆلیسی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراقه‌وه. ده‌سیان وه‌رئه‌دایه كاروباری حكومه‌ت و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه موقته‌دا و ئه‌وانه‌ی به ناوی مه‌كته‌به‌كانی صه‌دره‌وه كاریان ئه‌كرد و ئه‌دوان دوژمنایه‌تی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هێزی داگیركه‌ردا نه‌ئه‌شارده‌وه, داوای رۆیشتنیان ئه‌كردن. پێ‌یان وابو ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له عیراق بكشێنه‌وه ئه‌وان ده‌س به سه‌ر زۆر شوێنی عیراق دا ئه‌گرن. به قسه دژی ئه‌مه‌ریكا و هاندانی خه‌ڵك دژی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی و دژی مه‌جلیسی حوكم و وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌رچی جاروبار لێره و له‌وێ توشی پێكادانی چه‌كدار ئه‌بون, بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی هێزی داگیركه‌ر به‌ڵام رێگه‌ی به كارهێنانی چه‌ك و شه‌ڕ و پێكادان رێگه‌ی سه‌ره‌كی‌یان نه‌بو, به بیانوی ئه‌وه‌ی هێشتا حاكمی شه‌رعی "فتوای جیهاد" ی ده‌ر نه‌كردوه. هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌وانیش خۆیان لائه‌دا له شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌م "هێزه چه‌موش" ه دا, به پێچه‌وانه‌وه به ناوی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی كاری سیاسی‌یه‌وه چاوپۆشی‌یان له زۆر تاوان و گوناهی ئه‌مانه كرد و, قه‌ناته عه‌ره‌بی‌یه‌كانی راگه‌یاندن یارمه‌تی‌یه‌كی زۆریان دان بۆ ئه‌وه‌ی به هێز ببن و بناسرێن.
ئه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان بریمه‌ر و ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ك و موقته‌دا و ته‌یاری صه‌دری له لایه‌كی تره‌وه ته‌قانده‌وه داخستنی رۆژنامه‌كه‌یان بو. ته‌یاری صه‌در رۆژنامه‌یه‌كیان له به‌غداد ده‌رئه‌كرد به ناوی "الحوزة الناطقة" وه. رۆژنامه‌یه‌ك بو خوێنده‌واری كه‌م و نه‌ناسراو بو. له نوسینه‌كانی‌دا دوژمنایه‌تی‌یه‌كی سه‌ختی ئه‌مه‌ریكای ئه‌كرد و خه‌ڵكی هان ئه‌دا توندوتیژی دژی ئه‌مه‌ریكا به كار بهێنن. له یه‌كێ له وتاره‌كانی‌دا باسی بریمه‌ری كرد بو كه له صه‌دام خراپتره. بریمه‌ر بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی 2 مانگ "الحوزة الناطقة" دابخا. هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 1 ی 4 ی 2004 چونه سه‌ر نوسینگه‌كه‌یان و دایان خست. رۆژنامه ده‌ركردن له به‌غداد كارێكی زۆر ئاسان بو, ئه‌یانتوانی به ناوێكی تره‌وه رۆژنامه‌یه‌كی تر ده‌ربكه‌ن, به‌ڵام ئه‌وان له باتی ئه‌وه كه‌وتنه مانگرتن و خۆپیشاندان و په‌لاماردانی چه‌كداری بنكه سه‌ربازی‌یه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و بنكه‌كانی پۆلیسی عیراق.
لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كورته‌ی رۆژانه‌ی روداوه‌كان تۆمار بكه‌ین:
01.04.04 پێنجشه‌م:
بریمه‌ر بڕیاری داوه به تاوانی هاندانی توندوتیژی حه‌فته‌نامه‌ی الحوزه زمانی تاقمه‌كه‌ی موقته‌دا صه‌در بۆ ماوه‌ی 2 مانگ له ده‌رچون رابگرێ. بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان چونه‌ته سه‌ر نوسینگه‌ی الحوزه و, دایان خستوه. لایه‌نگرانی موقته‌دا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌یان كرد و, خۆیان بۆ خۆپیشاندان ئاماده كرد.
02.04.04 هه‌ینی:
موقته‌دا له مزگه‌وتی كوفه له وتاری نوێژی هه‌ینی‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌م له عیراق دا ئاماده‌یه ببێته باسكی ده‌سوه‌شێنی حه‌ماس و حیزبوڵا.
مسته‌فا یه‌عقوبی, به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كه‌ی موقته‌دا و یه‌كێ له هاوكاره نزیكه‌كانی له لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان, ئیسپانی و سیلڤادۆری‌یه‌وه به تاوانی به‌شداری له كوشتنی مه‌جید خوئی گیرا.
03.04.04 شه‌مه:
له مه‌دینه‌ی سه‌وره/ صه‌در, جه‌یشی مه‌هدی نمایشێكی سپایی‌یان به بێ چه‌ك ئه‌نجام دا. كه‌ناله ئاسمانی‌یه‌كان پیشانیان دا. وه‌كو وتیان 8 هه‌زار كه‌س بون. هه‌موی گه‌نج و تێكه‌ڵاو بون له ژن و پیاو. پیاوه‌كان وه‌كو سه‌رده‌می فیدائی صه‌دام جلی ره‌شیان له به‌ر كردبو. لاسایی حیزبوڵای لوبنانی و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی‌یان ئه‌كرده‌وه.
ئه‌مه جۆرێ له پیشاندانی هێز بو. زۆر كه‌س و لایه‌نی له عیراق دا ترساند.
04.04.04 یه‌كشه‌م:
له به‌غداد, له ساحه‌ی فیرده‌وس و شاریع سه‌عدون, لایه‌نگرانی موقته‌دا خۆپیشاندانیان كرد و هه‌ندێكیان مانیان گرت و له سه‌ر جاده‌كان خۆیان دا به ئه‌رزدا. په‌لاماری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌عدونیان دا ده‌ستی به سه‌ردا بگرن, پۆلیس ته‌قه‌ی لێ كردن.
له نه‌جه‌ف, جه‌یشی مه‌هدی و لایه‌نگرانی موقته‌دا به خۆپیشاندانی چه‌كدار چونه سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئیسپانیا و سیلڤادور. داوای رێگه‌دانی حه‌فته‌نامه‌ی "الحوزه" و ئازادكردنی مسته‌فا یه‌عقوبی‌یان كردوه. بو به ته‌قوتۆق. سه‌ربازێكی سلڤادۆری كوژرا و چه‌ند كه‌سێكیان لێ بریندار بو. له خۆپیشانده‌ران 20 كه‌س كوژراو و 150 كه‌س بریندار بون.
له كوفه, جه‌یشی مه‌هدی بنكه‌كانی پۆلیسیان داگیر كرد.
له عه‌ماره, لایه‌نگرانی موقته‌دا چونه سه‌ر هێزی ئینگلیز ته‌قه‌یان لێ كردن 1 كه‌س كوژراو و 5 بریندار بون.
موقته‌دا خۆی خزانده مزگه‌وتی كوفه‌وه. مزگه‌وتی كوفه پیرۆزییه‌كی ئاینی هه‌یه. جێگه‌ی حوكمڕانی ئیمام عه‌لی و خوتبه‌كانی بوه. له به‌یانێك دا كه بۆ لایه‌نگره‌كانی ده‌ر كردوه داوای لێ كردون چیتر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی نه‌كه‌ن چونكه بۆته "كارتێكی سوتاو" به‌ڵكو رێگای سه‌ركه‌وتوانه‌تر بگرن بۆ "تۆقاندنی دوژمن".
پۆل بریمه‌ر, له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا كه به بۆنه‌ی دانانی وه‌زیری دیفاع و, مودیری موخابه‌راته‌وه, به‌ستی له میانه‌ی قسه‌كانی‌دا وتی: "جه‌ماعه‌تی موقته‌دا سنوریان شكاندوه..."
له‌و كۆنفره‌نسه‌دا كه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی ده‌وری‌ی مه‌جلیسی حوكم به‌شداری بو, وتی: "هه‌مو عیراقی‌یه‌ك بۆی هه‌یه به ئاشتی بیروڕای خۆی ده‌رببڕێ. ئه‌وه دیمۆكراسی‌یه. به‌ڵام په‌نا بردن بۆ توندوتیژی مه‌رفوزه..."
عه‌بدولهادی دوراجی, یه‌كێ له هاوكاره‌كانی موقته‌دا له به‌رنامه‌یه‌كی جه‌زیره‌دا وه‌ڵامی بارزانی دایه‌وه. زۆر به ناشیرینی چوه‌وه به گژ ده‌می د مه‌حمود عوسمان دا.
سیستانی, داوای "هێمن كردنه‌وه" ی كردوه.
هه‌یئه‌تی عوله‌مای موسلیمین به‌یانێكی بۆ پشتیوانی له موقته‌دا ده‌ركردوه. هه‌یئه‌ت پشتیوانی له شه‌ڕ ئه‌كا دژی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌یویست شیعه له شه‌ڕی چه‌كداره‌وه بگلێنێ.
05.04.04 دوشه‌م:
له به‌غداد, له مه‌دینه‌ی صه‌در پێكادان بو چه‌ند كه‌س له لایه‌نگرانی موقته‌دا و چه‌ند سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران. له گه‌ڕه‌كی شوعله هێزی ئه‌مه‌ریكی چونه سه‌ر مه‌كته‌بی صه‌در. كۆپته‌ریان به كار هێنا.
له به‌صره, لایه‌نگرانی موقته‌دا باره‌گای پارێزگاریان داگیر كرد و مانیان تێ‌دا گرت.
بریمه‌ر به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وت: "موقته‌دا و هاوكاره‌كانی له قانون ده‌رچون و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی عیراق ئه‌كه‌ن"...
06.04.04 سێشه‌م:
له به‌صرا, لایه‌نگرانی موقته‌دا كه باره‌گای پارێزگایان داگیر كردبو بێ شه‌ڕ چۆڵیان كرد و ته‌سلیمی پۆلیسی عیراقیان كرده‌وه.
له مه‌دینه‌ی سه‌وره/ صه‌در, كوت, عه‌ماره, دیوانیه, ناصریه, پێكادان له نێوان لایه‌نگرانی موقته‌دا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان قه‌وما. كوژراوی هاوپه‌یمانان: ئه‌مه‌ریكی, پولونی, سیلڤادۆری, ئۆكرانی, گه‌یشتۆته 19 و هی عیراقی له 100 تێپه‌ڕیوه.
له ناصریه, جه‌یشی مه‌هدی دو كۆری‌یان فڕاندوه.
موقته‌دا مزگه‌وته‌كه‌ی كوفه‌ی به جێ هێشت ئه‌ڵێن چوته نه‌جه‌ف. له به‌یانێك دا كه ئه‌مڕۆ ده‌ری كردوه و به ناوی "خادم الامام ونوابه" ئیمزای كردوه ئه‌مجاره خۆی به "باسكی ده‌سوه‌شێنی سیستانی" داناوه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی, له نه‌جه‌ف, كۆنفره‌نسی رۆژنامه‌وانی‌ی له باتی موقته‌دا گرت. ئه‌م مه‌رجی دانا بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ سام.
بریمه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ركرده‌كانی جه‌یشی مه‌هدی كرد: گۆیا "چاره‌یان ئه‌كه‌ن!"
ئه‌مه‌ریكا له یه‌ك كات دا دو شه‌ڕگه‌ی كردۆته‌وه: یه‌كێكیان له گه‌ڵ سوننه له فه‌لوجه و ئه‌وی تریان له گه‌ڵ شیعه له شاره شیعه‌نشینه‌كان دا.
×
07.04.04 چوارشه‌م:
موقته‌دا خۆی خزاندۆته ناو مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی‌یه‌وه.
نه‌جه‌ف و كوت كه‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی جه‌یشی مه‌هدی. نه‌جه‌ف هێزی ئیسپانی و كوت ئۆكرانی لێ بوه كشاونه‌ته‌وه.
موقته‌دا داوای له گه‌لی ئه‌مه‌ریكی كردوه كه زۆر له حكومه‌ته‌كه‌ی بكا حوكم ته‌سلیمی "شوره‌فا" ی گه‌لی عیراق بكا نه‌ك م‌ح.
له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی حوكم: عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌داوی ئه‌ندامه‌تی خۆی هه‌ڵواسیوه, د سه‌لامه خه‌فاجی به‌یانێكی ده‌ركردوه هه‌ڕه‌شه ئه‌كا ئه‌ندامه‌تی خۆی هه‌ڵئه‌واسێ ئه‌گه‌ر لوجنه‌یه‌ك بۆ "تقصی الحقائق" دروست نه‌كرێ.
سیستانی دیسان داوای هێمن كردنه‌وه‌ی كردوه.
08.04.04 پێنجشه‌م:
جه‌نه‌رال ریكاردۆ سانچێز, سه‌ركرده‌ی هیزی هاوپه‌یمانان له عیراق له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا وتی: "ناهێڵین تاقمێ تێڕۆڕیست ده‌س بگرن به سه‌ر چاره‌نوسی عیراق دا... موقته‌دا ئه‌گرین و جه‌یشی مه‌هدی له ناو ئه‌به‌ین... نه‌جه‌ف و كوت ئه‌هێنینه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵات."
09.04.04 هه‌ینی:
هاوپه‌یمانان شاری كوتیان گرتۆته‌وه.
12.04.04 دوشه‌م:
جه‌نه‌رال جۆن ئه‌بی زه‌ید و جه‌نه‌رال سانچێز كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌یان به‌ست. سانچێز وتی: "ئه‌ركی ئیستای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گرتن یان كوشتنی موقته‌دا صه‌دره."
13.04.04 سێشه‌م:
ناوبژی له گه‌ڵ موقته‌دا له نه‌جه‌ف ده‌ستی پێ كردوه. گه‌فی ئه‌مه‌ریكا له موقته‌دا به‌رده‌وامه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی, كه عه‌مامه به سه‌رێكی گه‌نجه, وته‌بێژی موقته‌دایه له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا وتی: "بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هیچ مه‌رجێكی پێشه‌كی نه‌ماوه..."
14.04.04 چوارشه‌م:
خه‌رازی, وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران, وتی ئه‌مه‌ریكا داوای له ئێران كردوه یارمه‌تی بدا بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی بارودۆخی عیراق. ئه‌مه‌ریكا به درۆی خسته‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم عه‌نزی "حیزبی ده‌عوه – باڵی ته‌نزیمی عیراق" خه‌ریكی ناوبژی‌یه له نێوان موقته‌دا و ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان دا.
15.04.04 پێنجشه‌م:
جه‌نه‌رال ریشارد مایه‌رز و جه‌نه‌رال سانچێز كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌یان به‌ست. سورن له سه‌ر مانه‌وه و زیادكردنی هێزه‌كانیان. ئه‌مانیش دوباره وتیان موقته‌دا له قانون ده‌رچوه ئه‌بێ بدرێته دادگا.
16.04.04 هه‌ینی:
له مزگه‌وتی كوفه موقته‌دا كفن به كۆڵه‌وه وتاری هه‌ینی خوێنده‌وه. ئه‌وه‌ش "تحدی" ی ئه‌مه‌ریكایه.
گفتوگۆكانیان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجام.
ئه‌مه‌ریكا سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێ خۆی بدا به ده‌سته‌وه بۆ دادگایی و جه‌یشی مه‌هدی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
17.04.04 شه‌مه:
ئێران ده‌ستی له ناوبژی هه‌ڵگرت.
18.04.04 یه‌كشه‌م:
موقته‌دا بۆ 2 رۆژ به بۆنه‌ی رۆژی مردنی پێغه‌مه‌ره‌وه "هدنه" ی له نه‌جه‌ف راگه‌یاند.
23.04.04 هه‌ینی:
له مزگه‌وتی كوفه, موقته‌دا كفن به كۆڵه‌وه, وتاری نوێژی هه‌ینی خوێنده‌وه. (تحدی) یه‌كی نوێ‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا. هه‌ڕه‌شه‌ی "عه‌مه‌لیاتی ئیستیشهادی" لێ كردن ئه‌گه‌ر بێنه ناو شاره پیرۆزه‌كانیانه‌وه.
سه‌ربازێكی بولغاری و سه‌ربازێكی پۆلۆنی له كه‌ربه‌لا كوژراون.
پێنتاگۆن رایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی شه‌ڕه‌وه له عیراق تا ئیستا 707 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراوه و 3864 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بریندار بون.
بریمه‌ر له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنی‌دا رایگه‌یاند كه له بواری په‌روه‌رده‌دا مامۆستا به‌عسی‌یه‌كان و بۆ رێكخستنه‌وه‌ی جه‌یشی عیراق ئه‌فسه‌ره به‌عسی‌یه‌كان ئه‌گێڕنه‌وه سه‌ر كار.
ئه‌م بڕیاره لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵئه‌گرێ. هه‌ندێ لایان وایه ئه‌مه بۆ راكێشانی سوننه و ئارام كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی سوننی‌یه و, هه‌ندێك پێ‌یان وایه بۆ ته‌مێ كردنی شیعه‌یه.
شیعه له ماوه‌ی ساڵی رابوردودا به چه‌ك نه‌چونه‌ته‌وه به‌گژ ئه‌مه‌ریكادا به‌ڵام له هه‌مو هه‌نگاوێكی گرنگ دا كۆسپێكی ناقۆڵا بون و, یارمه‌تی‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌دا پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق دا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بڕوا. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فتواكانی سیستانی و, جموجوڵی تێكده‌رانه‌ی موقته‌دا و, بێكاره‌یی و دوڕویی هه‌ندێ له رێكخراوه شیعی‌یه‌كان له هه‌ڵوێسته‌كانیان دا به نهێنی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و به ئاشكرا به‌رامبه‌ر خه‌ڵك, بریمه‌ری لێ دوڕدۆنگ كردن.
25.04.04 یه‌كشه‌م:
هێزه‌كانی ئیسپانیا و سیلڤادۆر و دۆمینیكان گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان. هێزی ئه‌مه‌ریكی چونه جێیان.
26.04.04 دوشه‌م:
گه‌ف له موقته‌دا به‌رده‌وامه.
28.04.04 چوارشه‌م:
فه‌لوجه هێمن بۆته‌وه. گرژی له ده‌وری نه‌جه‌ف دایه.
29.04.04 پێنجشه‌م:
گرژی له نه‌جه‌ف به‌ره‌دوامه.
30.04.04 هه‌ینی:
له مزگه‌وتی كوفه, موقته‌دا كفن به كۆڵه‌وه, وتاری نوێژی هه‌ینی خوێنده‌وه. جارێكی تر "تحدی" ئه‌مه‌ریكا بو. هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و به‌عسیانه كرد كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌یه‌وێ بیانگێڕێته‌وه سه‌ر كار.
02.05.04 یه‌كشه‌م:
له 24 سه‌عاتی یه‌كشه‌م دا, وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ڵێ: 11 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون. ده‌وری نه‌جه‌ف گرژی‌یه.
03.05.04 دوشه‌م:
له نه‌جه‌ف, نوێنه‌ری كازم حائیری رایگه‌یاندوه: "حائیری هیچ پێوه‌ندی‌یه‌كی به كاره‌كانی موقته‌داوه نیه. شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به زه‌ره‌ری شیعه‌یه. دادگایی موقته‌دا بخرێته دوای گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عیراق و جه‌یشی مه‌هدی بكرێته رێكخراوێكی سیاسی..." حائیری دانیشتوی قومه.
له حلله, ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان به‌رپرسی مه‌كته‌بی صه‌در و 4 كه‌سی تریان كوشتوه.
04.05.04 سێشه‌م:
له نێوان نه‌جه‌ف - كوفه دا ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان چه‌ند كه‌سێكیان له جه‌یشی مه‌هدی كوشتوه. جه‌ماعه‌تی موقته‌دا هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه هه‌ر سه‌یته‌ره‌یه‌ك له‌و ناوه‌دا دابنرێ په‌لاماری ئه‌ده‌ن.
05.05.04 چوارشه‌م:
له دیوانیه, نه‌جه‌ف, كه‌ربه‌لا, موسه‌یه‌ب, له نێوان هێزی ئه‌مه‌ریكی و جه‌یشی مه‌هدی‌دا پێكادان بوه. مه‌كته‌به‌كه‌ی موقته‌دا له دیوانیه گیراوه.
06.05.04 پێنجشه‌م:
له كه‌ربه‌لا, نه‌جه‌ف و كوفه, له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و هێزی ئه‌مه‌ریكی پێكادان بوه.
07.05.04 هه‌ینی:
له مزگه‌وتی كوفه موقته‌دا وتاری نوێژی هه‌ینی خوێندۆته‌وه. موقته‌دا به پێ له نه‌جه‌فه‌وه چوه بۆ كوفه.
له به‌صرا, عه‌بدولستار به‌هادلی, مه‌لایه‌كی سه‌ر به موقته‌دا له وتاری نوێژی هه‌ینی‌دا پاداشتی داناوه بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئه‌گرن و پاداشێكی تایبه‌تی داناوه بۆ گرتنی سه‌ربازی ژنی ئه‌مه‌ریكی و داوا ئه‌كا ره‌فتاری "جاریه" یان له گه‌ڵ بكه‌ن.
له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف, ته‌قوتۆق له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و هێزی ئه‌مه‌ریكی‌دا به‌رده‌وامه. ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان "قه‌پاڵ" له جه‌یشی مه‌هدی ئه‌گرن. پێ ئه‌چێ هێزی ئه‌مه‌ریكی كه هێرش ئه‌كه‌ن بۆ شارێ یان بۆ سه‌ر مه‌كته‌به‌كانی صه‌در بیانه‌وێ له هێزه‌كانی موقته‌دا بكوژن به‌وه كزیان بكه‌ن و چاوترسێنیان بكه‌ن.
08.05.04 شه‌مه:
له به‌صرا, لایه‌نگرانی موقته‌دا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. هه‌ندێ پێكادان روی داوه. چه‌ند كه‌سێكیان لێ كوژراوه. كشاونه‌ته‌وه.
له مه‌دینه‌ی سه‌وره/ صه‌در, عامیر حوسه‌ینی, گه‌نجێكی عه‌مامه به‌سه‌ر, و 3 كه‌س له جه‌ماعه‌تی موقته‌دا گیراون.
12.05.04 چوارشه‌م:
له نه‌جه‌ف, موقته‌دا كۆنفره‌نسی رۆژنامه‌وانی گرت. قسه‌ی بۆ قه‌ناته ته‌له‌فزیۆنی‌یه‌كان كرد. وتی جه‌یشی مه‌هدی هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه مه‌گه‌ر "مه‌راجیع" بڕیاری ئه‌وه بده‌ن. به‌ڵام دیاری نه‌كرد مه‌به‌ستی كام "مه‌رجه‌ع"ه.
یوسف شولی په‌یامنێری جه‌زیره, كه فه‌له‌ستینی‌یه, وتی: "پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕن..." راستی‌یه‌كه‌ی هیچ هێزێكی كوردی, به تایبه‌تی پێشمه‌رگه, به‌شداری شه‌ڕ نه‌بوه. به‌وه ئه‌یه‌وێ عه‌ره‌ب له دژی كورد هان بدا.
له چه‌ند رۆژی رابوردودا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند كه‌سیان له جه‌یشی مه‌هدی كوشتوه به تایبه‌تی له كوفه, نه‌جه‌ف, كه‌ربه‌لا, به‌صرا, عه‌ماره... پێ ئه‌چێ ئه‌مه كاری له موقته‌دا و جه‌یشی مه‌هدی كردبێ. نوێنه‌رانی مه‌رجه‌عیه‌ت و حیزب و عه‌شائیر و پیاوماقوڵانی نه‌جه‌ف چه‌ند جارێ كۆبونه‌وه. صه‌دره‌دین قه‌بانجی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علا له وتاری نوێژی هه‌ینی‌دا داوای له جه‌یشی مه‌هدی كرد له شار ده‌ربچن و پێشنیارێكی به ناوی (میپاق) ه‌وه خسته رو.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌ڵێن له گه‌ڵ موقته‌دا گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی: پۆلیس كاروباری ئاسایش بگرێته ده‌س. دیارده‌ی چه‌كدار له شاردا نه‌مێنێ. جه‌یشی مه‌هدی ببێته رێكخراوێكی سیاسی. پیرۆزگاكان بخرێته ژێر چاودێری (مه‌راجیع) ه‌وه. لیوایه‌ك سه‌رباز پێك بهێنرێ بۆ پاراستنی نه‌جه‌ف. راونانی قانونی موقته‌دا رابگیرێ.
13.05.04 پێنجشه‌م:
كه‌ربه‌لا ته‌قوتۆق به‌رده‌وامه. یوسف شولی په‌یامنێری جه‌زیره گه‌نجێكی هێنا بو قسه بكا بۆ جه‌زیره باسی به‌شداری پێشمه‌رگه‌ی ئه‌كرد له شه‌ڕی كه‌ربه‌لادا.
سه‌یر ئه‌وه‌یه تا ئیستایش نوێنه‌رانی موقته‌دا وه‌كو عه‌بدولهادی دوراجی و ئه‌حمه‌د شه‌یبانی و عه‌بدولستار به‌هادلی له قه‌ناته ئاسمانی‌یه‌كان دا به ئازادی قسه ئه‌كه‌ن.
رۆژی چوارشه‌مه به ئاماده‌بونی بریمه‌ر باسی موقته‌دا كراوه محه‌مه‌داوی كه به‌شداری ناوبژی بوه داوای له بریمه‌ر كردوه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاشتی نه‌جه‌ف په‌سند بكا. بریمه‌ر وتویه‌تی: "ئێمه هێچ رێكه‌وتنێكی ئاشتی له گه‌ڵ موقته‌دا ناكه‌ین. موقته‌دا باسی ئاشتی ناكا هه‌ڕه‌شه ئه‌كا. ئه‌بێ خۆی به ده‌سته‌وه بدا بۆ دادگایی و جه‌یشی مه‌هدی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه". محه‌مه‌داوی وتویه‌تی: "ئێوه فه‌رق و جیاوازی ئه‌كه‌ن بۆچی بۆ فه‌لوجه ئه‌وه‌تان كرد و بۆ نه‌جه‌فی ناكه‌ن؟" محه‌مه‌داوی كه یه‌كێ بوه له ناوبژیكه‌ران له سه‌ر ئه‌وه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دا بریمه‌ری به توندڕه‌و "متگرف" ناوبردوه.
14.05.04 هه‌ینی:
له مزگه‌وتی كوفه موقته‌دا وتاری نوێژی هه‌ینی خوێنده‌وه.
له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و هێزی ئه‌مه‌ریكی پێكادانه.
له مه‌دینه‌ی سه‌وره/ صه‌در, عه‌بدولهادی دوراجی له نوێژی هه‌ینی مه‌دینه‌ی صه‌درا داوای له نوێژكه‌ران كرد بچن بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بۆ یارمه‌تیدانی شه‌ڕكه‌رانی جه‌یشی مه‌هدی.
ئه‌یاد كازمی له وتاری نوێژی هه‌ینی‌دا هێرشی كرده سه‌ر جه‌یشی عیراق و پیشمه‌رگه.
له ناصریه, جه‌یشی مه‌هدی ده‌ستی گرتوه به سه‌ر بینای پارێزگادا و جیهادی راگه‌یاندوه. ناسریه هێزی ئیتالی لێ‌یه. په‌لاماری بنكه‌كه‌یان داون.
مه‌كته‌بی سیستانی داوای له هه‌ردولای شه‌ڕكه‌ر كردوه له نه‌جه‌ف بچنه ده‌رێ.
15.05.04 شه‌مه:
ته‌قوتۆق له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ماوه.
16.05.04 یه‌كشه‌م:
له ناسریه و كه‌ربه‌لا ته‌قوتۆق بوه.
وه‌فدی فه‌لوجه و هه‌یئه‌تی عوله‌مای موسلمین سه‌ردانی موقته‌دایان كرد له نه‌جه‌ف. چه‌ند لۆری‌یه‌ك خواردن و ده‌رمانیان بۆ بردوه و پشتیوانی‌یان بۆ ده‌ربڕیوه. ئه‌یانه‌وێ موقته‌دا هان بده‌ن شیعه زیاتر له شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوه بگلێنێ.
18.05.04 سێشه‌م:
ته‌قه له ماڵ و مه‌كته‌بی سیستانی كراوه. گوایه ته‌قه‌كه‌ره‌كان نه‌ناسراون.
مه‌كته‌بی سیستانی به‌یانێكی ده‌ركردوه داوای له هێزی ئه‌مه‌ریكی و چه‌كداره‌كانی تر كردوه نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به جێ بهێڵن. ناوی جه‌یشی مه‌هدی و موقته‌دای نه‌هێناوه. هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵك كردوه كه به‌ره‌و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف نه‌یه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی داواكه‌ی هادی دوراجی.
19.05.04 چوارشه‌م:
ته‌قوتۆق له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به‌رده‌وامه.
21.05.04 هه‌ینی:
له مزگه‌وتی كوفه, موقته‌دا وتاری نوێژی هه‌ینی خوێنده‌وه. له وتاره‌كه‌ی‌دا داوای له لایه‌نگره‌كانی كرد خۆی هه‌رچی به سه‌ر بێ, بكوژرێ یان بگیرێ, ئه‌وان درێژه به به‌رگری بده‌ن. سپاسی هه‌یئه‌تی عوله‌مای كرد سه‌باره‌ت به پشتیوانی‌یان له‌م.
ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان محه‌مه‌د ته‌باته‌بائی له نێوان كوفه – نه‌جه‌ف دا گرتوه. ته‌باته‌بائی یه‌كێكه له هاوكاره نزیكه‌كانی موقته‌دا.
23.05.04 یه‌كشه‌م:
له كوفه شه‌ڕ بوه جه‌یشی مه‌هدی هه‌ندێكی كوژراوه.
24.05.04 دوشه‌م:
له كوفه و مه‌دینه‌ی صه‌در شه‌ڕ بوه. جه‌یشی مه‌هدی هه‌ندێكی لێ كوژراوه. جه‌یشی مه‌هدی له كه‌ربه‌لا ده‌رچوه.
25.05.04 سێشه‌م:
له نه‌جه‌ف و له كوفه شه‌ڕ له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه.
26.05.04 چوارشه‌م:
شه‌ڕ له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و هێزی ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه. جه‌یشی مه‌هدی, وه‌كو ئه‌ڵێن, زۆری لێ ئه‌كوژرێ به‌ڵام هیچ لایه‌كیان باسی ناكه‌ن:
جه‌یشی مه‌هدی باسی زه‌ره‌ره گیانی‌یه‌كانی خۆی ناكا و, رێگه به به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌كانیش نادا باسی بكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كانی نه‌ڕوخێ.
جه‌یشی ئه‌مه‌ریكی‌یش باسی ناكا بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی نه‌وروژێنێ.
27.05.04 پێنجشه‌م:
د ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی, د سه‌لامه خه‌فاجی, محه‌مه‌داوی... چه‌ند رۆژێكه له نه‌جه‌ف و كوفه‌ن خه‌ریكی ناوبژین له نێوان موقته‌دا و ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان دا. د سه‌لامه خه‌فاجی له گه‌ڕانه‌وه‌ی‌دا له نه‌جه‌فه‌وه بۆ به‌غداد له یوسفیه لێ‌یان داوه كوڕه‌كه‌ی و یه‌كێ له پاسه‌وانه‌كانی كوژراون
وته‌بێژی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند هێرش بۆ سه‌ر جه‌یشی مه‌هدی رائه‌گرێ.
28.05.04 هه‌ینی:
له كوفه ته‌قوتۆق بوه له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و هێزی ئه‌مه‌ریكی‌دا. موقته‌دا نه‌یتوانیوه بۆ نوێژی هه‌ینی له كوفه ئاماده بێ.
29.05.04 شه‌مه:
ته‌قوتۆق له كوفه و نه‌جه‌ف ماوه.
02.06.04 چوارشه‌م:
ته‌قوتۆق له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و ئه‌مه‌ریكی‌دا ماوه.
03.06.04 پێنجشه‌م:
ته‌قوتۆق له نێوان جه‌یشی مه‌هدی و ئه‌مه‌ریكا دا درێژه‌ی هه‌یه.
04.06.04 هه‌ینی:
پێش چه‌ند رۆژێ د چه‌له‌بی و هه‌ندێ له رێكخراوه شیعیه‌كانی ئه‌نجومه‌نێكیان دامه‌زراندوه به ناوی "البیت السیاسی الشیعی" وه. گۆیا له پاڵ مه‌رجه‌عیه‌تی دینی سیستانی‌دا ئه‌مانیش ببن به مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی شیعه‌ی عیراق. به‌یتی شیعی خه‌ریكی ناوبژی‌یه له نێوان موقته‌دا و ئه‌مه‌ریكادا. چه‌له‌بی, له‌وه‌وه كه ناوی وه‌كو ناودێری ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تی عیراق باس ئه‌كرا هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له نه‌جه‌ف خه‌ریكی ناوبژی بێ. چه‌له‌بی له دۆستایه‌تی رامسفێلد و ولفه‌ویتزه‌وه هاتۆته سه‌ر دۆستایه‌تی سه‌لامه خه‌فاجی و ئه‌حمه‌د به‌راك و موقته‌دا. كورد ئه‌ڵێ. "له چه‌كان هاتۆته سه‌ر گۆچان".
05.06.04 شه‌مه:
موقته‌دا سه‌ردانی سیستانی كردوه.
07.06.04 دوشه‌م:
پارێزگاری نه‌جه‌ف رایگه‌یاند له ماوه‌ی 2 مانگی رابوردودا ته‌نیا له نه‌جه‌ف و كوفه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له جه‌ماعه‌تی موقته‌دا كوژراوه. ره‌نگه هه‌ندێ پێوه‌نانی تێ‌دا بێ به‌ڵام زۆریان لێ كوژراوه.
10.06.04 پێنجشه‌م:
له نه‌جه‌ف له نێوان پۆلیس و جه‌یشی مه‌هدی‌دا شه‌ڕ بوه.
11.06.04 هه‌ینی:
شه‌ڕه به‌رد و پێڵاو له نێوان لایه‌نگرانی موقته‌دا و مه‌جلیس دا له نه‌جه‌ف روی داوه.
موقته‌دا ئه‌مڕۆش نه‌چوه بۆ كوفه بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له باتی ئه‌و جابیر خه‌فاجی وتاره‌كه‌ی خوێنده‌وه. بۆ یه‌كه‌مجار پشتیوانی مه‌رجداری له حكومه‌تی كاتی ده‌ربڕی.
13.06.04 یه‌كشه‌م:
قسه هه‌یه موفته‌دا به ته‌مای پێكهێنانی حیزب بێ و له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌شدار بێ.
16.06.04 چوارشه‌م:
موقته‌دا له به‌یانێك دا داوای له چه‌كداره‌كانی جه‌یشی مه‌هدی كردوه, ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی نه‌جه‌ف نین, بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان. ئه‌وه نیشانه‌ی راگرتنی شه‌ڕه.
19.06.04 شه‌مه:
له مه‌دینه‌ی سه‌وره زۆر رۆژ ته‌قوتۆق له نێوان هێزی ئه‌مه‌ریكی و جه‌یشی مه‌هدی‌دا ئه‌بێ. هێزی ئه‌مه‌ریكی له شه‌ڕه‌كه‌ی‌دا دژی جه‌یشی مه‌هدی درێژه ئه‌دا به تاكتیكی "لێدان و كشانه‌وه".
25.06.04 هه‌ینی:
له كاتێك دا له فه‌لوجه خه‌ریكه شه‌ڕ هه‌ڵئه‌گیرسێته‌وه و فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆردومانی هه‌ندێ ماڵی سه‌ر به زه‌رقاوی ئه‌كا, موقته‌دا یه‌كلایه‌نه شه‌ڕی له مه‌دینه صه‌دریش راگرت و, دژی تێڕۆڕ دوا و رایگه‌یاند جه‌یشی مه‌هدی ئاماده‌یه هاوكاری له گه‌ڵ پۆلیسی عیراقی بكا بۆ راونانی تێڕۆڕیسته‌كان و پاراستنی داووده‌زگاكانی حكومه‌ت.
كاتێ شه‌ڕ له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و كوفه ده‌ستی پێ كرد فه‌لوجه شه‌ڕی وه‌ستان.
ئه‌نجام
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی, ته‌جروبه‌ی له شه‌ڕه‌كانی فه‌لوجه وه‌رگرت بو, تاكتیكی خۆی گۆڕی. ئه‌مجاره‌یان له باتی ئه‌وه‌ی له به‌ر دیواری شاردا به دیار جه‌یشی مه‌هدی‌یه‌وه دابنیشێ, ناو به‌ناو شاڵاوێكی كتوپڕی بۆ هێزه‌كانی ئه‌برد, هه‌ندێكی لێ ئه‌كوشت و, ئه‌كشایه‌وه. واته هه‌ر جاره‌ی قه‌پاڵێكی له ناكاوی لێ ئه‌گرت.
ئه‌مه‌ریكا, ئه‌گه‌رچی چه‌ند هه‌زارێكی له هێزه‌كانی موقته‌دا كوشت و بریندار كرد, به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی و سه‌ركرده جه‌نگی‌یه‌كانی بگرێ و, جه‌یشی مه‌هدی له ناو ببات. نه‌یتوانی ئامانجی په‌لاماره‌كانی, وه‌كو رایگه‌یاند بو, به دی بهێنێ, له ژێر گوشاری لایه‌نه سیاسی و دینی‌یه‌كانی شیعه‌دا كه له "به‌یتی سیاسی شیعه" دا كۆبوبونه‌وه و, له ژێر گوشاری روداوه‌كانی فه‌لوجه و سێگۆشه‌ی سوننی‌دا, شاڵاوه‌كانی خۆی بۆ له نابردنی جه‌یشی مه‌هدی و بۆ گرتنی موقته‌دا راگرت. ته‌نانه‌ت سه‌رۆك بوش, به پێچه‌وانه‌ی جاره‌كانی پێشوه‌وه كه داوای ئه‌كرد موقته‌دا بگیرێ یا بكوژرێ, پێ خۆش بونی خۆی ده‌ربڕی موقته‌دا له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار بێ.
ئه‌مه‌ریكا له‌و رۆژانه‌دا به ته‌مای گوێزانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بو له ده‌ستی داگیركه‌ری ئه‌مه‌ریكی‌یه‌وه بۆ ده‌ستی حكومه‌تێكی عیراقی.
كێشه‌ی موقته‌دا به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مایه‌وه به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌وت.