سه‌ركردایه‌تی له هه‌مان كات‌دا "پۆستی حیزبی باڵا و پۆستی ئیداری باڵای" نه‌بێت.
• به‌ڵی یه‌كێتی قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه
میكانیزمی نوی كردنه‌وه‌ش زۆر شێواز له خۆ ده‌گرێت له‌وانه:
1. ده‌ستكاری كردنی هه‌ندێك له پڕۆگرامی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانی.
2. هێنانه ناوه‌ی كادر و خوێنی گه‌رمی نوێ.
• ئایا به‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ی ئێستا نوێ ده‌كرێته‌وه؟
1. پێم وایه ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ی ئێستا هه‌وێنی سه‌ره‌كی تێ‌دا به‌دی ده‌كرێت و ده‌كرێت ببێته بناغه‌ی نوێ كرده‌نه‌وه.
2. له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ی ئێستا له توانادا هه‌یه بونیادی نوێ پێك بهێنرێت و ڕۆڵی تازه‌گه‌ری پێوه دیاربێت.
ئه‌گه‌ر كه‌ره‌سته‌ی نوێش بێته سه‌ر كۆنه‌كه ده‌بێت ئه‌و كه‌ره‌سته نوێ‌یه‌ش مۆركێكی نوێگه‌ری له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی یه‌كێتی دا تێكه‌ڵ بكات.
• نوێ كردنه‌وه له كوێوه ده‌ست پێ بكات؟
1. له په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌ی ناوخۆ.
2. له چۆنیه‌تی ئه‌ندام وه‌رگرتن‌دا.
3. وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له چه‌ندین وڵاتانی دیموكراتی پێشكه‌وتوودا ده‌بێت سه‌ركرده‌كان بڕوایان به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان هه‌بێت له‌و پۆسته‌ی كه هه‌یانه.
4. ئه‌گه‌ر بكرێت سه‌ركردایه‌تی له هه‌مان كات‌دا "پۆستی حیزبی باڵا و پۆستی ئیداری باڵای" نه‌بێت.
• شێوه‌ی كاركردنی چۆن بێت.؟
1. له‌م سه‌رده‌مه‌دا شێوه‌ی كاركردن ده‌بێت مۆركێكی مۆدرینی شه‌فافیه‌ت ئاسای پێوه دیاربێت.
2. زۆرترین جه‌ماوه‌ری بێ لایه‌ن له دانیشتوان قه‌ناعه‌ت پێ بهێنرێت به‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هه‌یه له خزمه‌تی هاوڵاتی‌یان و گه‌ل دایه.