"مه‌رجه‌عی‌یه‌ت"ه‌كه‌ی سیستانی تا كوێ بڕ ئه‌كا و، سیستانی له روداوه‌كانی ئێران‌دا له كوێ‌یه؟
سیستانی له نه‌جه‌ف دائه‌نیشێ به‌ڵام تا ئیستاش "ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی" هه‌یه و به "گوزه‌رنامه‌ی ئێرانی" هاتوچۆی ده‌ره‌وه ئه‌كا. دوایین سه‌فه‌ری كه بۆ ته‌داوی چو بۆ له‌نده‌ن به "گوزه‌رنامه‌ی ئێرانی" چو، به "ڤیزای عیراقی" گه‌رایه‌وه بۆ نه‌جه‌ف.
سیستانی هه‌روه‌ك "مه‌رجه‌ع"ه بۆ شیعه‌ی عیراق، ئاخۆ بۆ شیعه‌ی ئێرانیش"مه‌رجه‌ع"ه؟
ئه‌گه‌رنا بۆچی هه‌قی داوه به خۆی ده‌س وه‌ر بداته كاروباری سیاسی عیراقه‌وه، به هه‌مو بۆنه‌یه‌كه‌وه "فتوا"یه‌ك ده‌ر ئه‌كا و ره‌ئی‌یه‌ك ئه‌دا، كه‌چی هه‌مان هه‌ق نادا به خۆی، له‌م كێشه ئاڵۆزاو و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه سیاسی‌یانه‌ی ناو ئێران دا، ده‌س وه‌ر بداته كاروباری سیاسی ئێرانه‌وه "فتوا" بۆ ئه‌وانیش ده‌ر بكات.
17 ی مانگی حوزه‌یرانی 2005 له ئێران هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌كرێ بۆ سه‌ركۆماری ئێران.
له دوای سه‌ركه‌وتنی "ئینقیلابی ئیسلامی"یه‌وه تا ئیستا ئه‌مه نۆهه‌مین جاره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران دوباره ببێته‌وه.
یه‌كه‌م سه‌ركۆمار، د ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در بو، به‌نی سه‌در تاوانبار كرا به پیلانگێڕان، به فڕۆكه هه‌ڵات بۆ پاریس. له‌وێ بو به په‌نابه‌ر.
دوه‌م سه‌ركۆمار، محه‌مه‌د عه‌لی ره‌جائی بو، باره‌گای حیزبی جمهوری ئیسلامی له تاران له كاتی كۆبونه‌وه‌دا ته‌قێنرایه‌وه. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ره‌جائی له گه‌ڵ زیاتر له 70 كه‌س له سه‌رانی حیزب و حكومه‌ت كوژران.
سێیه‌م سه‌ركۆمار، سه‌ید عه‌لی خامنه‌ئی بو، سه‌رۆكایه‌تی‌یه‌كه‌ی بۆ نۆره‌ی دوه‌م تازه كرایه‌وه.
چواره‌م سه‌ركۆمار، عه‌لیئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی بو، سه‌رۆكایه‌تی‌یه‌كه‌ی ئه‌ویش بۆ نۆره‌ی دوه‌م تازه كرایه‌وه.
پێنجه‌م سه‌ركۆمار، محه‌مه‌د عه‌لی خاته‌می بو، كه به نوێنه‌ری ئیسڵاحی‌یه‌كان دائه‌نرا، سه‌رۆكایه‌تی‌یه‌كه‌ی ئه‌ویش بۆ نۆره‌ی دوه‌م تازه كرایه‌وه.
ئه‌وانه‌ی خۆیان ناودێر ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌ندامه‌تی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و ئه‌وانه‌ی خۆیان ناودێر ئه‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌بێ ناوه‌كانیان بچێته به‌رده‌م "شورای نیگه‌هبانی قانونی ئه‌ساسی".
"شورای نیگه‌هبان" پێك هاتوه له 12 كه‌س. شه‌شیان "ره‌هبه‌ر: وه‌لی فه‌قی" له ناو ئاخونده پایه‌به‌رزه‌كانی حه‌وزه‌ی عیلمی‌دا هه‌ڵیان ئه‌بژێرێ و شه‌شه‌كه‌ی تریان "شورای عالی قه‌زا" ناودێریان ئه‌كا بۆ مه‌جلیس و، مه‌جلیس به ده‌نگدان ئه‌یانپه‌سه‌ندێ.
"شورای نیگه‌هبان" ده‌سه‌ڵاتی لێكدانه‌وه‌ی قانونی ئه‌ساسی ئێران و، چاودێری هه‌مو قانون و بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی هه‌یه، كه ئاخۆ له گه‌ل "شه‌ریعه‌تی ئیسلامی" ئه‌گونجێن یانه و، ده‌سه‌ڵاتی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر قانونێكیان هه‌یه كه به پێ‌ی بۆچونی ئه‌وان له گه‌ڵ ئیسلام نه‌سازێ.
له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌دا بۆ نوێنه‌رانی مه‌جلیس و بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار "شورای نیگه‌هبان" بڕیار ئه‌دا كام له‌و ناودێرانه بۆیان هه‌یه خۆیان بۆ ئه‌ندامه‌تی مه‌جلیس و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بپاڵێون.
ئه‌مجاره 1014 كه‌سایه‌تی جۆراوجۆری ئێرانی خۆیان ناودێر كردوه به‌شداری بكه‌ن له بۆڕبۆڕێنی سه‌رۆكایه‌تی‌دا. ناوی ناودێره‌كان، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رابردویان و بیروباوه‌ڕیان و ته‌قوایان به پێ‌ی هه‌ندێ پێوانه‌ی دینی - سیاسی، چۆته به‌رده‌م "شورای نیگه‌هبان" بۆ ئه‌وه‌ی دوا بڕیاری لێ بده‌ن. له ناو ئه‌وانه‌دا كه ئه‌مجاره ناوی خۆیان تۆمار كردوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌و 1014 كه‌سه ته‌نیا 6 كه‌س له بێژنگه‌كه‌ی شورای نیگه‌هبان "گوڵ" ده‌رچون و، ئه‌وانی تر "فت" كراون. ده‌رچوه‌كان ئه‌مانه‌ن:
-
عه‌لیئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی، دو جار سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی بوه و، پێش سه‌رۆكی ئیستا خاته‌می، دو جار و هه‌ر جاره‌ی بۆ 5 ساڵ، سه‌ركۆماری ئێران بوه. پاش ته‌واوبونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگایه‌كی تازه‌ی دامه‌زراند به ناوی "مه‌جلیسی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام" ه‌وه، خۆی بو به سه‌رۆكی.
-
موحسینی ره‌زائی، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی سپای پاسداران و، به درێژایی جه‌نگی عیراق – ئێران، فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسداران بو، تا هه‌ڵبژاردنی خاته‌می، ئه‌وسا له گه‌ل ره‌فسنجای رۆیشت بو به سكرتێری مه‌جلیسی ته‌شخیسی نیزام.
-
مه‌هدی كه‌ڕوبی، سه‌رۆكی پێشوی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی‌یه.
-
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دنه‌ژاد، سه‌رۆكی شاره‌وانی تارانه.
-
محه‌مه‌د ره‌زا قالیباف، سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.
-
عه‌لی ئه‌رده‌شیر لاریجانی، سه‌رۆكی پێشوی ده‌زگای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی.
"شورای نیگه‌هبان" بۆ هه‌ڵبژاردنی حه‌وته‌مین مه‌جلیس، كه ئیستا له كار دایه، رێ‌ی نه‌دا به نوێنه‌رانی ئیسڵاحی‌یه‌كان خۆیان بپاڵێون. ئه‌ده‌م هاوارێكی بێ وه‌ڵامیان بۆ سیستانی برد. هه‌ڵاواردنی ئه‌مجاره‌ش بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ناڕه‌زایی‌یه‌كی زۆری له ناو ئێران‌دا دروست كردوه، به تایبه‌تی له ناو حیزبی "جه‌بهه‌ی موشاره‌كه‌ت" دا كه گه‌وره‌ترین حیزبی ئیسڵاحی‌یه‌كانه. ناودێری ئیسڵاحی‌یه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران د مسته‌فا موعین بو. موعین پزیشكه، ته‌مه‌نی 54 ساڵه، ماوه‌یه‌ك وه‌زیری علوم بو له حكومه‌تی ئیسڵاحی‌یه‌كان‌دا. پێ ئه‌چێ "شورای نیگه‌هبان" وه‌كو تا ئیستا له‌م بۆڕبۆڕێنه ده‌ریان هێناوه و ده‌ری بهێنن، مه‌گه‌ر "ره‌هبه‌ری ئینقیلاب" له سه‌ری هه‌ڵبداتێ و له سه‌ری بكاته‌وه. هه‌روه‌ها 89 ئافره‌ت كه خۆیان ناودێر كرد بو بۆ سه‌رۆكایه‌تی له لایه‌ن "شورای نیگه‌هبان"ه‌وه ئه‌وانیش "فت" كراون.
لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه دوباره ئه‌بێته‌وه: "مه‌رجه‌عی‌یه‌ت"ه‌كه‌ی سیستانی تا كوێ بڕ ئه‌كا و، سیستانی له‌م روداوانه‌ی ئێران‌دا له كوێ‌یه؟
پێ ئه‌چێ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و له عیراق ئه‌لوێ له ئێران بۆی نه‌چێته سه‌ر!