كورد بۆئه‌وه‌ی بتوانێ له ئاینده‌ی عێراق دا ببێ به خاوه‌نی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی كوردستان ئه‌بێ:
1. خاوه‌نی یه‌ك وتاری سیاسی یه‌كگرتو: یه‌ك ستراتیجی رون بێ. نابێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوس سازه‌كان ناڕێكی و ناته‌بایی له نێوان هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان دا هه‌بێ. وه‌كو: په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ناوه‌ند...په‌یوه‌ندی نێوان كورد و نه‌ته‌وه ناكورده‌كانی كوردستان...شێوه‌ی سیستمی فیدراڵی...سنوری هه‌رێم...به‌شی كورد له به‌غدا...په‌یوه‌ندی كورد و هاوپه‌یمانان...په‌یوه‌ندی كورد و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و...هتد.
2. هه‌ردوو ئیداره به‌جیا و، ئه‌گه‌ر بوشنه‌وه به‌یه‌ك، ئیداره‌ی یه‌كگرتو به‌جدی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكا. گه‌نده‌ڵی وه‌كو نه‌خۆشی ئایدز وایه. ئه‌و چۆن هه‌مو هێز و توانای مرۆڤــ ئه‌چنێ و بڕستی لێئه‌بڕێ، گه‌نده‌ڵیش ئاوا هێزو توانای به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌ندروستانه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستیی وڵات ئه‌پوكێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بین ناتوانین تاسه‌ر پێ له‌سه‌ر داواكانمان داگرین. نه‌یاره‌كانمان زوو ئه‌توانن بمان به‌زێنن.
3. رۆح و ناسنامه‌ی كوردستانی بون له ده‌رونی كوردستانییه‌كان دا بچێنین. له عێراقی ئاینده دا ئێمه هه‌رێمێكی فیدراڵین. هه‌رێمی فیدراڵ ئه‌بێ سنور و ئاڵا و سیمبول و په‌ڕله‌مان و حوكمه‌تی خۆی هه‌بێ. هه‌ر كورده‌كان كوردستانیی نین، به‌ڵكو هه‌ركه‌س له كوردستان دا بژی، وشه‌ی كوردستانی بون ئه‌یگرێته‌وه. له كوردستانی ئێمه دا بێجگه له كورد نه‌ته‌وه‌كانی: توركمان، ئاشوری و كلدانی و عه‌ره‌ب هه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی كوردستانی بون له‌لای ئه‌وانیش خۆشه‌ویست بكه‌ین، ئه‌بێ به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌یان بكه‌ین كه، هه‌رگیز هه‌ست به ترس و غه‌ریبی نه‌كه‌ن. هه‌مومان پێكه‌وه خه‌ڵكی كوردستان ین. نابێ تاقیكردنه‌وه‌ی رژێمه داگیركه‌ر و گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌وری خۆمان، له دژمان، له گه‌ڵ نه‌ته‌وه نا كوردییه‌كانی كوردستان دوباره بكه‌ینه‌وه.
ئێمه ئه‌توانین هه‌ر به‌زمانی به‌رژه‌وه‌ندی، نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان بدوێنین و، رازی یان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بژین بۆیان باشتر و قازانج تره، تا ژیان له‌گه‌ڵ به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق دا.
ئه‌توانین به توركمان و ئاشوری و كلدانی و عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن و نه‌هاورده‌ی كوردستان بڵێین: ئێوه ئه‌گه‌ر له یه‌ك هه‌رێم دا له‌گه‌ڵ ئێمه بژین، رێژه‌ی دانیشتوانتان له‌ناو كوردستان دا به‌رزتر ئه‌بێ له‌وه‌ی له‌ناو عێراق دا ئه‌تان بێ. به‌و پێیه له دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات دا لێره زیاترتان به‌ر ئه‌كه‌وێ تا ئه‌وێ. لێره مافه‌كانتان باشتر ئه‌پارێزرێ تا عێراق.
ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مانی ئاینده‌ی كوردستان كۆمه‌ڵێ یاسا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌ربكا و دڵنیاییان بداتێ كه، له‌ئاینده‌ی كوردستان دا ماف و كه‌رامه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان پارێزراو ئه‌بێ، متمانه له نێوانمان دا دروست ئه‌بێ. هه‌بونی متمانه‌ش باشترین زامنه بۆ پێكه‌وه ژیانی هه‌مومان و راكێشانی ئه‌وان به‌لای خۆمان دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان پێكرا، ئاسان ئه‌توانین ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆمان بهَنینه مه‌یدانی شه‌ڕی داواكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و چه‌سپاندنیان له ناو ده‌ستوری ئاینده‌ی عێراق دا، به خاوه‌ندارێتی سامانی سروشتیشه‌وه.
4. بۆ قورسكردنی سه‌نگی ته‌رازو به‌لای خاوه‌ندارێتی هه‌رێمه‌كانی فیدراڵ، له سامانه سروشتییه‌كانی خۆیان، ئه‌توانین له‌گه‌ڵ شیعه‌كان یش هاوپه‌یمانی ببه‌ستین. مه‌رج نییه هاوپه‌یمانی به‌ستن هه‌ر بۆ حوكمه‌ت پێكه‌وه‌نان بێ، به‌ڵكو ئه‌توانین بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانی باشوری عێراق، كه خاوه‌نی سامانی سروشتیی زۆرن، هاوپه‌یمانی ببه‌ستین. تا نوێنه‌ره‌كانیان له ناو په‌ڕله‌مانی ئاینده‌ی عێراق دا، ده‌نگ بۆ خاوه‌ندارێتی هه‌رێمه‌كان بۆ سامانی سروشتی خۆیان، بده‌ن.
5. بۆئه‌وه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی به‌غدا و ناوچه سونه نشینه‌كانی سێكوچكه‌ی سونه‌ش نه‌ترسێنین، ئه‌كرێ به گوێره‌ی قانون رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له داهاتی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان و باشور، به‌مه‌رج، بدرێ به‌وان. ئه‌كرێ بۆنمونه، مه‌رجه‌كه ئه‌وه‌بێ كه: نابێ له بواری خراپ دا سه‌رف بكرێ...ئه‌بێ بۆ پێشخستنی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و ئابوری هه‌رێمه‌كه خه‌رج بكرێ.
ئه‌گه‌ر مه‌رجی له‌گه‌ڵ بو، هه‌ركاتێ زانرا له‌دژی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانی هه‌رێمه‌كانی عێراقی فیدراڵی سه‌رف ئه‌كرێ، ئه‌توانرێ به‌خشینی راگیرێ.
6. ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌رله‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق دابڕێژرێ، بیروڕای كورد و نا كورده‌كانی كوردستان یان، له‌سه‌ر یه‌كلا كرابێته‌وه. واته ئه‌بێ ئاماده‌بین بۆ شه‌ڕی مافه‌كانمان له‌ناو په‌ڕله‌مانی ئاینده‌ی عێراق دا. ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی گشتیی 30/1/2005 ئه‌كه‌وێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كانی حوكمه‌ت چی ئه‌كه‌ن؟
چه‌ن ساڵێكه حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان / ئیداره‌ی سلێمانی، نه‌ریتێكی داهێناوه، كه بریتییه له دانانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی حوكمه‌ت له ناوچه جیاجیاكانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌كه دا: نوێنه‌ری (سه‌رۆكی) حوكمه‌ت له گه‌رمیان، له هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زور، له پشده‌ر و رانیه و ...هتد.
كه ئه‌وترێ داهێنان، مرۆڤـــ یه‌كسه‌ر بیری بۆ شتی ئیجابی ئه‌چێ ، به‌ڵام به بڕوام پۆستی نوێنه‌ره‌كانی (سه‌رۆكی) حوكمه‌ت، داهێنانێكی سه‌لبی و زیان به‌خشه. له دنیادا نمونه‌ی وا نییه.
كورد پێویستی به‌وه‌یه رۆتین كه‌م بكاته‌وه...مه‌ودای نێوان خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك كورتتر بكاته‌وه...سه‌رۆكی حه‌كمه‌ت نه‌توانێ په‌ل بۆ ئه‌و ناوچانه بهاوێ كه خه‌ڵكه‌كه خۆیان له‌و و له نوێنه‌ره‌كه‌ی باشتر ئه‌زانن ناوچه‌كه‌یان پێویستی به چییه.
هه‌بونی نوێنه‌ره‌كانی حوكمه‌ت له ناوچه‌كان دا جۆرێك له دووفاقی له به‌ڕێوه‌بردن دا به‌رهه‌م ئه‌هێنێ: له لایه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه و قایمقامه‌كان هه‌ن له‌لایه‌كی تریشه‌وه نوێنه‌ره‌كانی حوكمه‌ت. كه بمانه‌وێ یان نا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو لایان ئه‌چن به‌ناویه‌ك دا.
پرسیاره‌كان له باره‌ی ئه‌م نوێنه‌رانه‌وه زۆرن، ئه‌مانه هه‌ندێكیانن:
ئه‌گه‌ر نوێنه‌ره‌كانی سه‌رۆكی حوكمه‌ت نوێنه‌ری ئه‌ون له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه و قایمقامه‌كان نوێنه‌ری كێن؟
ئایا زه‌روره‌ت ئه‌م پۆسته‌ی داهێناوه یان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ هه‌ندێ بێكار؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م نوێنه‌رانه نه‌مێنن، خه‌ڵكی ناوچه‌كان زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌مێنن، بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كان زه‌ربه ئه‌خۆن؟
ئاخۆ ئه‌وه‌ی به نوێنه‌ره‌كان ئه‌كرێ به داموده‌زگا حوكمه‌تییه‌كانی ناوچه‌كان جێ به‌جێ ناكرێ؟
نوێنه‌ره‌كانی حوكمه‌ت له ماوه‌ی هه‌بونیان دا هیچ كارێكیان ئه‌نجام داوه كه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه له توانادا نه‌ئه‌بو ئه‌نجام بدرێ؟
حوكمه‌ت و سه‌رۆكی حوكمه‌ت به قسه‌ی كێ پرۆژه بۆ ناوچه‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن: به‌قسه‌ی نوێنه‌ره‌كه یان دام و ده‌زگا پسپۆڕه‌كانی ناوچه‌كه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌بن یان نه‌بن، بۆ حوكمه‌ت و سه‌رۆكی حوكمه‌ت فه‌رق نه‌كا، ئه‌ی بۆ هه‌بن؟
30-12-2004
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین
هۆڵاند- دێڵفت