هه‌ڵوێستی سیستانی له خواسته‌كانی كورد
خواسته‌كانی كورد له عیراق‌دا له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن و دوای روخانی ئه‌ویش دیاریكراو بون:
دامه‌زراندنی رژێمیكی دیمۆكراتی له عیراق‌دا و، رێكخستنی پێوه‌ندی كوردستان و حكومه‌تی به‌غداد له سه‌ر بنچینه‌ی فیدرالی و، گێڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانی‌یه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و، دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی سامانه سروشتی‌یه‌كان...
سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ كات ئه‌م ئامانجانه‌یان نه‌شاردۆته‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه به ده‌نگی به‌رز باسی كردون، له كۆنفرانسه‌كانی به‌رهه‌ڵستكارانی عیراقی‌دا خستویه‌تیه سه‌ر مێزی باس و لێكۆڵینه‌وه و، توانیوێتی پێ‌یان بسه‌لمێنێ. له كۆنفرانسی له‌نده‌ن‌دا، له رۆژگاری به‌رهه‌ڵستی سه‌دام‌دا، ئه‌مانه هه‌مو كرانه به‌ڵگه و بڕیار.
هه‌ڵوێستی سیستانی له فیدرالیزم
یه‌كێ له خواسته سه‌ره‌كی‌یه‌كانی كورد رێكخستنی پێوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بوه له گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد له سه‌ر بنچینه‌ی فیدرالیزم. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان، كه نوێنه‌ری ویستی ئازادانه‌ی گه‌لی كوردستان بو، به گشتی ده‌نگ ئه‌م بڕیاره‌ی دا و، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وه‌كو لایه‌نی كه‌می مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد په‌سه‌ندیان كرد.
سیستانی بێ ئه‌وه‌ی رێزی ویست "ئیراده" ی گه‌لی كوردستان و پارله‌مانه‌كه‌ی بگرێ، له دو بۆنه‌دا باوه‌ڕی خۆی له‌و باره‌یه‌وه رون كرده‌وه:
جاری یه‌كه‌م، له 27 ی شه‌عبانی 1424 (23 ی 10 ی 2003) دا له وه‌ڵامی پرسیاری ژماره 3 ی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" ی ئه‌مه‌ریكی‌دا:
3. ره‌ئیتان چیه به‌رامبه‌ر فیدرالیزم، ئایا به كه‌ڵكی عیراق دێت؟
3. ئه‌مه نوێنه‌رانی گه‌لی عیراق له كۆنگره‌ی ده‌ستوری هه‌ڵبژێردراودا بڕیاری لێ ئه‌ده‌ن.
جاری دوه‌م، له 24 ی زیلحیجه‌ی 1424 (15 ی 2 ی 2004) دا له وه‌ڵامی پرسیاری ژماره 9 ی هه‌فته‌نامه‌ی "دێر شپیگڵ" ی ئه‌ڵمانی‌دا:
9. كورده‌كان داوای سیسته‌مێكی فیدرالی ئه‌كه‌ن دامه‌زرابێ له سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافی، له‌وه‌دا چی ئه‌بینن؟
9. سه‌ره‌تای فیدرالیزم و جۆری گونجاوی له گه‌ڵ عیراق ئه‌بێ گه‌لی عیراق بڕیاری لێ بدا له رێ‌ی نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانیه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوسینی ده‌ستور، ئه‌بێ هه‌مویان جارێ چاوه‌روان بن و تا ئه‌و كاته یه‌کلایی نه‌كه‌نه‌وه....
هه‌ڵوێستی سیستانی له "قاد"
ئه‌گه‌رچی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه "قاد" هه‌مو خواسته‌كانی كوردی نه‌گرتبوه خۆی و، ته‌نیا هه‌ندێ له مافه‌كانی سه‌لماند بو كه‌متر بو له‌وه‌ی كه خۆی به خه‌باتی خۆی دوای راپه‌ڕین به ده‌ستی هێنا بو ، وه هه‌ر 25 ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌جلیسی حوكم، له‌وانه 13 ئه‌ندامی شیعه، له سه‌ری رێك كه‌وت بون، كه‌چی سیستانی به هه‌مو توانایه‌وه ویستی په‌كی بخا و، ئاماده نه‌بو ئه‌ندامه شیعه‌كانی مه‌جلیسی حوكم ببینێ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قانونه‌یان په‌سه‌ند بو، چونكه ئه‌و قانونه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تێ‌دا بو كورد بۆ پاراستنی مافه‌كانی خۆی و عه‌ره‌بی سوننه به گه‌ره‌نتی ئه‌زانی، له‌وانه:
بڕگه‌ی 1 ی ماده‌ی 3 كه ئه‌ڵێ: "ئه‌م قانونه نابێ ته‌عدیل بكرێ مه‌گه‌ر به زۆرایه‌تی سێچواریه‌كی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی و ده‌نگی گشتی سه‌رۆكایه‌تی."
بڕگه‌ی ج ی ماده‌ی 61 كه ئه‌ڵێ: "ئیستیفتا له سه‌ر مسوه‌ده‌ی ده‌ستوری دائیم كاتێ سه‌ركه‌وتو ئه‌بێ كه گه‌ل موافه‌قه‌تی له سه‌ر بكا و دوسێیه‌كی 3 پارێزگا یا زیاتر ره‌فزی نه‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامێك‌دا له 16 ی موحه‌ڕه‌می 1425 (7 ی 3 ی 2004) دا كه هه‌ڵوێستی له‌م قانونه چیه، نوسیوێتی: "... هه‌ر قانونێ بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه دابنرێ شه‌رعیه‌تی نابێ مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی‌ی هه‌ڵبژێردراو بی په‌سه‌ندێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م قانونه كۆسپ ئه‌خاته به‌رده‌م گه‌یشتن به ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی بۆ وڵات كه یه‌كێتی و مافی رۆڵه‌كانی له هه‌مو ره‌گه‌زه‌كان و تائیفه‌كان بپارێزێ."
له نامه‌یه‌كیشی‌دا كه له 27 ی موحه‌ڕه‌می 1425 (19 ی 3 ی 2004) دا بۆ نێردراوی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، ناردوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و بڕگانه‌ی قانونه‌كه ده‌ربریوه، دژایه‌تی خۆی بۆ پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار" یش ده‌ربڕیوه چونكه پێك دێ له كوردێك و عه‌ره‌بێكی سوننی و عه‌ره‌بێكی شیعی و، ئه‌بێ كاره‌كان به پێكهاتن "ته‌وافوق" ی هه‌رسێكیان بكرێ.
هه‌ڵوێستی سیستانی له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
سه‌ركردایه‌تی كورد: تاڵه‌بانی و بارزانی، داوایان له چه‌ند كه‌س و لایه‌ن، له‌وانه سه‌رۆك بوش، كرد "قاد" له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌دا ناو ببرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ڵگه‌یه‌كی ناوده‌وڵه‌تی و ببێته گه‌ره‌نتی‌یه‌كی ناوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی كورد، به‌ڵام سیستانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جه‌نگی دژی ئه‌م قانونه و ناوبردنی له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا راگه‌یاند.
سیستانی له 17 ی 4 ی 1425 (6 ی 6 ی 2004) نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێ ئاگادار بكا، تێ‌یدا نوسوێتی:
".... ئاگاداریان كردین كه هه‌ن هه‌وڵ ئه‌ده‌ن باسی گۆیا (قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه) باس بكرێ له بڕیاره تازه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ناوده‌وڵه‌تی‌دا ده‌رباره‌ی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی ناوده‌وڵه‌تی بدرێتێ.
ئه‌م (قانون) ه كه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵنه‌بژێردراو له ژێر سایه‌ی داگیركه‌ردا و به كارتێكردنی راسته‌وخۆی ئه‌و دایناوه كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ئه‌به‌ستێته‌وه كه بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی میلادی داهاتودا هه‌ڵببژێردرێ به مه‌به‌ستی دانانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی بۆ عیراق.
ئه‌مه‌ش كارێكه پێچه‌وانه‌ی قانونه و زۆرایه‌تی رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق ره‌تی ئه‌كه‌نه‌وه، له به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌وڵێ بۆ ره‌وایه‌تی دان به‌م قانونه به ناوهێنانی له بڕیاری ناوده‌وڵه‌تی‌دا به كارێ دائه‌نرێ دژی ویستی گه‌لی عیراق و ئه‌نجامی ترسناكی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه..." (بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی فتواكانی سیستانی بڕوانه سایتی: www.sistani.org)
دابڕینی كوردانی شیعه له كوردایه‌تی
سیستانی له هه‌ڵبژاردن‌دا بۆ جاری چه‌نده‌م لوتی ژه‌نده‌وه كاروباری سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی دینی خۆی به قازانجی لایه‌ك به كار هێنا. فتوای دا كه شیعه، به ژن و پیاوه‌وه، ئه‌بێ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ببن و ژێر به ژێر داوای لێ كردن ده‌نگ به لیستی ئیئتیلافی شیعه بده‌ن. به‌مه‌ش سیستانی له بێلایه‌نی ده‌رچو خۆی بو به لایه‌ن به‌رامبه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و هه‌مو لیسته‌كانی تر و، ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نێوان كورد به گشتی و كوردانی شیعه‌دا دروست كرد و كوردانی شیعه‌ی له كوردایه‌تی دابڕی. وای لێ كردن دڵسۆزی بۆ مه‌زه‌ب بخه‌نه سه‌رو دڵسۆزی‌یه‌وه بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان. له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش‌دا كوردانی شیعه‌ی عیراق له به‌غداد و دیاله و كوت، له‌م قۆناغه چاره‌نوسسازه‌ی مێژوی نه‌ته‌وه‌ی كوردا، ده‌نگیان نه‌دا به لیستی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و ده‌نگیان دا به لیستی سیستانی.
هه‌ڵوێستی له ته‌عریب
مانگی ته‌موزی 2004 ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی ئاینیی كوردستان چون بۆ سه‌ردانی سیستانی له نه‌جه‌ف و یادداشتێكیان پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی ته‌عریب و هه‌لومه‌رجی كه‌ركوك و ناوچه ته‌عریب كراوه‌كان كه 1292 مه‌لای كوردستان ئیمزایان كرد بو. داوایان لێ كرد بو له سه‌ر ته‌عریب و پاكتاوی نه‌ژادی و، هێنانی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر مڵك و ماڵی كورد و راگوێزانی كورد له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانی‌یه‌كانی تر قسه بكات، سیستانی له باتی ئه‌وه‌ی له سه‌ر مافی ده‌ركراوه‌كانی كورد به ده‌نگ بێ، داوای له كورد كرد لێ بوردو بێ و دور بكه‌وێته‌وه له به كار هێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی سه‌دام هێناونی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر. (بۆ ده‌قی یادداشته‌كه‌ی زانایانی ئاینیی كوردستان بڕوانه: ژماره 8 ی زستانی 2005 ی "په‌یامی زانایان")
دوا دوژمنایه‌تی: هه‌ڵوێستی له داواكانی كورد
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی نزیك مه‌كته‌بی سیستانی له نه‌جه‌ف، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی د ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له سیستانی، رایان گه‌یاند كه سیستانی ئامۆژگاری جه‌عفه‌ری و هاوڕێكانی كردوه مل نه‌ده‌ن بۆ داواكانی كورد له نه‌وت و پێشمه‌رگه‌دا و، هێڵی سور دابنێن بۆ باسی كه‌ركوك.
ئایا سیستانی شایسته‌ی "خه‌ڵاتی نۆبڵ" ه وه‌كو هه‌ندێ سایتی ئینته‌رنێت پرۆپاگانده‌ی بۆ ئه‌كه‌ن یان....؟