سیستانی و ده‌ستوری عیراق
كه سه‌رانی رێكخراوه دینی‌یه‌كانی شیعه، له‌وانه ئایه‌توڵا محه‌مه‌د باقر حه‌كیم سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئه‌علای سه‌وره‌ی ئیسلامی، له ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه گه‌ڕانه‌وه، ئیتر رۆژ به رۆژ ده‌وری سیستانی له سه‌ر شانۆی سیاسی عیراق زیادی كرد. ئه‌و رێكخراوانه و سه‌ركرده‌كانیان چونكه ده‌یان ساڵ بو دور بون له عیراق بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری‌یان له ناو خه‌ڵكی شیعه‌دا كه‌م و لاواز بو، هه‌ر یه‌كه ویستی به جۆرێ كه‌ڵك له نفوزی دینی‌ی سیستانی وه‌ربگرێ بۆ به‌هێزكردنی خۆی و، سیستانی‌یش كه‌ڵكی له‌و ئازادی‌یه وه‌رگرت كه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان له عیراق‌دا ره‌خساندیان بۆ به‌هێزكردنی نفوزی خۆی.
ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان له به‌ر چاو بو كه سیستانی فتوای ده‌رنه‌كرد بو بۆ به‌ره‌نگاری هێزه‌كانیان و داوای له شیعه نه‌كرد بو شه‌ڕیان له گه‌ڵ بكا له به‌ر ئه‌وه كه مه‌جلیسی حوكم دامه‌زرا له كۆی 25 جێگه 13 جێگه‌ی درا به ئه‌وان و، كه یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش دانرا به هه‌مان رێژه له كۆی 25 وه‌زاره‌ت 13 ی درا به ئه‌وان.
سه‌فیر پۆل بریمه‌ر، سه‌رۆكی كاتی ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانه‌كان و سه‌فیر جۆن ساوه‌رز، نوێنه‌ری بریتانیا و جێگری سه‌رۆك، كه‌وتنه چاپلوسی بۆ سیستانی. بریمه‌ر و ساوه‌رز ئامۆژگاری ئه‌ندامانی مه‌جلیسیان ئه‌كرد بۆچونه‌كانی سیستانی له به‌ر چاو بگرن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا سیستانی ئاماده نه‌بو، به ئاشكرا، كه‌سیان ببینێ.
پێشتر وا باو بو كه سیستانی له‌و رێبازه‌یه نایه‌وێ مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌س وه‌ر بداته كاروباری سیاسی‌یه‌وه و، له‌وانه‌یه كه رێگه نادا ئاخوندی شیعه كاروباری ده‌وڵه‌تی بگرێته ده‌س، به‌ڵام ئه‌م بۆچونه به كرده‌وه راست ده‌رنه‌چو، چونكه سیستانی ئه‌گه‌ر له‌وه‌و پێش بۆ رازی كردنی به‌عس و له ترسی به‌عس "ته‌قیه" ی كردبێ ده‌سی وه‌رنه‌دابێته كاروباری سیاسی‌یه‌وه ئه‌وا دوای روخانی به‌عس ئیتر كه‌وته ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری عیراق و لوتی ژه‌نده هه‌مو كارێكی سیاسی پچوك و گه‌وره‌وه. سه‌یر له‌وه‌دایه شیعه جگه له عیراق، له ئێران، لوبنان، به‌حره‌ین، پاكستان، ئه‌فغانستان... هه‌یه سیستانی له كاروباری ناوخۆی هیچ كام له‌و وڵاتانه‌دا به ده‌نگ نه‌هاتوه، له كاتێك‌دا له عیراق‌دا خۆی له هه‌مو كێشه‌یه‌ك هه‌ڵئه‌قورتێنێ. له سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌كردن‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له ئێران له نێوان "موحافیزه‌كان" و "ئیسلاحی‌یه‌كان" دا، كێشه‌ی گه‌وره دروست بو له هه‌مو دنیادا ده‌نگی دایه‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ لایه‌نی ئێرانی داوایان لێ كرد له‌و باره‌یه‌وه به ده‌نگ بێ، كه‌چی سیستانی له دور و نزیكه‌وه توخنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌كه‌وت و گوێ‌ی خۆی لێ كه‌ڕ كرد.
رێكخراوه بنچینه‌وانه‌كانی شیعه زه‌مینه‌یه‌كی له باریان بۆ هه‌ڵكه‌وت تێڕۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له پارێزگا شیعه‌نشینه‌كانی عیراق‌دا به كار بهێنن و بیروبۆچونه‌كانی خۆیان به زۆر و ترساندن به سه‌ر خه‌ڵك‌دا بسه‌پێنن و، گوشار بخه‌نه سه‌ر ئافره‌ت و، سه‌ر رێكخراوه نه‌دینی‌یه‌كان وكه‌مایه‌تی‌یه نه‌موسوڵمانه‌كانی مه‌سیحی و مه‌ندائی...
گرنگترینی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی سیستانی له مه‌سه‌له‌ی نوسینی ده‌ستور و له هه‌ڵبژاردنه‌كان‌دا بو.
كاتێ ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بوه‌وه كه گۆیا ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان كابرایه‌كی جوله‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه هێناوه ده‌ستوری عیراق بنوسێ، لایه‌نه دینی‌یه بنچینه‌وانه‌كانی شیعه ئه‌مه‌یان به هه‌ل زانی و پاڵیان به سیستانی‌یه‌وه نا به ده‌نگی به‌رز بێته سه‌ر شانۆی سیاسی. به ناوی "كۆمه‌ڵێ له باوه‌ڕداران" ه‌وه له سیستانی‌یان پرسی بو:
"... ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر له عیراق‌دا رایگه‌یاند بڕیاری داوه ئه‌نجومه‌نێ پێك بهێنێ بۆ نوسینی ده‌ستوری داهاتوی عیراق، ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به راوێژ له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی وڵات دائه‌نێ، ئینجا ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئه‌نجومه‌ن ئه‌یپه‌سه‌ندێ بۆ ده‌نگدان ئه‌خاته به‌رده‌م راپرسی گشتی گه‌ل. تكامان وایه بفه‌رمون هه‌ڵوێستی شه‌رعی له‌م پرۆژه‌یه رون بكه‌نه‌وه و ئه‌بێ باوه‌ڕداران چی بكه‌ن له مه‌سه‌له‌ی دانانی ده‌ستوری عیراق‌دا؟"
سیستانی رۆژی 25 ی ره‌بیعی دوه‌می 1424 له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا نوسیوێتی:
"ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه هیچ سه‌لاحیه‌تێكیان نیه بۆ دانانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوسینی ده‌ستور، هه‌روه‌ها هیچ گه‌ره‌نتی‌یه‌ك نیه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌ستورێ دابنێ له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی عیراق‌دا بگونجێ و ناسنامه‌ی نیشتمانی ده‌رببڕێ كه دینی ئیسلامی حه‌نیف و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه به‌رزه‌كانی له پایه سه‌ره‌كی‌یه‌كانێتی. پرۆژه‌ی باسكرا‌و له بنه‌ڕه‌ته‌وه نامه‌قبوله، یه‌كه‌م ئه‌بێ هه‌ڵبژاردنی گشتی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو عیراقی‌یه‌كی لێهاتوی هه‌ڵبژاردن خۆی یه‌كێ هه‌ڵبژێرێ نوێنه‌ری بێ له ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری نوسینی ده‌ستوردا، ئینجا ده‌نگدانی گشتی له سه‌ر ئه‌و ده‌ستوره بكرێ كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌یپه‌سه‌ندێ. له سه‌ر هه‌مو باوه‌رداران پێویسته داوای جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كاره بكه‌ن و به باشترین شێوه به‌شداری بكه‌ن له ئه‌نجامدانی‌دا..."
فیقهی شیعه له ه‌ی سوننه جیاوازه ئه‌و جۆره "هێرارشی" یه‌ی له دامه‌زراوی دینی‌ی شیعه‌دا هه‌یه و ئه‌و جۆره "مه‌رجه‌عیه‌ت" و "ته‌قلیده" له سوننه‌دا نیه.
مه‌رجه‌ع "ره‌ئی" و "فتوا" و "حوكم" ی هه‌یه.
ره‌ئی: ئه‌شێ پێڕه‌وی بكرێ و ئه‌شێ پێڕه‌وی نه‌كرێ.
فتوا: ئه‌وانه‌ی موقه‌لیدی ئه‌ون ئه‌بێ پێڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی موقه‌لیدی ئه‌و نین ئه‌شێ پێڕه‌وی بكه‌ن و ئه‌شێ پێڕه‌وی نه‌كه‌ن به‌ڵام،
حوكم: ئه‌بێ هه‌مو شیعه پێڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر موقه‌لیدی ئه‌و یا ه‌ی هه‌ر مه‌رجه‌عێكی تر بن.
سیستانی به‌م "حوكم" ه‌ی سه‌باره‌ت به نوسینی ده‌ستور ده‌ری كرد، رێ‌ی له ئه‌ندامه شیعه‌كانی مه‌جلیس به‌ست كه جگه له هه‌ڵبژاردن به هیچ رێگه‌یه‌كی تر رازی نه‌بن بۆ نوسینی ده‌ستور. شیعه‌كان ئه‌مه‌یان كرد به به‌هانه بۆ رێگرتن له ئاماده كردنی پێشنوسی ده‌ستور و سه‌پاندنی زۆر بابه‌تی كۆنه‌په‌رستانه له‌وانه تێكه‌ڵاوكردنی دین و ده‌وڵه‌ت و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "قانونی ئه‌حوالی شه‌خسی" و، رێگه نه‌دان به ژن تا ببێته دادوه‌ر له ناوچه‌كانی شیعه‌دا و، بۆ "ئیبتیزازی سیاسی" لایه‌نه‌كانی تر، گوایه ئه‌وان لایه‌نگری دیمۆكراسی و گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سنوقی ده‌نگدان...
پێ ئه‌چێ هێزه سیاسی‌یه‌كانی عیراق مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانی سیستانی‌یان باش هه‌ڵنه‌سه‌نگاند بێ، له به‌ر ئه‌وه ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه به جۆرێ ده‌وریان هه‌بو له جێگیركردنی پایه‌ی سیستانی‌دا نه‌ك هه‌روه‌ك "مه‌رجه‌ع" ی دینی‌ی بۆ شیعه، به‌ڵكو وه‌كو "مه‌رجه‌ع" ی سیاسی بۆ هه‌مو عیراق. مه‌كته‌به‌كه‌ی بو به زیاره‌تگای ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌كانی هێز و رێكخراوه جۆراوجۆره‌كانی عیراق.
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی حوكم، ته‌نانه‌ت سوننه‌كانیشیان، كه ئه‌بونه سه‌رۆكی نۆره‌یی مه‌جلیس به په‌له سه‌ردانی سیستانی‌یان ئه‌كرد.
سه‌ردانی سه‌رانی شیعه له "مه‌رجه‌ع" ی خۆیان شتێكی ئاساییه، به‌ڵام سه‌ردانی سه‌رانی سوننه‌ی عه‌ره‌ب و، سه‌ردانی سه‌ركرده‌كانی كورد له سیستانی شتێكی ئاسایی به‌ڵكو باش نه‌بو.
سه‌رانی سوننه: هه‌یئه‌تی عوله‌مای موسلمین كه به باڵی سیاسی تێڕۆڕیسته‌كانی عیراق ناسراون و، سه‌ردانی د موحسین عه‌بدولحه‌مید سه‌رۆكی حیزبی ئیسلامی عیراق و، سه‌ردانی عه‌دنان پاچه‌چی سه‌رۆكی گرده‌وه‌بونی دیمۆكراته سه‌ربه‌خۆكان...
سه‌ردانی سه‌ركرده‌كانی كورد: جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌سعود بارزانی، د. مه‌حمود عوسمان.
ئه‌مه پایه‌ی سیستانی وا به‌رز كرده‌وه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جیهان، ته‌له‌فزیۆنه‌كانی سی ئێن ئێن، فۆكس نیوز، بی بی سی و، رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی واشنتۆن پۆست و دێر شپیگڵ... پێشبڕكێ‌یان بێ له سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌ئی وه‌ر بگرن له سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق‌دا.
سیستانی بۆته كۆسپێكی ناقۆڵا له رێگه‌ی پرۆسه‌ی دیمۆكرتیزه‌كردنی عیراق‌دا. لوتی ژه‌ندۆته كاروباری ناوخۆی عیراقه‌وه. له ژێر جبه‌كه‌ی ئه‌ودا لایه‌نگره‌كانی ئه‌یانه‌وێ بیروڕاكانی به سه‌ر هه‌مو گه‌لی عیراق دا بسه‌پێنن. له ناو مه‌جلیسی حوكم‌دا جۆرێ له ئیرهابی فیكری‌یان سه‌پاند بو ئه‌ندامه‌كانی نه‌یانئه‌وێرا بیروبۆچونه‌كانی خۆیان به ئاشكرا ده‌رببڕن و، له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش‌دا جگه له‌وه‌ی خۆی كرد به لایه‌ن و، شیعه‌كانی له لیستێك‌دا كۆكرده‌وه، به هه‌مان شێوه جۆرێ له ئیرهابی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یان له ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق‌دا سه‌پاند، گۆیا هه‌ركه‌س نه‌چێ بۆ ده‌نگدان ناچێته به‌هه‌شت و هه‌ركه‌س ده‌نگ به لیسته‌كه‌ی ئه‌و نه‌دا ته‌ڵاقی ئه‌كه‌وێ.
چاوپۆشی ئه‌مه‌ریكی و بریتانی له چالاكی و خۆسه‌پاندنی هێزه دینی‌یه بنچینه‌وانه‌كانی شیعه و هه‌وڵدان بۆ رازی كردنی سیستانی هه‌ڵه‌یه‌كی زل بو به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی دیمۆكراتیزه كردنی عیراق و، گوناهێكی گه‌وره بو به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق، ئه‌نجامه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق‌دا ده‌ركه‌وت.
پێویسته هێزه سیاسی‌یه‌كانی عیراق هه‌وڵ بده‌ن سنورێ دابنرێ بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سیستانی له كاروباری سیاسی، به تایبه‌تی كاروباری سیاسی ناوخۆی عیراق و، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، به تایبه‌تی بریتانیا، تێ بگه‌یه‌نرێن كه ده‌ستێوه‌ردانی سیستانی له كاروباری ناوخۆی عیراق و، له نوسینی ده‌ستوردا، عیراق ئه‌گێڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و، دوژمنایه‌تی له نێوان مه‌زه‌به‌كانی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌كانی عیراق‌دا ئه‌وروژێنێ.