سیستانی كێ‌یه؟
ئیستا له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا چه‌ند "مه‌رجه‌ع" ێكی شیعه‌ی لێ‌یه, له‌وانه: عه‌لی سیستانی (ئێرانی‌یه), به‌شیر نه‌جه‌فی (پاكستانی‌یه), ئیسحاق فه‌یاز (ئه‌فغانی‌یه), محه‌مه‌د سه‌عید به‌هبه‌هانی حه‌كیم (نیوه ئێرانی و نیوه عیراقی‌یه). له ناو ئه‌وانه‌دا له هه‌مویان به نفوزتر ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی‌یه.
×
ناوی عه‌لی‌یه كوڕی سه‌ید محه‌مه‌د باقر كوڕی سه‌ید عه‌لی‌یه. له 9 ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1349 ی كۆچی‌دا له شاری مه‌شهه‌د له دایك بوه. به ناوی باپیریه‌وه ناو نراوه.
باپیره گه‌وره‌ی سیستانی له ئه‌سفه‌هان نیشته‌جێ بوه، له لایه‌ن شا سوڵتان حوسه‌ینی سه‌فه‌وی‌یه‌وه دانراوه به شێخه‌لئیسلامی سیستان. باووباپیرانی له سیستان نیشته‌جێ بون تا سه‌ید عه‌لی باپیری له سیستانه‌وه چۆته مه‌شهه‌د و له‌وێ جێگیر بوه. سه‌ید عه‌لی سیستانی له مه‌شهه‌د له دایك بوه له مه‌شهه‌دیش ده‌ستی كردوه به خوێندن، به‌ڵام بۆ درێژه پێدانی خوێندن روی كردۆته قوم و دواتر نه‌جه‌ف. له سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك له زاناكانی شیعه خوێندویه‌تی له‌وانه: ئه‌بولقاسمی خوئی و سه‌ید حوسه‌ینی حللی. ساڵی 1380 ی كۆچی ئیجازه‌ی "ئیجتیهاد" ی له خوئی و حللی و ئاغا بزورگی ته‌هرانی وه‌رگرتوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران. به‌ڵام ساڵێ زیاتر له ئێران نه‌ماوه‌ته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه نه‌جه‌ف و له‌وساوه له‌وێ دانیشتوه, له نزیك ئایه‌توڵای عوزما ئه‌بولقاسمی خوئی, خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی ده‌رس بوه له حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌ف.
ساڵی 1409 خوئی نه‌خۆش كه‌وت ناردی به دوی سیستانی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له باتی ئه‌و له مزگه‌وتی "جامیعی خه‌زرا" له نه‌جه‌ف "ئیمامه‌ت" ی نوێژی هه‌ینی‌یان بكا. ئه‌مه نیشانه بو بۆ ئه‌وه‌ی كه خوئی گه‌ره‌كێتی سیستانی بكاته جێنشینی خۆی. ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا سیستانی رازی نه‌بو، به‌ڵام سه‌ره‌نجام قبوڵی كرد و، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنی سیستانی بو تا دوای مردنی خوئی ئه‌م جێگه‌ی بگرێته‌وه. سیستانی ئیمامه‌تی مزگه‌وته‌كه‌ی كرد تا داخرا.
ساڵی 1413 (1993) خوئی مرد سیستانی جێگه‌ی گرته‌وه.
ئه‌بولقاسمی خوئی, گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی ته‌قلیدی شیعه بوه له حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا, له ململانێ‌ی نێوان شای ئێران و خومه‌ینی‌دا, سه‌ره‌تا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد, به‌ڵام له گه‌رمه‌ی ناكۆكی‌یه‌كه‌دا كه شا ته‌نگاو بو, فه‌ره‌ح دیبای هاوسه‌ری نارد بۆ دیده‌نی خوئی بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدا له ئارامكردنه‌وه‌ی گه‌لی راپه‌ڕیوی ئێران دا, خوئی پێشوازی لێ كرد و دوعای خێری بۆ شا كرد.
به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی خومه‌ینی جه‌نگی له دژی شا راگه‌یاند بو, خه‌ڵكی ئێرانی هان ئه‌دا بۆ شۆڕش, نه خوئی و نه سیستانی یارمه‌تیه‌كی خومه‌ینی‌یان نه‌دا. خومه‌ینی ئه‌وه‌ی له بیر بو, كه سه‌ركه‌وت نه‌یئه‌توانی خوئی به ده‌ردی شه‌ریعه‌تمه‌داری ببا, ریشی بتاشێ و "خه‌لعی لیباس" ی بكا, به‌ڵام فه‌رامۆشی كرد و, هه‌وڵی‌دا له باتی نه‌جه‌ف, حه‌وزه‌ی عیلمی قوم ببێته ناوه‌ندی شیعه و مه‌رجه‌عی تر بێنه پێشه‌وه. سیستانی‌یش نه‌یوێرا بگه‌ڕێته‌وه ئێران.
خومه‌ینی كه له ئێران كاروباری گرته ده‌س كه‌وته جێبه‌جێكردنی تیۆری (ولایه‌تی فه‌قیه) خوئی له‌وه‌یش دا پشتیوانی لێ نه‌كرد و, تیۆری‌یه‌كه‌ی نه‌په‌سه‌ند.
خوئی لوتی نه‌ئه‌ژه‌نده كاروباری سیاسی‌یه‌وه به تایبه‌تی له سه‌رده‌می زه‌بروزه‌نگی به‌عس و صه‌دام حسێن دا, به‌ڵكو ئه‌یویست خۆی و حه‌وزه دور له تێكه‌ڵاوی سیاسی رابگرێ, به‌ڵام ئه‌وه دادی نه‌دا, سه‌دام له رۆژانی شكانی راپه‌ڕین دا خوئی, ئه‌گه‌رچی زۆر پیر بو, برده به‌غدا و ناچاری كرد قسه له دژی راپه‌ڕین بكا.
سیستانی له نزیكه‌كانی خوئی بو, كه مرد, ئه‌م جێگه‌ی گرته‌وه. ئه‌ویش له‌وانه بو تیۆری ولایه‌تی فه‌قیهی خومه‌ینی نه‌په‌سه‌ندوه. سیستانی به هه‌مان رێبازی خوئی‌دا ئه‌ڕۆیشت. ئه‌ویش له‌وانه بو ئه‌یویست حه‌وزه دور رابگرێ له تێكه‌ڵاوی سیاسی و, ئه‌یویست له گه‌ڵ رژیمی به‌عس به ئاشتی بژی, به درێژایی سه‌رده‌می سه‌دام بێده‌نگ و گۆشه‌گیر كونجی ژوره‌كه‌ی خۆی گرت بو, ته‌نانه‌ت له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌رنه‌ئه‌چو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش محه‌مه‌د ره‌زای كوڕی كه به ناوی شای ئێرانه‌وه ناوی نا بو كرد بو به به‌عسی.
له دوای روخانی سه‌دام، موقته‌دا سه‌در هاته مه‌یدانه‌وه، مه‌جید خوئی كوڕی ئه‌بولقاسمی خوئی، كه تازه له ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه گه‌ڕابوه‌وه، به جۆرێكی دڕندانه كوشت و ده‌وری ماڵه‌كه‌ی سیستانی دا و، ماوه‌یه‌كی بۆ دانا نه‌جه‌ف به جێ بهێڵێ ئه‌گینا ئه‌ویش ئه‌كوژێ. عه‌شیره‌ته‌كانی دۆستی سیستانی فریای كه‌وتن له گه‌مارۆ و له كوشتن رزگاریان كرد. سیستانی كه تا ئه‌و كاته له كاروباری سیاسی دور و له ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵه سیاسی‌یه‌كان‌دا نه‌ناسراو بو ئیتر هاته مه‌یدانی ژیانی گشتی‌یه‌وه.
سه‌ره‌تای كاره‌كانی به چه‌ند شتێ ده‌س پێ كرد كه پێوه‌ندی‌یان به ژیانی خه‌ڵك و ئاسایشی گشتی و كه‌لوپه‌لی حكومه‌ته‌وه هه‌بو:
سه‌ره‌تا به‌یانێكی ده‌ركرد كه‌وا "ژیانی مه‌راجیعی عیزام" و پیرۆزگاكان له مه‌ترسی‌دایه ... داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرد ئاگایان لێ‌یان بێت... ئۆباڵی پاراستنی ئاسایشی خسته ئه‌ستۆی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه. ئینجا چه‌ند "فتوا" یه‌كی ده‌ركرد دژی تاڵانكردنی كه‌لوپه‌ل و داگیركردنی داووده‌زگاكانی حكومه‌ت و زه‌وی‌وزاری و دژی كوشتنی به‌عسی‌یه‌كان...
له نێوان خومه‌ینی و سیستانی‌دا
خومه‌ینی ئاخوندێكی شۆڕشگێڕ, ده‌یان ساڵ به‌ره‌نگاریی شای ئێرانی كردبو, گه‌وره‌ترین هانده‌ری شۆڕشی ئێران و گه‌وره‌ترین و به ده‌سه‌ڵاتترینی رابه‌ره‌كانی بو, به‌ر له روخانی شا و دوای روخانیشی تا ماوه‌یه‌ك, هه‌مو هێزه سیاسی‌یه‌كانی ئێران به چه‌پ و راسته‌وه, رابه‌رایه‌تی ئه‌ویان قبوڵ بو, سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێكی كرد رژیمی شاهنشاهی روخان و, له جێگه‌ی ئه‌و رژیمی جمهوری ئیسلامی دامه‌زراند. هه‌مو رۆژێ به سه‌دان كه‌سی ئه‌دی گوێ‌ی لێ ئه‌گرتن و قسه‌ی بۆ ئه‌كردن. بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری دنیادا بوژانده‌وه تا ئیستاش كاریگه‌ری هه‌ر ماوه. به‌ڵام سیستانی كێ‌یه و ده‌وری چی بوه له روخاندنی رژیمی به‌عس دا؟ سیستانی كه هیچ ده‌ورێكی نه‌بوه له دوژمنایه‌تی سه‌دام و له روخاندنی‌دا ئه‌یه‌وێ هه‌مان ده‌ور ببینێ له عیراق‌دا كه خومه‌ینی له ئێران‌دا بینی.
خومه‌ینی و سیستانی دو كه‌سایه‌تی جیاوازن, له دو سه‌رده‌می جیاوازدا ژیاون.
یه‌كه‌م, سیستانی كابرایه‌كی ئێرانی‌یه, بۆچی ئه‌بێ رێ بدرێ ده‌س وه‌ر بداته مه‌سه‌له چاره‌نوسی‌یه‌كانی عیراق؟
دوه‌م, سیستانی بۆ تائیفه‌ی شیعه مه‌رجه‌عه, بۆچی ئه‌بێ قسه‌كانی به سه‌ر سونه و مه‌سیحی و ناموسوڵمانه‌كانی تری عیراق دا بسه‌پێنرێ, كه زۆرایه‌تی هاووڵاتیانی عیراق پێك ئه‌هێنن؟
سێیه‌م, سیستانی له ناو شیعه‌كانی دنیادا یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كان و, ته‌نیا مه‌رجه‌عی ته‌قلیدكراوی هه‌مو شیعه‌ی عیراق و دنیا نیه, ته‌نانه‌ت كه‌سانی وه‌كو موقته‌دا صه‌در به ئاشكرا به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌كه‌ن و, بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خۆیان له‌وان به خۆیان ئه‌ڵێن (حه‌وزه‌ی عیلمی شه‌ریفه) و (حه‌وزه‌ی ناتیقه).
چواره‌م, سیستانی, وه‌كو خۆی وتویه‌تی, 12 ساڵه له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌رنه‌چوه. سه‌یری سه‌ته‌لایت و هه‌واڵه‌كانی ناكا و, تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك نابێ و, گه‌شتی شار و ناوچه جیاجیاكانی عیراقی نه‌كردوه و ناكا, به واته‌یه‌كی تر ئاگاداری‌یه‌كی زۆری له سه‌ر هه‌لومه‌رجی عیراق نیه.
كابرایه‌كی وه‌ها چۆن ئه‌توانێ له هه‌لومه‌رجی ئاڵوزكاوی سیاسی, كۆمه‌ڵایه‌تی, رۆشنبیری... گه‌لێكی فره نه‌ته‌وه‌ی فره دینی فره مه‌زه‌بی وه‌كو عیراق دا بیروڕای دروست ده‌رببڕێ؟