ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراق بڵاو كرایه‌وه. لیستی ئیئتیلافی یه‌كگرتو (كه ئایه‌توڵا سیستانی پشتیوانی بو) 140 ئه‌ندام و، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی 75 ئه‌ندام و، لیستی عیراقی 40 ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراون. ئه‌وانی تریشی دابه‌ش بوه به سه‌ر گروپ و كه‌سی جیاوازدا.
له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی‌دا "كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراق" ئه‌شێ سه‌رۆك و 2 جێگر بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێ (م 32 ی قاد) و، دوای ئه‌وه ئینجا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق هه‌ڵببژێرێ، كه پێكدێ له سه‌ركۆماری عیراق و دو جێگری. (م 36 ی قاد)
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به ره‌زامه‌ندی هه‌ر 3 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێ دیاری ئه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێك بهێنێ و ناوه‌كانیان بخاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ ببه‌خشێ. به‌ڵام ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به ده‌نگی دوسێیه‌كی 275 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه هه‌ڵئه‌بژێردرێن. لیستی ئیئتیلافی یه‌كگرتو 140 ده‌نگی هه‌یه له به‌ر ئه‌وه به ته‌نیا ناتوانێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێرێ، به‌ڵكو ئه‌بێ پشتیوانی لیستی كوردستانی كه 75 ده‌نگی هه‌یه یان لیستی عیراقی كه 40 ده‌نگی هه‌یه به ده‌س بهێنێ. بۆیه ده‌نگی كورد بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گرنگی‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه ئه‌بێ به باشترین شێوه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێ.
پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و گروپی كورد له گفتوگۆكانی خۆی‌دا له گه‌ڵ گروپه‌كانی تر به دیاریكراوی خواسته‌كانی خۆی بخاته سه‌ر مێز، له سه‌رو هه‌مویانه‌وه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك. بێگومان گرنگه كورد یه‌کێ له پایه سه‌روه‌رییه‌كانی: سه‌ركۆمار یان سه‌روه‌زیرانی عیراق وه‌ربگرێ و، وه‌كو به‌شدار (شه‌ریك) ێكی راسته‌قینه له حكومه‌ت‌دا چه‌ندین وه‌زاره‌تی گرنگی هه‌بێ، به‌ڵام له هه‌مو ئه‌وانه گرنگتر یه‌کلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوكه. پێویسته گروپی كوردی ده‌نگ به هیچ كه‌سێ نه‌ده‌ن ببێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌نگ به هیچ كه‌سێ نه‌ده‌ن ببێته سه‌روه‌زیری عیراق ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه ئاماده نه‌بێ رێككه‌وتنێكی نوسراویان له گه‌ڵ ئیمزا بكا دان به كوردستانی بونی كه‌ركوك‌دا بنێ.
ئه‌بێ مه‌سه‌له‌ی سه‌لماندنی "كوردستانی بونی كه‌ركوك" له هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان كورد و ئه‌وان‌دا خاڵی یه‌كه‌م بێ و، به هیچ جۆرێ و به هیچ بیانویه‌ك ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌گرن.