قه‌واره‌ی حیزبه‌كان له به‌رده‌م ژماردن‌دا
حیزبه‌كانی كوردستان ساڵانێكی درێژ خه‌باتی ژێرزه‌مینی‌یان كردوه، ریكخراوه‌كانیان نهێنی بوه، به هۆی زه‌بروزه‌نگی دوژمنه‌وه ناچار بون مه‌سه‌له سه‌ره‌كی‌یه‌كانی حیزبه‌كه‌یان له چاوی دوژمن بشارنه‌وه. نه‌هێڵن كه‌س بزانێ ژماره‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیان چه‌نده، سه‌رچاوه‌ی پاره‌وپولیان كوێ‌یه و چه‌نده وه‌رئه‌گرن و چۆنی خه‌رج ئه‌كه‌ن و زیاده‌كه‌ی له كوێ هه‌ڵئه‌گرن.
ئه‌م نه‌ریته رێكخراوه‌ییه هه‌روه‌كو له سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی‌دا باش بوه و پێڕه‌وی كراوه، له سه‌رده‌می خه‌باتی ئاشكراش‌دا باشه و پێڕه‌وی ئه‌كرێ. چونكه له هه‌ردو سه‌رده‌م‌دا له‌شی حیزبی له لاوازی و چاوی پیسی دوژمن و ناحه‌ز پاراستوه و، نه‌ی هێشتوه ناووناوبانگی له ناو خه‌ڵك‌دا بزڕێ.
ئه‌م نهێنی پاراستنه سودێكی زۆری بۆ حیزب هه‌بوه، به تایبه‌تی له كاتی دابه‌ش كردنی پاره‌ی مانگانه و، پله و پایه له داووده‌زگاكانی حكومه‌ت‌دا و، له ئه‌نجومه‌نه‌كانی نیشتمانی‌ی كوردستان و عیراق و وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان‌دا.
دو هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره له كوردستان‌دا، هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی‌ی عیراق و بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان، دیسان یارمه‌تی حیزبه‌كانی كوردستانیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی‌یه ستراتیجی‌یه‌كانیان له چاوی پیس بپارێزن، به‌ڵام له یه‌كێكیان‌دا، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه، ئه‌مه كاری نه‌كردوه هه‌ندێ له نهێنی‌یه‌كانیان ئاشكرا بوه. سه‌رنجدانێ له‌م ئامارانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ندێ راستی رون ئه‌كه‌نه‌وه:
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه: زیاتر له 900000 كه‌س
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه: 742756 كه‌س
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه به:
پارێزگاران 131 كه‌س
زه‌حمه‌تكێشان 2655 كه‌س
سۆشیالیست 4674 كه‌س
حیزبی شیوعی كوردستان 5086 كه‌س
پێشینان وتویانه: "قولی ره‌ش و سپی له بواردا ده‌رئه‌كه‌وێ!" ئه‌م ژمارانه ده‌ری ئه‌خه‌ن كه ئیدیعای هه‌ندێ له‌م حیزبانه له قه‌واره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان زۆر زیاتر بوه. هیچ كامیان بایی 1 جێگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌نگیان نه‌هێناوه، چ جای ئه‌وه‌ی بتوانن به ته‌نیا بچنه بۆڕبۆڕێنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی‌ی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانه‌وه.
هه‌ر یه‌كێ له‌م حیزبانه مانگی چه‌ندین ملیۆن دینار، له بودجه‌ی گشتی وڵات، به ناوی جۆراۆجۆری مه‌سره‌فی حیزب و باره‌گاكانی، موچه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی و، موچه‌ی پۆلیس و پاسه‌وانی باره‌گاكانی و به‌رپرسه‌كانی وه‌رئه‌گرن.
هه‌ر یه‌كێ له‌م حیزبانه به سه‌دان كه‌سیان، بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجی قانونی‌یان تێ‌دا بێ به ناوی حیزبه‌كانی خۆیانه‌وه، خزاندۆته ناو داووده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه.
پلورالیزمی سیاسی له سلێمانی وا بوه ئاخۆ له هه‌ولێر و وڵاتانی دیمۆكراتی‌دا ئه‌بێ چۆن بێ؟
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می شه‌ڕی گه‌رم و ساردی نێوان یه‌كێتی و پارتی نازكێشانی هه‌ندێ له مانه پێویست بوبێ بۆ فراوانكردنی به ناو هاوپه‌یمانێتی ئاخۆ ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه هه‌ر لایه‌ك به ئه‌ندازه‌ی قه‌واره‌ی خۆی ره‌فتاری له گه‌ڵ بكرێ؟
هه‌ندێ له‌مانه "حیزب" بون یا "دوكانی سیاسی"؟
ئاخۆ ئه‌مه دیمۆكراسی‌یه یان گه‌نده‌ڵی سیاسی؟