به‌شدار بونی فراوانی كورد له ده‌نگدان‌دا نیشانه‌ی قوڵبونه‌وه‌ی هۆشیاری سیاسی‌یه
كوردستانی‌یه‌كانی عیر‌اق ئه‌مجاره له 4 شوێنی جوگرافی جیاوازدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیر‌اق و كوردستان‌دا به‌شدار بون:
له ناو هه‌رێمی كوردستان‌دا.
له ناوچه كوردستانی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌دا.
له ناو عیراقی عه‌ره‌بی‌دا.
له ده‌ره‌وه‌ی عیر‌اق، له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
به‌شداری كردنی گه‌رم و كاریگه‌ری هاونیشتمانانی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا چه‌ند مه‌عنایه‌كی سیاسی گرنگی هه‌یه:
1. كورد قه‌ڕنێ زیادتره خه‌بات ئه‌كا بۆ به ده‌سهێنانی مافه‌كانی، چونكه هیچ رێگایه‌كی هێمنانه‌ی بۆ نه‌ما بوه‌وه، هه‌میشه به ناچاری چه‌كی هه‌ڵئه‌گرت و په‌نای ئه‌برده به‌ر شۆڕشی چه‌كدار، له سه‌ر ئه‌وه زۆر جار بوختانی ناڕه‌وای به پاڵ ئه‌درا، گۆیا كورد گه‌لێكی شه‌ڕخوازه، حه‌ز به ژیانی شارستانی ناكا، به فیتی بێگانه ئه‌جوڵێته‌وه... ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له مێژوی نوێ‌دا كورد هه‌لێكی بۆ ئه‌ڕه‌خسێ به رێگای دیمۆكراتی له ژیانی سیاسی‌دا به‌شداربێ، بۆ ئه‌وه‌ی به رێگای كاری پارله‌مانی و ململانێ‌ی دیمۆكراتی كار بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی بكا. ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه و به گه‌رمی به‌شداری ئه‌كا. واته كورد گه‌لێكی شه‌ڕخواز نیه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی كاری سیاسی و هێمنی هه‌بێ ده‌س ناداته چه‌ك.
ئه‌م روداوه عیراقی‌یه، به‌ڵام ئه‌شێ ده‌رسێ بێ بۆ ده‌ڵه‌تانی دراوسێ.
2. به‌شداری گه‌رمی كورد له ده‌نگدان‌دا له هه‌ر چوار بازنه‌ی جوگرافی جیاوازدا نیشانه‌ی قوڵبونه‌وه‌ی هۆشیاری سیاسی‌یه. هاونیشتمانی كوردستان ئه‌زانێ دیمۆكراسی چیه، ئه‌زانێ گرنگی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له پرۆسه‌ی دیمۆكراتی‌دا چیه، هه‌ڵبژاردن به مافی خۆی ئه‌زانێ، ئه‌زانێ و ئه‌یه‌وێ به كاری بهێنێ بۆ به‌ده‌سهێنانی مافه‌كانی تری، به تایبه‌تی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، بۆ به دی هێنانی خواسته سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری‌یه‌كانی.
3. خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ئه‌گه‌ر جاران خه‌می سه‌ركرده‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی كورد بو، له ژوری داخراو و له نێوان ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد و حكومه‌ته‌كان‌دا گفتوگۆی له سه‌ر ئه‌كرا، ئیستا بۆته خه‌می هه‌موان و بۆته خواستی هه‌موان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی كوردی‌دا هاوبه‌ش نین، ئه‌یانه‌وێ بزانن چی ئه‌بێ و به چی ئه‌گه‌ن و، به‌شداری ئه‌كه‌ن له به ده‌س هێنانی دا.
زۆرایه‌تی‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوردی عیر‌اق له هه‌ر چوار "ئیقلیم" ی جیهان‌دا باوه‌ڕی خۆیان به "لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان" به‌خشیوه كه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی ئیستای كورده‌وه پشتیوانی لێ ئه‌كرێ، تا له قۆناغی داهاتودا ببێته قسه‌كه‌ر و پارێزه‌ر و به دی هێنه‌ری مافه‌كانی.
به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تی‌یه له ئاستی ئه‌و باوه‌ڕه‌دا بێ!