چه‌ند هه‌زار كه‌سێ له كورده ده‌ركراوه‌كانی كه‌ركوك، دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق مافی ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندن، ئه‌وانه‌یان كه ئیستا له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر ئاواره‌ن، بۆیان هه‌یه ده‌نگ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بده‌ن، ناوی خۆیان تۆمار كردوه.
ئه‌م بڕیاره وه‌كو چاوه‌ڕوان ئه‌كرا ئه‌بو، چ له پارێزگای كه‌ركوك و چ له توركیادا، ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی هه‌بێ:
كورده‌كانی كه‌ركوك به خۆشی‌یه‌وه پێشوازی‌یان له‌م بڕیاره كرد و به سه‌ره‌تای جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 58 ی "قاد" یان دانا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی كه‌ركوك.
عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، هه‌ندێكیان بڕیاره‌كه‌یان به مافی ئاسایی كورد دانا و، هه‌ندێكیشیان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه له سه‌رده‌می به‌عس‌دا ده‌سه‌ڵاتدار و كه‌ڵكوه‌رگری مشه‌خۆر بون، له‌وانه "جه‌بهه‌ی عه‌ره‌بی"، چونه‌وه به گژی‌دا و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له هه‌ڵبژاردن كشانه‌وه.
توركمانه‌كانی كه‌ركوك، هه‌ندێكیان بڕیاره‌كه‌یان به مافی ئاسایی كورد دانا و، هه‌ندێكیشیان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به توركیان، له‌وانه "جه‌بهه‌ی توركمانی" چونه‌وه به گژی‌دا، ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵبژاردن نه‌كشانه‌وه به‌ڵام ناڕه‌زایی‌یان ده‌ربڕی گومانیان خسته ئه‌نجامه‌كانی.
له توركیا، سه‌روه‌زیرانی توركیا ته‌یب ئه‌ردۆغان، كه بۆ به‌شداری له فۆرومی ئابوری داڤۆس چۆته سویسرا به بیانوی ئه‌وه‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب به‌شدار نابن هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به نادیمۆكراتی هه‌ڵسه‌نگاند.
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵا گوڵ، له نامه‌یه‌ك‌دا بۆ كوفی ئه‌نان سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌رباره‌ی مافی ده‌نگدانی ئاواره‌كانی كه‌ركوكی به گۆڕینی دیمۆگرافی كه‌ركوك و راپرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دانا و ناڕه‌زایی توركیای له بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆن و هه‌وڵی كورد بۆ گۆڕینی باری دیمۆگرافی ده‌ربڕی.
جێنشینی سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئۆردوی تورك ئیلكه‌ر باسبوج، له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانی‌دا جارێكی تر گه‌فی له كوردی عیراق كرد. زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوانی كوردی له كه‌ركوك به هه‌ڕه‌شه دانا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا.
*
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس‌دا "مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره" به بڕیاری ژماره 41 ی رۆژی 29 ی كانونی دوه‌می 1976 روخساری مێژویی كه‌ركوكی گۆڕی:
ناوی مێژویی كه‌ركوكی گوڕی به وشه‌ی داتاشراوی "ته‌ئمیم".
سنوری كارگێڕی پارێزگای كه‌ركوكی پچوك كرده‌وه بۆ قه‌زای مه‌ركه‌ز و قه‌زای حه‌ویجه و قه‌زا و ناحیه‌كانی تری كه‌ركوكی له‌توپه‌ت كرد.
له زنجیره‌یه‌ك بڕیاری تردا باری دیمۆگرافی كه‌ركوكی به قازانجی عه‌ره‌ب گۆڕی، سه‌دان هه‌زار كورد و توركمانی لێ ده‌ركرد و سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌بی بۆ هێنا.
ده‌سه‌ڵاتی به‌عس به ئاشكرا هه‌بونی توركمانی ئینكار ئه‌كرد و له ئامار و سه‌رژمێری‌یه‌كان‌دا توركومان بۆیان نه‌بو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به توركمان بنوسن، به‌ڵكو ئه‌بو خۆیان به عه‌ره‌ب یان به كورد بنوسن.
له دوای شكانی راپه‌ڕین، به‌عس كه‌وته راونانی ئه‌و توركمانانه‌ی به‌شداری راپه‌ڕین بون، به هه‌زاران خێزانی ده‌ربه‌ده‌ر كرد و به سه‌دانی لێ گولله‌باران كردن و، له گۆڕی به كۆمه‌ڵ‌دا ناشتنی...
هه‌مو ئه‌و تاوانانه به به‌رچاوی حكومه‌تی توركیا و، پارله‌مانه‌كه‌ی و حیزبه سیاسی‌یه‌كانی و، به به‌رچاوی ئوردوی توركیا و هه‌یئه‌تی ئه‌ركانه‌كه‌ی و، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یه‌وه ئه‌كرا، ئه‌وسا ئه‌وان له كوێ بون تا له سه‌ر "خزم" ه كورده‌كانیان و له سه‌ر "هاوخوێن" ه توركمانه‌كانیان به ده‌نگ بێن؟
كوردستانی ئیستا كوردستانی ئه‌وسا و عیراقی ئیستا عیراقی ئه‌وسا نیه. ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕیوه سیاسی‌یه‌كانی حكومه‌تی تورك بتوانن به گه‌ف و گیف و، جه‌نه‌راڵه‌كانی ئۆردوی تورك بتوانن به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه "ئیبتیزاز" ی كورد بكه‌ن و خواستی نابه‌جێ‌یان به سه‌ردا بسه‌پێنن.