ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك
رۆژی 15 ی 1 ی 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان، به ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی تاڵه‌بانی و سه‌ركرده‌ی پارتی بارزانی، له هه‌ولێر كۆبوه‌وه. له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسی ئه‌وه كرا كورد له كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا به‌شدار بێ یا نه؟
سه‌ركۆمار و سه‌روه‌زیر و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی عیراق و، سه‌فیره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا كوردیان دڵنیا كردوه له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كار له چاره‌نوسی كه‌ركوك ناكا و ماده‌ی 58 ی "قاد" ئه‌بێ جێبه‌جێ بكرێ. ئه‌نجومه‌ن بڕیاری دا كورد به‌شدار بێ. مه‌غزای سیاسی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه كه‌ركوك به‌شێكه له "هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌ڵێنانه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 58 سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی‌یه و، جۆرێكه له گه‌ره‌نتی بۆ جێبه‌جێ كردنی، به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه به‌ڵكو به چاره‌سه‌رنه‌كراوی له ناو دو نانی گه‌رم‌دا هه‌ڵی گرتوه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراق و، دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێ و، نوسینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان كۆ بكرێته‌وه بۆ پاساودانی "شه‌رعیی" بڕیاری سیاسی سه‌ركردایه‌تی كورد. پێشتریش كه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌رچو بێ ئه‌وه‌ی ناوی "قاد" ببا هه‌ردو سه‌ركرده له نامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا بۆ سه‌رۆك بوش هه‌ڕه‌شه‌یان كرد بو كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش "قاد" فه‌رامۆش بكا ئه‌وان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی "شه‌رعی‌یه‌ت" بده‌ن به جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان ئه‌نجومه‌نیان كۆ كرده‌وه.
ئه‌مجاره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ردو حیزب به بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و، هه‌ڕه‌شه‌ی پارتی به بایكۆتی هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌گه‌ر م 58 جێبه‌جێ نه‌كرێ، پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزب به روسوری له‌م ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه ده‌ربچن.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن به قازانجی كورده، به‌ڵام پرسیارێ ئه‌وروژێنێ: بۆچی ئه‌نجومه‌ن له كێشه گرنگه‌كان‌دا هه‌رگیز خۆی ده‌سپێشكه‌ری نه‌كردوه و، به خۆی ره‌وا دیوه هه‌میشه ده‌سكه‌لا بێ؟ ئه‌م پرسیاره نیگه‌رانی‌یه‌ك له دڵی ده‌نگده‌ری كوردستانی‌دا ئه‌خوڵقێنێ كه ئه‌نجومه‌نی داهاتوش ئه‌شێ كۆپی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بێ!