له بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كورد ئه‌بێ
یه‌كێ له كێشه هه‌ره ئاڵۆزه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی كورد و حكومه‌ته‌كانی عیراق، له‌و كاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی عیراق دروست كراوه، كێشه‌ی كه‌ركوك بوه. كێشه‌ی كه‌ركوك یه‌كێ بوه له كۆسپه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی به‌رده‌م رێككه‌وتنی سیاسی كورد و عیراق. رژێمی به‌عس به ئاڵوگۆڕی دیمۆگرافی دانیشتوانی كه‌ركوك، كه له 1963 ه‌وه ده‌ستی پێ كرد، كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد. سه‌دان هه‌زار كورد و توركومانی لێ ده‌ركرد و سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌بی له ناوچه جیا جیاكانی عیراقه‌وه بۆ هێنا له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێ‌ی كردن. ده‌ركردنی كورد له كه‌ركوك و هێنانی عه‌ره‌ب تا دوا رۆژه‌كانی روخانی به‌عس له مایسی 2003 دا به‌رده‌وام بو.
دوای روخانی به‌عس بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای كه‌ركوك، به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان، ئه‌نجومه‌نێ پێك هێنرا، هاوسه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زه‌بی تێ‌دا له به‌ر چاو گیرا بو. بۆ هه‌ر یه‌كێ له كورد، عه‌ره‌ب، توركومان، كلدۆئاشوری، 13 ئه‌ندام ته‌رخان كرا بو. به‌م پێ‌یه چواریه‌كی ئه‌نجومه‌ن به كورد درا بو، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌م جار بو كورد بتوانێ به‌شدار بێ له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك‌دا له‌و كاته‌دا حیزبه كوردی‌یه‌كان به‌و به‌شه رازی بون، به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه: كورد و توركومانی ده‌ركراو بگه‌ڕێنرێنه‌وه كه‌ركوك و عه‌ره‌بی هێنراو بنێردرێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشویان.
دوای روخانی به‌عس بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری عیراق، به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان، ئه‌نجومه‌نێ پێك هێنرا به ناوی مه‌جلیسی حوكمه‌وه، له‌وێش‌دا هاوسه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زه‌بی دانیشتوانی عیراقی تێ‌دا له به‌ر چاو گیرا بو. پێنجیه‌كی مه‌جلیسه‌كه به كورد درا بو، حیزبه كوردی‌یه‌كان به‌و به‌شه رازی بون. مه‌جلیسی حوكم كاره‌كانی به پێكهاتن "ته‌وافوق" ئه‌نجام ئه‌دا نه‌ك به ده‌نگدانی زۆرایه‌تی و كه‌مایه‌تی. مه‌جلیسی حوكم به پێ‌ی سه‌ره‌تای پێكهاتن "قاد" ی نوسی. به گوێره‌ی ماده‌كانی قاد:
1. زه‌مانبه‌ندی دانراوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی: كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی‌ی عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه نابێ له رۆژی 30 ی مانگی 12 ی 2005 تێ بپه‌ڕێ.
2. تا ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئه‌نوسرێ:
ا. سنوری هه‌ر 18 پارێزگاكان وه‌كو خۆیان، واته وه‌كو ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆی‌دا دیاری كردون، ئه‌مێننه‌وه.
ب. كه‌ركوك و به‌غداد بۆیان نیه ببنه به‌شی هیچ هه‌رێمێكی فیدرالی.
ج. ماده‌ی 58 له لایه‌ن حكومه‌تی گوێزانه‌وه‌وه، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‌دا دروست ئه‌كرێ، جێبه‌جێ ئه‌كرێ.
گروپی كوردی له مه‌جلیس‌دا، له‌وانه هه‌ردو سه‌ركرده تاڵه‌بانی و بارزانی، "قاد" یان ئیمزا كردوه و له سه‌ر ئه‌و ماده و بڕگانه موافیق بون. ئه‌و مادانه ئه‌گه‌ر ده‌لاقه‌یان تێ‌دایه ئه‌بو له كاتی خۆی‌دا باس بكرایه.
ئیستا كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مادانه‌ی "قاد" ه كه پێوه‌ندی‌یان به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه. هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی‌ی عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌وانه پارێزگای كه‌ركوك. له ناو كورده‌كانی كه‌ركوك دا دو بۆچون هه‌یه: یه‌كێكیان داوا ئه‌كا هه‌ڵبژاردن دوا بخرێ ئه‌گه‌ر نا بایكۆت بكرێ. ئه‌وی تریان داوا ئه‌كا به‌شداری بكرێ.
بیانوی ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری دواخستن و بایكۆتن ئه‌وه‌یه:
ماده‌ی 58 ی "قاد" تا ئیستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
كورد هه‌لی بردنه‌وه‌ی زۆرایه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نیه چونكه هه‌لومه‌رجی كه‌ركوك ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه. كورده راگوێزراو و ده‌ركراوه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك و عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌ر له كه‌ركوك‌دا ماونه‌ته‌وه. به‌م پێ‌یه كورده‌كان، كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكن له مافی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك" بێ به‌ش ئه‌بن و عه‌ره‌ب كه داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌ن مافی ده‌نگدانیان ئه‌بێ. كه‌واته به‌شداری كورد له هه‌ڵبژاردن‌دا ئه‌بێته سه‌لماندنی "ئه‌مری واقیع" و دانپیانانی قانونی به ته‌عریب و مانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب‌دا.
كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك ببێ یا نه‌بێ له هه‌ردو حاڵه‌ت‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ئه‌درێ.
ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بێ ئه‌نجومه‌نێ هه‌ڵئه‌بژێردرێ كوردی تێ‌دا نابێ، ئه‌گه‌ر كوردیشی تێ‌دا بێ چونكه بێ پشتیوانن لاواز و گوێ لێ نه‌گیراو ئه‌بن، ئه‌وسا هه‌ڵوێستی كورد له‌و ئه‌نجومه‌نه، كه به كرده‌وه كاروباری پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه ئه‌با، چی ئه‌بێ؟ له راستی‌دا ئه‌گه‌ر كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌بێ و له ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا نوێنه‌رایه‌تی نه‌بێ، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كورد خۆی ئه‌بێ.
هه‌واڵه‌كانی كه‌ركوك وا ئه‌گه‌یه‌نن كه به‌شێ له عه‌ره‌ب، له سه‌ر داوای رێكخراوه‌كانی به‌عس و، رێكخراوه دینی‌یه توندڕه‌وه‌كان و، له سه‌ر داوای بن لادن، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ئه‌كه‌ن. له ناوچه عه‌ره‌بیه‌كانی حه‌ویجه و ریاز و عه‌باسیه و زاب‌دا ... به‌یان و بڵاوكراوه‌یان له دیواره‌كان داوه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان كردوه له هه‌مو ئه‌وانه‌ی فۆرمی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ئه‌كه‌ن، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن، خۆیان ناودێر ئه‌که‌ن بۆ ئه‌ندامه‌تی یه‌كێ له ئه‌نجومه‌نه‌كان، ئه‌چن بۆ ده‌نگدان. بۆیه به‌شێكی گرنگی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌شداری ده‌نگدان نابن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش عه‌ره‌ب یه‌كگرتو نین. له روی مه‌زه‌بی‌یه‌وه سوننه و شیعه‌ن و، له روی بیروباوه‌ڕی سیاسی‌یه‌وه جۆراوجۆرن. به سه‌ر چه‌ند لیستی جیاواز‌دا دابه‌ش بون. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له گه‌ڵ كورد هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێستن.
ئه‌گه‌ر كورد به‌شدار بێ ئه‌نجومه‌نێ هه‌ڵئه‌بژێردرێ تێكه‌ڵاو ئه‌بێ له كورد و توركومان و عه‌ره‌ب و كلدۆئاشوری، ژماره‌ی ئه‌ندامانی كورد هه‌رچه‌ندێ بێ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌كه‌ن و ده‌نگی كورده‌كانی كه‌ركوك ئه‌بن له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا. له هه‌مان كات‌دا كورد ئه‌توانێ پێ دابگرێ له سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 58 و، له‌وه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه كورد له قۆناغی داهاتودا هه‌وڵ بدا نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك به‌ڵكو هه‌مو ناوچه كوردستانی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم بخرێنه سه‌ر هه‌رێم.