SEARCH

   
                                   
           
 
04:01:12 Sunday, September 05, 2010
     
PÎTÎ LATÎNÎ
پيتي ئيسلامي
   
                   
 
 
 
هه‌واڵ
 
 
 
 

 

 

 

     
كێشه‌ی كه‌ركوك

2005-01-02   ئه‌م نوسینه چاپ بكه
.  

هه‌ڵبژاردنی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك" له نێوان بایكۆت و ئه‌نجام دان‌ دا
 

مه‌لبه‌ندی رێكخستنی یه‌كیتی و لقی پارتی له كه‌ركوك، له به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی 58 ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق (قاد) جێبه‌جێ نه‌كراوه، داوا له سه‌ركرده و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانیان ئه‌كه‌ن كه:

یه‌كه‌م، هه‌وڵ بده‌ن، به هۆی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و، حكومه‌تی عیراق و، ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كانه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك" دوا بخرێ.

دوه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان نه‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئیستای كه‌ركوك نه‌بێته "ئه‌مری واقیع" و شێوه‌یه‌كی قانونی وه‌رنه‌گرێ، هیچ لیستێ بۆ ئه‌ندامه‌تی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك" پێشكه‌ش به كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كرێ و، له هه‌ڵبژاردنیشیان‌دا كورد له كه‌ركوك به‌شدار نه‌بێ.


لێره‌دا چه‌ند پرسیارێ دێته پێشه‌وه، پێویستیان به لێدوانه:


پرسیاری یه‌كه‌م:
كێ به‌رپرسه له جێبه‌جێ نه‌كردنی م 58 ی قاد؟

وه‌ڵامه‌كان جیاوازن:

- ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان.

- حكومه‌تی عیراق.

- ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

- حیزبه كوردی‌یه‌كان.

- كورده‌ راگوێزراوه‌كانی كه‌ركوك.

 
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكی‌ له كه‌ركوك بۆچی م 58 ی جێبه‌جێ‌ نه‌كردوه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ی ویستوه یا نه‌ی توانیوه؟

حكومه‌تی عیراق بۆچی م 58 ی جێبه‌جێ‌ نه‌كردوه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ی ویستوه یا نه‌ی توانیوه؟ كێ حكومه‌تی عیراقه؟ ئه‌و كوردانه‌ی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، كۆنگره‌ی نیشتمانی دان بۆچی گوشاریان بۆ حكومه‌تی عیراق نه‌بردوه ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بكا؟
 
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆچی م 58 ی جێبه‌جێ‌ نه‌كردوه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ی ویستوه یا نه‌ی توانیوه؟ كێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه؟

حیزبه كوردی‌یه‌كان، به تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی، له كه‌ركوك بۆچی م 58 یان جێبه‌جێ‌ نه‌كردوه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یان ویستوه یا نه‌یان توانیوه؟

كورده راگوێزراوه‌‌كانی كه‌ركوك بۆچی م 58 یان جێبه‌جێ‌ نه‌كردوه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یان ویستوه یا نه‌یان توانیوه؟ كێن كورده راگوێزراوه‌كانی كه‌ركوك؟

 

پرسیاری دوه‌م:
گریمان بڕیار درا هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ یان زیاتر دوا بخرێ، ئاخۆ له‌و‌ ماوه‌یه‌دا م 58 جێبه‌جێ ئه‌كرێ؟ چۆن جێبه‌جێ ئه‌كرێ؟ كێ جێبه‌جێ‌ی ئه‌كا؟

- ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان؟

- حكومه‌تی عیراق؟

- ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك؟

- حیزبه كوردی‌یه‌كان؟

- كورده‌ راگوێزراوه‌كانی كه‌ركوك؟


پرسیاری سێیه‌م:
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌ره‌ڕای بایكۆتی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌نجام درا، ئه‌نجومه‌نێكی نوێ هه‌ڵبژێردرا كوردی تێ‌دا نه‌بو، یا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كوردی نه‌ناسراوی تێ‌دا بو، به كرده‌وه ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌س عه‌ره‌ب و توركومان، هه‌ڵوێستی كورد له كه‌ركوك‌دا به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌نجومه‌نه چۆن ئه‌بێ؟ م 58 ئه‌وسا چۆن جێبه‌جێ ئه‌كرێ؟

 

   ئه‌م نوسینه چاپ بكه
 

 

     
 
لاپه‌ڕه‌ی وتاره‌کان

   
 
 
                                         

 

     
       
Best Viewed with Internet Explorer 6.0 1024x768