(حازم شه‌علان، وه‌زیری دیفاعی عیراق، تا ئیستا چه‌ند جارێ به ئاشكرا تاوانی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆی عیراق و پشتیوانی له تێڕۆڕیسته‌كانی داوه‌ته پاڵ ئێران و سوریا...
عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم، سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئه‌علای سه‌وره‌ی ئیسلامی، تا ئیستا چه‌ند جارێ سه‌ردانی ئێران و سوریای كردوه، به پێچه‌وانه‌ی شه‌علانه‌وه ستایشی ئێران و سوریا ئه‌کا سه‌باره‌ت به ئاماده‌ییان بۆ پاراستنی ئاسایشی عیراق...
له‌م رۆژانه‌دا دو ئوتوموبیلی بۆمبدار له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ته‌قینه‌وه به ده‌یانی كوشت و به ده‌یانی بریندار كرد. لیوا غالیب جه‌زائیری، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌جه‌ف، ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌كانی گلانده سوریا...
حكومه‌تی سوری دركاندنه‌كانی جه‌زائیری‌ی به درۆ خسته‌وه...)
به درێژایی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م سوریا به هاوكاری موعاره‌زه‌ی عیراقی له هه‌وڵی روخاندنی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی‌دا بوه.
له جه‌نگی عیراق - ئێران‌دا پشتیوانی له ئیران كرد، لوله‌ی نه‌وتی عیراقی بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، كه یه‌كێ بو له شاده‌ماره‌كانی سه‌رچاوه‌ی ئابوری عیراق، راگرت.
له جه‌نگی رزگاری كوه‌یت‌دا به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری "گه‌رده‌لولی بیابان" ی كرد.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاته ناو مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی رژێمی عیراقه‌وه و پرۆژه‌ی سیاسی ئه‌مه‌ریكی بۆ گۆڕینی لابردنی سه‌دام هاته كایه‌وه، گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی به سه‌ر هه‌ڵوێستی سوریادا هات به‌رامبه‌ر سه‌دام و رژێمی به‌عس له عیراق‌دا. سوریا ئه‌ترسا له عیراق‌دا حكومه‌تێ بێته سه‌ر كار: دیمۆكراتی بێ، فیدرالی بێ، پلورالی بێ، دۆستی ئه‌مه‌ریكا بێ، له گه‌ڵ ئیسرائیل پێك بێ، له گه‌ڵ ئوردون و توركیا و ئیسرائیل هاوكار بێ، پێكه‌وه "ساندویج" ێ دروست بكه‌ن، سوریای "شۆڕشگێڕی دوژمنی ئیمپریالیزمی" تێ بخه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا ناكۆكی بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڵ سوریا هه‌یه:
· هه‌ڵوێستی سوری له ئیسرائیل و پشتیوانی سوری له رێكخراوه فه‌له‌ستینیه‌كانی كه ئه‌مه‌ریكا به تێڕۆڕیستیان دائه‌نێ.
· هه‌بونی هێزی سوری له لوبنان و پشتیوانی سوری له حیزبوڵای لوبنانی كه ئه‌مه‌ریكا به تێڕۆڕیستیان دائه‌نێ و، رێ گرتن له لوبنان كه ئه‌ویش وه‌كو میسر و ئوردون رێككه‌وتنی ئاشتی له گه‌ڵ ئیسرائیل مۆر بكا.
· هه‌وڵدانی سوری بۆ به ده‌سهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی كیمیایی و بایه‌لۆجی.
· پێشێل كردنی مافی مرۆڤ و درێژه‌دان به رژێمی تۆتالیتاری به‌عسی.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌یه‌وێ سوریا ناچار بكا واز بهێنێ له داڵده دان و پشتیوانی رێكخراوه تێڕۆڕیسته‌كانی فه‌له‌ستین و حیزبوڵای لوبنانی، هێزه‌كانی له لوبنان بكێشێته‌وه، رێزی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان بگرێ، رێزی مافی مرۆڤ بگرێ. ئه‌مانه‌ش هه‌موی پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ویستی سه‌ركردایه‌تی به‌عس و حكومه‌تی سوری‌یه.
سوریا پێ‌ی وابو: سه‌دامیكی لا‌واز و عیراقێكی گه‌مارۆدراوی له دنیا دابڕاوی دوژمنی ئه‌مه‌ریكا، باشتره له عیراقێكی دیمۆكراتی كراوه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكی. له به‌ر ئه‌وه زۆر زو كه‌وته خۆی، دژی پرۆژه‌ی گۆڕینی عیراق راوه‌ستا و، به هه‌مو توانایه‌وه كه‌وته هه‌وڵی په‌كخستنی. نه‌یهێشت هیچكام له هێزه موعاریزه عیراقی‌یه‌كانی سه‌ر به ئه‌و به‌شداری هیچ كام له كۆبونه‌كانی موعاره‌زه‌ی عیراقی له له‌نده‌ن و سه‌لاحه‌دین و چالاكی‌یه‌كانیان بكه‌ن و، هه‌وڵی دا پێوه‌ندی بازرگانی و ئابوری له گه‌ڵ عیراق به هێز بكا، به تایبه‌تی له دوای جێبه‌جێ كردنی پرۆگرامی "نه‌وت به خۆراك".
سه‌دام ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه. چه‌ند كه‌س له كاربه‌ده‌ستانی خۆی بۆ گفتوگۆ و به هێزكردنی پێوه‌ندی ئابوری و بازرگانی بۆ سوریا نارد، له‌وانه: جێگری سه‌ركۆمار ته‌ها یاسین، جێگری سه‌روه‌زیران تاریق عه‌زیز، وه‌زیری بازرگانی محه‌مه‌د مه‌هدی سالح... و، سه‌دان گرێبه‌ستی گه‌وره و پچوك، كه بایی سه‌دان ملیۆن $ بو، وه‌كو به‌رتیلی بازرگانی، بۆ مه‌به‌ستی سیاسی، دا به سوری‌یه‌كان به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی ریزی یه‌كه‌م.
سوریا له ماوه‌یه‌كی كورت‌دا سودێكی زۆری له عیراق وه‌رگرت:
· له پاڵ ئوردون و توركیادا، بو به ده‌روازه‌یه‌كی تری ده‌ریایی، زه‌مینیی، ئاسمانی، ترانزیتی كه‌لوپه‌ل بۆ ناو عیراق و بۆ هاتوچۆ.
· بو به یه‌كێ له ده‌ڵاڵه‌كانی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رزان و قاچاغی عیراقی.
· بو به فرۆشیارێكی گرنگی به‌روبومی كشتوكاڵ و كه‌لوپه‌لی كارگه‌كانی بۆ بازاڕه‌كانی عیراق.
· بانكه‌كانی بون به گه‌نجینه‌ی شاردنه‌وه و شۆردنه‌وه‌ی پاره‌ی حكومه‌تی عیراقی و كاربه‌ده‌ستانی به‌عسی.
به پێ‌ی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار، له دوا دو ساڵی پێش روخانی سه‌دام‌دا هه‌ر ساڵه‌ی زیاتر له 2 بلیۆن $ پاره‌ی عیراق رژاوه‌ته بازاڕی سوریاوه.
سوریا مه‌ترسی‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌بو له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی عیراقه‌وه ببێته دراوسێ‌ی. ترسه‌كه‌یشی هاته دی و، قوڵتریش بو به تایبه‌تی كه دوای روخانی سه‌دام "ریشه‌كێشی به‌عس" له عیراق‌دا بو به قانون و، گوشاری ئه‌مه‌ریكی بۆ سه‌ر سوریا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی له لوبنان و، ده‌سهه‌ڵگرتن له یارمه‌تی دانی حیزبوڵا و رێكخراوه فه‌له‌ستینی‌یه‌كان به هێزتر بو، سه‌رۆك بوش قانونی لێپرسینه‌وه‌ی سوریای ئیمزا كرد. سوریا كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هیوا بو عیراق ببێته كوشتارگای ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان، كه‌ڵكی له هه‌ڵه سیاسی، جه‌نگی و، ئاسایشی‌یه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرت و، كه‌وته یارمه‌تی دانی به‌عسی‌یه‌كان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی داووده‌زگا حیزبی و موخابه‌راتی و چه‌كداره‌كانیان و، یارمه‌تی دانی تۆڕی رێكخراوه ئیسلامی‌یه توندڕه‌وه‌كان، بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و خۆسازدان، بۆ شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا.
سوریا له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌ی خۆی، چ له كۆڕ و كۆمه‌ڵی عه‌ر‌ه‌بی و ناوده‌وڵه‌تی‌دا و چ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی‌دا له عیراقی نوێ نه‌شاردۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی پێشوازی له هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی عیراقی نوێ كردوه، به‌ڵام پێشوازی له دوژمنه‌كانی عیراقی نوێ‌یش كردوه و رێگه‌ی پێ داون به ئازادی ته‌راتێن بكه‌ن. سوریا له حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌دا بو بو به مه‌كۆی كۆبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی موعاره‌زه‌ی عیراقی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆته‌وه به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه‌ی گیانبازه‌كانی زه‌رقاوی و مه‌كۆی كۆبونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌لی عیراقی به تایبه‌تی دڕنده‌كانی حیزبی به‌عس.