كوردكوشتن
" دوای هه‌ره‌سی 1975 نزیكه‌ی 150 خێزانی كورد براونه‌ته حه‌ویجه. كاری كارگێڕی، بازرگانی، سیاسی.. به هیچ خێزان و كه‌سێكیان نه‌سپێردراوه. زۆریان له كه‌رتی خزمه‌تكاری عه‌ره‌ب‌دا كاریان پێ كردون. له فه‌لوجه و سامه‌ڕا و رومادی و زۆر شوێنی تری عیراق‌یش چه‌ند سه‌د، بگره چه‌ند هه‌زار، خێزانی كوردیان تێ‌دا نیشته‌جێ كردوه، به‌ڵام له‌وێش هه‌مان كاریان پێ كردون. ئیستا كه‌وتونه‌ته راونان و كوشتن‌یان..."
رۆژی 19 ی 12 ی 2004 له حه‌ویجه تاقمێ چه‌كدار هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر 4 كورد، له كاتی نان خواردن‌دا، هه‌ر چواریان كوشتون له به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بون. هه‌ڕه‌شه‌یان له‌وانی دیكه‌ش كردوه. ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نیه كورد له ناوچه عه‌ره‌بی‌یه‌كانی عیراق دا ئه‌كوژرێن له به‌ر هیچ نا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن.
چه‌ندین كه‌س له سامه‌ڕا، به‌له‌د، یوسفیه، به‌عقوبه، رومادی... كوژراون. له موسڵ تا ئیستا زیاتر له 50 كوردی شوێنی جیا جیا‌یان كوشتوه. له حه‌مرین تا ئیستا ده‌یان رێبواری سلێمانی كوژراوه و ده‌یان كه‌س روت كراوه‌ته‌وه و ده‌یان ئوتوموبیلیان لێ زه‌وت كردون.
ئه‌وانه‌ی كوژراون چه‌ند كه‌سێكیان نه‌بێ كه پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی نیشتمانی بون، ئه‌وانی دیكه‌یان هه‌مو هاووڵاتی ئاسایی بون، له سۆنگه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی – كوردی‌یه‌وه كوژراون.
ئه‌گه‌ر كوشتنی كورد له یه‌ك شار یا له یه‌ك ناوچه‌دا بوایه له‌وانه بو بڵێین تاوانێكی ئاساییه وه‌ك هه‌ر تاوانێكی تر، به‌ڵام دوباره بونه‌وه‌ی كورد كوشتن له سه‌رانسه‌ری ئه‌و ناوچانه‌دا كه ناو نراوه سێگۆشه‌ی سوننی بۆته "دیارده" و، ده‌ری ئه‌خه‌ن ئه‌مه پیلانێكه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و، بیرێكی سیاسی دیاریكراو و، هێزێكی رێكخراوی له پشته.
سه‌رچاوه‌ی بیری سیاسی ئه‌م تاقمه كوردكوژانه، یه‌كێكیان هه‌مان بیری سیاسی "به‌عسی"یه كه به‌رپرسه له تاوانی "جێنۆساید" دژی كورد، تاوانی ئه‌نفال و كیمیابارانی كوردستان. ئه‌وی تریشیان هه‌مان بیری سیاسی "دینی"یه كه جگه له تاقمه‌كانی خۆیان هه‌مو ئه‌وانی تر به كافر و شایسته‌ی مردن ئه‌زانن. ئامانجی بكوژه‌كان تۆقاندن و راونانی كورده له ناوچه عه‌ره‌بی‌یه‌كانی عیراق و، راكێشانی كورده بۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ عه‌ره‌ب.
كورد ئه‌بێ له‌م قۆناغه‌دا به‌وپه‌ڕی وریایی سیاسی‌یه‌وه ره‌فتار له گه‌ڵ روداوه‌كان بكا. ئه‌وانه‌ی كه له عیراق‌دا ئه‌كوژرێن هه‌ر كورد نین. له هه‌مو نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز و دین و مه‌زه‌ب و تایفه‌كانی تێ دایه.
دو ته‌قینه‌وه له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، دو شاری شیعه‌نشین، هاوزه‌مان بۆمبارانی مزگه‌وتی "ئیبن تیمیه" ی سوننی له به‌غداد، پێشتریش ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كانی مه‌سیحی‌یه‌كانی به‌غداد و موسڵ... ئه‌مانه هه‌موی ئه‌ڵقه‌ی پێكه‌وه گرێ دراوی یه‌ك پیلانن بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ له عیراق‌دا.
زۆر له چاودێرانی سیاسی، رۆژنامه‌وانی شاره‌زا، ته‌نانه‌ت جه‌نه‌راله‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌كو ریشارد مایه‌رز، جۆن ئه‌بی زه‌ید، به دوری نازانن له عیراق‌دا شه‌ڕی ناوخۆ بقه‌ومێ. راستی‌یه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه ئیستا شه‌ڕێكی ناوخۆی رانه‌گه‌یه‌نراو به‌رده‌وامه. هه‌مو رۆژێ به ده‌یان كه‌س ئه‌كوژرێ.
سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌بێ خۆی بۆ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكا، له‌وانه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگیرسا، به‌ڵام كورد نابێ كارێ بكا به به‌رپرسی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه دابنرێ.