كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رێگه‌ی دا به حكومه‌تی عیراق بۆ دابین كردنی پێویستی‌یه مرۆییه‌كانی به پێ‌ی "پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك" له بازاڕه‌كانی دنیادا نه‌وت بفرۆشێ، له دێسه‌مبه‌ر (مانگی 12) ی 1996 ه‌وه تا نۆڤه‌مبه‌ر (مانگی 11) ی 2003 كه كۆتایی پێ هێنرا حكومه‌تی عیراق له داهاتی ئه‌و پرۆگرامه 67 ملیار $ ی سه‌رف كردوه.
به پێ‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار، له‌وانه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی، له‌م پاره‌یه زیاتر له 10 ملیار $ ی له لایه‌ن سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌یه‌وه قاچوقوچ كراوه. سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی، بۆ كڕینی دۆست و لایه‌نگر، له‌و پاره‌یه به‌شی 270 كه‌سایه‌تی سیاسی له 22 ده‌وڵه‌تی جیاواز و، 3 كه‌س له كاربه‌ده‌ستانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌وانه بینۆن سیڤان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێ كردنی پرۆگرامه‌كه له عیراق، داوه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لمه‌دا" ی به‌غدادی چه‌ند مانگێ له‌مه‌وبه‌ر ناوی هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی بڵاو كرده‌وه.
چه‌ندین ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیا هه‌وڵیان دا ئه‌م ریسواییه بشارنه‌وه به‌ڵام چه‌ند كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی دوی به‌ندوباوه‌كه كه‌وتن سه‌ره‌نجام كوفی ئه‌نان ناچار بو كۆمیته‌یه‌ك رابسپێرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له "پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك" و له پاره‌ی عیراق بڕی 30 ملیۆن $ ی ته‌رخان كردوه بۆ ئه‌نجامدانی لیكۆڵینه‌وه‌كه.
لێپێچانه‌وه جگه له كۆمپانیای "كۆتیكنا" ی سویسری، كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندی كه سه‌رپه‌رشتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقی كردوه و، گروپێ بانكی فه‌ره‌نسی كه داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیان لا كۆ ئه‌كرایه‌وه، ئه‌گرێته‌وه.