ده‌یڤید بلانكێت (1947) وه‌زیری كاروباری ناوخۆی حكومه‌تی بریتانی له ناوه‌ڕاستی مانگی 12 دا ده‌ستی له كار هه‌ڵگرت. بلانكێت یه‌كێ بو له هاوڕێ نزیكه‌كانی تۆنی بلێر و یه‌كێ بو له سه‌ركرده ناوداره‌كانی پارتی "له‌یبه‌ر".
یه‌كێ له دروشمه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی له‌یبه‌ر و تۆنی بلێر له كاتی هه‌ڵبژاردن‌دا "په‌روه‌رده" بو. له‌یبه‌ر كه هه‌ڵبژاردنی برده‌وه تۆنی بلێر كابینه‌ی پێك هێنا.
له كابینه‌ی یه‌كه‌می تۆنی بلێردا، ده‌یڤید بلانكێت هه‌ڵبژێردرا به وه‌زیری په‌روه‌رده(1997). بلانكێت، له ماوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌دا، گۆڕینی گرنگی له بواری په‌روه‌رده‌دا ئه‌نجام دا.
له كابینه‌ی دوه‌می تۆنی بلێردا، دای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی، ده‌یڤید بلانكێت هه‌ڵبژێردرا به وه‌زیری ناوخۆ (2001). بلانكێت، له ماوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌دا، گۆڕینی گرنگی له بواری وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانی و په‌نابه‌ری... دا ئه‌نجام دا.
ده‌یڤید بلانكێت له 1987 ه‌وه ئه‌ندامی پارله‌مانه. ئه‌گه‌رچی نابینایه به‌ڵام به‌وه ناسراوه كه زیره‌ك و زانایه له بیركرنه‌وه‌دا و ئازایه له ده‌ربڕینی بیروڕا و له بڕیاردان‌دا.
پێشتر دۆستێكی ژنی هه‌بوه، ژنه‌كه مناڵێكی هه‌یه ئه‌م پێ‌ی وایه مناڵی خۆیه‌تی و ژنه‌كه‌ش ئه‌ڵێ هی ئه‌و نیه. ژنه‌كه ویستویه‌تی دایه‌نێكی فلیپینی بۆ بهێنێ. بلانكێت كارئاسانی بۆ كردوه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك‌دا ئیشه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردوه. ئه‌م كاره‌ی بلانكێت هه‌رایه‌كی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌دا وروژاند و، به كارێكی ناقانونی له قه‌ڵه‌م درا. سێر ئالان به‌د راسپێردرا له‌م باسه بكۆڵێته‌وه. "خراپ به كار هێنانی ده‌سه‌ڵات" كه دائه‌نرێ به جۆرێ له گه‌نده‌ڵی درایه پاڵ بلانكێت. تۆنی بلێر، پارتی له‌یبه‌ر، ئه‌ندامانی كابینه، هیچ بیانویه‌كیان بۆ دانه‌تاشی. بلانكێت ده‌ستی له كار هه‌ڵگرت و وازی له وه‌زاره‌ت هێنا. ره‌نگه ئیتر به یه‌كجاری‌یش له ژیانی سیاسی بكشێته‌وه.
گه‌لانی پێشكه‌وتوی دنیا به‌مجۆره و ئاوا به خێرایی به‌ره‌نگاریی گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ن. ئاخۆ له كوردستان:
· كاری له‌و بابه‌ته‌ی بلانكێت كردویه‌تی به پیاوه‌تی دائه‌نرێ یا به گه‌نده‌ڵی ؟
· ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به گه‌نده‌ڵی‌یش دابنرێ كابرا چی لێ ئه‌كرێ؟