(به بۆنه‌ی په‌سه‌ندنی بودجه‌ی ساڵی 2005 ی عیراق و ته‌رخان كردنی %17 ی بۆ هه‌رێمی كوردستان)
بێرنارد شۆ، نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزی، كاتی خۆی له وه‌ڵامی پرسیارێك دا بارودۆخی ئابوری بریتانی شوبهاندوه به موی سه‌ر و ریشی خۆی، وتویه‌تی: "به‌رهه‌می زۆر و دابه‌ش كردنی خراپ!" شۆ سه‌ری لوس و روتاوه به‌ڵام ریشی چڕ و پڕ بوه
. ئه‌مساڵ هه‌مان شت له ئێمه‌ش قه‌وماوه: "داهاتی زۆر و دابه‌ش كردنی خراپ!"
لێره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ته‌ماشا كردنی جۆری دابه‌ش كردنی "خه‌پله‌ی بودجه
"ی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی) رائه‌كێشین. سه‌یری ئه‌م دو "خه‌پله"یه بكه، به ئاشكرا دو بێدادی ئه‌بینی:
بێدادی یه‌كه‌م، له جۆری دابه‌ش كردنی داهاته‌كه‌دایه به سه‌ر كه‌رته جیاوازه‌كانی بواری ژیانی خه‌ڵك دا.
زیاتر له 144 ملیۆن دۆلار بۆ شاره‌وانی و زیارتر له 110 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌شغال و ئاوه‌دان كردنه‌وه ته‌رخان كراوه، كه‌چی 14 ملیۆن بۆ كاره‌با دانراوه. ئه‌مه له كاتێك دا كه‌می كاره‌با یه‌كێكه له دژوارترین كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مان.
بێدادی دوه‌م، له جۆری دابه‌ش كردنی داهاته‌كه‌دایه به سه‌ر شار و ناوچه‌كان دا.
ئه‌و به‌شه‌ی بۆ سلێمانی ته‌رخان كراوه نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌پله‌كه‌یه و، كۆیه له كفری و هه‌ندێ قه‌زا پچوكتره، كه‌چی له هه‌مویان زیاتری بۆ ته‌رخان كراوه.
له وڵاتان وه‌زاره‌تی دارایی بودجه‌ی ساڵانه دائه‌نێ و له رۆژنامه‌كان دا بڵاو ئه‌كرێته‌وه و، پارله‌مان له پاش تاووتوێ كردن و ده‌سكاری ئینجا ئه‌یپه‌سه‌ندێ و، حكومه‌ت جێبه‌جێ‌ی ئه‌كا
:
·
له كوردستان كێ بودجه‌ی داناوه و كێ بودجه‌ی كه‌رته‌كانی جیا كردۆته‌وه و كێ په‌سه‌ندیویه‌تی؟
·
بودجه"ی هه‌رێمی كوردستان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی) به‌مجۆره‌یه ئاخۆ ئه‌بێ هی هه‌ولێر چۆن بێ؟
·
بودجه‌ی ساڵی 2003 – 2004 مان وابوه، بودجه‌ی ساڵی 2004 – 2005 مان چۆن ئه‌بێ؟
ئه‌م پرسیارانه له كێ بكه‌ین و كێ وه‌ڵاممان ئه‌داته‌وه؟
