له پێشه‌وه ئه‌ڵێین:
ئێمه شانازی ئه‌كه‌ین به زانكۆكانمانه‌وه: زانكۆكانی دهۆك, سه‌لاحه‌دین, سلێمانی, كه له چه‌ند ساڵی رابوردودا چه‌ند هه‌زار كادری به‌نرخیان له بواری جۆراوجۆردا بۆ ئه‌م وڵاته پێگه‌یاندوه.
ئێمه رێزی زۆرمان هه‌یه بۆ مامۆستا و كارمه‌نده‌كانی هه‌ر 3 زانكۆ كه له رۆژانی ره‌ش و ته‌نگانه‌دا ئه‌ركی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی كارا و رۆشنبیریان به جێ هێنا.
لێره‌دا وه‌كو نمونه‌یه‌ك بۆ ره‌نجی زۆر و ماندوبونی مامۆستاكانی زانكۆكانی كوردستان, ئه‌م ئاماره له سه‌ر زانكۆی سلێمانی بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه:
ساڵی ژماره‌ی‌كۆلێج ژ.مامۆستا ژ.خوێندكار به‌شی ناوخۆ
2001 16 313 7010 1350 كور 500كچ
2002 17 344 7108 1515 485
2003 20 406 7966 2400 600
ئه‌وه‌ی لێره‌دا نوسراوه, پرۆژه‌یه‌كه بۆ چاكسازی نه‌ك بۆ روخاندن, دوای لێكۆڵینه‌وه و پرس و را له گه‌ڵ چه‌ندین شاره‌زای كورد و بێگانه ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكانمان بگاته ئاستی زانكۆكانی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی دنیا.
گیروگرفته‌كانی زانكۆكان
1. گیروگرفتی ده‌ستێوه‌ردانی حیزب
حیزب ده‌س وه‌ر ئه‌داته زۆر له كاروباره‌كانی زانكۆ.
حیزب ده‌س وه‌ر ئه‌داته دانانی سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ره‌كانی, دانانی راگر و سه‌رۆكی به‌شه‌كان. ده‌س وه‌رئه‌داته دانانی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ره‌كانی.
حیزب ده‌س وه‌رئه‌داته كردنه‌وه‌ی كۆلێجی نوێ و به‌شی نوێ له كۆلێجه‌كان دا.
حیزب ده‌س وه‌رئه‌داته وه‌رگرتنی خوێندكار, به تایبه‌تی وه‌رگرتنی خوێندكاری ماجستێر و دكتۆرا.
كۆمه‌له‌ی خوێندكاران له زانكۆی سلێمانی و یه‌كێتی قوتابیان له زانكۆكانی سه‌لاحه‌دین و دهۆك گوشار بۆ مامۆستا ئه‌هێنن ره‌فتاری تایبه‌تی‌یان له گه‌ڵ بكه‌ن و, گوشار بۆ خوێندكار ئه‌هێنن ببن به ئه‌ندامیان.
بێگومان حیزب و ژیانی حیزبی له كوردستان دا, وه‌كو پارێزه‌ری مافه‌كانی كورد و, وه‌كو به‌شێ له به كار هێنانی دیمۆكراسی شتێكی پێویسته و ئه‌بێ هه‌بێ. مامۆستاكانی زانكۆ و كارمه‌نده‌كانی و خوێندكاره‌كانی ئه‌وانیش وه‌كو هه‌ر هاووڵاتی‌یه‌كی تری كوردستان بۆیان هه‌یه حیزبایه‌تی بكه‌ن, به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له كاروباری زانكۆ به‌م شێوه‌یه‌ی ئیستا لاسایی كردنه‌وه‌ی رژیمه تۆتالیتاره‌كانی دنیایه, كه زۆریان روخان و ئه‌وانی تریشی به‌ره‌و روخان ئه‌چن.
كاتی ئه‌وه هاتوه ئیتر سنورێ دابنرێ بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ناڕه‌وای حیزبه‌كان له كاروباری زانكۆكان دا و رێزی سه‌ربه‌خۆیی‌یان بگیرێ.
2. گیروگرفتی رێكخستنه‌وه‌ی زانكۆكان
سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلێجه‌كان له لایه‌ن حیزبه‌وه دائه‌نرێن. دڵسۆزی بۆ حیزب و گوێڕایه‌ڵی بۆ سه‌ركرده خراوه‌ته سه‌رو لێوه‌شاوه‌یی كارگێڕی و پله‌ی زانستی و شاره‌زایی كاروباری زانكۆ. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زانكۆكانمان پێش بكه‌ون و, كادری لێوه‌شاوه و باش بۆ پاشه‌ڕۆژی وڵاته‌كه‌مان پێ بگه‌یه‌نن, پێویسته ئیتر واز له‌م ده‌ستێوه‌ردانه خراپه بهێنرێ. رێ بدرێ به مامۆستاكان به‌شدار بن له به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكانیان دا و رێزی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆ بگیرێ. ره‌نگه له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا باشترین رێگه ئه‌وه بێ:
به‌شه‌كان له ناو خۆیان دا سه‌رۆكێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ به‌شه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن,
ئه‌نجومه‌نی كۆلێج, كه پێكدێ له سه‌رۆكی به‌شه‌كان, له ناو خۆیان دا راگرێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كۆلێجه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن,
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ, كه پێك دێ له راگری كۆلێجه‌كان, له ناو خۆیان دا سه‌رۆكی زانكۆ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌ڵبژێرن.
راگری كۆلێج و سه‌رۆكی به‌ش هه‌یه بۆ 10 ساڵ ئه‌چێ له شوێنه‌كانی خۆیان دا ماونه‌ته‌وه, ئه‌گه‌ر جاران به بیانوی گه‌مارۆی عیراق و, كه‌می مامۆستاوه ئه‌مه چاوپۆشی لێ كرابێ پێویسته لێره به دواوه ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێ.
3. گیروگرفتی كه‌می مامۆستا
ژماره‌یه‌كی زۆر كۆلێج كراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی مامۆستای ته‌واویان هه‌بێ و بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ته‌واویان هه‌بێ.
هه‌ندێ پێوانه‌ی جیهانی هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێجێ یا به‌شێكی تازه بۆ نمونه: بۆ هه‌ر 40 خوێندكاری زانسته مرۆییه‌كان ئه‌بێ 1 مامۆستا هه‌بێ و, بۆ هه‌ر 5 خوێندكاری كۆلێجی پزیشكی ددان ئه‌بێ 1 مامۆستا هه‌بێ. ده‌رچون له‌م پێوانه‌یه ئاستی زانستی كۆلێجه‌كه دائه‌به‌زێنێ و ئاستی زانستی خوێندكاره‌كه‌ش نزم ئه‌بێ.
زانكۆكانی كوردستان هیچ كامیان پێڕه‌وی ئه‌م سه‌ره‌تایه‌یان نه‌كردوه.
ئیستا كه رژیمی عیراق روخاوه و هاتوچۆی نێوان كوردستان و عیراق و ده‌ره‌وه كراوه‌ته‌وه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشایی‌یه كارێكی دژوار نیه. به پێچه‌وانه‌ی كوردستانه‌وه كه ئارام و هێمنه, نائارامی و تێڕۆڕ زۆر له شوێنه‌كانی عیراقی گرتۆته‌وه. ده‌یان مامۆستای زانكۆكان كوژراون و سوكایه‌تی‌یان پێ كراوه. زیاد له هه‌زار زانا و مامۆستای زانكۆكانی عیراق چون بۆ ده‌ره‌وه, زانكۆكانی كوردستان ئه‌توانن هه‌ندێ له مامۆستا باش و به تواناكانی زانكۆكانی عیراق رابكێشن.
ئه‌گه‌ر موچه و ماڵ و ئاسایشیان بۆ دابین بكه‌ن ره‌نگه زۆر هه‌بن ئاماده بن بێنه كوردستان نیشته‌جێ ببن و له زانكۆكانی كوردستان دا خزمه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌شێ كه‌ڵك له زاناكانی كورد وه‌ربگیرێ كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ژین, ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وا ئه‌توانرێ نه‌خشه‌یان بۆ دابنرێ له هه‌ر ساڵێكی خوێندن دا جارێك یا چه‌ند جارێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه ده‌رس له زانكۆكان دا بڵێنه‌وه. ئه‌وانه ئه‌توانن تازه‌ترین زانست و ته‌كنۆلۆجیای دنیا بهێننه ناو زانكۆكانی كوردستانه‌وه و ببن به پردی پێوه‌ندی له نێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی جیهان دا.
جێگه‌ی داخه تا ئیستا زانكۆكان له‌و باره‌یه‌وه بێ خه‌م بون. هه‌وڵێكی جددی‌یان نه‌داوه بۆ راكێشانی مامۆستا به‌تواناكانی زانكۆكانی عیراق و, زۆر جار كه مامۆستای باش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه, به جۆرێ ره‌فتاریان له گه‌ڵ كردون په‌شیمان ببنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه هه‌نده‌ران.
پاوانكردنی زانكۆكان, له لایه‌ن مامۆستاكانی ئیستا و, ته‌ره كردنی مامۆستای تازه, كارێكی یه‌كجار خراپه و تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر خوێندكاران و, به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتمان. پێویسته ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێ.
4. گیروگرفتی په‌رتبونی توانا زانستی‌یه‌كان
یه‌كه‌مین زانكۆ كه له كوردستان ساڵی 1968 دامه‌زرا زانكۆی سلێمانی بو. به هۆی نائارامی هه‌لومه‌رجی سلێمانی و بۆ سزادانی خه‌ڵكی سلێمانی صه‌دام حسێن ساڵی 1983 بڕیاری گوێزانه‌وه‌ی دا بۆ هه‌ولێر ناوه‌كه‌یشی گۆڕی بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
تا راپه‌ڕین له كوردستان دا ته‌نیا زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌بو, دوای راپه‌ڕین زانكۆی سلێمانی و دهۆك دامه‌زران. ئه‌وسا به هۆی كه‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و داهاتی هاووڵاتی و نزمی ئاستی گوزه‌رانه‌وه, هه‌ندێ كۆلێج له هه‌ر 3 زانكۆ كرانه‌وه. چونكه خوێندكار له به‌ر باری ئابوری خێزانه‌كه‌ی نه‌یئه‌توانی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی خۆی بخوێنێ.
به‌ڵام له باتی ئه‌وه‌ی پلان دابنرێ ئه‌و كۆلێجانه‌ی له هه‌ر 3 زانكۆ له یه‌ك ئه‌چن وه‌كو كۆلێجه‌كانی پزیشكی, ئه‌ندازیاری, یاسا... له پاشه‌ڕۆژدا, به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی توانای دارایی حكومه‌ت و باری گوزه‌رانی خه‌ڵك باش بو, یه‌ك بخرێن و, تواناكان بكرێن به یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستی‌یان به‌رزتر بكرێته‌وه, له بۆڕبۆڕێن دا بون بۆ ئه‌وه‌ی كۆلێجی تازه و به‌شی نوێ له كۆلێجه‌كان دا بكه‌نه‌وه. پاشان دو ئیداره‌یی ئه‌م دیارده‌یه‌ی قوڵتر كرد.
ئیستا كاتی ئه‌وه هاتوه شاره‌زاكانمان له‌وه بكۆڵنه‌وه كه چۆن هه‌ندێ له‌م كۆلێجانه یه‌ك بخرێن و فراوان بكرێن و ئاستی زانستی‌یان به‌رزتر بكرێته‌وه و ته‌رخان بكرێن بۆ زانستێكی دیاریكراو. ئه‌شێ زانكۆیه‌ك بۆ زانسته مرۆییه‌كان و زانكۆیه‌ك بۆ زانسته پزیشكی‌یه‌كان و زانكۆیه‌ك بۆ زانسته‌كانی ئه‌ندازیاری و زانكۆیه‌ك بۆ زانسته‌كانی كشتوكاڵ و دروستی ئاژه‌ڵ دابمه‌زرێ و, هه‌ر یه‌كه‌یان له شارێكی كوردستان بێ.
5. گیروگرفتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
ره‌نگه گیروگرفته‌كان هه‌موی له‌وێوه ده‌س پێ بكه‌ن كه حكومه‌ت له عیراق دا ره‌فتار له گه‌ڵ زانكۆ ئه‌كا وه‌كو چۆن ره‌فتار له گه‌ڵ هه‌مو ده‌زگا و فه‌رمانگه حكومه‌تی‌یه‌كانی تر ئه‌كا.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌وجۆره‌ی له عیراق دا هه‌بوه و هه‌یه, له هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی‌دا نیه. زۆری زانكۆكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا خۆیان سه‌ربه‌خۆن ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تیان به سه‌ره‌وه نیه.
دوای راپه‌ڕین كه حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زرا له هه‌ولێر زانكۆكان به‌سترابون به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ئیداره بو به دوان, ئیداره‌ی سلێمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای دامه‌زران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی زانكۆ و هه‌مو په‌یمانگاكان بكا. بێگومان ئه‌وه‌ش لاسایی كردنه‌وه‌ی سیسته‌می زانكۆیی عیراق بو. بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستان هاوتای زانكۆكانی تری عیراق بن و ئه‌گه‌ر رۆژێ پێوه‌ندی له نێوان كوردستان و عیراق دا دروست بوه‌وه, شه‌هاده‌ی زانكۆكانی كوردستان له هه‌مو عیراق دا بواری كار پێ كردنی هه‌بێ, زۆری ئه‌و قانون و رێنمایی‌یانه‌ی له عیراق ده‌رچو بون له كوردستانیش پێڕه‌وی ئه‌كران.
له قۆناغی ئیستادا, قۆناغی دوای روخانی رژیمی تۆتالیتاری به‌عس, پێویسته به هه‌مو ئه‌و قانون و رێنمایی‌یانه‌دا بچنه‌وه كه دانراون بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ بخرێته خزمه‌تی حیزبه‌وه. ئه‌كرێ سه‌ره‌تاكه‌ی به‌وه ده‌س پێ بكرێ كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌ڵبوشێنرێته‌وه و, زانكۆكان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ده‌ربهێنرێن و, هه‌مو زانكۆیه‌ك خۆی ببێته ده‌زگایه‌كی زانستی سه‌ربه‌خۆ. "بۆرد" ێكی له پشت بێ بۆ چاودێری و پشتیوانی. به‌ڵام حكومه‌ت به‌رپرس بێ له دابین كردنی بودجه‌ی هه‌مو زانكۆكان له بودجه‌ی گشتی وڵات.
جاران, كه حكومه‌تی هه‌رێم به ره‌سمی له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداده‌وه نه‌ناسرا بو, زانكۆكانی كوردستان نه‌یانئه‌توانی له قانونه‌كانی به‌غداد ده‌ربچن, لێره به دواوه "ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان" ئه‌توانێ له‌و روه‌وه هه‌نگاوی قانونی پێویست بنێ.