SEARCH

   
                                   
           
 
03:34:42 Sunday, September 05, 2010
     
PÎTÎ LATÎNÎ
پيتي ئيسلامي
   
                   
 
 
 
هه‌واڵ
 
 
 
 

 

 

 

     
گۆڕینه‌وەی بیروڕا

2004-11-30   ئه‌م نوسینه چاپ بكه
.  

 

ئه‌مه‌ سه‌كۆیه‌كی‌ ئازاده‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی‌ بیروڕای‌ جیاواز و ناكۆك له‌ سه‌ر كێشه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی‌ قۆناغی‌ داهاتوی‌ كوردستان و عیراق. هه‌مو كه‌س, بێ‌ گوێ‌ دانه‌ جۆری‌ بیروبۆچونی‌, بۆی‌ هه‌یه‌ به‌شداریتێ‌دا بكا به‌و مه‌رجه‌ی‌:

  1. پێڕه‌وی‌ ئه‌ده‌بی‌ گفتوگۆ بكا.
  2. بابه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ 150 وشه‌ زیاتر نه‌بێ‌.

شیعه‌ و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن

 شیعه‌ی‌ عیراق كێن؟

 ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ فوراتی‌ ناوه‌ڕاست دا, نه‌جه‌ف - كه‌ربه‌لا - حلله‌ دان, ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و خوارناوه‌ڕاست و باشوری‌ عیراق دان, ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ عیراق دا به‌ مه‌زه‌ب شیعه‌ن له‌ عه‌ره‌ب و كورد و توركومان ,

  • ئه‌گه‌ر شیعه‌ی‌ بنچینه‌وان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانی‌ عیراق دا بون به‌ زۆرایه‌تی ,
  • ئه‌گه‌ر شیعه‌ و سوننه‌ی‌ بنچینه‌وان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانی‌ عیراق دا بون به‌ زۆرایه‌تی‌, ئێمه‌ی‌ كورد ئه‌بێ‌ هه‌ڵوێستمان چی‌ بێ‌ و چی‌ بكه‌ین؟

 سوننه‌ و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن

 سوننه‌ی‌ عیراق كێن؟

 ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ سێگۆشه‌ی‌ موسل – تكریت – رومادی‌ دان, ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ سێگۆشه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ سوننه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ سێگۆشه‌ی‌ سوننه‌دان, ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ عیراق دا به‌ مه‌زه‌ب سوننه‌ن له‌ عه‌ره‌ب و كورد و توركومان,

  • ئه‌گه‌ر سوننه‌ی‌ سێگۆشه‌ی‌ سوننی‌ له‌ سۆنگه‌ی‌ گه‌فی‌ تێڕۆڕیسته‌كانه‌وه‌ نه‌یانتوانی‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن,
  • ئه‌گه‌ر زۆرایه‌تی‌ سوننه‌ی‌ عه‌ره‌ب له‌ هه‌مو عیراق دا بایكۆت (موقاته‌عه‌) ی‌ هه‌ڵبژاردنیان كرد,
  • ئه‌گه‌ر سوننه‌ی‌ عه‌ره‌ب هه‌ندێكیان بایكۆتیان كرد و هه‌ندێكیان به‌شدار بون,
  • ئه‌گه‌ر سوننه‌ی‌ عه‌ره‌ب خرانه‌/ كه‌وتنه‌ په‌راوێزی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌, پاشه‌ڕۆژی‌ سیاسی‌یان له‌ عیراقی‌ نوێ‌دا چی‌ ئه‌بێ‌؟

 ئێمه‌ی‌ كورد, له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكیان دا, ئه‌بێ‌ هه‌ڵوێستمان چی‌ بێ‌؟

ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانی‌ عیراقی:‌

  • شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامی‌ كرد به‌ ته‌نیا سه‌رچاوه‌ یا سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ دانانی‌ قانونه‌كانی‌ عیراق؟
  • له‌ هه‌ندێ‌ له‌ مافه‌كانی‌ كورد كه‌ له‌ "قاد" ا سه‌لمێنراوه‌ په‌شیمان بوه‌وه‌؟
  • ئاماده‌ نه‌بو ناوچه‌ كوردستانی‌یه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوری‌ هه‌رێم بخاته‌وه‌ سه‌ر كوردستان؟
  • موڵكیه‌تی‌ سامانی‌ سروشتی‌ هه‌ر به‌ ده‌س حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌یه‌وه‌ هێشته‌وه‌؟

 له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئێمەی‌ كورد هه‌ڵوێستمان چی‌ بێ‌ و چی‌ بكه‌ین؟

 

 

هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق دا:

-          چۆن "كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‌ نیشتمانی‌" ت ئه‌وێ‌؟

-          له‌ كوردستان دا چۆن "ئه‌نجومه‌نێكی‌ نیشتمانی‌" ت ئه‌وێ‌؟

-          له‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر و دهۆك چۆن "ئه‌نجومه‌نێكی‌ پارێزگا" ت ئه‌وێ‌؟

-          ئه‌ندامه‌كانی‌ ئه‌م 3 ئه‌نجومه‌نه‌ جیاوازانه‌ چۆن بن؟

-          مه‌رجه‌كانیان چی‌ بێ؟

   ئه‌م نوسینه چاپ بكه
 

 

     
 
لاپه‌ڕه‌ی وتاره‌کان

   
 
 
                                         

 

     
       
Best Viewed with Internet Explorer 6.0 1024x768