فرێد ئێكهارد وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دانی به‌وه‌دا نا كه "كۆجۆ كوفی ئه‌نان" كوڕی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له 4 ساڵی رابوردودا تا مانگی شوباتی ئه‌مساڵ مانگانه 2،500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له كۆمپانیای "كۆتێكنا" ی سویسری وه‌رگرتوه. "كۆتێكنا" یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی له بواری"پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك" ی عیراق دا كاری ئه‌كرد.
كوفی ئه‌نان له نیسانی رابوردودا هه‌ر جۆره پێوه‌ندی‌یه‌كی خۆی و كوڕه‌كه‌ی به‌م كۆمپانیاوه ئینكار كرد. به‌ڵام وه‌كو ئێكهارد وتویه‌ی ئه‌نان ئاگای له‌وه بوه كوڕه‌كه‌ی پاره له‌م كۆمپانیایه وه‌رئه‌گرێ. (شه‌رقی ئه‌وسه‌ت 28/11/2004)
ماوه‌یه‌ك پێش ئیستا واته‌واتی زۆر سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی له جێبه‌جێ كردنی "پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك" دا بڵاو بوه‌وه. بینۆن سیڤان، به‌رپرسی جێبه‌جێ كردنی پرۆگرامه‌كه له عیراق و، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی و چه‌ند كه‌س له كاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تاوانی وه‌رگرتنی "كۆپۆنی نه‌وت" یان به پاڵ درا بو. ئه‌نان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ریسواییه كۆمیته‌یه‌كی پێكهێنا، به‌ڵام تا ئیستا ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان دیزه به ده‌رخۆنه كراون.