رۆژی 19 ی 5 ی 1992 خه‌لكی كوردستان به‌شداری‌یه‌كی فراوانیان له هه‌لبژارنی یه‌كه‌مین خولی ئه‌نجومه‌نیی نیشتمانی كوردستان دا كرد. ئه‌م خوله، له به‌ر ناڕه‌زایی هه‌ندێ لایه‌ن و له‌كه‌دار كردنی به ته‌زویر، به تایبه‌تی له لایه‌ن پارتی‌یه‌وه، شه‌وی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی، بۆ به لاداخسنی كێشه‌كان "سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی" به ئاماده بونی هه‌مو لایه‌نه‌كانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه، بڕیاری دا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ 6 مانگ كاری پێ بكرێ، به‌ڵام دوای 6 مانگ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و بۆ رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی كورد دوباره بكرێته‌وه.
شه‌ش مانگ تێپه‌ری، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك باس له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نوێ بكاته‌وه. به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه به ته‌واوی چوه خانه‌ی فه‌رامۆشی‌یه‌وه. شه‌ڕی ناوخۆی به سه‌ردا هات. كوردستان دو به‌ش و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دو له‌ت بو. ئه‌گه‌رچی شه‌ڕ راگیرا و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سه‌رله‌نوێ به یه‌كگرتویی كۆبوه‌وه، به‌لام نه كوردستان یه‌ك خرایه‌وه و نه حكومه‌تی هه‌رێم. هه‌ڵبژاردنه‌وه ته‌نیا وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی پرۆپاگانده باس ئه‌كرا تا سه‌دام روخا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هاتنه ناو عیراقه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی گشتی له عیراق دا بو به خواستێكی جه‌ماوه‌ری. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكی و، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیاریان لێ دا. كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادرنه‌كانی عیراق، كه له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه دانرا بو، رۆژی 30 ی 1 ی 2005 دانا به رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق: هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی‌ی عیراق، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان.
سه‌ركردایه‌تی كورد كه 12 ساڵ بو ئاماده‌یی نه‌كرد بو بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان، ئه‌یتوانی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكا، به‌ڵام نه‌یئه‌توانی چیتر دوای بخات.
«»
روژی 30 ی 1 ی 2005 هه‌ڵبژاردن له كوردستان دا، وه‌كو زۆر شوێنی تری عیراق، به گه‌رمی ئه‌نجام درا. خه‌ڵكی كوردستان به‌شدار بون له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان دا بۆ هه‌ر 3 ده‌زگا، له‌وانه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان.
خه‌ڵكی كوردستان به هیوا بون زۆر زو ئه‌نجومه‌ن كۆ ببێته‌وه. به هیوا بون پێش كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی‌ی عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان كۆ ببێته‌وه. به‌ڵام هیواكه‌یان نه‌هاته دی. كۆمه‌ڵه‌ی عیراق كۆبوه‌وه و، كه‌وته سه‌ر رێ‌ی كاری ئاسایی خۆی، هێشتا كوردستان چاوه‌ڕوان بو.
سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزب بڕیاریان دا رۆژی 24 ی 4 ی 2005 له ساڵیادی بۆردومانی قه‌ڵادزه‌دا یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌س پێ بكا. كۆبونه‌وه‌كه دوا خرا.
جارێكی تر بڕیاریان دا رۆژی 30 ی 4 ی 2005 كۆبونه‌وه‌كانی ده‌س پێ بكا، ئه‌ویش دوا خرا بۆ كاتێكی دیاری نه‌كراو.
«»
رۆژی 4 ی 6 ی 2005 دوه‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان پاش رابوردنی 4 مانگ له ته‌مه‌نی ده‌ستی كرد به یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی.
رۆژی 8 ی 6 ی 2005 قانونی ژماره 1 ی ساڵی 2005 ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراقی په‌سه‌ند كرد.
رۆژی 12 ی 6 ی 2005 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی هه‌ڵبژارد به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
رۆژی 14 ی 6 ی 2005 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ی كوردستان و، كۆمه‌ڵێ میوانی كورد و عیراقی و بێگانه‌دا، سوێندی یاسایی خوارد.
هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سوێند خواردنی یاسایی له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن دا، گۆڕانێكی گرنگه له هه‌رێمی كوردستان دا، گۆڕانه به‌ره‌و به دامه‌زراو كردنی داووده‌زگاكانی حوكمڕانی له كوردستان دا، به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داووده‌زگا.
«»
ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كۆنه‌بوه‌و و، پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان دا كۆسپی تێ كه‌وت بو، كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان یه‌كێتی و پارتی له سه‌ر ئه‌وه نه‌بو كێ سه‌رۆكی هه‌رێم بێ، به‌ڵكو له سه‌ر ناوه‌رۆكی "قانونی سه‌رۆكی هه‌رێم" بو.
پارتی پێ‌ی دائه‌گرت كه هه‌تا هه‌ردو سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی له سه‌ر قانونه‌كه رێك نه‌كه‌ون، ئه‌وا:
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیی نیشتمانی‌ی كوردستان ناكرێ،
ئاماده نین باسی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیداره‌كان بكه‌ن،
گیروگرفتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به هه‌ڵواسراوی ئه‌مێنێته‌وه...
پارتی پرۆژه‌یه‌كی بۆ قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده كرد بو، ئه‌یویست به بێ ده‌سكاری و لێدوان، به سه‌ر یه‌كێتی‌دا بسه‌پێنێ و، یه‌كێتی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی پارله‌مان و یه‌کخستنه‌وه‌ی ئیداره قبوڵی بكا. یه‌كێتی هه‌ندێ له ماده‌كانی ته‌عدیل كرد. ته‌عدیله‌كان پێوه‌ندی‌یه‌كیان به هیچ كه‌س و كه‌سایه‌تی‌یه‌ك و به هیچ ده‌سكه‌وتێكی سیاسی حیزبی‌یه‌وه نه‌بو، پێوه‌ندی‌یان به سه‌ره‌تاكانی بیری دێمۆكراسی و جۆری تێگه‌یشتنه‌وه هه‌بو له ژیانی دیمۆكراتی.
پارتی زۆری ته‌عدیله‌كانی قبوڵ نه‌كرد، به تایبه‌تی بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی، ئه‌یویست وه‌كو هه‌بو قبوڵ بكرێ.
پارتی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی خۆی بسه‌پێنێ:
له لایه‌كه‌وه پێ‌ی داگرت له سه‌ر خواسته‌كانی خۆی و، كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی و پارتی راگرت و، به ئاشكرا له راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی دا دركاندیان كه ئیتر له گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆ نابنه‌وه. ئه‌بێ به‌ڕێز تاڵه‌بانی خۆی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به رێككه‌وتنی 1 ی 12 ی 2004 دا بچنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه كه‌وته هه‌ڕه‌شه‌ی به كارهێنانی هه‌مو "كارته‌كان". هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه بۆنی خوێنی لێ ئه‌هات. دزه‌یان به هه‌ندێ هه‌واڵ كرد بۆ سایتی عه‌ره‌بی "ایلاف" گۆیا ناكۆكی‌یه‌كان ئه‌گوێزنه‌وه بۆ به‌غداد.
یه‌کێتی هه‌وڵی دا گفتوگۆكان راسته‌وخۆ له نێوان نوێنه‌رانی هه‌ردولادا، بێ ده‌ستێوه‌ردانی ناوبژیوان و لایه‌نی سێیه‌م، نه‌پچڕێ و به‌رده‌وام بێ تا ئه‌گه‌ن به ئه‌نجام. سه‌ره‌تا پارتی ئه‌مه‌ی په‌سه‌ند كرد.
رۆژی 7 ی 5 ی 2005 بۆ درێژه پێ دانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ و روبه‌ڕو به‌ڕێزان كۆسره‌ت ره‌سول و ئه‌رسه‌لان بایز چون بۆ سه‌لاحه‌دین بۆ بینینی به‌ڕێزان فازیل میرانی و نێچیروان بارزانی. گه‌یشتنه جۆرێ له پێكهاتن. به‌ڵام بۆ رۆژی دوایی پارتی لێ‌ی په‌شیمان بوه‌وه كاری پێ نه‌كرد.
به‌ڕێزان د مه‌حمود عوسمان و فه‌خری كه‌ریم كه‌وتنه ناوبژی و هاتوچۆ و پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كرد بو كه ببێته "ملحق" ی رێككه‌وتنی 1 ی 12 ی 2004. ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ند جارێ تاووتوێ كرا. له سه‌ر هه‌ندێكی كۆك و له سه‌ر هه‌ندێكی ناكۆك بون.
پارتی گفتوگۆكانی یه‌كێتی - پارتی، ته‌نانه‌ت ته‌قه‌لای ناوبژیوانه‌كانیشی، راگرت تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، وه‌كو له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دا بڵاویان كرده‌وه. سه‌رانی پارتی هیوایان به‌و بو "ته‌نازول" یان بۆ بكات و داواكانیان بسه‌لمێنێ.
رۆژی 18 ی 5 ی 2005 سه‌رۆك تاڵه‌بانی له به‌غداده‌وه گه‌ڕایه‌وه قه‌ڵاچوالان.
گفتوگۆی ناوخۆی یه‌كێتی و، ئاڵوگۆڕی بیروڕا، له رێگه‌ی لایه‌نی سێیه‌مه‌وه، له نێوان یه‌كێتی و پارتی، یان وردتر له نێوان به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی دا، ده‌ستی پێ كرد.
رۆژی 24 ی 5 ی 2005 تاڵه‌بانی نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ بارزانی نوسی به‌ڕێز فه‌خری كه‌ریم بۆی برد.
رۆژی 25 ی 5 ی 2005 بارزانی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی به فه‌خری كه‌ریم دا نارده‌وه. به‌ڕێزان ئازاد به‌رواری، مه‌حمود محه‌مه‌دی له گه‌ڵ نارد بون.
رۆژی 28 ی 5 ی 2005 تاڵه‌بانی بۆ سه‌ردانی بارزانی به ته‌نیا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له گه‌ل خۆی ببا، چو بۆ سه‌لاحه‌دین. بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كه بهێنێ و، ده‌رگای پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان دا بكاته‌وه، داوا بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی پارتی، كه له "قانونی سه‌رۆكی هه‌رێم" دا نوسرا بون، سه‌لماند:
1. سه‌رۆك، نه‌ك تا ته‌واوبونی ماوه‌ی گواستنه‌وه له 15 ی 12 ی 2005 دا به‌ڵكو بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كا.
2. سه‌رۆك، ئه‌مجاره‌یان له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی دا هه‌ڵئه‌بژێردرێ، به‌ڵام جاری دوه‌م و سێیه‌م راسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵئه‌بژێردرێ. واته له كوردستان دا سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی دائه‌مه‌زرێ.
3. سه‌رۆك، خولی یه‌كه‌م له ئه‌نجومه‌ن دا به زۆرینه و خوله‌كانی داهاتو له ناو خه‌ڵك دا به زۆرینه هه‌ڵئه‌بژێردرێ. واته هیچ مه‌رجێك بۆ رێژه‌ی ده‌نگدان وه‌كو "له نیوه زیاتر" یان "دوسێیه‌كی ده‌نگه‌كان" پێڕه‌وی ناكرێ.
4. سه‌رۆك، جگه له خولی یه‌كه‌م، كه ئه‌م چه‌ند مانگه و 4 ساڵی دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌بێ، دو جاری تر قابیلی تازه كردنه‌وه‌یه، واته ئه‌شێ به گشتی 12 ساڵ و چه‌ند مانگێ سه‌رۆك بێ. (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ته‌عدیلی ئه‌م ماده‌یه‌ی كردوه و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌ك جار تازه ئه‌كرێته‌وه)
5. سه‌رۆك، جێگری نابێ. ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له كار دور كه‌وته‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كاره‌كانی‌دا رائه‌گات و، ئه‌گه‌ر به یه‌كجاری، له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ، له كاردا نه‌ما سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی جێگه‌ی ئه‌گرێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی له ماوه‌ی 60 رۆژدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ بكرێته‌وه.
6. سه‌رۆك، سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بێ، وته‌بێژ و، نوێنه‌ریان ئه‌بێ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و، هاوئه‌هانگیكاری نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌بێ... جگه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری كه له قانونه‌كه‌دا نوسراون.
«»
له ماوه‌ی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا، ره‌فتاری پارتی له گه‌ڵ یه‌كێتی وه‌كو ره‌فتاری "براوه" بوه له گه‌ڵ "دۆڕاو"، له كاتێك دا هه‌ر كه‌س بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی دراوه به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و كاره ناقانونی‌یانه‌ی له هه‌ندێ شوێن به ئاشكرا كرابون، ئه‌زانێ ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زۆرتر بون له هی پارتی.
له به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر باسی ئه‌وه بكرێ، له‌م پرۆسه‌یه‌دا له پێناوی به‌رژه‌وه‌نده باڵاكانی كوردا، كام حیزب قوربانی داوه و، كام حیزب ده‌سی له ده‌سكه‌وتی حیزبیی هه‌ڵگرتوه و، كام حیزب ده‌سكه‌وتی حیزبیی به ده‌س هێناوه، به وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی پله و پایه به‌رزه ره‌سمی‌یه‌كانی كوردستان دا ده‌رئه‌كه‌وێ.
ئه‌و شێوه ره‌فتاره‌ی پارتی له گفتوگۆكانی دا له گه‌ڵ یه‌كێتی به كاری هێنا، بۆ سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی خۆی و داڕشتنی رێككه‌وتنێكی لاسه‌نگ، به عه‌ره‌بی پێ‌ی ئه‌لێن "ئیبتیزازی سیاسی". به كوردی هێشتا ناوی نیه.
ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆتایی هات، به‌ڵام "چاوه‌ڕوانی‌یه‌كانی خه‌ڵك" و "نیگه‌رانی‌یه‌كانی خه‌ڵك" له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم له جاران زۆرتر بون...