رۆژی 30 ی 5 ی 2005 د ئیبراهیم جه‌عفه‌ری "به‌رنامه‌ی سیاسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران" ی حکومهتهكهی خۆی نارد بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی بۆ ئاگاداری و دانانی له كارنامه‌ی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا بۆ لێدوان.
به‌رنامه‌كه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی گرتۆته خۆی زۆرتر له "ئینشا" و "خوتبه" ئه‌چێ تا به‌رنامه‌یه‌كی رون و دیاریكراو بۆ وڵاتێكی ئاڵۆز و شێواو.
جه‌عفه‌ری له به‌رنامه 12 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی دا، له دورونزیكه‌وه، توخنی باسی كه‌ركوك و ماده‌ی 58 نه‌كه‌وتوه، باسی هه‌رێمی كوردستانیشی نه‌كردوه.
له‌وه‌تی جه‌عفه‌ری كاروباری گرتۆته ده‌س تا ئیستا چه‌ند ئیشاره‌تێكی "نه‌باش" ی بۆ كورد ناردوه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكیانه:
ئیشاره‌تی یه‌كه‌م، ئه‌و سوێنده یاسایییه ناته‌واوه بو كه خۆی و وه‌زیره‌كانی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی دا خواردیان و دێڕی "پاراستنی سیسته‌می دیمۆكراتی فیدرالی" لێ ده‌رهێنابو. دواتر له ژێر گوشاری كوردا ناچار كرا دوباره‌ی بكاته‌وه.
ئیشاره‌تی دوه‌م، ئه‌و دركاندنانه بو كه له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا له مه‌ڕ كه‌ركوك"فه‌رمو" بوی. گۆیا كه‌ركوك وه‌كو خۆی ئه‌مێنێته‌وه.
ئیشاره‌تی سێیه‌م، ئه‌م به‌رنامه سیاسییه‌یه، كه هیچ باسێكی كه‌ركوك و جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 58 ی تێدا نیه.
ئه‌و چه‌ند حه‌فته‌یه‌ی له به‌غداد نوێنه‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و لیستی یه‌كگرتوی شیعه كه خه‌ریكی گفتوگۆ و دانوسه‌ندن بون، یه‌کێ له بابه‌ته ئاڵۆزه‌كانی گفتوگۆكانیان كێشه‌ی كه‌ركوك بو. كاتێ بڕیاریان دا به‌شداری وه‌زاره‌ت ببن كه هه‌ردولایان له به‌ندی چواره‌می رێككه‌وتنه‌كه‌دا پێكهاتن له سه‌ر: "سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی رژێمی له ناوچو سه‌باره‌ت به گۆڕینی واقیعی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌بی و دیمۆگرافی"
خاڵی 1 ی به‌ندی 4 ته‌رخان كراوه بۆ "جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی ماده‌ی 58 ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت...." و،
خاڵی 2 ی به‌ندی 4 ته‌رخان كراوه بۆ "په‌له كردن له ئاسایی كردنه‌وه‌ی ناوچه ناكۆكه‌كان..." و "حکومه‌تی ئینتیقالی، له دوای پێكهێنانی، له ماوه‌یه‌ك دا كه نابێ له مانگێ تێ بپه‌ڕێ، ئه‌بێ رێوشوێنه‌كانی ئاساییكردنه‌وه كارا بكا و پاره دابین بكا بۆ هه‌یئه‌تی ئاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی كه‌ركوك و هه‌یئه‌تی به لادا خستنی كێشه‌كانی خاوه‌نێتی..."
پێ ناچێ جه‌عفه‌ری خۆی به پابه‌ندی ئه‌م رێككه‌وتنه بزانێ، چونكه:
یه‌كه‌م، مانگێ زیاتر تێ په‌ڕی به سه‌ر دامه‌زراندنی حکومهتهكهیدا كه‌چی باسی دانانی رێوشوێنی كاراكردنی داووده‌زگاكانی ئاسایی كردنه‌وه له كایه‌دا نیه و،
دوه‌م، له به‌رنامه‌ی سیاسی حکومهتهكهیدا هیچ ئیشاره‌تێكی نه‌ك به‌م خاڵانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه نه‌داوه، به‌ڵكو باسی كه‌ركوك و ناوچه ناكۆكه‌كانی نه‌كردوه.
ره‌نگه بۆ جه‌عفه‌ری و زۆر له هاوڕێ و هاوبیره‌كانی، كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌و گرنگییه‌ی نه‌بێ بیخاته ریزی "ئه‌وله‌ویات" ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام به لای كورده‌وه ئه‌مه یه‌كێكه له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی، كه ناتوانێ لێی بێده‌نگ بێ.
ئه‌گه‌ر له به‌غداد، وه‌زیره كورده‌كانی ئه‌ندامی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری و ئه‌ندامه كورده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی، له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه بێده‌نگ مان یان كارێكیان پێ نه‌كرا، پێویسته له كوردستانه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌ڵبداتێ و ده‌س بخاته ئه‌م كێشه‌یه‌وه، بیجوڵێنێ و بیخاته سه‌ر رێی چاره‌سه‌ر كردن.
بۆ تێکستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بڕوانه: