له دوای روخانی رژیمی به‌عسه‌وه، له 9 ی 4 ی 2003 دا، تا ئیستا له به‌غداد 3 جار وه‌زاره‌ت پێك هێنراوه. له هه‌ر سێ وه‌زاره‌ت‌دا كورد، له رێگه‌ی نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی‌یه‌وه، به‌شدار بون.
وه‌زاره‌تی یه‌كه‌م "مه‌جلیسی حوكم" پێكی هێنا. مه‌جلیس 25 كه‌س بون له به‌ر ئه‌وه ژماره‌ی ئه‌ندامانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش 25 وه‌زیر بون. وه‌زاره‌ت سه‌رۆكی نه‌بو هه‌ر مانگه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌بوه "سه‌رۆكی نۆره‌یی" مه‌جلیس، به هاوكاری له گه‌ڵ حاكمی عیراق سه‌فیر پۆل بریمه‌ر، كۆبونه‌وه‌ی به وه‌زیره‌كان ئه‌كرد.
یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت له 3 ی 9 ی 2003 دا پێكهات تا 1 ی 6 ی 2004 له سه‌ر كار بو. له‌م وه‌زاره‌ته‌دا 5 وه‌زیری كوردی تێ‌دا بو كه پێنجیه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێك ئه‌هێنا.
له پارتی:
وشیار زێباری، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه
نه‌سرین به‌رواری، وه‌زیری كاری گشتی (ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ناوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌یان گۆڕیوه بۆ كاری گشتی)
له یه‌كێتی:
د له‌تیف ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو (ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ناوی وه‌زاره‌تی ئاودێری‌یان گۆڕیوه بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو)
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وه‌زیری پیشه‌سازی
له یه‌کگرتوی ئیسلامی:
عه‌بدوڕه‌حمان، وه‌زیری ژینگه (وه‌زاره‌تێكی تازه- داهێنراو بو)
دوای گێڕانه‌وه‌ی به ناو سه‌روه‌ری بۆ عیراق و، پێكهێنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ‌ی وه‌زاره‌ت به سه‌رپه‌رشتی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و، به هاوكاری له گه‌ڵ سه‌فیر بریمه‌ر و، به راوێژ له گه‌ڵ مه‌جلیسی حوكم، به پێ‌ی "قاد" ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێك هات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو له 3 ئه‌ندام: سوننی‌یه‌ك و شیعه‌یه‌ك و كوردێك پێك بێ، سه‌رۆكی كۆمار و 2 جێگری سه‌ركۆمار. یه‌كێ له جێگره‌كانی كه ئه‌بو كورد بێ د روژ شاوه‌یس، ئه‌ندامی پارتی بو. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامه‌كانی "ته‌شریفاتی" بو، له هه‌ندێ حاڵه‌ت‌دا مافی ڤیتۆیان هه‌بو، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه بو له‌م عیراقه نوێ‌یه‌دا سه‌رۆك و جێگره‌كانی، جگه له موچه‌ی ره‌سمیی، مانگانه یه‌كی 1 ملیۆن دۆلاریان له به‌ر ده‌س‌دا بو، به ئاره‌زوی خۆیان سه‌رفی بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌زگا و دائیره‌یه‌ك بۆی هه‌بێ لێ‌یان بپرسێته‌وه.
دوه‌مین وه‌زاره‌ت له 1 ی 6 ی 2004 دا پێكهات تا 28 ی 4 ی 2005 له سه‌ر كار مایه‌وه. له‌م وه‌زاره‌ته‌دا جگه له جێگری سه‌روه‌زیر 6 كورد بون به وه‌زیر چونكه ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان زیادی كرد.
د ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
له یه‌کێتی:
د به‌رهه‌م سالح، جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران
د له تی‌ف ره‌شید، سه‌رچاوه‌كانی ئاو
نه‌رمین عوسمان، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان (وه‌زاره‌تێكی تازه- داهێنراو بو)
له پارتی:
وشیار زێباری، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه
نه‌سرین به‌رواری، وه‌زیری كاری گشتی
مه‌مۆ فراهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵی شارستانی (وه‌زاره‌تێكی تازه- داهێنراو بو)
له بێلایه‌ن:
به‌ختیار ئه‌مین، وه‌زیری مافی مرۆڤ
وه‌زیره كورده‌كانی یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت، كه پاڵێوراوی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتو بون و،
وه‌زیره كورده‌كانی دوه‌مین وه‌زاره‌ت، كه پاڵێوراوی پارتی و یه‌كێتی بون... چی‌یان بۆ كورد به ده‌س هێناوه و چی‌یان بۆ كوردستان ئه‌نجام داوه. ئایا هاووڵاتی‌یانی كوردستان هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن له به‌غداد وه‌زیریان هه‌یه و، له به‌غداد شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌ن له كاروباره‌كانی حكومه‌تی عیراق‌دا. كامانه‌ن ئه‌و پرۆژانه‌ی ئه‌وان، له رێگه‌ی وه‌زاره‌ته ناوه‌ندی‌یه‌كانی به‌غداده‌وه، بۆ كوردستانیان ئه‌نجام داوه یا داناوه؟ كامانه‌ن پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوری و، كامانه‌ن پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و، ئیستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و، هێڵی ئاسنین و پرد و رێگاوبانه ستراتیجی‌یه‌كان؟
ئایا سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌زیر ئه‌نێرێ بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی به‌رز وه‌ربگرن و، خان‌و و زه‌وی تاپۆ بكه‌ن و، گرێبه‌ستی قه‌ڵه‌و ئیمزا بكه‌ن و، په‌یتا په‌یتا سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه بكه‌ن و، كه‌ڵك له "ئیمتیازات" وه‌زاره‌ت وه‌ر بگرن، یا ئه‌بێ به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بێ به‌شێ بێ له به‌رنامه‌ی گه‌شه پێدانی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، زانستی... كوردستان و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵ بده‌ن كار بۆ جێبه‌جێ كردنی بكه‌ن؟ ئه‌وانه كه به نوێنه‌رایه‌تی كورد له وه‌زاره‌ت‌دا به‌شدار بون و به‌شدار ئه‌بن:
- ئه‌گه‌ر باش بكه‌ن یان خراپ، كێ لێ‌یان ئه‌پرسێته‌وه و له به‌رده‌م كێ‌دا لێپرسراون؟
- بونی وه‌زیره كورده‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدادا به‌و جۆره‌ی كه تا ئیستا هه‌بون، ئه‌گه‌ر هه‌بن چی له مه‌سه‌له‌ی كورد بۆ پێشه‌وه ئه‌با؟ ئه‌گه‌ر نه‌بن چی له مه‌سه‌له‌ی كورد دوائه‌خا؟
به هه‌مو وه‌زیره كورده‌كانی به‌غداد، نه‌یانتوانی زمانی كوردی بخه‌نه سه‌ر پاسپۆرتی عیراقی، نه‌یانتوانی زمانی كوردی بخه‌نه سه‌ر دیناری عیراقی، نه‌یانتوانی زمانی كوردی بخه‌نه سه‌ر پولی دارایی و پۆسته و، نه‌یانتوانی یه‌ك ژماره "وه‌قائیعی عیراقی" به زمانی كوردی ده‌ر بكه‌ن. نه‌یانتوانی به‌شێ له‌و مافانه‌ی ده‌رباره‌ی "یه‌كسانی زمانی عه‌ره‌بی و كوردی" له ماده‌ی 9 ی "قاد" ا سه‌لمێنراوه جێبه‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌مین وه‌زاره‌ت، كه له 28 ی 4 ی 2005 دا دامه‌زراوه و تازه كه‌وتۆته كار، جگه له جێگری سه‌روه‌زیر 9 وه‌زیری كوردی تێ‌دایه چونكه وه‌زاره‌ته‌كه له جاران فراوانتر بوه. وه‌زیره‌كان دیسان پاڵێوراوی پارتی و یه‌كێتی‌ن:
د ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
له پارتی:
د رۆژ شاوه‌یس، جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران
وشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه
نه‌سرین به‌رواری، وه‌زیری كاری گشتی
ئیدریس هادی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
له یه‌كێتی:
د به‌رهه‌م سالح، وه‌زیری داڕشتنی پلان
د له‌تیف ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
باسیت محه‌مه‌د، وه‌زیری بازرگانی
نه‌رمین عوسمان، وه‌زیری ژینگه
جوان فوئاد مه‌عسوم، وه‌زیری گه‌یاندن
ئه‌شێ له‌م پرۆسه سیاسی‌یه‌دا كه عیراقی پێ‌دا تێپه‌ڕی كورد چه‌ند ده‌رسێكی لێ فێر بێ:
ده‌رسی یه‌كه‌م، ده‌ستاوده‌ست كردنی ئاشتی‌یانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
له ماوه‌ی 2 ساڵی رابوردودا 3 جار وه‌زاره‌ت و وه‌زیره‌كان له به‌غداد گۆڕان. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به هێمنی و ئاشتی، بێ ئه‌وه‌ی پێكادانی چه‌كدار رو بدا و بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ بقه‌ومێ، له نێوان هێزی سیاسی جیاوازدا، ده‌ستاوده‌ستی كرد.
ئه‌شێ له كوردستان شتی وه‌ها رو بدا!
ده‌رسی دوه‌م، خۆده‌ربڕینی موعاره‌زه‌ی سیاسی.
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕای جیاواز و ناكۆك، له ناو هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراق‌دا، له ناو ده‌زگاجۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن‌دا، به بینراو و بیستراو و خوێنراوه‌وه.
ره‌خنه له سه‌رۆكی كۆمار، له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له وه‌زیره‌كان، له نوێنه‌ره‌كانی ناو پارله‌مان...
ئازادی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له سه‌ر شاڕێ و له ناو مه‌یدانه گشتی‌یه‌كانی به‌غداد و شاره‌كانی تر‌دا.
هه‌مو ئه‌و جۆره خۆده‌ربڕینانه‌ی موعاره‌زه‌ی سیاسی بێ ئه‌وه‌ی بدرێنه به‌ر گولله و به‌ر شاڵاوی سه‌ركوتكردن بكه‌ون.
ئه‌شێ له كوردستان شتی وه‌ها رو بدا!
ده‌رسی سێیه‌م، لێپرسینه‌وه و رۆشنی له كاروباری دارایی‌دا.
حكومه‌ته‌كه‌ی د عه‌لاوی و وه‌زیره‌كانی به‌ندوباوێكی زۆریان به دواوه‌وه بو سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه كردنی گه‌نده‌ڵی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی. وه‌كو ئه‌وترا دائیره‌كان و داووده‌زگای وه‌زاره‌ته‌كانیان پڕ كرد بو له خزم و ده‌سوپێوه‌ند و ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی خۆیان و، گۆیا بایی سه‌دان ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستیان ئیمزا كردوه له گه‌ڵ كۆمپانیای بێگانه و خۆماڵی و، به سه‌دان ملیۆن دۆلاریان له دارایی گشتی به فیڕۆ داوه. ئه‌مه هه‌ر قسه نه‌بو له سه‌ر زاری ئه‌م و ئه‌و، به‌ڵكو هه‌ندێ له به‌ڵگه‌كانی كه‌وت بوه ده‌س ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. جگه له رۆژنامه‌كانی عیراق، رۆژنامه به ناوبانگه‌كانی دنیا له سه‌ریان ئه‌نوسین. له به‌ر ئه‌وه دوای پێكهێنانی سێیه‌مین وه‌زاره‌ت، سه‌رۆكی "ده‌سته‌ی نیشتمانیی ده‌سپاكی گشتی" كه ده‌زگایه‌كی عیراقی سه‌ربه‌خۆیه، سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی له وه‌زیره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی د عه‌لاوی قه‌ده‌غه كردوه تا لێپرسینه‌وه له ده‌فته‌ری دارایی‌یان ته‌واو ئه‌بێ. ئه‌م بڕیاره‌ی "ده‌سته‌ی ده‌سپاكی" له به‌غداد ده‌رچوه و جێبه‌جێ كراوه، ئه‌گه‌ر بۆ رواڵه‌تیش بێت، له كوردستانی 14 ساڵی رابوردودا شتی وه‌ها روی نه‌داوه، وه‌كو له داووده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌دا گه‌نده‌ڵی نه‌بوبێ.
لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه دوباره ئه‌بێته‌وه:
به‌غداد كه‌ڵك له "ئه‌زمونی كوردستان" وه‌رئه‌گرێ، یان كوردستان ئه‌بێ ده‌رس له به‌غداد فێر ببێ؟