هه‌مو حكومه‌تێ، هه‌مو حیزبێ، هه‌مو جوڵانه‌وه‌یه‌ك، له هه‌ر قۆناغێك‌دا "ئه‌وله‌ویات" ی قۆناغه‌كه‌ی دیاری ئه‌کات و هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی ئه‌دات.
"ئه‌وله‌ویات" ی كورد له‌م قۆناغه‌دا چین؟
چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق‌دا.
یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌یه‌كی یه‌كگرتودا،
چه‌سپاندنی فیدرالی كوردستان،
گێڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێم،
گێڕانه‌وه‌ی سه‌رچاوه سروشتی‌یه‌كانی كوردستان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
دانپیانانی قانونیی و ناسینی هێزی پێشمه‌رگه وه‌كو هێزی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان...
رۆژی 30 ی 1 ی 2005 هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و كوردستان ئه‌نجام دران.
رۆژی 13 ی 2 ی 2005 ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵاوه بڵاو كرایه‌وه. به‌ڵام نه ئه‌نجومه‌ن كۆبوه‌وه و نه باسی هیچ كام له "ئه‌وله‌ویات" ی كورد كراوه. له‌و رۆژه‌وه تائیستا، جگه له باسی قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌ویش كه پارتی له دوای 18 ی 4 ی 2005 ه‌وه هێناوێتیه به‌ر باس، چ هه‌نگاوێ بۆ یه‌كێ له‌و پرسه چاره‌نوسسازانه‌ی كورد نراوه؟
ئه‌وه‌ی تا ئیستا دیاره هیچ!
گریمان كورد سه‌رۆكی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌بو، ئه‌شێ ده‌س له‌و خواسته نه‌ته‌وه‌یی‌یانه هه‌ڵبگرێ، یان هه‌موی بكا به قوربانی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟
بێگومان پێویسته و ئه‌بێ كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام نابێ "ئه‌وله‌ویاتی كورد" كه زۆر له كێشه‌ی سه‌رۆك گرنگتر و ژیانیی‌ترن له گێژهڵوكهی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌دا به‌با بدرێن!
كوردستانی عیراق، له‌م قۆناغه‌دا، له به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی دایه، عیراقی نوێ بنیات ئه‌نرێته‌وه. هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی، بگره هه‌ر زه‌لله‌یه‌ك، هۆیه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت و بیانوه‌كه‌ی هه‌ر چۆنێ بێ، كارێكی كوشنده له پاشه‌ڕۆژی سیاسی كورد ئه‌كا، له ئاسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و له ئاستی جیهانی‌دا. كێشه‌ی كورد چه‌ند بۆ پێشه‌وه چوه ئه‌وه‌نده زیاتر ئه‌چێته‌وه بۆ دواوه.