لێدوانێ له پرۆژه‌كه‌ی پارتی بۆ قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له نرخی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق‌دا یه‌كێتی چی داوه به پارتی؟
له كاتێك‌دا عیراق بۆ پێشه‌وه ئه‌چێ، كوردستان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه!
چه‌ند جار و له چه‌ند بۆنه‌ی جیاوازدا به‌ڕێز بارزانی و سه‌رانی پارتی وه‌كو منه‌تێكی گه‌وره‌یان به سه‌ر یه‌كێتی‌یه‌وه هه‌بێ ئه‌وه به چاوی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی و سه‌ران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی‌دا ئه‌ده‌نه‌وه، كه ئه‌وان به‌ڕێز تاڵه‌بانی‌یان كاندید كردوه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق و، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌كردایه ئه‌وه نه‌ئه‌بو.
بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی ساده‌ی كوردی چه‌واشه نه‌بێ هه‌ندێ شت هه‌یه رونكردنه‌وه‌ی زیاتریان پێویسته:
له پێشه‌وه هه‌مو كه‌س ئه‌وه ئه‌زانێ كه به‌ڕێز تاڵه‌بانی به كوده‌تا نه‌بۆته سه‌ركۆمار. ئه‌وه راسته كه ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی پارتی و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و، پێ داگرتنی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی نه‌بوایه، ئه‌و پرۆسه‌یه به‌و جۆره سه‌ری نه‌ئه‌گرت یان له‌وانه بو هه‌ر سه‌ر نه‌گرێ. تاڵه‌بانی خۆی و سه‌رانی تری یه‌كێتی‌یش ئه‌وه‌یان چه‌ند جارێ دوباره و سێباره كردۆته‌وه. به‌ڵام بێگومان ئه‌وه ده‌سكه‌وتی یه‌كڕیزی كورد بوه و، كورد بۆ ئه‌وه‌ی له عیراقی نوێ‌دا ده‌سكه‌وتی سیاسی گه‌وره‌تر به ده‌س بهێنێ، ئه‌بێ له نوسینی ده‌ستور و له پێشهاته‌كانی عیراق‌دا به یه‌كڕیزی بمێنێته‌وه.
له كۆبونه‌وه دوقۆڵی‌یه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی‌دا پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌رازویه‌ك‌دا به‌رامبه‌ر یه‌ك دانراون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێ له‌و دو سه‌ركرده‌یه، به ویستی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی خۆیان، یه‌كێ له‌و دو پۆسته هه‌ڵبژێرن.
له‌م دابه‌شكردنه‌دا به‌ڕێز بارزانی سه‌رپشك كراوه كامیان هه‌ڵبژێرێ. به‌ڕێز بارزانی پۆسته‌كانی به‌و جۆره دابه‌ش كردوه و خۆی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵبژاردوه. هه‌تا دوا رۆژه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش ئه‌م سه‌رپشكی‌یه دانه‌خراوه، ته‌نانه‌ت چه‌ند جار به‌ڕێز تاڵه‌بانی و سه‌رانی تری یه‌كێتی داوایان له به‌ڕێز بارزانی كردوه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق هه‌ڵبژێرێ، له هه‌مان كات‌دا ئاماده بون به هه‌مو توانایانه‌وه پشتیوانی لێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ببێته سه‌ركۆماری عیراق.
به‌ده‌سهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق سه‌ركه‌وتن نیه بۆ یه‌ك كه‌س و یه‌ك حیزب، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنه بۆ گه‌لی كورد، له به‌ر ئه‌وه‌ی:
یه‌كه‌میان، بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا كورد بتوانێ ئه‌و نه‌ریته سیاسی‌یه دزێوه بشكێنێ: كه تۆ له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردی نابێ ببی به سه‌رۆكی كۆمار، نابێ ببی به‌سه‌رۆكی وه‌زیران، نابێ ببی به وه‌زیری ده‌ره‌وه و ناوه و به‌رگری و نه‌وت! ئه‌وه‌ش داهێنانی نه‌ریتێكی سیاسی تازه‌یه له عیراقی نوێ‌دا و له ناوچه‌كه‌دا، سه‌ركه‌وتنێكه بۆ خه‌باتی كورد له ئیستادا و رێ خۆش كردنێكیشه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو.
ئه‌بێ ئه‌م روداوه له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یری بكرێ، نه‌ك له روانگه‌ی ده‌سكه‌وتی كه‌سایه‌تی و حیزبایه‌تی‌یه‌وه.
دوه‌میان، كورد له عیراق‌دا كه تائیستا له په‌راوێزی ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی‌دا بوه، له‌مه‌ودوا به‌م به‌شداری‌یه ئه‌بێته هاوبه‌شێكی كاریگه‌ر له دروستكردنی بڕیاری سیاسی عیراقی‌دا و، بێ ئه‌و و بێ ئاگاداری ئه‌و هیچ بڕیارێكی سیاسی نادرێ.
لێره‌دا پرسیارێ دێته پێشه‌وه: ئه‌ی بۆچی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له به‌غداد تێ په‌ڕی كه‌چی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له كوردستان تا ئیستا دواكه‌وتوه؟
ئه‌مه پرسیارێكی به جێ‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری مه‌سه‌له‌كان نین. به‌ڵام زۆر رونه لای ئه‌وانه‌ی خۆیان له ناو روداوه‌كان‌دان. هۆیه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه: له به‌غداد رێوشوێنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و ماوه‌ی ولایه‌ته‌كه‌ی و جۆری لێخرانی، پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، زۆر به وردی و رونی له قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق "قاد" دا نوسرا بو. به‌ڵام له كوردستان‌دا هێشتا قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دانه‌نراوه تا رێوشوێنی هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و ماوه‌ی ولایه‌ته‌كه‌ی دیاری بكا. سه‌ركردایه‌تی پارتی به لا‌ساییكردنه‌وه‌ی مۆدێلی به‌غداد رازی نین، به‌ڵكو پرۆژه‌ی قانونێكی نوێ‌یان ئاماده كردوه، كه پێویستی به تاووتوێ كردن و بڕیار لێ دان و په‌سه‌ندنی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزب و، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه.
كه‌واته دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سۆنگه‌ی هۆیه‌كی ته‌كنیكی بوه، نه‌ك له سۆنگه‌ی هۆیه‌كی سیاسی‌یه‌وه. به واته‌یه‌كی تر پیلانگێڕان و فڕوفێڵ نه‌بوه، وه‌كو هه‌ندێ بێ ئاگا لێكی ئه‌ده‌نه‌وه، به‌لكو پرۆسه‌یه‌كی قانونی بوه. یه‌كێتی په‌شیمان نیه له‌وه‌ی به‌ڕێز بارزانی هه‌ڵببژێردرێ به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه به‌شێكی بێ‌گومانی رێككه‌وتنه‌كه‌یه كه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه و، ئه‌بێ جێبه‌جێ بكرێ.