له ژێر گوشاری روداوه‌كانی عیراق‌دا سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزب: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیمۆكراتی كوردستان پێك هاتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ئاماده بكه‌ن و پێكه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ببن.
هه‌روه‌ها پێك هاتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر لیستی كوردستانی له به‌غداد توانی پۆستێكی سه‌روه‌ری (سه‌رۆكی كۆمار یا سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق) به ده‌س بهێنێ، ئه‌وا تاڵه‌بانی بۆ ناودێر بكرێ و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بارزانی ناودێر بكرێ. ئه‌گه‌ر له به‌غداد كورد نه‌یتوانی ئه‌و پۆسته وه‌ر بگرێ، له كوردستانیش ئه‌و پۆسته دانانرێ.
هه‌روه‌ها پێك هاتن كه ئه‌مجاره سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارتی و جێگره‌كه‌ی له یه‌كێتی بێ و، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بۆ یه‌كێتی و جێگره‌كه‌ی له پارتی بێ.
به پێ‌ی ماده‌ی 40 ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بۆ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له 31 ی 12 ی 2002 دا پاش تاووتوێ كردنێكی زۆر ئاماده‌ی كردوه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بێ به هه‌مان رێگه هه‌ڵببژێردرێ كه له عیراق هه‌ڵئه‌بژێردرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو كه‌س ئاگادار بن له جیاوازی‌یه‌كانی بیروبۆچونی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزب ده‌باره‌ی:
1. ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم
2. ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
3. جۆری هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆكی هه‌رێم
وا لێره‌دا 3 به‌ڵگه بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌میان، ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ساڵی 2002 دایناوه.
دوه‌میان، پرۆژه‌ی "قانون رئاسه اقلیم كوردستان - العراق" كه سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاماده‌ی كردوه و له‌مڕۆژانه‌دا داوێتی به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ په‌سندكردنی تا ببرێته به‌رده‌م پارله‌مان و، له یه‌كه‌مین یا له دوه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌دا ده‌نگی موافه‌قه‌تی له سه‌ر بدا.
سه‌ركردایه‌تی پارتی، له سێ مانگ رابوردودا به بیانوی په‌له نه‌كردنه‌وه رازی نه‌ئه‌بو كۆبونه‌وه‌ی پارله‌مانی كوردستان بكرێ. ئیستاش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و، یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره و، كاروباره‌كانی عیراقی به‌ستوه به په‌سند كردنی ئه‌م قانونه‌وه. هه‌ر بۆیه دو جار كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی جاری یه‌كه‌م له 24 ی 4 و جاری دوه‌م له 30 ی 4 ی 2005 دا دوا خست و، تا ئه‌م كێشه‌یه به لایه‌ك‌دا نه‌كه‌وێ، ناهێڵن پارله‌مان كۆ ببێته‌وه.
سێیه‌میان، ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه كه له لیه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌یه‌وه چاكسازی كراوه.
ئێمه ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌كان بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ خوێنده‌واری كورد خۆی بۆچونێكی له لا گه‌ڵاڵه ببێ و، دواتر دێینه‌وه سه‌ر شیكردنه‌وه‌یان.
بڕوانه بڕیاره‌کانه په‌یوه‌ندیداره‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ریه‌ک له پڕۆژه‌پێشنیارکراوه‌کانی یه‌کێتی و پارتی بۆ ده‌ست نیشان کردنی سه‌رۆکی هه‌رێم