كاتێ رۆشنی "شه‌فافیه‌ت" له كاره‌كانی وه‌زاره‌ت‌دا پێڕه‌وی ناكرێ!
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له به‌غداد:
له رۆژی 6 ی 10 ی 2004 دا نوسراوێكی ناردوه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان له "حكومه‌تی سلێمانی" ده‌رباره‌ی زانكۆی ئاینده، كه تازه خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی بون، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سلێمانی گوێ‌ی نه‌داوه‌ته ئه‌م نوسراوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌غداد و له هه‌مان كات‌دا ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه‌ی له خه‌ڵك و خوێندكاران شاردۆته‌وه.
له رۆژی 16 ی 3 ی 2005 دا نوسراوێكی تری ناردوه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان له "حكومه‌تی سلێمانی" دیسان ده‌رباره‌ی زانكۆی ئاینده، دیسان ئه‌و نوسراوه‌یشی له خه‌ڵك و خوێندكاران شاردۆته‌وه.
لێره‌دا ئێمه بۆ ئاگاداری خوێندكارانی زانكۆی ئاینده و زانكۆی سلێمانی و رای گشتی خه‌ڵك به پێویستی ئه‌زانین هه‌ردو نامه بڵاو بكه‌ینه‌وه، له هه‌مان كات‌دا ئه‌م چه‌ند پرسیاره له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ئه‌كه‌ین:
- بۆچی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان "له سلێمانی" ئه‌م راستی‌یانه‌ی له خوێندكارانی زانكۆكان و له خه‌ڵك شاردۆته‌وه؟
ئه‌ی ناڵێن ئه‌م زه‌مانه زه‌مانی رۆشنی "شه‌فافیه‌ت" ه؟
- بۆچی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی عیراق نوسراوه‌كانی به ته‌نیا به عه‌ره‌بی نوسیوه له كاتێك‌دا به پێ‌ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق "قاد" هه‌مو به‌ڵگه‌كانی عیراق ئه‌بێ به هه‌ردو زمان، عه‌ره‌بی و كوردی، بنوسرێن؟
كه‌ی ئه‌م ماده‌یه‌ی قانونه‌كه جێبه‌جێ ئه‌كرێ؟
- ئێمه به ئه‌نقه‌ست ئه‌م نوسراوه عه‌ره‌بی‌یانه ناكه‌ین به كوردی، به‌ڵام چه‌ند خوێندكاری زانكۆی سلێمانی، كه داوای داخستنی زانكۆی ئاینده ئه‌كه‌ن، زمانی عه‌ره‌بی ئه‌زانن تا بێ یارمه‌تی "وه‌رگێڕ" له‌م نوسراوانه بگه‌ن؟
ئاخۆ ئه‌وه تانه نادا له ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی؟
بۆ نوسراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق بڕوانه: