له وتاری رۆژی 26/03/2005 دا به ناونیشانی:
دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌تا كه‌ی؟
نوسه‌رێكی به‌ڕێز له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ئه‌م وتاره‌ی بۆ ناردوین، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ تێبینی‌مان له سه‌ر هه‌ندێ بۆچونی هه‌یه، به‌ڵام به پێ‌ی سه‌ره‌تای "گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا" به چاكمان زانی وه‌كو خۆی بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ریفۆرم
هه‌باسه...كه‌س نازانێ له دیوه‌خان چ باسه!
نوسه‌رێك له ماڵپه‌ڕی ریفۆرم بۆچی؟ دا، پرسیوێتی: دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌تا كه‌ی؟
له‌سه‌ر سه‌بكی ئه‌و سه‌رگورشته‌یه‌ی له شاعیری كورد په‌روه‌ر، فایه‌ق بێكه‌سی نه‌مری ئه‌گێڕنه‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره دا ئه‌ڵێم: بۆیه!
ئه‌گێڕنه‌وه: رۆژێك فایه‌ق بێكه‌سی شاعیر له ماڵه‌وه دانیشتوه و یاپراخ ئه‌خوا. هاوڕێیه‌كی خۆی ئه‌كا به‌ژورا و سه‌لام ئه‌كا، فایه‌ق بێكه‌س له وه‌ڵامیا ئه‌ڵێ: بۆیه!
كابرا سه‌ری سوڕئه‌مێنێ و لێی ئه‌پرسێ: كابرا من سه‌لامم كرد، كه‌چی تۆ ئه‌ڵێی بۆیه، سه‌لام و بۆیه چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟ بێكه‌سی شاعیر، كه دیاره زۆری حه‌ز له یاپراخ بوه، به هاوڕێ كه‌ی ئه‌ڵێ: ئه‌زانم له‌سه‌ر زارت بو لێم بپرسی: ئه‌توانم پارویه‌كت له‌گه‌ڵا بخۆم؟ له وه‌ڵامتا ئه‌موت: نه‌خێر!لێت ئه‌پرسیم: بۆچی؟ منیش ئه‌موت: بۆیه! له‌باتی ئه‌و هه‌مو بێنه و به‌ره‌یه، به وشه‌یه‌ك بڕاندمه‌وه و وتم: بۆیه!
منیش له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ئه‌و نوسه‌ره‌دا ئه‌ڵێم: بۆیه!
گه‌ر لێم ئه‌پرسن ئه‌ی ئه‌م (بۆیه)ی تۆ مانای چییه؟ ئه‌ڵێم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی كوردی دا شه‌فافییه‌ت نییه! گه‌ر ئه‌پرسن بۆ نییه؟ له زاری سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه ئه‌ڵێم: بۆیه!
سه‌ركرده‌كانی كورد، به‌تایبه‌ت هی هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه، كه چاره‌نوسی گه‌ل و وڵاتیان به‌ده‌سته و له ئه‌ستۆیه، جه‌ماوه‌ریان وا راهێناوه، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیا بڵێن: بۆت نییه پرسیار بكه‌ی. گه‌ر لێیان بپرسێ بۆچی بۆم نییه پرسیاربكه‌م؟ له وه‌ڵامیا ئه‌ڵێن: بۆیه! ئه‌ویش قڕ و قه‌پی لێئه‌كا و ناپرسێ: بۆیه یانی چی؟ من ئه‌و هه‌مو قوربانی و ماڵوێرانییه‌م بۆ ئه‌وه نه‌داوه ئه‌مڕۆ تۆ له وه‌ڵامی هه‌مو پرسیار‌و گومانێكما له هه‌ڵس و كه‌وتت بڵێی: بۆیه. ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆژنامه و بڵاوكراوانه‌ش كه خۆیان ناو ناوه: رۆژنامه‌ی ئازاد یان ئه‌هلی، خووی جه‌ماوه‌ریان گرتوه و ئه‌وه‌نده خۆیان له قه‌ره‌ی پرسه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كان ناده‌ن.
سیازده ساڵه كورد به دیفاكتۆ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیه‌تی. هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه له سه‌ره‌تاوه به هاوبه‌شی، هه‌مو حوكمه‌ته‌كه و، پاشان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ته‌نیا به‌شێك له حوكمه‌تی له‌تكراوی كوردستانیان له به‌رده‌ست بوه. له سیازده ساڵی رابردودا ئه‌م دوو حزبه سه‌دان كۆبونه‌وه‌ی چاره‌نوسسازیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجام داوه. ده‌یان كۆبونه‌وه‌ی جیا جیاشیان له‌گه‌ڵ ده‌رو دراوسێ و وڵاتان و هێزی بیانی و جیهانی ئه‌نجام داوه، كه‌چی كه‌س نازانێ چی‌یان تیا وتراوه و له‌سه‌ر چی رێكه‌وتون و، له‌سه‌ر چی ش نا؟
نه گواستنه‌وه‌ی باس و خواسی كۆبونه‌وه‌كانی ناو ژوره داخراوه‌كانی پیرمام و قه‌ڵاچوالان و پایته‌خته‌كانی دنیا، هه‌لومه‌رجێكی خه‌ته‌ری هێناوه‌ته به‌رهه‌م، كه بریتییه له شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له جه‌ماوه‌ری كوردستان، ته‌نانه‌ت له جه‌ماوه‌ری حزبیی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ش.
له‌سه‌ر جاده و شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی كوردستان شتی زۆر له باره‌ی دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كنه‌خستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وترێن:
• ئه‌ڵێن (حزبی وانێك) له‌قه‌باره‌ی خۆی زۆر زیاتر، داوای ئیمتیازات ئه‌كا.
• ئه‌ڵێن (حزبی وانێك) له بنه‌وه‌ڕا رازی نییه هه‌ردوو ئیداره‌كه ببنه‌وه به‌یه‌ك نه‌بادا قه‌ره‌باڵغی ئیسراحه‌تیان له‌به‌ر هه‌ڵگرێ.
• ئه‌ڵێن (حزبی وانێك) ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای شكلیات و به‌ده‌سهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌یه‌تی، یه‌ك له‌سه‌دی ئه‌وه، باكی به‌رژه‌وه‌ندی كوردی نییه. كه‌چی له‌به‌ر چاوی كامێرا كوردایه‌تی ئه‌به‌شێته‌وه!
• ئه‌ڵێن (حزبی وانێك) خه‌ریكه پۆستی بێزراوی وا بهێنێته ناو قاموسی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایی كورده‌وه، كه ته‌نیا له چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی و عه‌ره‌بی تیوكراتی و دیكتاتۆری دا نه‌بێ، له دنیا دا نمونه‌ی نییه.
• ئه‌ڵێن (حزبی وانێك) هه‌ڕه‌شه ئه‌كا: ئه‌گه‌ر بیگه‌یه‌ننه تینی، ئاماده‌یه ده‌ست له‌گه‌ڵ شه‌یتانیش تێكه‌ڵ كا.
• ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی له‌پاش هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی، لێپرسراوانی هه‌ردوولا، له به‌رچاوی كامێرا‌كان ئه‌یڵێن، وانییه!
وه‌كو چۆن: دوكه‌ڵی بێ ئاگر نییه، ناشێ ئه‌م هه‌مو (ئه‌ڵێن) ا نه‌ش بێ بناغه‌بن.
ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێمان ناڵێن: كامیان راستن: قسه‌كانی به‌رچاوی كامێرا‌كان، یان (ئه‌ڵێن)ه كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی كوردستان؟
• هه‌تا هه‌باسه، كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت بێ و، نه‌زانێ له دیوه‌خان چ باسه!
• هه‌تا جه‌ماوه‌ری كوردستان فێر نه‌بێ چۆن سه‌ركرده‌كان ناچاربكا، باس و خواسی ناو كۆبونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانی بۆ بخه‌نه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان و، به‌ر چاوو گوێچكه‌ی كامێرا‌كان، بێجگه له سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حزب، كه‌س نازانێ كۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراوی كوردستان بۆچی نابێ؟ هه‌ردوو ئیداره‌ی حوكمه‌تی هه‌رێم بۆچی نابنه‌وه به‌یه‌ك؟ سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له كوێ و لای كێ یه‌و؟ چۆن سه‌رف ئه‌كرێ؟ كێ پاكه و كێ پیس؟ كێ ئه‌بێ لێپرسراو بێ و كێش بنێردرێته‌وه بۆ ماڵی باوكی؟
ئاخۆ شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له جه‌ماوه‌ر، بێجگه له حزب، قازانجی بۆ هیچ شتێكی تر هه‌یه؟