رۆژی 30 ی 1 ی 2005 خه‌ڵكی كوردستان چون بۆ ده‌نگدان:
ده‌نگدان بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی كاتیی عیراق،
ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان،
ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
تا ئیستا هیچ كام له‌م ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوانه نه‌كه‌وتونه‌ته كار.
هۆی كۆنه‌بونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراق دیاره ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گفتوگۆ سه‌خته‌ی له نێوان لیستی هاوپه‌یمانی یه‌كگرتو (شیعه) و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان‌دا هه‌یه و، هه‌ردولا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی دانوسه‌ندنن.
به‌ڵام ئه‌بێ بیانوی دواكه‌وتنی به‌گه‌ڕخستنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك چی بێ؟
ده‌نگده‌رانی كوردستان به په‌رۆشه‌وه چون بۆ ده‌نگدان، به هیوا بون به زویه‌كی زو پارله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی كوردستان كۆ ببێته‌وه، حكومه‌ته‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی یه‌کبخاته‌وه، ده‌وری خۆی به چالاكی له دانانی بودجه‌ی هه‌رێم و جۆری دابه‌ش كردن و سه‌رف كردنی‌دا، له لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌دا، له ژیانی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، دانیشتوانی هه‌ڕێم‌دا بگێڕێ...
به‌ڵام وا دو مانگ تێ په‌ڕی كه‌چی هێشتا:
نه پارله‌مانی كوردستان كۆبۆته‌وه و نه حكومه‌ته‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی یه‌ك خراونه‌ته‌وه و، نه هیچ نیشانه‌یه‌كیش به دی ئه‌كرێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه...
هۆی كۆنه‌بونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كنه‌خستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چیه و، ئۆباڵی دواخستنی له ئه‌ستۆی كێ دایه؟
هه‌مو كه‌س ئه‌زانێ "لیستی دیمۆكراتی نیشتمانی كوردستان" كه لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی و یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمۆنیست و سۆشیالیست و توركمان و كلدۆئاشوری‌یه، له سه‌ر بنچینه‌ی "سازان" كۆ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرایه‌تی ئه‌ندامانی لیسته‌كه كاندیده‌كانی یه‌كێتی و پارتی‌ین و، بڕیاردان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش به ده‌س سه‌ركردایه‌تی ئه‌م دو حیزبه‌یه.
ئاخۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزب ئه‌یانه‌وێ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دوا بخرێ؟ ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیان ئه‌یانه‌وێ دوابخرێ بیانوه‌كانیان چیه؟ خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌كیان پێ‌ی باشه جارێ دوابخرێ و لایه‌كیان پێ‌ی باشه به‌گه‌ڕبخرێ، بیانوه‌كانیان بۆ دواخستن و به‌گه‌ڕخستن چیه؟
ده‌نگده‌رانی كوردستان، مافی ئاسایی خۆیانه بپرسن و بزانن هۆی ئه‌م دواكه‌وتنه چیه و هه‌تا كه‌ی؟