باس و خواسی گه‌نده‌ڵی و مه‌ترسییه‌كانی، تازه نییه. له سه‌رده‌می شاخیش دا، زۆر جار باسی پرسینه‌وه له‌م لێپرسراو یان سزادانی ئه‌و لێپرسراو ئه‌كرا: فڵانه كه‌س دزه...فیساره كه‌س خراپ ده‌سه‌ڵات به‌كار ئه‌هێنێ...عه‌مر شوڵی لێهه‌ڵكێشاوه و به ئاره‌زوی خۆی لێئه‌خوڕێ...زه‌ید رێز بۆ داب و نه‌ریتی جه‌ماوه‌ر دانانێ و خه‌ڵكمان لێ ئه‌ته‌كێنێته‌وه و... زۆری تر.
له ساڵانی سه‌ره‌تای شۆڕش دا هه‌ندێ ئیجرائات له دژی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام دران. چه‌ند كه‌سێك به‌ر كه‌وتن و له ریزی شۆڕش ده‌ركران. هه‌م هه‌ڵوێستی ده‌ركراوه‌كان، هه‌م قورس بونی ئه‌ركه‌كانی شۆڕش و سه‌ختبونی ململانێی نێوان شۆڕش و دوژمن، به‌رده‌وامبونی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی یان كرده خه‌ون. هه‌ركاتێ باسی گه‌نده‌ڵی بهاتایه‌ته پێش لێپرسراوه‌كانی شۆڕش ئه‌یانوت: وه‌ختی نییه. دوژمنه‌كه‌مان گه‌لێ دڕه‌نده و سه‌رسه‌خت و به ئیمكانیاته...با فره‌سه‌تێ بێته پێش واو وا ئه‌كه‌ین. دوای راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حوكمه‌ت، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ناو به‌ده‌نی حزب و حوكمه‌ت هه‌مان بالۆره‌ی زه‌مانی شاخ لێ ئه‌درایه‌وه: جارێ وه‌ختی نییه، ئه‌ركی قورسترمان له پێشه! ئاخۆ ئه‌ركی قورس به ده‌ست و دایه‌ره‌ی گه‌نده‌ڵ ئه‌نجام ئه‌درێ؟
شه‌ڕی ناوخۆ ئاو‌و هه‌وایه‌كی گه‌لێ له‌باری بۆ په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی خوڵقان. كه شه‌ڕ وه‌ستا دڵمان خۆش بو، وتمان: ئیتر وه‌ختی پاكسازی و چاكسازی یه. شه‌ڕ وه‌ستا و پرۆگرامی خۆراك به نه‌وت هاته پێش. ئه‌میش شه‌پۆلێكی تری گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا...پاش روخاندنی رژێمی به‌عس و هاتنی لێشاوی پاره‌ی بێگانه بۆ كوردستان شه‌پۆلی گه‌نده‌ڵی چه‌ندقاتی جاران باڵای كرد. گه‌یشته راده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار كه ئیتر لێپرسراوه‌كانی كورد نه‌توانن بیشارنه‌وه. دانیان نا به هه‌بون و گه‌وره‌تربونی دیارده‌كه‌دا. ده‌یان جار له كۆبونه‌وه‌دا باسی پلان دانان بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی كرا...ده‌یان جار به‌ڵێن به خه‌ڵك درا كه ئیتر "ساڵ ساڵی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی یه" به‌ڵام هێشتا گه‌نده‌ڵی نه‌ك هیچی له‌به‌رامبه‌ر نه‌كراوه به‌ڵكو تادێ، بازوی ئه‌ستور و ئه‌ستور تر ئه‌بێ.
- ئاخۆ لێپرسراوانی كورد به‌ڕاست ئه‌یانه‌وێ شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن، یان هه‌مو قسه‌كانیان بۆ دڵخۆشكردنی جه‌ماوه‌ر و ده‌ستی ده‌ستی پێكردنێتی؟
- ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیانه، ئه‌ی بۆ نایكه‌ن ... كێ ده‌ستی گرتون؟
- ئاخۆ كورد ئه‌توانێ تاسه‌ر به‌گه‌نده‌ڵی بیبا؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و روداوه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ین، تێئه‌گه‌ین كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ناوچه‌كه‌ی ئێمه به‌تایبه‌تی له به‌رده‌م گۆڕان و هه‌ژانی گه‌وره‌دان. ئه‌گه‌ر جۆرج بوش له سه‌رده‌می ویلایه‌تی یه‌كه‌میا وتی: 60 ساڵه به هه‌ڵه سیاسه‌ت ئه‌كه‌ین...پشتیوانیی ئێمه له رژێمه نا دیموكراتی یه‌كانی ناوچه‌كه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی لێداین...ئه‌وا جۆرج بوش و ئیداره‌كه‌ی له سه‌رده‌می كابینه‌ی دوه‌ما، به دیدێكی رۆشنتر و ئیراده‌یه‌كی تۆكمه تره‌وه هاتۆنه‌ته پێش، بۆ ئه‌نجام دانی گۆڕان له بوندیادی رژێمه دیكتاتۆری و تیوكراتی و فاسیده‌كانی ناوچه‌كه‌دا. پڕۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره و بڕیاری كۆنگرێس بۆ پشتیوانیی له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بۆ ئیبتیزازی رژێمه‌كانی ناوچه‌كه نین، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر رژێمه ناحه‌زه‌كانی وه‌كو: سوریا و ئێران، بۆسه‌ر دۆسته‌كانی وه‌كو: سعودیه، میسر، توركیا، پاكستان و ته‌نانه‌ت ئسرائیل یش، بكه‌ین، تێئه‌گه‌ین كه گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ركاتێ جیدی ترن.
ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر خاتری چاوی كاڵی كورد و خه‌ڵكی عێراق و قوربانییه‌كانی ده‌ستی رژێمی سه‌دام حوسێن، ئه‌و رژێمه‌ی نه‌ڕوخاند. ئه‌وه گۆڕانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پاش یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر بون كه پاڵیان به‌ئه‌مه‌ریكاوه نا رژێمی سه‌دام بڕوخێنێ. مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه دا، كاتیی نییه. ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رخاتری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، هاتوه عێراق بكا به‌نمونه، تا گه‌لانی ناوچه‌كه چاوی لێ بكه‌ن. ئه‌كرێ وریابونه‌وه‌ی گه‌لی لوبنان به یه‌كێك له‌به‌ر هه‌مه‌كانی گۆڕان له عێراق حساب بكه‌ین.
له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نمونانه‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم: ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر به‌كاڵه و پێتاوه وه هه‌ڵی كوتابێته سه‌ر دۆسته دێرین و له‌مێژینه‌كانی خۆی و، له ژێر گوشاری زۆری نابن، رێی تێئه‌چێ واز له كاربه‌ده‌ستانی كورد بهێنێ، وه‌زعه‌كه‌ی لێ بشێوێنن؟
ره‌نگه بپرسن: كاربه‌ده‌ستانی كورد چۆن چۆنی ئه‌توانن وه‌زع له ئه‌مه‌ریكا بشێوێنن؟ به‌ره‌نگارنه‌بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی، ئه‌بنه مایه‌ی ئیفلیجكردنی دیموكراسی له كوردستان. ئه‌و كوردستانه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی كورد و هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ست و سیاسی عێراقی و بیانیش پێیان وایه نمونه‌یه بۆ چاولێكردن له عێراق دا! دیموكراتیزه نه‌بونی ناوچه‌كه سه‌ریه‌شه بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌سازێنێ: هێز و گروپی توندڕه‌و و تیرۆریستی بۆ به‌رهه‌م ئه‌هێنێ.
ئاخۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌هێڵێ كاربه‌ده‌ستانی كورد، ریسه‌كه‌ی لێ بكه‌نه‌وه به‌خوری؟ ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر رێگه‌ی به دۆسته دێرین و به‌نفوزه‌كانی خۆی نه‌دا لێی بكه‌نه‌وه به‌خوری، به دڵنیاییه‌وه رێگه به‌كورد هه‌ر نادا ته‌گه‌ره‌بێ له‌به‌رده‌م به‌رنامه‌كانی دا. له‌به‌ر ئه‌وه زوو یا دره‌نگ، ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی كورد فریای خۆیان نه‌كه‌ون، جڵه‌ویان له ده‌ست ده‌رئه‌چێ و، ئه‌وه‌ی ساڵانێكه به‌وان نه‌كراوه خه‌ڵكی تر جێ به‌جێی ئه‌كا. كه‌واته بۆچی تا به‌زۆر چاكسازی و پاكسازی یان پێ ئه‌نجام نه‌داوین، خۆمان ئه‌نجامی نه‌ده‌ین؟ بۆچی ده‌رس و په‌ند له گۆڕانه‌كانی پاش یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر وه‌رنه‌گرین؟
با قسه به‌س بێ. كات شیری دوو ده‌مه، نه‌یبڕین ئه‌مانبڕێ.
...قسه هه‌زاره، به‌س دوانی به‌كاره.